جه‌لال تاله‌بانی؛ ئایه شکسته سه‌ربازیی و سایکۆلۆجیه‌کانی تورکیه پرده‌کاته‌وه
رزگار شه‌یبان….
هه‌موو چاوه‌کان روویان له تورکیه کردوه که ئه‌مجاره تاله‌بانی له تورکیه ئه‌شێ کاره‌کته‌ره تازه‌کانی چیبێت و بریار و هاوپه‌یمانیه‌کان و رێکه‌وتنه‌کانی له‌کویدا بوه‌ستێت له گه‌ل ده‌وله‌تی میلیتاریزم و ژاندارمیزمی تورکیه. ئه‌وه‌نده‌ی کۆمه‌لگای کوردستان نیگه‌رانه له‌وه‌ی له ناو ئیمزاکانی تاله‌بانیدا ماف و ئاواته‌کانیان بخرێته ناو بۆندی بازرگانیه‌وه، یه‌ک تۆزیش خۆشباوه‌ر نین به‌وه‌ی که جه‌لال تاله‌بانی له‌به‌رامبه‌ر ئێستای هه‌لومه‌رجی تورکیه بتوانێت هیچ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردستان بنێت.
سه‌ره‌تایی ده‌سپیکردنی ئه‌م ووتاره‌م بوو که گوێم له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تاله‌بانی بوو له تورکیه، تووشی شۆک بووم. سه‌رباری ئاگا بوونی من له کارنامه و ژیانی خۆفرۆشی و سیخوری و مرۆڤکوژی تاله‌بانی، و سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌مزانی تاوانبارترین مرۆڤی سه‌رده‌مه له کوردستاندا، به‌لام قسه نزمه‌کان و ئاستی نزمی و سووکی سه‌رۆک کۆمارێک. هه‌ر تووشی شۆک بووم. بۆماوه‌یه‌ک راوه‌ستام و دواتر بریارم دا که وتاره‌که‌م کۆتای پێبێنم چوونکه دامنابوو که لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی کورتیش بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که جه‌لال تاله‌بانی خالیکی گه‌وره بێت بۆ پرکرده‌نوه‌ی شکسته سه‌ربازیی و سایکۆلۆجیه‌کانی ژاندارمیزمی تورکیه. به‌لام به دوای ئه‌و قسانه و راگه‌یاندنی تاله‌بانیدا هه‌موو بۆچوو‌نه‌کان لام گۆران. ره‌نگه زۆر که‌س به پیچه‌وانه‌وه بیرکاته‌وه که تاله‌بانی به‌و قسانه و به‌و راگه‌یاندنانه ئێستا ئیتر شکسته سه‌ربازیه‌کانی تورکیه پرده‌کاته‌وه. ئه‌و خۆشباوه‌رانه‌ی که تا دۆێنێش پییان وابوو تاله‌بانی خالی ئالوگۆر ده‌بیت و سنووری ده‌ست درێژیه‌کانی تورکیه دیاری ده‌کات و کۆمه‌لگای کوردستان له هێرشی دواتری تورکیه ده‌پارێزیت، ئه‌مرۆ به قسه‌کانی تاله‌بانی نیگه‌ران بوون و مه‌ترسیه‌کانی شکستی خۆیان له‌ناو قسه‌کانی تاله‌بانیدا ده‌بینه‌وه. به‌لام من پێچه‌وانه‌تر لام وایه تاله‌بانی به‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌ته‌وایی خۆی له ده‌ستدا، ته‌نانه‌ت له ناو به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیشدا. وه ئۆتۆریته‌ی له ناو هاوکێشه‌ی سیاسی ناوچه‌که‌دا لاواز بوو. ئه‌وه‌نده رسوابووه که ئیتر له هه‌نگاوی دواتردا ناتوانێت بیته هیچ جۆره خالێک و بروایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان، هه‌تا لای ده‌سه‌لات و ده‌وله‌ته‌که‌ی خۆشی.
میلیتاریزم و ژاندارمیزم ناتوانن پشت به که‌سێکی سیاسی بێ که‌لک ببه‌ستن، لانی که‌م له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای که خۆیانی تێکه‌وون و له رووی سه‌ربازی و سایکۆلۆجیه‌وه به ته‌وایی لاوازن. ئه‌وان به دوای چاره‌سه‌رێک و ریگایه‌کی کارامه‌دا ده‌گه‌رێن که بۆ ده‌ووره‌یه‌کی کورتیش بێت خۆیان له ئه‌زمه‌کان ده‌ربازکه‌ن.
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی جه‌لال تاله‌بانی ئه‌گه‌ر تۆزێک ده‌سکه‌ووتی بۆ ده‌وله‌تی تورکیه هه‌بێت، به ده‌یان جار ده‌سکه‌ووتی بۆ به‌ره‌ی خه‌لکی ئازادیخواز زۆرتره به‌وه‌ی که یه‌کێک له مۆره سه‌ره‌کیه‌کانی ناو یاری شه‌تره‌نجی ده‌سه‌لاتی میلیتاریزم و ژاندارمیزمه‌کانی ناوچه‌که لاکه‌وت و ترسی له‌سه‌ر یاری سیاسی که‌م بوویه‌وه. لاکه‌وتنی هه‌ر مۆره‌یه‌کی وه‌ک تاله‌بانیه‌کان له ناو ئه‌م گه‌مه‌یه‌دا، ده‌سه‌لاتی سیاسی و سه‌ربازی به‌ره‌و مه‌رگ و ماتــکردن ده‌بات. کاتی کشمه‌یت هاتووه که خه‌لکی ئازادیخواز و به‌ره‌ی ئالوگۆری کوردستان راپه‌رن و ده‌سه‌لاتی ئه‌مانه بخه‌نه ناو ئارشیڤی مێژووی ره‌شی سیاسی نوێ.
March 9, 2008