به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه،
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه، دوو نامه‌ی لینین بۆ ئا.ف. ئارماند ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ئازاد….
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان…..
به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه که یادی رۆژی ژنانی جیهانه، یادی کائنێکی کۆمه‌ڵایتییه که به درێژای مێژوو ( جگه له‌سه‌رده‌می دایکایه‌تی و کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی) ده‌چه‌وسێته‌وه. هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ک، به ڕه‌نگێک. به ئامرازی کۆن و نوێ. به به‌شه‌کانی زمان و به‌کارهێنانی زمان. له توێ قسه نهستهقهکاندا و له نێوان ئه‌و وشانه‌ی که بێ ئاگایانه به‌کاری ده‌هێنین. له توێ ده‌ستووره‌کاندا به ده‌ستوری ئاینه ئیبراهیمیی و به‌ده‌ستوری مرۆڤه‌کانی هاوچه‌رخ. به ئامرازی عه‌شایه‌ر و مۆدرێن. له دێ و له شار. ژنانیش هه‌ر به‌رده‌وامن له خه‌بات که جێگه‌ی دڵخۆشییه. ڕۆژتان پیرۆز و خه‌باتان به‌رزڕاده‌گرم له پێناو یه‌کسانی و ئازادی‌دا.
له‌م ڕۆژه ئه‌م دوو نامه‌ی لینین وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر کوردی که وه‌ڵام ئا.ف.ئارماند ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی که نووسیبووی په‌یوه‌ست به ( خۆشه‌ویستی ئازاد)،
ئینیس ئارمان که ژنێکی شوڕشگێڕی فه‌ڕه‌نسییه و هاوکاتی لینین بوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 1915 پڕۆژه‌یه‌کی ئاماده کرد بۆ ژنانی کرێکار ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی پیاوان و ژنان. ده‌ستنووسی نامیلکه‌که‌ی نارد بۆ لینین. لینیش به‌م دوو نامه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه.
له الحوار المتمدن هه‌ردوو نامه‌که به کورتی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌ی لینین و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له‌وه زۆرتره ، هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که‌م به‌کار هێنا.
نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌م نامه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگێڕابێته سه‌ر کوردی، نامه‌م بۆ هه‌ندێ سایت و که‌سانی تر نارد به‌ڵام وه‌ڵامم ده‌ستنه‌که‌وت. ( مه‌حمود)
نامه‌ی یه‌که‌م.
ئه‌ی هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌که‌م، به سووربوونه‌وه ئامۆژگاریت ده‌که‌م که نامیلکه‌که‌ت به‌دوورودرێژی و به‌گرنگییه‌وه بنووسیت، ئه‌گینا زۆر مه‌سه‌له‌ی ناڕۆشن له خۆده‌گرێت. به‌م هۆیه‌وه ئه‌رکمه یه‌کسه‌ر ده‌سپێشخه‌رییه‌ک بکه‌م ده‌رباره‌ی یه‌کێک له بیروڕاکانم، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌که‌م به سڕینه‌وه‌ی بڕگه‌ی سێهه‌م ئه‌ویش( داواکاری ژنان بۆ خۆشه‌ویستی ئازاد ). له واقعدا داواکارییه‌کی پرۆلیاتاریانه نییه به‌ڵکو داواکارییه‌کی برژوازییانهیه.
مه‌به‌ستت چییه له‌مه به‌ڕاستی؟ چی له‌م قسه‌یه تێده‌گه‌ین؟
1_ ئایه ڕزگاربوونه له خه‌مڵاندنه مالییه‌کان له خۆشه‌ویستیدا؟
2_ ئایه ڕزگارکردنه له سه‌خڵه‌تی مالی؟
3_ له کۆتوزنجیری ئاینی؟
4_ له ماوه نهدهان به باوکایه‌تی؟
5_ له به‌دبه‌ختی کۆمه‌ڵایه‌تی؟
6_ ڕزگاربوونه له ناوه‌ندی( جوتیاران یان برژوازی بچووک یان ناونده ڕۆشنبیره برژوازییهکان؟
7_ له کۆتوزنجیری یاسا و دادگا و پۆلیس؟
8_ ڕزگاربوونه له منداڵ درووستکردن؟
9_ له جدی بوونی خۆشه‌ویستی؟
10_ ئازادی له‌شفرۆشتن تا دوایی..؟
زۆرێک له جیاوازییه‌کانم ده‌ستنیشان کرد ( هه‌ڵبه‌ته نه‌ک هه‌مووی). تۆ مه‌به‌ستت خاڵه‌کان 1 تا 7 یان شتێک وه‌ک ئه‌م خاڵانه‌یه، نه‌ک خاڵه‌کانی 8 تا 10. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته که مانایه‌کی تر هه‌ڵببژێری بۆ خاله‌کانی 1 تا 7، چونکه خۆشه‌ویستی ئازاد به‌ته‌واوه‌تی مانای ئه‌م بیرۆکه ناگه‌ینێت.
خوێنه‌ری نامیلکه‌که‌ت وا تێده‌گه‌ن له( خۆشه‌ویستی ئازاد) به‌گشتی که حه‌تمه‌ن شتێکه له خاله‌کانی 8 تا 10 هاتبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ش نه‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چهنهبازترین و ناڕۆشنترین چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه مه‌به‌ستیان له ( خۆشه‌ویستی ئازاد) خاله‌کانی 8 بۆ 10. که‌وابوو ئه‌مه داواکارییه‌کی پرۆلیاتاریانه نییه به‌ڵکو داواکارییه‌کی برژوازییانهیه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لای پرۆلیتاریا له هه‌ر شتێکی تر هه‌ردوو خاڵی ( 1 و 2)، پاشان خاڵه‌کانی 3 تا 7، ئه‌مه‌ش (خۆشه‌ویستی ئازاد ) ناگه‌ینێت به‌جۆریکی تایبه‌ت.
مه‌سه‌له‌که وانییه که ماناکه‌یت ده‌وێت به‌م داواکارییه زاتییه‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به لۆژیکێکی بابه‌تانه بۆ پێوه‌ندییه‌کانی چینایه‌تی له مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستی.
به‌خۆشیه‌وه ده‌ستت ده‌گوشم.
ف.او
برن 17/1/1915
برگی 49 لاپاڕه‌ی 51 _ 52
نامه‌ی دووهه‌م
بۆ ئا.ف. ئارماند
داوای لێبوردن ده‌که‌م له دواکه‌وتنی وه‌ڵامه‌که: دوێنی ویستم بۆت بنووسم به‌ڵام دواکه‌وتم، کاتم نه‌بوو بۆ دانیشتن له سه‌ر مێزه‌که بۆ نووسین.
بۆم ده‌رکه‌وت پرۆژه‌ی نامیلکه‌که‌ت( که داواکاری خۆشه‌ویستی ئازاد) داواکارییه‌کی ناڕۆشنه، له‌ڕاستیدا له‌م وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هاوچه‌رخدا داواکارییه‌کی برژوازییانهیه نه‌ک پرۆلیتاریانه( بهقسهیهکم ئه‌وه‌م ڕوونکرده‌وه که مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌یه‌کی پێوه‌ندی چینایه‌تی بابه‌تییانه‌یه نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئاره‌زووه زاتییه‌کان)
تۆ ڕه‌زامه‌ندیت نییه له‌سه‌ر ئه‌وه.
زۆر باشه با مه‌سه‌له‌که جارێکی تر لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
نزیکه‌ی 10 ده ئه‌گه‌ری شیکردنه‌وه‌م هێناوه که ده‌بێت (حه‌تمییه ڕوودانی له‌م بارودۆخه له دژایه‌تی چینایه‌تی) . بۆ ئه‌وه‌ی ناڕۆشنهکان ڕوونبکه‌مه‌وه. له هه‌مان کاتدا ئاماژه‌م به‌وه کرد که خاڵه‌کانی 1 تا 7 نموونه و بێهاوتان بۆ پرۆلیتاریا، و خاڵه‌کانی 8 تا 10 بۆ برژوازییهکان.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رپه‌رچی بده‌یته‌وه، ده‌بێت ڕوونیبکه‌یته‌وه: 1( ئه‌م تهفسیراتانه درووست نییه( ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته ئه‌وکاته، یان بیگۆری به یه‌کێکی تر یان ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ی)، 2: ناته‌واوه ( ئه‌وکاته ده‌بێت نوقسانییه‌کان پڕ بکه‌یته‌وه)، 3: دابه‌ش نابێت له‌سه‌ر پرۆلیتاریا و برژوازی.
تۆ ئه‌م هه‌موو شتانه ناکه‌یت. تۆ هه‌رگیز ئاماژه به خاڵه‌کانی 1 تا 7 ناکه‌یت. ئایه مانای ئه‌وه‌یه که تۆ ( به‌شێوه‌یه‌کی گشتی) دان به درووست بوونیان دهنهیت؟ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسیت له‌سه‌ر له‌شفرۆشتنی ئافره‌ته پرۆلیتارییه‌کان و بهکوێلهکردنیان:(که توانایان نییه بڵێن: نا) ڕێک به‌سه‌ر خاڵه‌کانی 1 تا 7 ته‌تبیق ده‌بن. نابێت هیج جیاوازییه‌ک له نێوانماندا هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌مانه).
هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی ئه‌مه ناده‌یته‌وه که شیکردنه‌وه‌یه‌کی پرۆلیتارییانهیه. که‌وابوو خاڵه‌کانی 8 تا 10 ده‌مێنن.
تۆ زۆر لێیانتێناگهیت و ئعترازیش ده‌که‌یت، تێناگه‌م چۆن ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بنووسیت. هاوشێوه‌ی ؟؟!! خۆشه‌ویستی له خاڵی ده‌یه‌م….
که‌وابوو، من ته‌شبیهی ده‌که‌م. خۆت ئاماده کرد بۆ سهرزهنشتکردنم و ڕوخاندنم؟
ئه‌مه چۆن ده‌بێت؟ و ئه‌مه چییه؟
ژنانی برژوازی وا له خۆشه‌ویستی ئازاد تێده‌گه‌ن که له خاله‌کانی 8 تا 10 هه‌یه، ئه‌مه بیروباوه‌ڕی منه. ئایه ئینکاری ده‌که‌یت؟ که‌وابوو بڵێ؟: خانمه برژوازییهکان چۆن له خۆشه‌ویستی ئازاد ده‌گه‌ن؟
تۆ هیچ شتێک له‌مه ناڵێت. ئایه ژیان و ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یان نهسهڵماند که ژنانی برژوازی واتێده‌گه‌ن که من باسم کرد و به‌ته‌واوه‌تی سهڵماندم؟ تۆ به بێده‌نگی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕیت
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که وایه، که‌وابوو مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌سته به باری چینایه‌تییانه‌وه و دژایه‌تییکردنیان مه‌سه‌له‌یه‌که له‌وانه‌یه ساده و ساکار بێت. به‌رامبه‌ر ئه‌مانه ده‌بێت له ڕوانگه‌ی پرۆلیتاریانهوه دژیاتییان بکه‌یت و به‌رپه‌رچیان بده‌یته‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌رت واقعه بابه‌تییه‌کان له به‌رچاو بگریت ، ئه‌گینا چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له نامیلکه‌که‌ت که بگونجی له‌گه‌ڵیاندا به‌کارده‌هێنن به شێوه‌ی خۆیان شیده‌که‌نه‌وه، ئه‌وکاته نامیلکه‌که‌ت وه‌ک ئاو ده‌بێت بۆ به‌گڕخستنه‌وه‌ی ئاشه‌که‌یان و بیروباوڕت ده‌شوێنن به‌رامبه‌ر کرێکاران و تووتی ئاسا بیروباوه‌ڕه‌که‌یان ده‌ڵێنه‌وه ( دوای ئه‌وه‌ی که ترس ده‌خه‌نه ناویان که تۆ بیروباوڕێکی نامۆ هه‌ڵده‌گریت). ئه‌وان زۆرێک له ڕۆژنامه‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا دوای ….
به‌ڵام تۆ هێڕشه‌که ده‌گوێزیته‌وه بۆ سه‌ر من، دوای ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واوه‌تی ڕوانگه‌ی بابه‌تیانه و پرۆلیتاریانهت له‌بیرچووه، وه‌ک ئه‌وه‌یه که من خۆشه‌ویستی ئازاد له خاڵه‌کانی 8 تا 10 ده‌بینم.
نامۆیه به‌خوا بۆچوونه‌که‌ت نامۆیه.
( ته‌نانه‌ت شه‌هه‌وه‌ت و پێوه‌ندییه تێپه‌ڕه‌کان( عابر) زۆرتر شاعیرانه و خاوێنتره له ماچێکی بێ خۆشه‌ویستی که دوو هاوسه‌ر دهیگۆرنهوه(. ئاوا ده‌نووسیت، به‌م شێوه‌یه خۆت ئاماده کردووه بۆ نووسین له نامیلکهکهتدا)، ئه‌مه شتێکی به‌پێزه.
ئایه ئه‌م به‌راورده لۆژیکییه؟ ماچکردنی یه‌کتر له لایه‌ن هاوسه‌رانێک که دوورن له خۆشه‌ویستییه‌وه ماچکردنێکی پیسه.، له‌مه‌دا هاوڕام له‌گه‌ڵتدا. به چی شێوه‌یه‌ک ده‌بووایه تۆ ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه؛ ده‌بووایه تۆ به ماچی خۆشه‌ویستی وهلامیت بدایه‌ته‌وه، به‌لام تۆ ڕووبه‌ڕووی ده‌بیته‌وه به شه‌هوه‌تێکی تێپه‌ڕانه،( بۆ شه‌هه‌وه‌ت بێت، و بۆ خۆشه‌ویستی نه‌بێت، و بۆ سه‌رپێی بێت؟)
ده‌رئه‌نجامه لۆژیکییه‌که‌ی تۆ، به‌رپه‌رچی ماچی دوور له خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن دوو هاوسه‌ر ده‌دیته‌وه به ماچی سه‌رپێیانه‌ی دوور له خۆشه‌ویستی….. نامۆیه! ئایه باشتر نه‌بوو بۆ نامیلکه‌که‌ت که ئاماده کراوه بۆ جه‌ماوه‌رێکی فراوان، به‌رپه‌رچی زه‌واجی جوتیارانی ورده برژوازی بده‌یه‌ته‌وه ( لای من خاڵه‌کانی پێنج و شه‌ش)، که زه‌واجێکی به‌د و پیس و دوور له خۆشه‌ویستییه، به زه‌واجی پرۆلیتاریانهی شارستانی که له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بووه( به ئیزافه‌کردنی، ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر شه‌هوه‌تێکی سهرپێانهیه له‌وانه‌یه پیس بێت و له‌وانه‌یه پاک بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانی واز له‌وه بێنیت)؟. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ته به‌راورد نییه له‌سه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌کی چینایه‌تی، به‌ڵکو وه‌ک حاڵه‌تێکی تایبه‌تییه له‌وانه‌یه ڕووبدات، وایه. به‌ڵام، ئایه مه‌سه‌له‌که له باره تایبه‌تییه شازهکاندایه؟
ئه‌گه‌ر باسی بابه‌تێکت کرد، وای دابنێن: ماچه پیسه‌کان له زه‌واجدا و پاکه‌کان له پێوه‌ندییه‌کی سه‌رپێیانه( ئه‌مه حاڵه‌تێکی تایبه‌ته و ڕووداوێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوه)، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته، ده‌بێت له ڕۆمانێکدا چاره‌سه‌ری بکه‌یت، ناوه‌ڕۆکی هه‌موو مه‌سه‌له‌که لێره‌دا په‌یوه‌سته به بارودۆخێکی تاکه‌وه، له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌خلاق وله‌و نموونانه‌ی هێناوتن و هه‌روه‌ها له باره ده‌روونییه‌که‌وه). ئه‌مه له‌نامیلکه‌یه‌کدا !!؟.
به‌ته‌واوه‌تی له هه‌موو بۆچوونه‌کانم تێگه‌شتی ده‌رباره‌ی نه‌گونجاندن به‌وه‌ی ئاماژه‌ت به کێ * کردووه، وتم مه‌عقوول نییه به‌ته‌واوه‌تی ڕۆڵی بزیشک ببینت له خۆشه‌ویستی. به‌ڵام ڕۆڵی پزیشکێک له پێوه‌ندییه‌کی سه‌رپێیانه تا دوای ….
ڕاستییه‌که‌ی من ئاره‌زووی لاسایکردنهوهم نییه. ئاماده بووم که ئه‌م نامه‌یه‌م بخستایه‌ته لاوه به هه‌موو دڵفراوانییه‌وه و ئه‌م گفتوگۆیه‌م دوابخستایه تا ئه‌و کاته‌ی یه‌ک ده‌بینین، ئه‌گه‌ر حه‌زم نه‌کردایه نامیلکه‌که باش بووایه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک نه‌توانێت چه‌ند ڕسته‌یه‌کی لێده‌ربێنێت که دڵشادت نه‌کات( هه‌ندێ جار یه‌ک ڕسته به‌سه وه‌ک یه‌ک که‌وچک قه‌تران بێت له به‌رمیلێکدا)، پاشان به شێوه‌یه‌ک بیروباوه‌ڕت شیده‌کرێته‌وه که خوازیاری نیت.
من باوڕم وایه ئه‌وه‌ی نووسیبووت دژ به ئیرادهته هه‌روه‌ها لێره‌ش، من که ئه‌م نامه‌ت بۆ ئه‌نووسم، ته‌نها له‌به‌ر یه‌ک هۆ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه نامه‌که باشتره له گفتوگۆ، به‌هۆیه‌وه پرۆژه‌که‌ت تاووتوێ ده‌که‌یت، پرۆژه‌که شتێکی زۆر گرنگه.
ئایه له نێو ناسراوه‌کاندا ژنێکی سۆشێالیستی فه‌ڕه‌نسی نییه؟ خاڵه‌کانم له 1 تا 10 بۆی وه‌رگێڕه و له‌گه‌ڵ تێبینییه‌کانی خۆت ده‌رباره‌ی ( شه‌هوه‌تی سه‌رپێی) تا دوای….. ( وای پێشان بده که تۆ له‌زمانی ئنگلیزییهو وه‌رتگێڕاوه)، زۆر به ئاگایانه و ورده‌وه سه‌یری بکه و گوێ بۆ ڕاگره. ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی بچووکه مرۆڤ گوێبیستی که‌سانی تر بێت که پێوه‌ندیان به بابه‌ته‌که‌وه نه‌بێت،: ئینتباعیان چییه و چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن له نامیلکه‌که؟
ده‌سته‌کانت به توندی ده‌گوشم و هیوادارم سه‌رئێشه‌که‌ت که‌مبێته‌وه و به‌زووترین کات باش ببیته‌وه.
ف.ا
بیرن 24/1/1915
به‌رگی 49، لاپه‌ڕه‌ی 54-57
*_ ئیلین کی ، ژنێکی نووسه‌ری برژوازی سویدییه، خاوه‌ن چه‌ندین په‌ڕتوکه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌کانی ژنان و په‌روه‌رده‌ی منداڵان،.
سه‌رجاوه‌کان.
1_ الحوار المتمدن ( ارشیف فلادیمیر لینین)
2_ لینین( فی الادب و الفن ) ترجمة عن الروسیة یوسف حلاق. دمشق 1972
m_o_osman@hotmail.com