کۆنگره‌که‌ی هه‌ولێرو جینۆسایدی کورد
کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)…..
له کۆتایی مانگی یه‌کی 2008 دا له‌شاری هه‌ولێر ، له‌درێژه‌ی که‌مپه‌ینێکی دوورودرێژی چه‌ندین که‌س و لایه‌نی جۆراوجۆر بۆ به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه، کاره‌کانی خۆی کۆتایی پێ هێنا. ئه‌م وتاره ده‌یه‌وێ هه‌ندێ سه‌رنج و بۆچوونی جیاواز گه‌ڵاڵه بکات، له‌سه‌ر ئه‌رک و کاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی که هێشتا سه‌ره‌تایه‌تی و به‌دڵنیاییشه‌وه لای که‌م بۆ ده‌یان ساڵی تریش درێژه‌ی ده‌بێ.
وێڕای هه‌ر که‌موکوڕییه‌کی ئه‌و کۆنگره‌یه ، جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێی هه‌ڵسابوون و به‌رده‌وام ده‌بن له‌کاره‌کانیاندا. به‌ڵام گه‌وره‌ترین کارێک که بۆ جێنۆساید( جێنه‌ساید) ی کورد ده‌توانرێ بکرێ و له‌ئاستی جیهانییدا زێتر ده‌نگبداته‌وه، ده‌بێ کۆنگره‌کانی داهاتوو، له ژێر چه‌پۆک و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا رزگار بکرێن و کاری هه‌ره‌وه‌زیی بکرێته بناغه‌ی پرۆسێسی کاره‌کان و هه‌وڵی هه‌ڵاواردن و به‌رکه‌نارکردنی هیچ که‌س و گرووپ و لایه‌نێک نه‌درێ.
ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی هه‌ولێر، ئه‌وه‌نده‌ی به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌بوو که سه‌رۆکی حکومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندداره‌کانی نزیک له‌حکومه‌ت، بکات به‌کارێزماو ئه‌جێنداکانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردیی تێدا جێکه‌وت بکات، ئه‌وه‌نده به‌شوێن په‌یامه سیاسیی ، ئه‌کادیمیی، مرۆیی، مۆراڵیی و ئێسیکییه‌که‌ی شاڵاوی جێنۆسایدی کورده‌وه نه‌بوو. هه‌رچاودێریکی ئاسایی ، ده‌یتوانی ده‌یان کێماسیی تێدا بدۆزێته‌وه. رۆشنه هیچ شتێ بێ کێماسیی نابێت، به‌ڵام سایکۆلۆژیای هه‌ڵسوکه‌وتی رێکخه‌ران و لایه‌نه پێوه‌ندداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و کۆنترادیکته‌کانیان، بۆ بینه‌ری ئاسایی به‌باشیی هه‌ست پێده‌کرا.
ناکرێ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته ئه‌کادیمییه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه قسه‌یه‌ک بکرێ، که هێشتا هیچ له‌به‌رده‌ستدا نییه، کاتێ بڵاوکرایه‌وه، ئه‌وسا مرۆڤ ده‌توانێ هه‌ڵیان بسه‌نگێنێ. به‌ڵام راگه‌یاندنی کۆتایی کۆنگره که خاتوو ڤینۆس فایه‌ق خوێندیه‌وه، نه‌ک هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی قووڵ بوو به‌ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌شێک له رێکخه‌رانی کۆنفراسه‌که‌و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵکوو سه‌ره‌تایه‌کی خراپیش بوو به‌وه‌ی که چۆن حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له‌هه‌موو شتێکدا، به‌ده‌یان ماسک و رووخساره‌وه خۆیان له‌هه‌موو شتێک هه‌ڵده‌قورتێنن و قۆرغی ده‌که‌ن، جگه له یه‌کتر نه‌خوێندنه‌وه‌ی رێکخه‌ران و شێوازی کارکردنه‌کانیان .
چه‌پڵه لێدان بۆ یه‌کێک و لێنه‌دانی بۆ یه‌کێکی تر له‌لایه‌ن هه‌ندێ فیگه‌ری سیاسیی، یان نزیک له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، ئه‌و فسکه‌فسک و به‌گوێداچرپاندنه‌ی ناو هۆڵی کۆنگره و چوونه ده‌ره‌وه‌ی زۆر که‌س، پێش ته‌واوبوونی کۆنگره، که‌ڕاسته‌خۆ په‌خش ده‌کرا، شیمانه‌ی هه‌زارو یه‌ک خوێندنه‌وه‌ی لێ هه‌ڵده‌کڕێنرا، به‌ڵام له‌هه‌مووی دیارتر به‌ڕای ئه‌م نووسینه، ئه‌مانه بوون:
• پارتیی له رێی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه ویستی کۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌جێنداکانی کۆنگره بکات.
• یه‌کێتیی له میوانێکی شه‌رمن ده‌چوو، ته‌نها ئاماده‌بوونێکی دیکۆریی هه‌بوو.
• زه‌قکردنه‌وه‌ی کارێزمای هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی سیاسیی به‌ته‌واویی پێوه دیار بوو.
• ناکۆکیی که‌وتبووه نێوان به‌شێک له رێکخه‌رانی کۆنگره‌و ئه‌وانه‌ی له حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه نزیک بوون.
• به‌ده‌نگ و ره‌نگی زۆریانه‌وه شپرزه‌یی و بێزاریی دیار بوو، له‌ئه‌نجامی کێشه‌کانی نێو کۆنگره‌وه.
یه‌کێک له باشترین راسپارده‌کانی کۆتایی کۆنگره، ئه‌وه‌بوو له وڵاتانی رۆژئاوا کۆنگره‌ی داهاتوو ببه‌سترێ، لای که‌م مرۆڤ دڵی به‌وه‌خۆش ده‌بێ، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد ئه‌وه‌نده خۆی تێهه‌ڵنا‌قورتێنێ و ئه‌وه‌نده شۆفێریی نا‌کات، تا سوکانی هه‌موو شتێکی له‌ده‌ستدا بێ. جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه که حکومه‌تی هه‌رێم، پاش حه‌ڤده ساڵ له ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌کی ته‌واوی کۆنگره‌یه‌کی له‌و چه‌شنه بکات. به‌ڵام خۆ سامان و داهاتی خه‌ڵکی کوردستان موڵکی دایکی حکومه‌تی هه‌رێم نییه، تا به‌پیاوه‌تیی و چاکه به‌خه‌ڵکی کوردستان ، به‌گه‌رمیانیی و هه‌ڵه‌بجه‌یی و که‌رکوکییه‌کانی بفرۆشێته‌وه. بیداته‌وه به‌چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ردێکیان له‌سه‌ر دارێک له دۆزی ئه‌نفالدا داناوه.
خاڵێکی تر به‌ڕای ئه‌م نووسینه، له‌سه‌ر زۆریی و بۆریی به‌شداربووانی( کورد) کۆنگره‌که‌یه. له باری سیاسیی و ئه‌کادیمیی و مێژووییه‌وه بووایه، ده‌بوو زۆرینه‌ی ( نه‌ک هه‌موو ) ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان ده‌کرد، که‌سانی پسپۆر بوونایه، یان لای که‌م شاره‌زاییه‌کی باشیان له کۆمه‌ڵکوژیی، جێنۆساید، ئیسنۆساید، توندوتیژیی(violence )، یاسای نێوده‌وڵه‌تیی، داگای نێوده‌وڵه‌تیی، جێنۆسایدی کو‌لتووریی، ناسیۆنالیزم ، پانعه‌ره‌بیزم………..هه‌موو ئه‌و کۆنسێپتانه‌ی راسته‌خۆ پێوه‌ندییان به ئه‌نفالکردنی کورده هه‌یه، هه‌بووایه. که‌چیی به‌شێک له‌وانه‌ی که به‌شدارییان کردبوو، به‌ته‌زکیه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی و ناسیاویی و نزیکبوون له‌حیزب و ده‌سه‌ڵات و رێکخه‌رانی کۆنفراسه‌که، به‌شداریی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یان کردبوو، که له‌دوور و نزیکه‌وه پێوه‌ندییان به‌کارکردن له‌سه‌ر ئه‌نفال نه‌بووه و نه‌ده‌شبێ.
به‌دڵنیاییه‌وه، چه‌ندین ئه‌کادیمست و چالاکوان و نووسه‌ری دانسقه‌ی تێدا بوو، به‌پێی توانای خۆیان خزمه‌تی ئه‌نفالیان کردووه. به‌ڵام شاعیر، هونه‌رمه‌ند، ستووننووس، نووسه‌ری ده‌سه‌ڵات، راوێژکاری ده‌سه‌ڵات………….تاد ئه‌مانه که‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌نفاله‌وه هه‌یه. راسته هه‌ندێ شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندمان هه‌ن، شاکاری جوانیان له‌سه‌ر ئه‌نفال هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه کاری ئه‌وان نییه بچن وه‌ک حه‌په دانیشن، نانخۆری جێگر بن "نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب" و هیچ به‌رهه‌مێکیان نه‌بێ. ئه‌نفال چۆن کۆمه‌ڵکوژییه‌کی گه‌وره بوو، به‌هه‌مان میتۆدیش کاری به‌کۆمه‌ڵی له خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ده‌وێ، به‌ڵام ناکرێ پارتیی شاعیرێکی حیزبیی بانگ بکات، یه‌کێتییش ستووننووسێکی حیزبیی بانگ بکات، ئه‌و راپۆرتنوسێکی نزیک له‌خۆی بهێنێ و ئه‌میش شاکارنووسێکی حیزبیی به‌رێ. کاری هه‌ره‌وه‌زیی بۆ ئه‌نفال، ده‌بێ له ئۆربیتاڵی حیزبیی و سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی بێته ده‌ره‌وه. ده‌کرێ ئه‌و دوو حیزبه ته‌واوی توانای خۆیان بۆ ئه‌جێندایه‌کی سیاسیی، نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان بکه‌ن، به‌ڵام ناکرێ له کۆنگره‌ی ئه‌نفالیشدا هه‌ر تاک وته‌نها کوێخا بن.
سه‌یره، ئه‌و پیاوه سیاسییانه‌ی کورد بۆ وایان لێقه‌وماوه، له‌سه‌ر کاغه‌زی سپیی، به‌فۆنتی گه‌وره‌ی ره‌ش، ناتوانن ته‌نانه‌ت وتارێکی سیاسیی و حیزبیی و ئایدۆلۆژیی، به‌کوردییه‌کی خراپیش بخوێننه‌وه. له‌و کۆمیدیایه، ئه‌مانه دیبه‌یتیان پێ بکه‌یت به‌و شاره‌زاییه پانوپۆڕ و قووڵه‌ی که‌هه‌یانه له‌سه‌ر جێنۆساید به‌گشتیی و ئه‌نفال به‌تایبه‌تیی. یه‌ک خوێندکاری ئاماده‌یی رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر ته‌نها 10 کتێبی له‌سه‌ر زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ( Social Sciences) یان ئه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵناسیی ناسراوه، خوێندبێته‌وه، به‌ئه‌ندازه‌ی به‌تالیۆنێک له‌سیاسییه‌کانی کورد شاره‌زایی هه‌یه.
هاوکات ئه‌نفال وه‌ک دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ده‌بێ له حه‌یران و لاواندنه‌وه‌و کڕووزانه‌وه‌و چێرۆکگێڕانه‌وه‌ی پڕوپێرێژن ( پیرو پیره‌ژن) ده‌ربهێنرێ و بخرێته‌وه سه‌ر سکه‌یڵ ( scale) ی شیاو، گه‌نجان و پیرو په‌ککه‌وته‌ی کورد له هه‌شتاکاندا قوربانیی خۆیان دا، خۆشه‌ویسترین که‌سانی خۆیان له‌ده‌ست دا، ئیتر نۆره‌ی گه‌لێکی 40 میلیۆنییه، له‌سه‌ر خه‌رمانه‌ی ئه‌و هه‌موو قوربانییه داهاتووی سیاسیی خۆی رۆشن بکاته‌وه‌و گه‌ره‌نتیی ژیانێک به نه‌وه‌کانی داهاتوو بدات، که جێنۆساید وقڕکردن دووچاری کورد نابێته‌وه. نۆره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورده، که ده‌ستی به‌سه‌ر سامان و داهاتی گه‌لی کورددا گرتووه، خزمه‌تی گه‌لی ئه‌نفالکراوی کورد و داهاتووه سیاسییه‌که‌ی بکات و له ئۆردوگا زۆره‌ملێکانی سه‌رده‌می به‌عسه‌وه بۆ دڵی نێوه‌نده سیاسیی و ئه‌کادیمییه‌کانی دنیا ده‌ست پێ‌بکات.
گۆنگره‌کانی داهاتوو، باشتره، له‌ڕێگه‌ی رێکخراوه ناحکومییه‌کانه‌وه، زانکۆ رۆژئاواییه‌کانه‌وه، سێنته‌ری لێکۆڵینه‌وه جیهانییه‌کانی دۆزی جێنۆساید و هۆلۆکۆسته‌وه ببه‌سترێن و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستاندا بێت. ئه‌و بیرکردنه‌وانه زۆر له‌سه‌رده‌مێکی کۆندا ده‌ژین، که گه‌نده‌ڵیی کۆنفرانسێک له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، که میوان و به‌شداربووه‌کانی له شیراتۆن باش ده‌له‌وه‌ڕێن. ئه‌و بۆچوونانه ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به‌نزم رووانینه‌وه له ژیان هه‌یه، ئه‌وه‌نده پێوه‌ندیی به‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه نییه که هه‌موو کونج و که‌له‌به‌رێکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه. له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا، کۆنگره ببه‌سترێ له‌سه‌ر کاره‌ساته مرۆییه‌کان، ده‌بێ به‌باشترین شێواز و ئه‌ته‌کێتی سه‌رده‌م خزمه‌تی میوانه‌کان و به‌شداربووه‌کانی بکرێ، چ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێ ، چ له‌لایه‌ن زانکۆ، سێنته‌رێکی لێکۆڵینه‌وه، یان کۆمپانیایه‌کی تایبه‌ته‌وه بێ. ده‌کرێ میوانه بیانیی و توێژه‌ره بیانییه‌کان ببرێن بۆ شوێن و ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کان و ئۆردوگاکانیان، به‌ڵام ناکرێ بۆ به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه له‌گه‌ڵیاندا نان و هێلکه‌و ناوساجیی و ماست و دۆینه بخۆن.
ئه‌و باسانه‌ی له‌میانی کۆنگره‌که‌دا، پێشکه‌ش ده‌کرێن، چه‌ند ئه‌کادیمیی، مه‌یدانیی، ئاماریی ، دۆکیومێنتیی بن گرنگیی زێتر به‌ناوه‌ڕۆکی دۆزه‌که ده‌ده‌ن، چه‌ندێک پرۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و پرۆ سه‌رکرده‌کانی کورد بن، ئه‌وه‌نده زیانی لێده‌چنرێته‌وه. یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که جێنۆسایدی کورد، به فووت نۆت ( پاژنه سه‌رنج) یش له دۆزه‌کانی روانداو بۆسنه‌و دارفۆردا باسناکرێت، که له‌هه‌رسێکیان کۆنتره و چه‌کی کیمیاوییشی تێدا به‌کار هات، هه‌ر نه‌بوونی لۆبییه‌کی کارای کوردیی و خه‌رجنه‌کردنی پاره له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا نییه، به‌ڵکوو پێوه‌ندیی به که‌می تێکست و نووسینی دانسقه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و دۆکیومێنتدار و شێوازی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه هه‌یه. پرۆ ئه‌مێریکایی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، به‌ڕاستیی متمانه‌ی دۆزی ئه‌نفالی له نێوه‌نده سه‌ربه‌خۆکانی رۆژئاوادا بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. داخی گه‌وره ئه‌وه‌یه، له‌و دۆخه ناهاوسه‌نگ و هاوپه‌یمانییه مۆڕاڵییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی که خۆی به ئه‌مێریکادا هه‌ڵواسیوه، به‌ئه‌ندازه‌ی چوار تفه‌نگی یاخیی له ئه‌نبار قورساییان به‌سه‌ر ئه‌مێریکاوه نه‌بووه. ئه‌مه هه‌ر خه‌تای ئه‌مێریکا نییه، به‌ڵکوو خۆشخه‌یاڵیی و بێئاگایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد تۆختر ده‌کاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی بایکۆتی کۆنگره‌که‌یان کرد
هه‌ندێ که‌سایه‌تیی و نووسه‌رو رێکخراوی کوردیی لێره‌و له‌وێ، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی کۆنگره، چ له کوردستان و چ له تاراوگه، هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن که له‌نزیکه‌وه پێوه‌ندییان به ئه‌نفاله‌وه هه‌یه به‌شدارییان نه‌کرد. دیارترین و به‌رجه‌سترین ئه‌م رێکخراوانه رێکخراوی"چاک" ه. به‌ڵام کام چاک ؟ هه‌نووکه به کرده‌وه دوو رێکخراوی جودا هه‌ن، هه‌ردووکیان ناویان له‌خۆیان ناوه نێوه‌ندی(ناوه‌ندی) چاک، له‌راستییشدا، چاکیش وه‌ک کولتووری حیزبیی و سیاسیی کورد، وه‌ک ئه‌وه‌ی باکگراوندی ئه‌ندامه‌کانی چاکیش له باکگراوندی توندوتیژیی سیاسیی کورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، دووچاری شه‌قبوون و دووله‌تبوون هاتن.
هه‌مان کولتووری دابه‌شبوونه حیزبییه‌کانی کوردستانیان جێکه‌وت کرد، به‌هه‌مان میتۆدی په‌نجا بۆ شه‌ست ساڵی بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد و دووله‌تبوونه‌کانی، ئه‌وانیش له ئه‌وروپا وه‌ک ئه‌میبا ( amoeba)، هه‌ر ساڵه‌و به‌شێوه‌یه‌ک خۆیان ده‌گۆڕن، ده‌مێک رێکخراوێکن تایبه‌ت به‌دۆزی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌هه‌رێمی کوردستاندا، ده‌مێک ده‌بنه کوردستانیی و له سه‌ر ئاستی خه‌ون و وڕێنه‌ی کوردستانی گه‌وره‌دا کارده‌که‌ن و ده‌مێکیش جیاده‌بنه‌وه‌و ده‌که‌ونه گیانی یه‌کتریی و هه‌رلایه‌و ئه‌وه‌ی تر به‌ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا تۆمه‌تبار ده‌کات.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌وانه، کۆمه‌ڵێ کوڕ‌و کچی باش و دڵسۆز‌و خه‌مخۆری تێدا کۆبووه‌ته‌وه‌و شه‌ووڕۆژیان لێکهه‌ڵدووریوه‌و کاری باشیشیان کردووه، به بڕوای ئه‌م نووسینه، بێویژدانییه ئه‌گه‌ر کاره‌کانیان( له‌هه‌ردوو رێکخراوه‌که‌دا) به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیردرێ و به‌رز نه‌نرخێنردرێن، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به نه‌گونجانی مێنتاڵی تاکی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی کاری کۆلێکتیڤبوونه، ئه‌وه‌نده خه‌م و دڵسۆزیی بۆ دۆزی ئه‌نفال نییه، ئه‌وه‌نده‌ش میلیتانتبوون و شۆڕشگێڕیی و پشوودرێژیی نییه که ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌کتر به‌کاری ده‌هێنن و وه‌ک ئامفیبیا( amphibia)ش له دوو رێکخراوی جیاوازدا ( یه‌ک ناویان هه‌یه) له‌ته‌ڕو له وشکیش ( وشکاو) ده‌یگوزه‌رێنن.
له‌م دیده‌وه بوو، ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له‌رێی دوو حیزبه‌که‌یه‌وه، دزه‌ی کرده ناویانه‌وه‌و په‌له‌ی کرد له‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ر رێکخراوه یه‌کگرتووه‌که لێکهه‌ڵبوه‌شێنێ. هه‌ر بۆیشه، له‌هه‌ردوو لای رێکخراوه‌که، نوێنه‌رو که‌سایه‌تیی و ده‌مسپیی به بانگهێشتی تایبه‌تیی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵات به‌هره‌مه‌ندن، له‌سه‌رتاسه‌ری دنیاوه بۆ کۆنگره‌که چووبوون. به‌ڵام باڵێکیان به‌فه‌رمیی ده‌ڵێ نه‌چوومه‌و باڵه‌که‌ی تریشیان ده‌ڵێن به‌شدارییمان کردووه، له راستییشدا، وه‌ک تاک له‌هه‌ردوولا به‌شدارییان کردووه.
به‌شێک له‌وانه‌ی بایکۆتیان کردووه، هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که په‌راوێز خراون. چ ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان رۆیشتووه له رێکخستنی کۆنگره‌که‌دا، گرنگییان پێ نه‌داون و بانگهێشتیان نه‌کردوونه. ده‌یان ئه‌کادیمست و خه‌ڵکی پسپۆر له‌م مه‌یدانه‌دا له‌ناو کورددا هه‌یه، نه‌ک هه‌ر پێیان نه‌گوتراوه، به‌ڵکوو زۆربه‌یشیان ته‌نها له سه‌روبه‌ندی گۆنگره‌که‌دا پێیان زانیوه. ئه‌مه‌ش بۆ مێنتاڵی هه‌ڵاواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، که تاکی کورد و رێکخراوی کوردیی ئالووده‌ی بووه، چه‌مکی خودگه‌رایی و خۆپه‌رستیی، تا خۆم هه‌بم ، تۆم ناوێ، له کۆنگره‌ی ئه‌نفالیشدا هه‌ر بازاڕی گه‌رم بوو.
ئه‌م کولتووری ره‌تکردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتره، کولتوورێکی دوورودرێژه‌و پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی به مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه هه‌یه. ئێمه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر باشترین دۆست و هاوڕێی یه‌کتر بین، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیی، سیاسیی یان تیۆریی که‌وته نێوانمانه‌وه. ئیتر من تۆ نه‌ک هه‌ر ره‌ت ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵکوو که‌ڕه‌تی سفریشت ده‌که‌م. ئه‌م مێنتاڵی په‌راوێزخستن و به‌رکه‌نارکردنه‌ی یه‌کتر، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به لاوازیی ناخی خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده پێوه‌ندیی به که‌سی که‌نارخراوه‌وه نییه. له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به که‌سێک ئاسووده نه‌بووین، ناچین که‌ڕه‌تی %٦٠ یان %٥٠ ی بکه‌ین، ده‌چین یه‌کسه‌رو له‌چاو نووقاندنێکدا که‌ڕه‌تی سفری ده‌که‌ین. زۆر گرنگه، سه‌ره‌ڕای جیاوازیی دیدوبۆچوونه‌کان، سه‌ره‌ڕای خۆشیی نه‌هاتن له‌ده‌موچاوی یه‌کتر و که‌یس دروستکردن و فایل دروستکردن بۆیه‌کتر، ده‌بێ کۆنفراسی داهاتووی ئه‌نفال، هه‌موو هه‌وڵ و توانا جیاوازه‌کان له‌خۆیدا کۆبکاته‌وه. ئه‌مه‌ش که‌سانێکی ده‌وێ، بچووکترین کینه‌و بوغز‌و میراتی پڕ له سڕینه‌وه‌ی رابردوو، له‌خۆیاندا ده‌ربکه‌ن و ناخ و ده‌روون و بۆچوونیان ته‌واو پاکبکه‌نه‌وه، پێکه‌وه و به‌هه‌موو لایه‌ک دۆزی ئه‌نفال خزمه‌ت بکرێ. ئایدۆلۆژیای حیزبیی و ئه‌جێندای تاکگه‌رایی و لووتبه‌رزیی له پرۆگرامی کارکردن‌دا بۆ گۆنگره‌ی داهاتوو ته‌واو ده‌ربکرێن.
له‌راستییشدا ناکرێ و ئه‌سته‌میشه له‌م دنیا پانوپۆڕه‌دا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال کار ده‌که‌ن راسته‌وخۆ بانگهێشت بکرێن. به‌ڵام میکانیزمی زۆر ئاسان هه‌یه، که ده‌بووایه له‌به‌ر چاو بگیردرایه. پێشوه‌خت پرینسیپی کۆنگره‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ئه‌وه‌یه، که لای که‌م، شه‌ش بۆ نۆ مانگ پێشتر شوێن و کاتی دیارییبکرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌روو ساڵیشه‌وه بێ چاکتره، ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تیی بۆ بکرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ئه‌پده‌یت بکرێته‌وه. هاتن کراوه بێت، بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌کان پێشوه‌خت بنێردرێن و لێژنه‌یه‌کی ته‌واو پسپۆر ( نه‌ک سیاسیی) گوڵبژێرێک له کواڵیتیی و داتای لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بکات و به‌پێی خزمخزمێنه‌و براده‌رایه‌تیی و ناسیاویی و ئاشنایه‌تیی و نزیکیی و دووریی له‌حیزبه‌وه هه‌ڵنه‌سه‌نگێرێن. بۆ بیانییه‌کانیش، ده‌بێ لێژنه‌یه‌کی پسپۆر و شاره‌زا له زمانه رۆژئاواییه‌کاندا، ده‌کرێ له‌ناو لێژنه‌که‌دا که‌سانی بیانیی هه‌بن بۆ هه‌مان قه‌بڵاندن. مه‌رج نییه کابرا هه‌ر قژی زه‌رد بوو، هه‌ر ئه‌وروپایی و رۆژئاوایی بوو، ئیتر شتی باشی پێ بێت، چونکه له رۆژئاوادا هیچ شتێ به‌ڕیش نییه، هه‌موو شتێ به ئیشه.
له‌هه‌موویشی گرنگتر، بانگکردنی که‌سانی بیانیی، پسپۆر له جێنۆسایددا به‌که‌ناڵی جۆراو جۆر بێت و سیاسییه‌کان قۆرغی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌که‌ن، بۆیه باشترین شتێک که ده‌کرێ بۆ کۆنگره‌کانی داهاتوو له‌به‌رچاو بگیردرێ، ئه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی زانکۆکانی کوردستانه‌وه، یان باشتر له‌رێگه‌ی زانکۆیه‌کی رۆژئاواییه‌وه ( حکومه‌تی هه‌رێم کۆمه‌کی ماددیی بکات) کۆنتراکت بکرێ له‌گه‌ڵیدا بۆ بانگه‌شه‌و که‌مپه‌ین رێکخستن به‌شێوازی مۆدێرن و ئه‌کادیمیی، نه‌ک به خووڕه‌وشتی عه‌شیره‌تگه‌ریی و دیوه‌خانگه‌ریی سیاسییه‌کانی کورد ، له‌م که‌ناڵه پرۆفیشناڵانه‌وه ده‌کرێ پێوه‌ندیی به به‌ته‌واویی زانکۆکان و مه‌ڵبه‌ندو ئینستیتیوته جیهانییه‌کانه‌وه بکرێ.
شتێک که ده‌بێ ئێمه‌ی کورد فێری بین، ده‌بێ کار له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ بکه‌ین، ده‌بێ زێتر کار له‌سه‌ر ئه‌و کوڕ‌و کچانه بکرێ که ته‌مه‌نیان له نێوان 18-35 ساڵه. به‌گوێره‌ی ئاماری زانکۆ رۆژئاوایی و جیهانییه‌کان، ساڵانه نزیکه‌ی یه‌ک میلیۆن خوێندکار له رشته جۆراوجۆره‌کانی زانسته سیاسیی و کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌لسه‌فییه‌کاندا ده‌خوێنن، زانسته مرۆییه‌کان دڵی زانکۆکاکانی جیهانه‌و ساڵانه مه‌ڵبه‌ندی سه‌دان هه‌زار توێژینه‌وه‌یه. زۆر گرنگه به‌که‌ناڵی گونجاو‌دا، زانییه‌رییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نفال ته‌خشان بکرێ. ئه‌مه هانده‌رێکی باشیش ده‌بێ که خوێندکاره رۆژئاواییه‌کان، ئاشنایه‌تییان به ئه‌نفال هه‌بێ. چۆن توێژینه‌وه له‌سه‌ر دۆزی دارفۆر وروانداو بۆسنه ده‌که‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال بیکه‌ن.
پێوه‌ندییگرتن له‌که‌ناڵی گونجاو و پرۆفیشناڵه‌وه، له‌رێی زانکۆکان و پانێله هاوبه‌شه‌کانیان و ئینستیوته هه‌مه‌جۆره‌کان و پارله‌مانتارانی رۆژاواو حیزبه سیاسییه‌کان ( به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م باسانه‌یان بۆ مه‌به‌سته)، زامنی دابینکردنی زه‌خیره‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ کۆنگره‌کانی داهاتوو. هه‌ر ئێستا به‌سه‌دان و هه‌زاران خوێندکاری رۆژئاوایی توێژینه‌وه له‌سه‌ر جێنۆسایده‌کانی دنیا ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت جێنۆسایده‌کانی دارفۆرو رواندا به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت. هه‌موو چاودێریک هه‌ست به‌وه ده‌کات، ئه‌نفال زۆر بێنازه، به‌به‌راورد به‌جێنۆسایده‌کانی تر، که‌سانێکی زۆرکه‌م پێی ئاشنان. ئه‌م گۆشه‌گیریی و دابڕانه‌ی ئه‌نفال له‌نێوه‌نده‌کانی لێکۆڵێنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌دا، خه‌مساردیی گه‌لی کوردی له پشته‌وه‌یه، خه‌مساردیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، سکۆلاره‌کان، ئه‌کادیمیسته‌کان، زانکۆکاکانی کوردستان و بیریاره کورده‌کانی له پشته‌وه‌یه. خه‌مساردیی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشته‌یه‌وه خۆیان به‌چاوساغ ده‌زانن و هیچ کارێک ناکه‌ن و ساڵ – دوانزه مانگ ده‌بۆڵێنن و کاری هیچ که‌سێ نابینن و خۆیشیان هیچیان له‌ده‌ست نایات.
ئه‌م خه‌مساردیی و ته‌وه‌زه‌لیی و نابه‌ڵه‌دییه به‌و کۆنگره‌یه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ته‌واویی دیاربوو. له رێگه‌ی ئه‌و چه‌ند لینکه که‌مه‌ی به ئینگلیزیی که‌وته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، هه‌ندێ لینکم له باسوخواسی گۆنگره‌که بۆ ده‌یان که‌سی بیانیی به‌ئیمه‌یڵ نارد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆم ناردن، له بواری ئه‌نسرۆپۆلۆجیای توندوتیژیی، جێنۆساید، سۆسیۆلۆژیای ناحه‌زیی(hatred )، ئایدێنتیتی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کاندا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆریی و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانین، هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان دامه‌وه، ته‌نها یه‌ک که‌سیش چییه، ئاگای لێ نه‌بووه که ئه‌م کۆنگره‌یه له‌سه‌ر دۆزێکی گرنگی وه‌ک جێنۆسایدی کورد ده‌کرێ. سه‌باره‌ت به‌خودی خۆیشم، " له گوێی گادا خه‌وتبووم" ، سه‌یره بۆ ده‌بێت، له هه‌موو کورددا، په‌نجا که‌سی تر نه‌بێ به‌ئه‌ندازه‌ی من ئیشی ئه‌وه بێ له‌سه‌ر ئه‌نفال کاربکات، که‌چیی ئاگام لێی نه‌بێ، ته‌نها چه‌ند رۆژ پێشتر بیبیستم. له‌کاتێکدا ئه‌وه ئیشی منه‌و به‌ته‌واویی خۆم بۆی ته‌رخانکردووه. هه‌ر ئۆتۆماتیکی به‌شدارییکردن له‌و کۆنگره‌و دیبه‌یتانه‌ی پێوه‌ندیی به جێنۆسایده‌وه هه‌یه کاری منه، که‌چیی له هه‌نده‌ران و له‌کوردستانیش که‌سانی وا براونه‌ته هۆڵی کۆنگره‌وه، له قات له‌به‌رکردن به‌ولاوه، له هیچ ئه‌دگار و کۆنسێپتێێکی جێنۆساید و کۆمه‌ڵکوژیی نه‌گه‌یشتوونه، تێگه‌یشتن له رووی فیکرییه‌وه، نه‌ک چیرۆکگێڕانه‌وه‌و نووسینی وتاری پڕ له‌پشکۆ و ژیله‌مۆی نه‌ته‌وه‌ییبوون و ئه‌فسانه‌ی پانکوردیزم.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی داهاتوو، نه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و نه له‌لایه‌ن لێژنه‌گه‌لێکه‌وه قۆرغ بکرێ، نه بۆ ئه‌جێندای حیزبیی، شه‌خسیی به‌کاربهێنرێ، به‌ته‌واویی بۆ خزمه‌تکردن و گیانبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی دۆزی جێنۆسایدی ئه‌نفال هه‌ڵسوڕێنرێ، ده‌بێ ئه‌و چه‌مکه به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێ، کاری هه‌ره‌وه‌زیی، یه‌کتر خوێندنه‌وه‌ی ده‌وێ، جێگه‌ی کینه‌و رقی هیچ تاک و لایه‌ن و گرووپێکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نابێ تێدا بێت. چۆن کارکردن له‌سه‌ر دۆزی جێنۆساید، تۆلێرانسێکی ( لێبوورده‌ییه‌کی ) گه‌وره‌ی ده‌وێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌نێو خودی تاکه‌کانی به‌شداربووی هه‌ر کارێکی کۆلێکتیڤییدا، تۆلێرانس و دڵگه‌وره‌ییه‌کی زۆری ده‌وێت. ئه‌وه‌ی لایه‌کی رێکخراوی چاک، لاکه‌ی تری چاک ناخوێنێته‌وه، کاره‌ساته، ئه‌و گیانی ره‌تکردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌یه، له‌زیان زێتر بۆ دۆزی ئه‌نفال، هیچ سوودێک ناگه‌یه‌نێت. ئه‌و شاخ و باڵ لێڕواندنه له‌یه‌کتر به هه‌ر دوو دیوه نه‌گه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌که‌یدا، ئه‌نجامی ئه‌و بوغزه‌یه که تاکی کورد توانای بینینی شته‌کانی ته‌نها به ڕه‌ش و سپیی هه‌یه، هیچ ره‌نگێکی تر نابینێ، ئه‌گه‌ر بیشی بینێ، نکۆڵیی لێ ده‌کات.
یه‌کێکی تر له دێوه‌زمه‌کانی له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رک و فه‌نکشنه‌کانی جێنۆساید، توندڕۆیی و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌ییه. به‌ڕاستیی کارێکی قێزه‌ون و ناشیرینه، کاتێک باس له به‌جیهان ناساندنی ئه‌نفال بکه‌ین، که‌چیی له‌ناخماندا رق و کینه‌و بوغزمان به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب هه‌بێ. له‌به‌رامبه‌ر پانعه‌ره‌بیزمدا، پانکوردیزم گه‌ڵاڵه بکه‌ین. لێبوورده‌یی و دڵگه‌وره‌یی ده‌بێ لای هه‌موو که‌سێک ببێته پرینسیپ، کاتێ بیه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌نفال کاری جدیی بکات. ئه‌ی ره‌قیب سروودێکه بۆ سروودی نیشتمانیی گه‌لێک ناشێت که جێنۆساید کراوه. سروودێکه زێتر گاڵه‌گاڵ، نه‌ڕه‌نه‌ڕو گرمه‌گرم و بکوژه‌و ببڕه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و مێنتاڵی میلیشیایی لێده‌بارێ، سروودێک نییه کورد بیکاته سیبموڵێک له‌گه‌ڵ دۆزی کارکردن له‌سه‌ر جێنۆساید تێکه‌ڵی بکات. سه‌رۆکی هه‌رێم چۆن به‌حه‌ماسه‌وه ئاڵای به‌عسی ره‌تکرده‌وه‌و دواتریش هه‌لومه‌رج سه‌پاندییه‌وه به‌که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه، کارێکی باشی ده‌کرد، ئه‌و حه‌ماسه‌ی بۆ هێشتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب بنیشتایه‌ته‌وه و به‌چاوێکی وردتره‌وه بۆ داهاتووی گه‌لی کورد بیڕوانیایه، بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌سروودێکی نیشتمانیی بکرێته‌وه که بۆ دنیای ئێستا بیخوات، بۆ کوردستانێک بیخوات، که ئاشووریی و عه‌ره‌ب و تورکمانمان له‌گه‌ڵدا ده‌ژین، نه‌ک به عه‌قڵییه‌تی چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، بیر له جێنۆساید بکه‌ینه‌وه.
خاڵێک که هه‌موو کۆنگره‌یه‌کی ئه‌نفال و هه‌ر تاکێک که کار له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال ده‌کات، گرنگیی به فه‌رمیی داوای لێبووردنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بدرێ. ئه‌م داوای لێبووردنه سه‌ره‌ڕای باره سایکۆلۆژیی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه مادییه‌که‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و گه‌لی کورد، به‌رهه‌می سیاسیی زۆری لێده‌چنرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مانه نه به جرتوفرتی ناسیۆنالیستانه، پانکوردیستانه، مڕه‌مڕی کوردپه‌روه‌ریی، نه‌ته‌وه‌یی و خۆگیڤکردنه‌وه ده‌بێ، نه به‌مه‌راییکردن و پاڕانه‌وه له حکومه‌تی عێراق ده‌بێ. به‌ڵکوو به گوشاری جه‌ماوه‌ریی، سیاسیی، دیپلۆماسیی، قورسایی نووسین و نێوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کان ده‌بێت. هاوکات نموونه‌ی وڵاتانی جیهان، وه‌ک که‌یس وه‌رگرتن، رۆڵێکی گه‌وره له تێگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدادا ده‌بینێ.
نموونه‌یه‌کی زۆر زیندوو له‌م دنیایه‌دا، که‌یسی ئه‌بوڕیجناڵه‌کانی ( دانیشتوانی ره‌چه‌ڵه‌ك- Aboriginals ) ئوسترالیایه، هه‌نووکه حکومه‌تی فیدراڵی ئوسترالیا، به‌فه‌رمیی داوای لێبووردنی له ئه‌بوڕیجناڵه‌کان کرد. که نه‌وه‌کانیان له‌سه‌رده‌می هاتنی سپی پێسته‌کانی ئه‌وروپاوه بۆ ئوسترالیا دزراون و به‌زۆر لێیان سه‌نراوه، یان ئه‌وه‌ی خۆیان پێی ده‌ڵێن و له‌میدیادا به "نه‌وه دزراوه‌کان" ( Stolen generations) ناسراون. له‌کاتێکدا ده‌یان ساڵه هه‌زاران که‌سایه‌تیی و رێکخراوی ناحکومیی و مرۆیی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، UN ، سیاسییه‌کان وه‌ک تاک و سکۆلاره‌کان داوای ئه‌وه ده‌که‌ن، که حکومه‌تی ئوسترالیی به‌فه‌رمیی داوای لێبوردن بکات، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو خه‌باته بێپسانه‌وه‌یه، له مانگی فێبریوه‌ریدا یه‌کلایی بووه‌وه‌و حکومه‌ت به‌فه‌رمیی داوای لێبووردنی کرد. ئۆپۆزیسیۆنی هه‌نووکه‌ی ئوسترالیا ( هه‌ردوو حیزبی لیبراڵ و نیشتمانیی) که بۆ 11 ساڵ له‌سه‌ر کاربوون، جۆن هاوه‌ردی کۆنسێرڤه‌تیڤ، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو، زۆر به‌توندیی دژایه‌تیی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که داوای لێبووردن بکات. که‌چیی له دوای شکستی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئۆپۆزیسیۆن شلی کرد‌و، پێكه‌وه داوای لێبووردنێکی بایپارتیزن ( هه‌ردوو حیزب bipartisan) یان کرد.
نه‌هاتنی جووله‌که‌و ئه‌رمه‌نیش بۆ کۆنگره‌که، وه‌ک وه‌زیری ئه‌نفالکراوه‌کان باسیده‌کات، پێوه‌ندیی به هه‌لومه‌رجی سیاسییه‌وه هه‌بووه، تراژیدیایه‌کی تره، به‌بێ جووله‌که‌و ئه‌رمه‌ن هاوکێشه‌ی جێنۆساید ناهاوسه‌نگه‌و قورسایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. بیانووی تورکیا‌و عه‌ره‌ب هه‌رگیز ته‌واو نابێ، باشتر نه‌بوو ئه‌جێندای حیزبیی، په‌راوێز بخرایه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له وڵاتانی رۆژئاوا کۆنگره‌یه‌کی جیهانیی سازبدرایه. ئه‌و مافه‌ش به جووله‌که‌و ئه‌رمه‌ن بده‌ین، کاتێ کورد ئه‌وان بانگهێشت نا‌کات له ترسی تورکیا‌و عه‌ره‌ب، ئه‌وانیش په‌رچه‌کرداری بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر ئه‌نفالی کورد هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌رمه‌نییه‌کان دنیایان پڕکردووه له تورکیا، که‌چیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد بۆ راییکردنی تورکیا به‌رکه‌ناریان ده‌خات. سوکانی زۆبه‌ی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی دنیا له‌سه‌ر جێنۆساید به‌ده‌ست لۆبیی جووله‌که‌وه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ پێوه‌ندیی به‌دنیای عه‌ره‌به‌وه، ئه‌م هێزه زۆره له‌به‌رچاو ناگرین.
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌وه‌نده شه‌ریف نییه، جووله‌که‌کان، هه‌ساره‌کانی تریشیان له هۆلۆکۆست تێگه‌یاندووه، که‌چیی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئاماده نین به‌فه‌رمیی جێنۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی تورکیای عوسمانیی به‌فه‌رمیی بناسن. هۆکاره‌که‌ش بۆ پێوه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه. کورد به‌بێ که‌ڵوه‌رگرتن و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ لۆبیی، که‌سایه‌تیی، نێوه‌نده ستراتیژییه‌کانی ئه‌رمه‌ن و جووله‌که، ناتوانێ باری قورسی جێنۆسایدی ئه‌نفال به مه‌نزڵێکی ته‌واو شیاوی جیهانیی بگه‌یه‌نێت.
له کۆتاییدا، گرنگیی کۆنگره‌ی داهاتووی ئه‌نفال و گره‌وی پێشڤه‌چوونی کاره‌کانی له سه‌ربه‌خۆییبوونی کۆنگره‌و کاری هه‌ره‌وه‌زیی و بانگهێشتی نێوه‌نده خاوه‌ن قورساییه‌کاندایه. جێنۆسایدی ئه‌نفال، ئارکایڤێکی قورسه‌و به‌ته‌نێ به هه‌ندێ که‌سی له‌خۆبردوو، خوێنگه‌رم و تێکۆشه‌ری شاخ ناچێته پێشه‌وه. دۆزێکه زۆرترین کاری کۆلێکتیڤی ده‌وێ. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ ناچاربکرێن کۆمه‌کی مادیی ئه‌و کۆنگره‌یه بکه‌ن. پاره‌ی ئه‌نفال لای ئه‌وانه‌و ده‌بێ خه‌رجی بکه‌ن. پێویسته له‌رێی زانکۆکان ، ئینستیتیوته‌کان و نێوه‌نده‌کانی بڕیاردان و ئه‌کادیمییه‌وه قورسایی دابنرێ و گوشار دروست بکرێ و کاری هه‌مه‌ڕه‌نگ و شاکاری گه‌وره بکرێ، هه‌موو ئه‌وانه به ته‌نیا باڵیی و به‌چه‌ند که‌سێک ناکرێ، ده‌بێ هه‌رچی له‌خۆی راده‌بینی و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بۆی ده‌کرێ، زامنی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی داهاتوو بکات. ده‌بێ هه‌ر له‌ئێستاوه بیر له‌و نوێنه‌رانه‌ی کوردستان بکرێته‌وه تا گرفتی ڤیزایان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێ. ناکرێ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی شوێنی کۆنگره، ئه‌وروپا ده‌بێ، خه‌مخۆران و هه‌ڵسوڕاوانی دۆزی ئه‌نفال له‌کوردستان په‌راوێز بخرێن. سه‌رکه‌وتنی گۆنگره‌کانی داهاتوو له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال، کلیلێکه، ده‌رگایه‌کمان له‌سه‌رده‌کاته‌وه که سه‌ره‌نجام به‌سه‌ر "سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا" ده‌کرێته‌وه.