ئه‌و شارانه‌ی ده‌م ترسێنێن
چۆن ده‌ست به گه‌شتێک که‌م؟
له کام شاره‌وه بڕۆم وله چ شارێک بگیرسێمه‌وه؟
ئێستا هه‌رچی شار هه‌یه ده‌مترسێنن،
له‌بری پنچێک گیا به عه‌مبار ناشرینی ده‌فڕۆشن.
به‌یانیه‌ک به تامی گه‌ڵای جاکاو به‌ئاگاهاتم،
سه‌فه‌ری ژێر ده‌ریایه‌کی بێ قه‌رار رێی پێگرتم،
به‌ره‌و شاری گوتاره هه‌رزانه‌کان به‌ڕێ که‌وتم.
ئه‌وێ سه‌ربانێکه به وشه‌ی له‌ت له‌ت پۆشراوه،
کراسی له په‌ڕه‌ی نیازێک لهبرکردوه و
سنوقی سکاڵاکانی پڕ له درۆی ههنجاوه و
هه‌ر جاره وئارهزوویهک ده‌رده‌بڕێ.
ئه‌چم بۆ ئه‌و شارانه‌ی باڵیان،
تێکه‌ڵ به باڵی ئاسمان کردوه،
باوه‌شیان بۆ پرچی هه‌تاو کردۆته‌وه،
گه‌شتێک به‌ره‌و شاری مه‌خلووقاته‌کانی که‌ون ده‌که‌م،
نانێک له‌گه‌ڵ هه‌موو ”ابن السبیل”دا ده‌خۆم و
رووی رێگام به‌ره‌و نوێنه‌ری شاری سه‌حه‌ر ده‌گۆڕم،
شارێک به هه‌ناوی به‌فر به‌نده،
له دڵی تاریکیه‌وه داده‌گیرسێ و
ته‌نها میوانی، شه‌وێکی پڕ نهێنیه!
له هه‌موو شاری ئه‌م دونیایه‌دا هه‌میشه،
غه‌ریبه‌یه‌ک هه‌یه بگریێ بۆ دڵی منداڵی.
شه‌وێک به تامی به‌رسیله‌کانی کازیوه به ئاگاهاتم،
به زه‌وق وئاره‌زووی فریشته‌یه‌کی بێ وره،
نوێنه‌که‌م له‌رزه‌ی پێکه‌وت.
تاماشایهکی نوێنه‌ری ئه‌و به‌ره به‌یانه،
پێ وتم: چیتر کاتی خه‌و نیه،
چیتر ماوه بۆ خه‌ون نه‌ماوه،
ئه‌وانه‌ی کاتیان بۆ هه‌موو ئه‌وه هه‌بوو لێره نه‌مان،
ئه‌وان په‌تا دوای په‌تا له رۆحی خۆیان هه‌ڵهاتن.
له شارێکدا، رۆژێک به تامی تراوێلکه به ئاگاهاتم،
به خواستی په‌ڕیه‌کی سه‌ر لێشێواو،
له سه‌ر خاکی شارێک به خیواوکی رۆح ئاوده‌درا،
ده‌مامکی هاورێکانم له دوژمنه‌کانم جیاده‌کرده‌وه،
شۆسته‌ی شه‌قامه‌کانم به پێنووسی قاچم ده‌نووسیه‌وه،
دیواری کۆڵانه‌کانم به گڕی هه‌ناسه‌م گه‌رمده‌کرده‌وه.
له شارێکی خه‌فه‌کراو چه‌رخی کاتم راده‌گرت،
هه‌تا ته‌ماشایه‌ک له‌گه‌ڵ مانگدا بگۆڕمه‌وه،
باوه‌ڕم به‌و ئه‌ستێرانه هه‌بوو ئه‌گرچی،
هه‌ر زۆر زوو پێش داهاتنی شه‌و ون ده‌بوون.
”ئیتقاتم” به ئاهه‌نگی نێوان ئاشقان هه‌بوو،
چوونکه هه‌ر ئه‌وه‌م له‌ده‌ست ده‌هات.
له شارێکدا هه‌موو رووناکیه‌کانی،
نیانتوانی کونجێکی بێلانه له دڵمدا رۆشنکهنهوه،
کێ ده‌توانێ ساتی گوناهی ئه‌و تاریکیه بهێنێته قسه؟
کێ ده‌توانێ وێنه‌یه‌کی راستی له شارێکدا بکێشێ؟
به نزیکبوونه‌وه‌ی مردن،
سێ جار له خۆمان ده‌پرسین:
چۆن دوا ماچمان جێهێڵین؟
چۆن دوا ته‌ماشایه‌کی وروژێنههر و
پڕ گووناه له‌دوای خۆمان جێهێڵین؟
ئه‌و شارانه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی جامخانهکهنن،
هه‌موو مرۆڤێک تێدا تارماییه‌که،
هه‌ر بینایه‌ک یه‌ک بینا ده‌گه‌ێینێ،
رۆحی ئه‌و بینایانه ئاوێنه‌یه‌که،
بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێمه تێدا دهبریقێینهوه و
دواتر به ساکاریی دهکوژێینهوه.
شارێک به ره‌نگی په‌یژه بێ کۆتاییه‌کانی ”ئیشه‌ر”(*)
هه‌رگیز دوا بڕگه‌ی رستهیهکمان پێ نیشان نادات،
هیچ نموونه‌یه‌کی ئه‌و دیومان بۆ ئاشکرا ناکات.
چاوهڕوانهکانم بێ کۆتایین،
له ماندووبوونیشمدا هه‌ر وێنه‌ی تۆم هه‌ڵگرتوه،
وێنه‌یه‌ک له ده‌ریا پاش کزبوونی،
وێنه‌یه‌ک له دایکم پاش نوێژه‌کانی،
وێنه‌ی هه‌موو که‌سێک پاش دڵۆپه فرمێسکێک.
ئه‌و شارانه ده‌مترسێنن که بارمته‌ی ئه‌و وێنانه‌یه،
شارێک رۆژه‌کانی به ههنیسک هه‌ڵدێن،
شارێک بێ ئه‌ندازه گه‌وره،
وه‌لی به ورده‌کاریی خوایه‌ک ئیشی تێدا کراوه،
به هه‌ڵهێنانی مه‌زنی نیگایه‌ک رووناک کراوه‌ته‌وه.
ده‌ستێک بخه‌ره سه‌ر شانم و
ده‌ستێکی بێ وره‌ش له حه‌زی،
نێو چیرۆکێک‌دا جێهێڵه،
دهستکه ناو ده‌ستی دارێک،
نیشانه‌ی کوتانێکی دێرینی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ،
له‌سه‌ر ئه‌و دارانه…
چه‌ند وشه‌یه‌کی سه‌وزی سه‌رده‌مێک ماوه،
له‌و شارانه جێیان نابێته‌وه،
هیچ گه‌ڵایه‌کی بیری که‌سیان نه‌ماوه و
نه چڵێکی بۆنی ئه‌و رۆژانه‌ی پاشکه‌وت کردوه.
له شارێکدا ته‌نها هه‌ور ده‌زانێ چۆن،
قات قات فه‌رشی ئازار راخراوه و
بن میچهی ماڵه‌کانی به مۆته‌که راگیراوه.
شارێک به ره‌نگی دارێکی سووتاو،
به بۆنی خۆڵه‌مێش عه‌تر رێژکراوه.
شارێکیش تاقانه، له‌گه‌ڵ سێبه‌ری
ئه‌و بینایانه به شه‌ڕ دێ وهه‌رچۆنێک بێ
چرکه خه‌ونێک له که‌لێنه‌کانیدا ده‌چێنێ.
به‌یان سه‌لمان
کۆتایی 2010 پاریس