
له‌به‌رده‌م چاره‌نوسێكی نادیار داین
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت له ئێستادا كوردستان به دۆخێكی سیاسیی ناله‌باردا تێپه‌ڕده‌بێت، دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه بۆنی ئاڵۆزیی‌و شێوان‌و له‌باربردنی كۆی بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان‌و سیمای كۆمه‌ڵگای كوردیی لێدێت، تێكئاڵانو به‌یه‌كدادانی فیكری‌و ناكۆكبوون له‌سه‌ر راو سه‌رنجی یه‌كتر، نه‌خوێندنه‌وه‌ی بهرامبهرو كوشتنی جیاوازیی، بابه‌ته‌كانی تری وه‌ك ناوچهگهرێتییو شارچێتیی، دووبه‌ره‌كی‌و رقئه‌ستوریی حزبیانه‌و بێ به‌هاكردنی خهباتو ماندوبونی یهكترو هتد…له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌وتووینه‌ته دۆخی له‌بیركردنی دۆزی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌موو ئه‌مانه هیچ شتێكمان بیرناخهنهوه جگه له‌و رۆژه ره‌شانه‌ی كه تێیاندا ده‌ستمان له‌نێو خوێنی یهكتردابوو، رۆژگارێك كه سه‌رگه‌رمی پلاندانان بووین بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی یه‌كتر، تێكدان‌و په‌كخستنی نێو ماڵی خۆمان‌و دژایه‌تیكردنی خوشك‌و براو كه‌سوكارو دراوسێ‌و هاوڕێو هاونیشتیمانیانمان هتد.. ئه‌وه‌تا خه‌ریكه جارێكی تر یادهورییمان بخه‌ینه‌لاوه‌و ده‌ستبكه‌ینه‌وه به به‌زمی فیراق و لێكترازان، ئاخر ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر نه‌چووه‌و له‌مێژ نییه له داوی دووبهرهكیدا رزگارمان بووه، تا وا به‌ئاسانی ئه‌و ناڕهحهتییو سهرگهردانبوونانه له‌یاد بكه‌ین كه راسته‌وخۆ زیانی به زۆرینه ده‌گه‌یاند.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا رووده‌دات له خۆپیشاندان‌و مانگرتنی ناڕه‌زایی، بمانه‌وێت یان نا، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه به‌سه‌ر ده‌روونی ههمووانو ژیانی ئیداریی‌و بارودۆخی ئابوری‌و سیاسیی‌و بگره كۆمه‌ڵایه‌تیش، وا ده‌بینین ئاماژه‌ی خراپ‌و ناشایسته ده‌بنه ئه‌گه‌ری چاوه‌ڕوانكراو له‌سه‌ر خوانی سیاسییماندا، ئه‌وانه‌ی كه به وردی چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن دهزاننو زۆر به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه خه‌ریكه نه‌ته‌وه كورتده‌كرێته‌وه بۆ ته‌نها شارێك یاخود حزبێك‌و رێكخراوێك، خه‌ریكه ئه‌وه‌ی كه ناحه‌زان بۆیان نه‌كرا به ئێمه‌ی بكه‌ن، خۆمان به‌خۆمانی بكه‌ین، ئیتر نازانین یان نامانه‌وێ بزانین كێیه سه‌به‌بكاری هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ناله‌باره، یاخود ده‌مانه‌وێت به ئه‌نقه‌ست خۆمان بێ‌ئاگا بكه‌ین له‌وه‌ی كه پێوسته داموده‌زگا حكومییه‌كان وردتر كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بێگومان گه‌ر بمانه‌وێ له‌و قه‌یرانانه رزگارمان بێت، پێویسته ئه‌و ده‌مووچاوانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من نه‌ك هه‌ر لاببرێن، لێپێچینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا بكرێ، ئه‌مه داواكاریی لایه‌نێكی ئۆپۆزیسیۆن یان تایه‌فه‌یه‌كی سیاسیی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو داواكارییهكن چه‌ندین ساڵه روناكبیرانێك راستهخۆو ناڕاسته‌وخۆ وروژاندوییانه.
ره‌شبین نیم به‌ڵام ده‌بێ راستگۆبین له‌وه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هه‌موومان ئه‌و راستییانه‌مان له‌به‌رچاو بێت، كه له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی راستهقینهداینو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ بێده‌نگیی وه‌ڵامی گونجاو بێت، هه‌روه‌ك چۆن ناشكرێ توندوتیژیی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر وه‌ڵام بێت، ئه‌وه رووداوه‌كان رۆژانه له‌به‌رچاوی هه‌مووماندا به شێوازی جیا جیا خۆیان نمایشده‌كه‌ن، گرفت‌و چاره‌سه‌ره‌كانیش نه‌ك هه‌ر له‌یه‌ك ئاستدا نین، بگره زۆریش له‌یه‌كتره‌وه دوورن، به‌كورتی ناكرێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ته‌نها به رووداوی سووك‌و ئاسان لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت، چونكه گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه كه ناعه‌داله‌تی به‌رۆكی گرتووین، بۆیه با چیتر ره‌خنه جیددییه‌كان به موڵكی هیچ لایه‌نێك نه‌زانرێن، هه‌ر وه‌ك ناشكرێ وا به ئاسانی ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ستهاتووه وا به‌ساده‌یی بدرێته ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه، له‌راستیدا نیگهرانینو ده‌توانین بلێین به كردار كه‌وتووینه‌ته به‌رده‌م دووڕیانی ئاینده‌یه‌ك، به‌ڵام نازانین كام ئاینده‌یه؟ ئایندهی خۆشگوزه‌رانیی یان ماڵوێرانیی؟، هه‌روه‌ها ناشزانین چاره‌نووسی ئه‌م تێكههڵچڕژانانه چی ده‌بێ؟!.
جه‌مال پیره