
فراوانکردنی رێکه‌وتنه ستراتیژه‌که
وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ هه‌رێمی کوردستان و پاش کۆبوونه‌وه‌کانی له‌ملا و له‌ولا شته‌کان له جوڵاندان. هه‌رچه‌نده زووه به‌ڵام دووشتی گرنگ به‌دی ده‌کرێت:
یه‌که‌م:
ئه‌مڕۆ 7-3 له زاری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بڵاوکرایه‌وه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یه‌کێتی و پارتی به لیستی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا‌به‌زن و بڕیار بدرێت به لیستی داخراو یا کراوه!!!!.
دووه‌م:
مام جه‌لال له گوته‌کانی له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌یدا باسی گرنگی رێکه‌وتنه ستراتیژه‌که‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی کرد و گووتی: به‌رده‌وامی و قوڵترکردنه‌وه و کاراترکردنی رێكه‌وتنه ستراتیژییه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی…….. کاریگه‌ری گرنگی هه‌یه بۆ ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر راگرتنی باری عێراقیش.
ئه‌م دوو خاڵه زۆر گرنگه، مانای شته‌کان خه‌ریکن ده‌گۆڕێن و راو باس وخواس له ئارادایه، زروفێکی تازه له کوردستان بۆ یه‌کێتیش و پارتیش دروست بووه که ده‌بێت پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ بگونجێندرێت.
مام جه‌لام سیاسییه و موهه‌ندیسی سیاسه‌ته، له بۆچوونه‌که‌یدا بۆ رێکه‌وتنه ستراتیژه‌که زۆر راسته و واقیعانه‌یه و خۆی موهه‌ندیسی بووه. وه‌لی ئه‌و ستراتیژه کۆن بووه و چاره‌سه‌ری زۆر شتی ئه‌مڕۆ ناکات بۆیه به چه‌ند وشه‌یه‌ک ته‌عبیری لێ کردوه ، وابزانم هوشیاره له‌مه، ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به فراوانکردن هه‌یه.
ئه‌و ستراتیژه پێویستییه‌کی زروفێکی تایبه‌تی بوو که ده‌بوایه بکرایه، که کۆتایی هێنا به به‌ربه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری نێوان دوو حیزبی وه‌ک پارتی و یه‌کێتی ، به‌ربه‌ره‌کانی دوو شه‌خسی وه‌ک مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی که نزیکه‌ی 30 ساڵی خایاند و ئه‌مجا به ( فیفتی فیفتی) کردنی ده‌سه‌ڵاتداری. ئه‌مڕۆکه مه‌یدانی سیاسی کوردستان که‌وتووه‌ته قۆناغ و دۆخێکی تر که ئه‌و رێكه‌وتنه ستراتیژه پێوستی به ده‌سکاری و گونجاندن و فراوانکردن هه‌یه تا وه‌ڵامی کێشه و گرفته‌کانی ئه‌مڕۆ بداته‌وه و بکرێت به زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ماڵی کورد که هه‌موو حیزبه‌کان و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له خۆی بگرێت. وه‌هه‌روه‌ها وازهێنان له (ده‌سه‌ڵاتی دووجه‌مسه‌ری) ، که شێوه‌ی دووجه‌مسه‌ری چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی کێشه سیاسیه‌کانی میلله‌ت به شێوه‌ییه‌کی گشتی ناکات به‌ڵکو ( ئیتیفاقێکی دووقۆڵییه) و که‌نارخستنی ئه‌وانه‌ی تر، که ئه‌مڕۆ کورد ده‌بێت خۆی له‌و جۆره ته‌شکیلاتانه دووربخاته‌وه و ده‌بێت هێزێکی میللی یه‌کگرتووی هه‌بێت.
بۆیه ئه‌مڕۆ دۆخێکی له‌بار دروست بووه و کاتی ئه‌وه هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆڕش بکرێت و به‌ربه‌ره‌کانی دروست ببێت، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و زمینه‌ی رێکه‌وتنه ستراتیژه‌ی که هه‌یه چاکسازی سیاسی تیابکرێت و فراوان بکرێت و بکرێت به ( رێکه‌وتنی ستراتیژی نیشتیمانی) که کلیلی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م قۆناغه ده‌بێت. وه ده‌توانرێت به دوو بازنه ی تێهه‌ڵکێش بکرێت، بازنه‌ی یه‌که‌م حیزبه‌کانی په‌رله‌مان و بازنه‌ی دووه‌م حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان. که به‌هاوکاری و راوێژ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کوردستانی دابڕێژن، بێ ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری حکومه‌ت. ئه‌و رێكه‌وتنه ستراتیژه هێڵێکی گشتی رێڕه‌ی هاوبه‌ش و هاوکاری بێت بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تا وه‌زع له ئاینده یه‌کاڵا ده‌بێته‌وه و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی دروست ده‌بێت.
به دڵنیایی کاتێک ئه‌م چاکسازی مه‌یدانی سیاسییه کرا ، ئه‌وا زه‌مینه خۆشده‌کات که ئیداره‌یه‌کی حکومه‌تی به‌هێز دروست ببێت و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی حکومڕانی و ئیداری بکات و مه‌جالی گه‌نده‌ڵی که‌م بکاته‌وه که ئه‌وسا ده‌بێت به مه‌سه‌له‌یه‌کی یاسایی و ئیداری که چاره‌سه‌ری ئاسانتره ده‌بێت. ئاشکراشه که چاره‌سه‌ری گه‌ندڵی به مانگ و ساڵێک ناکرێت و به‌ڵام ده‌بێت میکانیزمێکی یاسای و ئیداری دژی له ئارادا هه‌بێت .
کاره‌کانی حکومه‌ت زۆرن: مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به چه‌ککردنی حیزبه‌کان و باره‌گاکانیان و گوێزانه‌ویان بۆ ژووری بیناباڵه‌خانه‌کان وه‌کو هه‌موو وڵاتانی جیهان، ئێستا بچیته هه‌ر شارێکه‌وه هه‌ر باره‌گای حیزبه‌و ئاڵاکانیان و چه‌کداره‌کانیان ده‌بینیت له سه‌ر باشتیرن شه‌قامه‌کان وه‌ک رێکلامکردن. حکومه‌تی کوردستان نابێت بکرێت به حکومه‌تێکی پۆلیسی ( ( Police State که دوور له یاسا ده‌زگای ئه‌منی و ئاسایش و پاراستن و چه‌کداری حیزبی چاودێری هاوڵاتی بکات و بکرێت به هێزێکی داپڵۆسێنه‌ری هاوڵاتی، چونکه ئه‌مه خه‌سڵه‌تی نیزامی دیکاتۆرییه نه‌ک دیموکراتی، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئاراسته‌ی کاری ئه‌و هێزانه بگۆڕدرێت نه‌ک بۆ ناوخۆی به‌ڵکو بۆ ده‌ره‌وه‌ی و مه‌ده‌نی بکرێت، پۆلیس ئه‌مڕۆ له کوردستان به ته‌واوی فه‌رامۆشکراوه و کاری خراوته ده‌ست جیهازی ئه‌منی و پۆلیس ته‌نها خه‌ریکی کاری هاتووچۆی سه‌یاره و رێگاوبانه. کورد پێویستی به گۆڕانکاری و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه تا کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووی هاوچه‌رخ دروست بکات، هه‌موو ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئیراده، ده‌خوازیت چی بکه‌یت و هه‌موو شتێك مومکینه. له‌و پرۆژه و پرۆسه میللییه‌ی که له ئارادایه بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک هه‌ست بکات براوه‌یه، نابێت براوه و دۆراو هه‌بێت. هه‌موو لایه‌ک به‌شێکه له پڕۆژه‌ی گه‌ڵاله‌کردنی چاره‌نووسی هاوبه‌ش.
———————–
* دکۆر به‌رهه‌م ساڵح که بوو به سه‌رۆکی حکومه‌ت ، ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بوو که چاکسازی بکات و خۆشی گووتی که‌موکۆڕییه‌کانی حکومه‌ت پڕ ده‌که‌ینه‌وه. به گه‌رمی و حه‌ماسی ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر پاش دوو هه‌فته له‌سه‌ر وه‌زیفه‌که‌ی له پێشه‌وه سه‌ردانی شاری دهۆکی کرد، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت ، پاشان بۆی روون بووه که ئه‌وه سنووری ئه‌و نییه، ئیتر تا بالیسان و باڵه‌کایه‌تی ده‌رۆشت و هه‌ر خه‌ریکی ناوچه‌ی سلێمانی بووه. وابزانم تاکه وه‌زیرێک که خۆی داینابێت وه‌زیری خوێندنی باڵا بوو، ئه‌ویش له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر خوێنداکارن دژی خۆپیشاندانی ده‌کرد.
* هه‌موو که‌س هه‌ڵه ده‌کات، وه‌لی مه‌سعود بارزانی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سیاسی کرد کاتێک که 9 که‌سی خێزان و خزمی کرد به ئه‌ندامی سه‌رکرادیه‌تی پارتی، مه‌لا مسته‌فای نه‌مر هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی وای نه‌کردوه. شتێکی وا بۆ حیزبێکی ناوچه‌یی گرنگ نییه به‌ڵام بۆ پارتی که‌خۆی به‌حیزبێکی قیادی میلله‌تی کورد داده‌نێت زۆر له‌سه‌ری ده‌که‌وێت. بۆ نموونه که‌س گلله‌یی له حیزبه‌که‌ی کاک محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ناکات له شاره‌زوور گه‌ر 9 خزمی خۆی بکات به ئه‌ندامی سه‌رکرادیه‌تی که شتی وای نه‌کردوه. له‌و باوڕه‌دام له %95 کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه‌دایه.
* مام جه‌لال له ساڵی 1970 کتێبێکی 500 لاپه‌ڕه‌یی به عه‌ربی ده‌رکرد به ناوی کورد و کوردستان، تیادا ده‌بێژێت: شاری سلێمانی ته‌نها شاره له کوردستان که شۆرشی تیا بکرێت چونکه 3 کارگه‌ی تێدایه و چینی کریکار هه‌یه. بۆیه هات له سلێمانی باره‌گا‌که‌ی خست و ژنی هێنا. ئه‌مڕۆش له یادی راپه‌ڕێن له ناو شار ده‌بێژێت سلێمانی شاری ئازادییه. راسته و ئینسان قسه‌ی هه‌ق بکات، ئه‌و ئازادییه‌ی که له سلێمانی هه‌یه یه‌کێتی ره‌خساندویه‌تی و هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه جۆره ئازادیه‌ک هه‌بوو که رێگه‌یان به نووسین و رۆژنامه و رێخراوه‌کان ده‌دا و هه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه وایکرد که ئه‌مڕۆ میلله‌ت بتوانێت ته‌عبیر له ئیراده‌ی خۆی بکات( که ئه‌و ئازادییه له ناوچه‌ی بادینان و بارزان نییه). مام جه‌لال مه‌جموعه‌یه کارتی له گیرفاندایه که‌ی پێویستی پێی بوو ده‌ریده‌هێنێت، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1990 له چاوپێکه‌وتنێکی گۆڤاری سیخوڕمه گووتی: خه‌باتی چینایه‌تیان له بیرنه‌چیته‌وه.
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید- ه‌وه