ته‌نها شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ڵامه بۆ ئه‌مڕۆی عێراق!
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌به‌ر گرنگی ئه‌م هه‌لومه‌رجه شۆڕشگێڕیه‌ی خه‌ڵکی سته‌م دیده و ئازدیخوازی کوردستان و عێراق تێیدا ڕۆژه مه‌زنه‌کانی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه له ئاست ئیراده‌ی یه‌کگرتوویان و ناسینی توانا مه‌زنه‌کانی خۆیان، پێم خۆشه ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ جارێکی تر به خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست و ئازادیخوازی کوردستان بخه‌مه ڕوو. 08/03/2011
له کوردستان و عێراقدا به‌گشتی به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌مانا چینایه‌تیه‌که‌ی تاکه وه‌ڵامی گونجاوه دژ به سه‌رجه‌م ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه‌ی ئێستا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر کۆی جومگه‌کانی ژیاندا!
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 وه، کۆی سیستمی ناسیۆنالست دیکتاتۆری به‌عس به‌گشتی کۆتایی پێهات له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داگیرکاری ئه‌مریکاوه. هه‌رله‌دوای ئه‌و چرکه‌ساته‌وه په‌یکه‌ری دیکتاتۆر و هێمای کوشتوبڕو مه‌ینه‌تی هێنرایه خواره‌وه له ژێر ئاڵای ئه‌مریکادا. ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی لێده‌کرد، بنیات نانی مێژویه‌کی دوور له هاوشێوه‌ی ئه‌و سیستمه ته‌واو دڕنده‌یه بوو. وادیاره زۆر جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا کاری وا ڕویداوه و هه‌رده‌م ئه‌و خاڵه هاوبه‌شه‌ی کۆی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌نێو ماهیه‌تی خۆیدا هه‌ڵگرتوه، به‌شی ناهوشیاری سیاسی چینی ژێرده‌ست بووه له به‌رپاکردنی ئه‌و جۆره ئاڵوگۆڕانه‌دا. یانی تائه‌وکاته‌ی ڕژێمه دیکتاتۆر و خاوه‌ن عهمالهتیه گه‌وره‌کان بۆ سیستمی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌لای خه‌ڵکی ژێرده‌سته‌وه ئه‌وه‌ی گرنگ بووه هه‌رده‌م قوربانی داوه تا له‌ده‌ست ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه ڕزگاری ببێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت خودی ئه‌و هاتنه‌مه‌یدان و جموجۆڵه ناڕازیانه توانیبێتیان خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن له ژێر ڕابهرایهتیهکدا که به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی و ئایندهیهکانیان بپارێزیت و ڕێگا نه‌درێت هه‌مان شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ژێر چه‌ند ده‌موچاوێکی نوێ‌دا به‌هه‌مان سیسته‌م خۆی دووباره بکاته‌وه.
هۆکارێک ئه‌مڕۆ له نێو بارودۆخی خه‌ڵکی عێراق و کوردستاندا ده‌بینرێت له دوای ڕوخانی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌رمایه‌داری به‌عسه‌وه، بێزاری زیاتری خه‌ڵکیه له‌م ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن خاوه‌نداریه‌تیه تایبه‌تانه‌ی ئێستا ژیانی خه‌ڵکی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئێستا به ئاشکرا جۆره سیستمێکی کۆیلایهداری به‌ڕێوه‌ده‌برێت زۆر قێزه‌ونتر له‌و سیستمه کۆیلایه‌تیه داره‌ی له مێژووی ڕابردوی مرۆڤایه‌تیدا له ئارادا بووه. خه‌ڵکی عێراق و کوردستان به ئه‌ندازه‌یه‌ک خزێنراونه‌ته نێو سیستمێکی گه‌نده‌ڵ و به‌رنامه ڕێژکراو که ئومێدێک بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی له نێو ئه‌و حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌دا ڕه‌نگه ته‌نها له شێهوهی خه‌ونێکی کاڵوکرچ بچێت که خاوه‌ن خهوبینراو کاتێک به‌ئاگا دێته‌وه نه‌زانێت چ خه‌ونێکی دیوه تا بیگێڕێته‌وه بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991وه خه‌ڵکی کوردستان به‌بێ هیچ گومانێک له ژێر ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌حزابی سه‌ره‌کی کوردی‌دا ژیانیان گوزه‌راندوه و تا ئیستا به سه‌دان شێواز ئه‌م خه‌ڵکه گورگانه خوارد کراوه له‌لایه‌ن خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه به‌رژه‌وه‌ند خواز و چینایه‌تیه‌وه. خودی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک شه‌ریکه به‌شێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌مریکی هه‌میشه له ژێر ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا کاری کردوه چۆن بتوانێت ئاستی هوشیاری سیاسی و په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵکی به‌ره‌و دواوه بگێڕێته‌وه و تا بۆی ده‌کرێت ئه‌و چه‌وساندنه‌وه مه‌زنه‌ی له خه‌ڵکی ده‌کات به‌ڕه‌وا بدات له قه‌ڵه‌م و هه‌رجاره‌ی به‌ده‌یان شێواز پاساوی هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانن هه‌رچی بۆیان ده‌کرێت له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه زلهێزه نه‌بن ئه‌وا ئایندهی کوردستان ته‌واو ده‌که‌وێته خه‌ته‌ره‌وه و چیتر کوردستانێک نابینرێت خه‌ڵکی بتوانن به‌کوردیش قسه‌ی تێدا بکه‌ن. به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کیه له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌ی ڕابردودا به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره ناره‌زایه‌تیه‌کی خه‌ڵکی ئازادیخواز و زه‌حمه‌تکێشیان داوه‌ته‌وه، کاتێک داواکاریه‌کیان هه‌بوبێت بۆ ده‌ست گه‌شتن به‌ژیانێکی باشتر. به‌ڵام لای خه‌ڵکی کوردستانیش ئاستی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه مه‌زنه‌و ئه‌و دزیهگهوریه ده‌بینرێت کاتێک له به‌رپرسێکی بچوکه‌وه سه‌یر بکرێت تا ده‌گات به به‌رپرسه باڵاکان چۆن و به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ده‌بنه خاوه‌نی هه‌رچی زیاتری ئیمکاناتی ماددی و له‌وێشه‌وه به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن کوا ئه‌وه نیه ژیانی هه‌موان باشه و، ئێمه ناچارین بڕۆین خه‌ڵکی کرێکار له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان بێنین تا ئه‌وه‌ی کار بکه‌ن؟ ئابه‌م شێوازه نادروسته دێن وه‌ڵام به خواسته‌کانی خه‌ڵکی ده‌ده‌نه‌وه. بۆ هه‌رچ ده‌سه‌ڵاتێک که‌مێک خه‌می لای ئاڵوگۆڕێکی سیاسیانه و په‌روه‌رده‌یه‌کی مۆدێرنانه ببوایه، ده‌بوو له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا خه‌ڵکی کوردستان له ئاستێکی زۆر جیاتردا بوونایه وه‌ک له‌وه‌ی ئیستا ده‌بینرێت و تا دێتیش ئاستی فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه زاڵ ده‌کرێت به‌سه‌ر دیدی زۆرینه‌دا. دیاره جێخستنی ئه‌م جۆره که‌لتوره ته‌نها به قازانجی زیاتری ده‌سه‌ڵات ته‌واو ده‌بێت، بۆ خه‌ڵکیش ته‌نها مانه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا ده‌بێته ئه‌و که‌لتوره‌ی هه‌رجاره‌ی بڵێن خۆزگه‌مان به ساڵی ڕابردوو. جێخستنی ئاوا بۆچونێک بۆخۆی به‌بێ به‌رنامه داڕشتنی پێشوه‌خت ناگوزه‌رێت، به‌ڵکو ئه‌وه کاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵکی بکه‌ن نه‌توانن ئیراده‌ی سیاسی خۆیان بناسن، نه‌کا کاتێک بێت خودی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی ئێستا، سه‌روسیمای ده‌سه‌ڵاتی پێ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، دواجار خودی ئه‌و خه‌ڵکه ئیراده‌ی سیاسی خۆیان ناسی ده‌ست بده‌نه شۆڕش دژی ئه‌و کۆ سته‌مه‌ی لێیان ده‌کرێت.
ته‌نها کارێک گونجاو بێت له‌مڕۆی کوردستان و عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بتوانێت ئینسانیانه‌تر و دوور له ده‌ستاوده‌ستی ئه‌م حیزبه قه‌ومی و تائیفی و دینیانه هه‌لومه‌رجێکی شیاوتر دوور له ته‌سلیم بوون و ژیانی کۆیله‌یه‌تی به‌رێته سه‌ر، ئه‌وا شۆڕش کردن ئه‌و وه‌ڵامه گونجاوه‌یه بۆ سهرلهبهریهک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناعه‌داله‌تیه ئابوری و سیاسیه‌ی ئێستا باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادی خوازدا.
ده‌ست بردن بۆ کاری ریفۆرم گه‌رایی له نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ناتوانێت چ ئامانجێک بپێکێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌ژاردا ته‌واو ببێت. ئه‌وه 7 ساڵه ڕژێمی به‌عسی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی نه‌ماوه له سه‌رجه‌م شاره‌کانی عێراقدا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوای ئه‌و هاتوه نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی خواست و وه‌ڵامه ئازادی خوازیه‌کانی خه‌ڵکی ئاڵوگۆڕ پێبدات، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هێنده‌ی تر خه‌ڵکی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر کایه تائیفی و مه‌زهه‌بیه‌کاندا. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ند بوو خودی ئه‌و خه‌ڵکه شۆڕشگێڕه بوو که ده‌ورانێک ته‌مه‌نی خۆیان له ژێر ڕه‌زاله‌تی سیستمی به‌عسدا برده سه‌رو بۆ هه‌ر چرکه‌یه‌کیش له هه‌لومه‌رجێک ده‌گه‌ڕان کۆتایی به‌و ڕژێمه دڕنده‌یه بهێنن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌ت کێشه به شێوازێکی دی وه‌ڵام به داخوازیه‌کانیان ده‌درێته‌وه، کاتێک به‌هه‌زارانیان له شاره‌کانی باشوردا ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌با و ئاوی خاوینیان بۆ دابین بکرێت، کاریان بۆ په‌یدا بکرێت و نه‌خۆشخانه‌یان بۆ دروست بکرێت، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مالکی هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی به ته‌قه‌کردن و کوشتن و گرتن ده‌دایه‌وه، ئاواش ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌غداد وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه ده‌داته‌وه و به کاری ئاژاوه گێڕی ناویان ده‌بات و به‌ته‌قه لێکردن و گرتن دێت به‌ده‌م خه‌ڵکیه‌وه.
له هاوینێکی 55 پلهگهرمیدا و ئاوی خواردنه‌وه ده‌ست نه‌که‌وێت، سه‌رجه‌م کایه خزمه‌ت گوزاریه‌کان له کار که‌وتبن، ئیتر ده‌کرێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه هاو شه‌ریکه‌ی ئه‌مریکاو وڵاتانی چوارده‌ور به چ پێناسه‌یه‌ک ناویان بهێنرێت! بۆ ده‌کرێت خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خوازی عێراق و کوردستان مافیان نه‌بێت ده‌ست بۆ شۆڕش کردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه ببه‌ن و تێیدا سه‌رجه‌م کایه خاوهنداریهتیهکان له‌به‌ریه‌ک ههڵبوههشێننهوه؟ ئاخۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته میلیشیایه‌ی سه‌رجه‌م کایه گرنگه‌کانی دابه‌ش کردوه له نێو خزم و که‌سه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌کانی خۆیاندا به چ پێوه‌رێک ناویان لێبنرێت ئه‌مانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا کار ده‌که‌ن؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تیه‌و چینێکی مشه‌خۆر به‌سه‌ر داهاتی وڵاته‌وه لێی بوون به ملیاردێر و ئه‌و باقیشی ده‌بێت چاوی له‌ده‌می ئه‌مان بێت پارویه‌کی بده‌نێ تا نه‌مرێت له‌برساندا؟
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی( شه‌رق ئهلئهسهت) ی عه‌ره‌بی بۆ هه‌رخێزانێکی قه‌ره‌باڵغ و مام ناوه‌ند له عێراقدا( دیاره زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری عێراقیش منداڵیان زۆره) ده‌بێت مانگانه بڕی 250 دۆلار بده‌ن به‌هه‌قی کڕینی چه‌ن ئه‌مپێرێک له کاره‌بای مولیده که ته‌نها به‌شی فێنک که‌ره‌وه و سهلاجهیهکیش ناکات، ئه‌مه چ ڕهوایهتیهکه؟ ئاخۆ بۆ ده‌بێت خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت هه‌میشه هاوینیان جه‌هه‌نم بێت و زستانیشیان له وڵاتێکی پڕ له نه‌وتدا له سه‌رماندا هه‌ڵ له‌رزین بێت؟ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت تاکه‌ی ده‌بێت به‌م شێوازه درێژه بکێشێت و ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتداریش له نازونیعمه‌تی سامانی وڵات‌دا به‌هره‌مه‌ند بن؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێستا هه‌یه زۆر به به‌رنامه‌وه کار له‌سه‌ر له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌کات به‌و ئامانجه‌ی خه‌ڵکی ڕاکێشێته نێو فه‌لسه‌فه‌ی چه‌ند زیره‌کی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش هه‌وڵده ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، دیاره زیره‌کیش لێره‌دا به‌مانای ژیری نایه‌ت به‌ڵکو به پێوه‌ری دڕنده بوون و گوێ نه‌دان به‌هیچ ئاکارێکی ئینسانیانه دێت. بۆیه ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت هه‌وڵدانه بۆ کردنه وێرانه بوونی ئه‌و وڵاته، له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزی وه‌ک ئه‌مریکاو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رمایه‌داریانه‌ی دیکه که قازانجیان دزینی زیاتری به‌رهه‌می نه‌وتی و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی عێراقه. له‌هه‌مووی زیاتر بێحورمهتی کردنه به خودی سیستمی دیموکراسیه‌ت و ئازادی و مافی ژیان بۆ هه‌موانه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه هه‌ر له کوردستانه‌وه تا ده‌گات به کۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق، قسه‌یان له‌سه‌ر دیموکراسیه‌ت و مافی ئازادی سیاسی و ده‌ربڕینه، به‌ڵام له بواری عه‌مه‌لیدا کاتێک باس دێته سه‌ر داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئینسان بژین، لێره‌دا هێڵی سوور داده‌نێن و ده‌ڵێن ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ستی ئاژهوهگێڕیان له پشته‌وه‌یه؟ خۆ ڕه‌نگه ڕاستیش بکه‌ن، چونکه کاتێک سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا له ژیانێکی ئینسانی تر به‌هره‌مه‌ند بوون،دیاره ئه‌و کات ئه‌مانی ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانن به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئێستا سامان کۆبکه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند ببن!!!!!!! لێره‌دایه مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خواز چیتر قبوڵ نه‌که‌ن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رچی سامانی وڵات هه‌یه خستویه‌تیه ژێر ده‌ستی خۆی و به شێوازی سیستمی کۆیله‌داری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیشدا ده‌کات. ته‌نها شتێک بتوانێت کۆی ئه‌م ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریه له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ده‌ست بردنه بۆ شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری تا له جێی ئه‌م بارودۆخه ناله‌بار و ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و مه‌ده‌نی دابمه‌زرێت، به دوور له ده‌ستێوه‌ردانی کایه قه‌ومی دینیه‌کان و زلهێزه به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌کانی جیهان و ناوچه‌که. تا چیتر هه‌ناسه‌یه‌ک ماوه له ژیانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا، نه‌یکات به‌قوربانی بۆ ژیانی ده‌سه‌ڵاتداران و خۆیشی له بێژیانیدا سه‌ر بنێته‌وه!! ڕێکخراو بوون بۆ ئاوا هاتنه مه‌یدانێک گونجاوترین و شیاوترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان. دیاره کارێکی واش خه‌ونی شاعیرانه نیه، ده‌ست گه‌شتن پێی مه‌حاڵ بێت؟
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
28/06/2010
هۆڵه‌ندا
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئهلئهوسهتهوه کراوه؛
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&article=575659&issueno=11534