
رۆشنبیران و ڕاپه‌ڕینی میلله‌ت
عه‌شایر میلله‌ت دروست ناکات، مه‌به‌ستی عه‌شایر دروستکردنی میلله‌ت و هاوڵاتی ئازاد نییه به‌ڵکو میلله‌ت و هاوڵاتی ئامڕازێکه بۆ چه‌سپاندنی سوڵته‌ی خۆی، ئامانجی ئه‌قلییه‌تی عه‌شایری سوڵته‌ی شه‌خسی و عه‌شیره‌تییه. وه‌هه‌روه‌ها مه‌فهومی هاوڵاتی میلله‌ت وه‌ک تاکێکی هوشیارو ئازاد رۆڵی له گۆمه‌ڵگادا وجودی نییه و له جیاتی ته‌به‌عییه و ره‌عییه هه‌یه. باشترین نموونه ئیماراته‌کان و وڵاتانی عه‌ربی له ( خلیج) ه، که نه سیسته‌می سیاسی و دادگایی و ئابووری له حکومه‌ته‌که‌دا هه‌بێت له باقی وڵاتانی جیهان و میلله‌تانی تر بچێت.
وه‌لی رۆشنبیران هه‌میشه رۆشنکه‌ره‌وه‌ی هۆشی تاکی میلله‌تان بووه و هۆشی شاراوه‌ی میلله‌ت بووه. ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا که کۆمه‌ڵگای ئینسانی تێدا ده‌ژی به هه‌موو ده‌سکه‌وه‌ته‌کانی مافی ئینسان و ئازادی مرۆڤ، یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ….. تێکڕا هه‌مووی به‌رهه‌می رۆشنبیران و فه‌له‌سوفان بووه. فه‌یله‌سوف و رۆشنبیره‌کان بووه که کاری کردوه‌ته سه‌ر ره‌وتی سیاسه‌ت و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتداری و دروست بوونی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و هاوڵاتی بوون و حکومه‌تی خزمه‌وتگوزاری، یه‌کێک له به‌ناوبانگترین له‌وانه 300 ساڵ پیش (( فۆڵتیر)) بووه که ساڵانێکی زۆر له به‌ریتانیا به په‌نابه‌ری ژیاوه.
هه‌ر به هه‌مان شێوه رۆشنبیرانی کورد سه‌رقافڵه‌ی دروستبوونی هه‌ستی قه‌ومی کورد بوون به شایه‌تیش ( ناڵی و ئه‌حمه‌دی خانێ)، رۆشنبیران بوون که له به‌ر چرا و قوتیله و فانۆس شه‌و داده‌نیشتن و به‌رهه‌میان ده‌نووسییه‌وه. هه‌ر رۆشنبیران بوون که بزوتنه‌وه‌ی سیاسی میلله‌تی کوردیان دروست کردوه و له پشت هه‌موو راپه‌ڕین و بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه بوون.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان رووده‌دات که میلله‌ت هه‌ڵساوه و میلله‌ت راپه‌ڕیوه هه‌ر به‌رده‌وامی مێژووه، رووداوه‌کانی نێوان جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی و راپه‌ڕینی به‌رده‌رکی سه‌را له سلێمانی رۆشبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه له پشتییه‌وه بوون و رۆڵی هوشیارکردنه‌ویان هه‌بوو له‌وانه پیره‌مێرد، گۆران، بێکه‌س، قانع، دڵزار، و سه‌دانی تر که چه‌ندان شیعریان بۆ به‌رده‌رکی سه‌را و باری سیاسی کورد نووسیوه. وه‌ک ده‌بینین ئه‌مڕۆکه‌ش رۆشنبیران له هوشیارکردنه‌وه و پاڵپشتی رووداوه‌کان رۆڵێکی سه‌ره‌کی و مێژووی د‌ه‌بینن، له‌و رۆشنبیرانه‌ی که لایه‌نی ئینسانییه‌ت و میلله‌تیان هه‌ڵبژاردوه وه‌ک به‌ختیار عه‌لی، عه‌تا قه‌ره‌داغی ، مه‌ریوان ووریا قانع، کامه‌ران مه‌نتک، ئاراس ئه‌حمه‌د، شێرزاد حه‌سه‌ن و سه‌دانی تر، هه‌ر هه‌مان رۆڵی رۆشنبیرانی ساڵانی نێوان جه‌نگی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانییه و وه‌ک ئه‌وان مێژوو تۆمارده‌که‌ن که له پاڵ میلله‌تان و هۆشی میلله‌تن.
—————–
*** دوای له‌دایکبوونم بۆ ناولێنانم، زۆرجار باوکم ده‌گێڕیته: چووم بۆ لای مامۆستا قانعی شاعیر و داوام لێکرد ناو له کوڕه‌که‌م بنێت. گووتی که چووم بۆ لای مامۆستا قانع و داواملێکرد، مامۆستا قانع گووتی ئه‌گه‌ر من بانگ ده‌که‌یت ناوی لێبنێم من ده‌بێت به دڵی خۆم ناوی لێبنێم، باوکم رازی بووبوو، که شه‌و مامۆستا قانع هاتبوو، گووتبووی من ناوی ده‌نێم ( رزگار ) چونکه چه‌ند هه‌فیه‌یه‌که له مه‌لیکی رزگارمان بووه. باوکیشم رازی بوو بوو. ئه‌مه له بچوکی خۆیداچی ده‌رده‌خات، بێگومان ئه‌مه‌یه هوشیاری رۆشنبیران که ئه‌و زه‌مانه به ده‌گمه‌ن ناوی کوردی هه‌بوو. یه‌ک کوردی دوو موناسه‌به‌که‌ی.