برووسکه.. برووسکه‌یه‌ک له ترووسکهوه
من نووسه‌ر نیم…وه‌لێ دۆستایه‌تیم زۆره له‌گه‌ڵ نووسه‌ران به هه‌موو گروپ و ده‌سته وتاقمهکانیانهوه، ..وه‌ک چۆن شاعیرنیم که‌چی شاعیرگهلێک هاوڕێمن..له‌به‌د به‌ختی ڕۆژنامهڤانیش نیم که‌چی ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌ڤانێکی ڕاسته‌قینه‌و ماندوی ئه‌و بوواره‌دا هه‌یه..
هه‌ر بوونی ئه‌م په‌یوه‌ند ییانه‌یه کارێکی وه‌های کردووه که جار جار ناغافڵ ده‌ست ده‌ده‌مه قه‌ڵه‌م وله خۆمه‌وه بۆ خۆم شتێک ده‌نووسم.،ره‌نگه تا ئێستێ ده‌یان شیعر و شیعرۆکهم نووسیبن.. دڕاندومن و توڕمداون جگه له چه‌ند قلێکیان نه‌بێ که دڵم نایه‌ت بیاندڕێنم و له ڕوشم نایه‌ت به که‌سیان نیشانده‌م..
ده‌یان په‌خشان وووتاری جوان و به پێزم نووسیون و دڕاندومن ..مه‌پرسه!!!!!نازانم بۆ ؟؟ هێنده گرنگ نییه.! گرنگ…: سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یی ئه‌م ژیان و ته‌مه‌نه‌یه.
که‌س نازانێ له کوێوه دێ بۆ کوێ ده‌ڕوا.. له کوێدا کۆتا ده‌بێ !!
واده‌زانم دوێنێیه.. له ئاهه‌نگی یادی 11هه‌مین ساڵڕۆژی فڵان حیزب‌دا سه‌یاره لێیدام و لاقێکم شکا…له‌و ڕۆژه‌وه من ده‌شه‌لم که‌چی سێشه‌ممه‌ی رابردوو یادی 31هه‌مین ساڵڕۆژی ئه‌و حیزبه به ئه‌مه‌که بوو..
ته‌ماشا !!چ بێڕه‌حمانه و بێباک ..چه‌ند خێرا و چه‌ند تیژ تێده‌په‌ڕن ته‌مه‌ن و ژیان….. شاعیره ئێرانییه‌که‌ی هاوڕێم ڕاستده‌کا و جوانی ووتووه..که ده‌ڵێ :
ژیان جه‌زبه‌ی دهستێکهکه مێوه ده‌چنێ
ژیان به‌ری هه‌نجیره ڕه‌شه‌یه له‌زاری ترشاوی هاویندا
ژیان هه‌ستی غه‌ریبایه‌تی باڵنده‌یه‌کی کۆچه‌ره
ژیان بۆقی شهمهندهفهرێکهکاتێک خۆی له‌خه‌ونی پردێکه‌وه ده‌هاڵێنێ
ژیان دیتنی باخچه‌یه‌که له په‌نجه‌ره‌ی کڵۆمدراوی فڕۆکه‌یه‌که‌وه
ئه‌م ژیان و ته‌مه‌نه چه‌ند سه‌یره..سه‌یرتر مرۆڤ و پێکهاته‌ی مرۆڤه..سه‌یر
نیوه‌ی له‌قوڕ و نیوه‌ی له ئاگر
نیوه‌ی له سه‌نگ و نیوه‌ی له ئاو
نیوه‌ی لهخاس و نیوه‌ی له خراو
نیوه‌ی له‌شه‌ڕ و نیوه‌ی له ئاشتی نیوه‌ی له‌فیتنه و نیوه‌ی له عه‌شق
خه‌ریکه چه‌واشه ده‌بم..ده‌ست و پێ بزردهکهم..نازانم چیم گه‌ره‌که وخه‌ریکه چیبکه‌م !! یان باشتر بڵێم :..چی بنووسم !! 17ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئاهه‌نگی 8ی مارس دا گوڵ و پهشمهک و ملوانکه‌ی مێخهکم ده‌فرۆشت قازانجم کرد، شتێکی که‌مم خسته‌سه‌ری به‌شی ده‌ستێ جلکی کوردی تیا‌بوو بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز… ساڵی ئه‌م ساڵ پێده‌چی پیربووم حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌مابێ..بۆیه بۆڵهبۆڵمه و خه‌ریکی گللهوگازنده و شهرفرۆشتنم..بهجؤرێ چۆڕێ حه‌قیشم داوه به‌خۆم چوونکه نازانم !! بۆ..له‌به‌رچی ؟؟ ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌ڤانه به‌ڕێزانه‌و..ئه‌و هه‌موو ووتار و قووتار نووسه‌ی کهبهدهرزهن ڕژاونه‌ته سه‌ر ڕوپه‌ڕی رژنامه حیزبی حوکومیه‌کان و..ئازاد و سه‌ربه‌خۆکانیش.. ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌ڤانه‌ی که له‌رۆژنامه ئهلکترۆنیهکانا یه‌ک به‌وی که ده‌ڵێ : بڕۆ به‌ولاوه تا. بهنقورچێ..یامستۆکهڵهیهک..یاههڕهشهوچاوسوورکردنهوهی فڵان و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی نهمخستوویتهخوارهوه… زۆرنووسرا….زۆرووترا..له ژن و له پیاو….نووسیان :.
1./ ڕامانێک له 8 ی مارسی ئه‌مساڵ..
2./ با له 8 ی مارس دا ماڵێک بۆ هه‌مووان دروست که‌ین.. 3./.8ی مارس ئه‌و ڕۆژه‌ی ژنی کورد تیایا په‌مه‌یی نیه
4/.با 8ی مارس بکه‌ینه رۆژی خه‌بات……………..
چه‌ندین کۆڕ و سیمینار وئاهه‌نگ و مه‌راسیم گیران وڕێکخران و سازێنران
به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی . به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆکی حوکومه‌تی هه‌رێم… هه‌موو پارت وحیزبه کوردستانیه‌کان ………..
ووتار و پیرۆزبایی و ستایش و پیاهه‌ڵدانی خۆیان خوێنده‌وه وپێشکه‌ش به 8ی مارس کرا که‌چی که‌سێک نه‌یپرسی…! به‌ڕێز……….. سه‌رۆک… سه‌رۆکه‌کان…. جێگر و به‌ر پرسه جیا جیاکان….. کوان !! ژن و خوشک و دایکه‌کانتان ..له نێوه‌نده سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کانی ئافره‌تان و ژنان دا له سکرتاریهتهکان و له بوواره ئیداریه‌کان دا.!!؟ هێشتا 8 ی مارسی ناسک و نازدار به ته‌واوه‌تی به جێی نه‌هێشتووین و هێنده دوورنه‌که‌وتۆته‌وه هێشتا بۆنی عه‌تره‌که‌ی دێ و شوێن پێکانی دیاره..بۆ خاتری ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا که‌سێک نه‌یگووت و نه‌یپرسی…و نه‌ینووسی : که ئێوه هێنده به حه‌ماسه‌وه دڵسۆز و خه‌مخۆری(( ئافره‌تان و ژنانن )) هه‌مووساڵێک له ووتارهکانتانا به‌ڵێن ده‌ده‌ن هه‌موو تواناکانتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پشتگیری له (( ژنان و ئافره‌تان )) ی کوردستان بۆ ناوه‌کانیان یه‌ک ناخه‌نه‌وه !؟ …له ئاهه‌نگێکدا..له کۆڕێکدا….یا هیچ نه‌بێ له کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌ک دا…کوڕه له به‌خشینی خه‌ڵاتێکی ئافره‌تان دا. جوانتره ژنه‌کانتان گه‌ر له پێشتانه‌وه نه‌ڕۆن با له شانتانه‌وه بن.. به خوا..وه‌ڵا عه‌یب نیییه..سه‌رۆک و به‌رپرسانی ووڵاتانی پێشکه‌وتو واده‌که‌ن….من بۆ خۆم ناوی ژنی زۆرێک له سه‌رۆکی ووڵاتان ده‌زانم که‌چی به‌داخه‌وه هی ووڵات ونیشتمانی خۆ نازانم…
له کۆتایدا..بههیوانیم ببمه نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان..به‌ڵام بۆ خاتری ژن و بۆ خاتری ئه‌م پرسیاره سهرهخۆرانهی که ئه‌مشه‌و له سه‌رما ووروژاون..بڕیارم دا.: ئه‌م نووسینه به‌ده‌ردی ئه‌وانی دی نه‌چێت..نه ده‌یدڕێنم نه تووڕی ده‌ده‌م..خۆی بۆخۆی ئازاد وبه‌ره‌ڵا ده‌که‌م…
به‌ڵکو هاوسۆزێ یا هاو خه‌مێکم بۆ وه‌بینێ.
ترووسکه
10/3/2008