له پێناو سه‌رخستنی 8ی مارتدا… تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
ژنانی باکور سه‌لماندیان شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازن
ڕۆژی 8ی مارت به هاتنه‌مه‌یدانی ژنانی چه‌وساوه‌ی سه‌رجه‌م جیهانی سه‌رده‌م و، ووتنی نایه‌ک دژ به بانگهێشتنهکانی سه‌رجه‌م سیستمی سه‌رمایه‌داری و ناسیۆنالیزمه تازه پیگهیشتوهکانی جیهانی دوای مۆدێرنه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ئاسیا به‌گشتی. ئه‌م بزوتنه‌وه ئازادی خوازه‌ی نێو ته‌واوی کۆی دانیشتوانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه جارێکی تر ده‌یانه‌وێت ئه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می پیاوسالاری و جیهانبینی چه‌وساندنه‌وه ڕابگه‌یه‌نن، که به‌هیچ شێوازێک نایانه‌وێت چیدی کۆیله‌ی سه‌رده‌می جیهان بینی به‌ناو پێشکه‌وتنخواز بن.
بۆ هه‌موولایه‌ک ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئێستا به چ جۆرێک سه‌رجه‌م چینی زه‌حمه‌ت کێش و به شی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا که ژنانن ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌مه‌ش ساڵ به‌دوای ساڵ و سه‌ده به‌دوای سه‌ده ئاستی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م چینه له هه‌ڵچون و به‌گژدا هاتنه‌وه‌ی چینی حاکم و ستمهکاردا هه‌رده‌م جۆری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆی نیشانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه ده‌دات. بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که کۆی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و کۆمه‌ڵگا هێشتا دووره په‌رێزه‌کان، چه‌ندێک زیاتر ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌کان له‌سه‌ره و چه‌ندێک بێحورمهتیهکان دژی ژنان ڕوو له زیاد بوونه. ده‌بێت بپرسین دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی پڕ له کێشمه‌کێش و قوربانیدانی به خشی تا توانی به‌سه‌ر ته‌واوی ئایدیا کۆنهپهرستیهکانی جیهان بینی کلێسادا زال بێت و له جێگه‌یدا سونه‌تێکی مه‌ده‌نی و سکولاری جێخست.
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا تاکوو ئه‌م چرکه‌یه‌ش کوشتن و چهوسانندهوهی ژنان له جیهانی ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ئاسیادا به شێوه‌یه‌کی به‌ڕچاو ڕۆژ به دوای ڕۆژ له به‌ره‌و پێشچوندایه. ده‌بێت بزانین هۆکاری ئه‌و هه‌م و جه‌ورو سته‌مه چیه؟
ئایا ئه‌و نابه‌رابه‌ریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی سیستمێک که ده‌سه‌ڵاتی حاکم به شوێنیه‌وه‌یه‌تی؟ ئه‌مه پرسیاری گرنگی منه وه‌ک که‌سێکی ئازادی خواز.
بێگومان ده‌کرێت تایبه‌ت مه‌ندێتی کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتوه‌کانی جیهانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته زلهێزه‌کان خوێنده‌وه‌ی جیاوازیان بۆ بکرێت. من مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی سیاسه‌ت و حوکمڕانیه‌ک که به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و کۆمه‌ڵگه هێشتا پێنهگهیشتووهکانی به ناو جیهانی سێهه‌م، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی جیهانیه‌وه ته‌حه‌کومی پێوه ده‌کرێت و به پێی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زلهێز و چه‌وسێنه‌ره‌وه‌یه، بڕیار ده‌دات که ده‌بێت کام جۆری سیستم و کام جۆری درۆی به‌ناو دیموکراسی خوازی و ئازادی ئیعلان بکرێت. دیاره سه‌رجه‌م پاوان خوازان و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و وڵاتانی دنیای ژێر چه‌وساندنه‌وه پڕاوپڕهکان هه‌ر هه‌مویان بریتین له گه‌نده‌ڵترین و نا مرۆڤانه‌ترین جۆری مرۆڤی سه‌رده‌م. چونکه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانیان ته‌نها له پێناو سه‌رخستنی حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی خۆیاندایه وخه‌ریکی سه‌رخستنی ستاراتیجێکن که ئامانجه‌کانیان به‌دی بهینن. نه‌ک به شوێن گۆڕان و پته‌وکردنی سونه‌ته ئازادی خوازیهکانهوه بن. تا ده‌گات به‌و سیاسه‌ت مه‌داره فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان. ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه ته‌نها له مشۆری په‌یداکردنی چه‌ند سه‌د دۆلارێکی زیاترن بۆ سه‌رخستنی پاره‌کانیان.
ئه‌مانه ناکرێت وه‌ک سیاسه‌ت مه‌دار سه‌یریان بکرێت له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگا له ژێر باری ناهه‌مواری و چه‌وسانده‌وه‌ی ڕۆژانه‌دا ژیانیان ده‌گوزه‌رێنن. به ڕێزانێک که ئه مڕۆ به شان و باڵی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا ههڵدهکوتن، ته‌نها بیریان لای گیرفانیانه وئاگایان له‌و یه‌کجار ده‌رده‌سه‌ریه‌ی ناو ژیانی کۆمه‌ڵگا نیه.
کۆمه‌ڵگای کوردی کاتێک به ژن و پیاویه‌وه خوازیاری تێاچون و ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به عس بوو،
ده‌ی خواست له جێگای ئه‌و مێژووه قێزه‌ونه، مێژوویه‌ک پڕاو پڕ له که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی بنیات بنێت. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه نه خۆی ناسی، نه ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزم و عه‌شایه‌ریه‌که‌ی.
ئێمه ئێستا دوای 17 ساڵ و دوای ئه‌و ههمووساڵهی تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌مان دی ئاستی ژیان و ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگه گۆڕان به‌خۆیه‌وه ببینێت. بگره به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ڕۆژانه له خودی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆکانه‌وه ده‌یبیستین، بریتین له ئه‌تک کردنی ژنان و ته‌عه‌دای جنسی و کوشتن و تا ده‌گات به‌ده‌رخستنی نێرجنسیهتی پیاوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، که به چ شێوازێک داخرا وهو له هه‌مان کاتدا که‌پت و له یه‌ک کاتدا برسییه بۆ سێکس.
ئه‌م دیارده قێزه‌ونانه‌ی به شی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی باشوور ده‌یسه‌لمێنێت که ئاستی خه‌مساردی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له چ ئاستێکی داخستن و خۆ نهکرانهوهدایه به ڕووی ته‌مه‌دون و پێشکه‌وتن خوازیدا.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ژنانی سته‌م دیده‌ی باکوور نیشانیاندا، ئاخۆ له ژێر هه‌ر جۆره کاریگه‌رییه‌کی پارتی پێکاکاشدا بن، به‌ڵام بۆ خۆیان سه‌لماندیان به چ ئه‌ندازه‌یه‌ک شۆڕش گێڕ و ئازادی خوازن. ئاخۆ جیاوازیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟ له کاتێکدا لای ئێمه حیزبی به‌عس له نێو گۆڕه‌پاندا نیه و تا بڵێین ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره ڕێگره له‌به‌رده‌م هه‌رچ هاتنه مه‌یدانێکدا، له کاتێکدا ئه‌وانیش ڕوو به ڕووی دڕنده ترین و فاشسترین ڕژێمی سه‌رده‌م دێنه مه‌یدان؟ ئاخۆ فه‌رهه‌نگی که‌مالیسته‌کان جیاواز تره له فه‌رهه‌نگی به‌عس و ئیسلامیزمی سیاسی ! یان ئه‌وه‌تا ئه‌وان مۆدێرنانه‌تر و پێگه‌یشتووترن له ژنانی ئێمه؟ له کاتێکدا له ڕۆژی 8ی مارتدا له بری خۆشه‌ویستی و دیاری ڕه نگینی ده‌ستی پیاوان هه‌واڵی کوشتنی ده‌یان ژن ده‌بیستین له شاری سلێمانی و هه‌ولێر و ناوچه‌کانی دی. ئاخۆ ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نیشاندانی دیارده‌ی خۆخزاندنه نێو باوه‌شی جه‌هل و ده‌مارگیری نیه!
ئایا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و ده‌سه‌ڵاتێک ڕۆژانه ئیدیعای به مۆدێرنه‌کردنی خۆی ده‌کات ده‌توانێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو دڕندایه‌تیه‌ی به‌رانبه‌ر به ژنان ده‌کرێت چ هه‌ڵوێستێکی هه‌بێت؟ ئاخۆ ئه‌م دیارده پڕ له نایه‌کسانی خوازیه و دواکه‌وتووییه، ڕه‌خنه‌یه‌کی ته‌واو جه‌رگ بڕ نیه بۆ سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵکی ده‌زانێت و
17ه ساله خۆی کردووه به‌بار به‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ته‌وه؟ ئاخۆ ئه‌وه چ جۆری په‌رله‌مانێکه که قبوڵی دووژنه بکات، ئه‌گه‌ر بێت و ژنی یه‌که‌م بڕیاری له‌سه‌ر بدات! من پرسیارم ڕوبه‌ڕووی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی ده‌که‌م. ئایا کاتێک پیاوێکی ده‌ڤه‌ری ئێمه که خاوه‌نی پاره و ته‌نها هوشیاری لای حه‌زی ناوگه‌ڵیه‌تی به چ جۆرێک ژنه‌که‌ی ناخاته ژێر ئه‌و ته‌ئسیره‌ی ئه‌گه‌ر نه چێته ژێر بڕیاریه‌وه یان ته‌ڵاقی ده‌دات یان ده‌ی کوژێت؟
هه‌ر خۆتان بتوانن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه.
به‌ڕێزانم ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دنیای ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت، زۆر دووره له‌و جیهانه‌وه که ئازادی خوازی و پێشکه‌وتن خوازی له نێو ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه سه‌ری ده‌رهێنابێت. چونکی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێکۆشانه‌ی مێژووی ڕابردوو بزانێت. ئه‌واده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدارانیش قبووڵ نه‌کات ئاستی جیاوزیه‌کان به‌و ئه‌ندازه‌یه بگه‌ن و کوشتن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانیش به‌م ئاسته‌ی ئێستا بگات. که چیدی جێگای شه‌رمه خۆمان وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێخواز پێناسه بکه‌ین.
بۆیه کۆمه‌ڵگای ئیمه کاتێک هاته مه‌یدان دژ به ڕژێمی به‌عس به هه‌موو جۆرێک نه‌ی خواست جۆری ئه‌و ڕژێمه جارێکی که ببینێته‌وه؟ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی و هاتنه‌مه‌یدانێکی دروستی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنیت و وه ستاندنهوهیهک نه‌بێت به دژی ده‌سه‌ڵاتی حاکمدا ناتوانێت هیچ ئامانجێکی سه‌ربستی و ئازادی و خۆشه‌ویشتی لێبهئهنجام بگات.
ئێمه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان پێویستمان به خه‌باتێکی بێ‌وچان و دوروو درێژ هه‌یه، تا ده‌گه‌ین به ئامانجی یه‌کسانی خوازی نێوان ژنان و پیاوان. ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م دنیای مۆدێرنه‌شدا ده‌گوزه‌رێت هیچ شتێکی وای زیاتر نیه له سونه‌تی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کان. ته‌نها جیاوازیه‌ک هه‌بێت، لێره نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌و په‌ڕی پێشکه‌وتنی خۆیدایه و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جۆرێک له نادیار بوونی چه‌وساندنه‌وه‌کانی به دیار خستووه،که ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ڕۆژئآواییهکانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو چینی کرێکار و ژنانی چه‌وساوه وه‌ک به‌رهه‌مهێنێک و چه‌وساوه‌یه‌کی کاری کرێگرته حیسابیان بۆ ده‌کرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ی من زۆرتر سه‌رنجی بۆ لای ئه‌و هاتنه مه‌یدانه‌ی ژنانی باکوور ده‌خواست که به ڕیزی هه‌زارانه‌ی خۆیان ڕژابوونه نێو شه‌قامه‌کان و داوای ئازادی بۆ ژنان و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێکیان ده‌کرد. ئه‌مه بۆخۆی جێگای زۆر ڕێز و سه‌ربه‌رزیه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و دایک و ژنانه. به‌ڵام کێ ده‌ڵێت ڕۆژێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌ش بگات به ئامانجی خۆی ده‌توانێت له‌مه‌ر ئه‌مه‌ی ئێمه باشتر بێت؟ ئه‌مه پرسیارێکه‌و ئاینده ده‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه!!!!!!!!!
09/03/2008
هۆڵاندا