
په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2011
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی توانا گه‌وره‌كانی شانۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌هێشتنی كه‌لێنه‌كانی . كه‌س ئه‌زانێت له چ ساته‌وه‌ختێكدا ده‌كرێت شانۆ ببێته ئامرازێكی به هێز له پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا؟
له كاتێكدا وڵاتانێك پڕهپارهیهكی زۆر له نێرده‌كانی ئاشتی پارێزدا خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له جیهاندا ململانێی توندیان تێدایه ، بایه‌خی كه‌م به‌وه ده‌درێت كه شانۆ وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌توانا ته‌ماشابكرێت له پێناو گۆڕینی ململانێكاندا . ئاخۆ دانیشتوانی سه‌ر رووی زه‌وی چۆن ئه‌توانن ئاشتی جیهانی به‌دیبهێنن له‌كاتێكدا وه‌ك دیاره ئامرازه كانی ئه‌م ئامانجه هاورده‌ی هێزگه‌لێكی ده‌ره‌كی بن؟
شانۆ به‌و بێگه‌ردییه‌ی ده‌بێته مایه‌ی دڵنیاكردنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤایه‌تی كه له ژێر ركێفی ترس و گوماندایه، ئه‌ویش له میانه‌ی گۆڕینی وێنه‌ی خود و واڵاكردنی جیهانی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان له پێناو تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌جۆرێك شانۆ ده‌توانێت واتایه‌ك به ژیانی رۆژانه ببه‌خشێت و هاوكات ته‌مومژی ئاینده لاده‌بات..هه‌روه‌ها شانۆ له توانایدایه به شێوه‌یه‌كی راسته‌و خۆ و ساده به‌شداربێت له ژیانی سیاسی گه‌لانی جیهاندا هه‌ر به‌و پێیه‌ی گشتگیره ده‌توانێت شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆ بخاته روو كه توانی تێپه‌ڕاندنی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانی هه‌بێت كه رۆژگارێكه چه‌سپیون. وێڕای ئه‌مه‌یش شانۆ رێگایه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ جوڵاندنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه دهستهجهمعییهكانمان ، كه له پێناویان‌دا هه‌ركاتێك پێشێل بكرێن ئاماده‌ین بجهگین.
بۆ پێشبینیكردنی ئاینده‌یه‌كی ئاشتیانه ، ده‌بێت ده‌ستبكه‌ین به به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی ئاشتی كه كۆشش ده‌كه‌ن له پێناو لێ تێگه‌یشتن و دان پیدانان به به‌شدارییه‌كانی ته‌واوی مرۆڤه‌كان له پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاشتیدا . شانۆ ئه‌و زمانه جیهانییه‌یه كه ده‌توانین له میانیهوه په‌یامی ئاشتی و لێبورده‌یی بگه‌یه‌نین له رێی ئاوێته‌كردنی به‌شداربووه‌كان له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی دا ده‌توانین له شانۆیه‌كدا كه قاڵبووهوتهوه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی پێشتر ئاڵۆزكرابوون شتی زۆر به‌ده‌ست بهێنین، به‌م جۆره شانۆ ده‌ره‌فتی ژیانه‌وه به تاك ده‌به‌خشێت له پێناو بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مای وشیاریی و دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تدا.
بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ بگه‌شێته‌وه ، له نێوان شێوازگه‌لێكی هونه‌ریدا ، پێویسته هه‌نگاوێكی بوێرانه بنێین بۆ ئه‌وه‌ی بیخزێنینه نێو ژیانی رۆژانه‌دا ، و كار له‌سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی ململانێكان بكه‌ین له پێناوی ئاشتی دا.
به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا ، درووست شانۆ له‌و شوێنانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له نێوان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه دانیشتوانه‌كه‌ی گرفتاری هه‌ژاریی و نه‌خۆشی درێژخایه‌نن .
شانۆ چیرۆكی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه كه ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه ، توانیویه‌تی جه‌ماوه‌ر كۆبكاته‌وه بۆ بنیادنانی وشیاریی و یارمه‌تیدانی قوربانیانی شۆكی ده‌روونی پاش جه‌نگه‌كان .
سه‌كۆ رۆشنفكرییهكانی وه‌ك (ده‌سته‌ی جیهانی شانۆ) كه ئامانجیان تۆكمه‌كردنی ئاشتی و هاوڕێیتی نێوان گه‌لانه ، له‌ژیانی شانۆییدا كاران. بۆیه جێی سه‌رسوڕمانه له‌م رۆژگاره‌دا پهناببهینه به‌ر بێده‌نگی ، له‌كاتێكدا به ده‌سه‌ڵاتی شانۆ ئاشناین ، و كه‌چی رێگه به به‌كارهێنه‌رانی تفه‌نگ و بۆمبهاوێژهكان ئه‌ده‌ین له‌م جیهانه‌ماندا ببن به ئاشتی پارێز . ئامڕازه‌كانی نامۆبوون چۆن ده‌توانن وه‌ك ئامرازگهلێكی ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه بوونی خۆیان زیاتر بسه‌لمێنن ؟
من له‌م رۆژه جیهانییه‌ی شانۆدا هانتان ئه‌ده‌م بیر له‌م ئه‌گه‌ره بكه‌نه‌وه ، و شانۆ له پێشه‌وه دابنێن وه‌ك ئامرازێكی جیهانی بۆ گفتوگۆكردن و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكسازیی .
له‌كاتێكدا ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاستی جیهاندا بڕه‌پاره‌ی زۆر خه‌رجده‌كات له نێرده‌كانی پاراستنی ئاشتی له رێی به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه ،ئه‌وا شانۆ شێوازێكی مرۆڤایه‌تی و خۆڕسكه و خه‌رجییه‌كه‌شی كه‌متره ، هه‌رچۆنێكیش بێت به‌هێزترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه.
ره‌نگه شانۆ ته‌نها رێگایه‌ك نه‌بێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی ،به‌ڵام بێگومان پێویسته بكرێته ئامرازێكی كارای نێرده‌كانی ئاشتی پارێز له‌م جیهانه‌ماندا.
*********
*جیسیكا كاهوا
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانسته شانۆییه‌كاندا – نووسه‌ر و ئه‌كته‌رێكی شانۆییه و و مامۆستای موزیك وسه‌ما و درامایه له زانكۆی ماكیریری له ئۆگه‌ندا .
زیاتر له 15 شانۆنامه‌ی نووسیوه و وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكیش كاری له (شا لیر) شهیكسپیرو (دایكه ئازاكه‌ی) برێخت كردووه.
به‌رگریكارێكی به‌هێزه له مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی و بوژانه‌وه‌دا ، له رێی شانۆوه چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه له پێناو ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تیدا.
له (الهیئه العربیه للمسرح ) ـــه‌وه