
وڵاتی چل شار‌و چل ویه‌ك وه‌زیر!
به زنجیری قه‌ده‌ر
پێیه‌كانمان توندتوندێ
شه‌ته‌ك دراون
كه‌له‌پچه له ده‌ستماندایه‌و
ملی ڕێگایه‌كی ناڕوونمان گرتووه
ئه‌رێ گه‌لۆ كه‌سێ نییه
بانگێ به گوێی
ئه‌و سه‌رقافڵه كوێره‌دا دا
به‌ره‌و كوێ ملمان پێ ده‌نێ؟!
ئه‌رێ گه‌لۆ
وا بووین به چیرۆكه‌كانی
ناو (هه‌زارویه‌ك شه‌و)
تاكه‌ی ناگه‌ینه كۆتایی؟
وا بیست ساڵه
كه‌ڵه‌شێری ده‌مه‌وبه‌یان
دهقولێنێ و
قووڵتر خه‌و ده‌مانباته‌وه
ئه‌رێ گه‌لۆ
تهپو تۆزی ئه‌م سارایه
كوێری كردین
بۆ كه‌سێك نییه بپرسێ
تاكه‌ی هه‌ر ڕێگه ده‌بڕین؟
هه‌تا كه‌ی ناگه‌ینه مه‌نزڵ؟
ئه‌رێ گه‌لۆ
شمشێره‌كانمان له كێلاندا
ژه‌نگیان هه‌ڵهێنا
هێنده هه‌ڵمان نه‌كێشان
زمانمان له ناو ده‌ممان دا
ڕزا
ئه‌وه‌نده
بێده‌نگ بووین
تاكه‌ی بریسكه‌ی شمشێرێ
قریشكه‌ی زمانێ
ئه‌م گۆمه مه‌نگه
ناهێنێته سه‌ما؟
ئه‌رێ گه‌لۆ
تاكه‌ی سوارچاكێ
به‌ر به ڕۆیشتنی
ئه‌م كاروانه ناگرێ؟
تاكه‌ی ده‌نگێ
هاوار
به‌گوێی ئه‌م كهڕانهدا ناكات؟!
گه‌لۆ پرزهمان لێبڕا
هێنده شهقاومان هه‌ڵهێنا
هێنده له‌ناو ئه‌م تهپو تۆزه‌دا
كه‌وتین و ههڵستاینهوه
گه‌ردو غوباری ئه‌م ده‌شته
لووت‌و ده‌می پڕكردین
چیدی هه‌ناسه‌كانمان
گوێمان لێ ناگرن‌و لێمان یاخی بوون
چیتر نیگاكانمان
بۆ ئه‌و شوێنه ناڕوانن
كه ئێمه حه‌زمان پێیانه
ڕۆیشتنهكانمان به پێچه‌وانه‌ی
ئاراسته‌ی هه‌نگاوه‌كانمان
هه‌نگاو ده‌نێن!
ئه‌رێ گه‌لۆ
كه‌سێ نییه بپرسێ
بۆ كوێ ده‌ڕۆین؟
له كوێدا ده‌گیرسێینه‌وه؟
وا دیاره ئه‌م سارایه
ئه‌وسه‌ری نییه‌و
قه‌ده‌رمان وایه تا ئه‌به‌د
به‌ڕێوه بین!
بووین به حیكایه‌تی چل تووتی
هه‌ر شه‌وه‌ی به مهتهڵـێ خه‌ومان لێدهخهنو
هه‌ر ڕۆژه‌ی به ئومێدی ئه‌فسانه‌یه
شه‌ومان لێدێ!
ئه‌رێ گه‌لۆ
تاكه‌ی ئه‌م دۆنكیشۆتانه
له خه‌وی ڕابوردووی خۆیان
نایه‌نه ده‌ر
تاكه‌ی شمشێشر به سێبه‌ری
جنۆكه‌و خێوهوه ده‌نێن؟
خۆ سه‌ری ئێمه‌یان په‌ڕاند
خۆ وا خوێنی ئه‌م كاروانهیان
حه‌ڵاڵ كرد..
ئه‌رێ گه‌لۆ
ئێوه بۆ هێنده بێده‌نگن؟
خۆ ئه‌وه به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ
ئه‌م كاروانهیان تاڵان كرد..
هێمن خورشید