
من دڵی بام شكاندووه
له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م سهفهرهمهوه
له‌و ساته له چاوی تۆ ونم
له نیشتمانی خه‌نده تۆراوم
مجێوری وشه‌م و
له میحرابی پیتهكانا
ده‌چمه ئیعتیكافێكی درێژه‌وه
له خزمه‌تی قه‌ڵه‌مێكی سهكێشا
له به‌ره‌به‌یانێكی شین‌دا
ده‌می شیر تێزانی ئه‌م گوڵه گه‌نمانه ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌و كاتانه‌ی غه‌ریبیم وه‌ك هه‌میشه
له‌گه‌ڵ رۆژ هه‌ڵدێ و
ته‌نیاییم هه‌موو عه‌سرێك
به ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه ژووره چۆڵه‌كه‌م
تابلۆیه‌كی لێوان‌لێو له وشه ده‌نه‌خشێنم
بۆ هه‌موو ئه‌و گوڵه عاجیلانهی به په‌له‌بوون بۆ مردن
بۆ كۆی ئه‌و په‌پوولانه‌ی خرانه دۆزه‌خه‌وه..
ژنێك له ناوه‌ڕاستی رێگه‌كه وه‌ستاوه و پێم ده‌ڵێ:
بڕۆ..بڕۆ ئاوڕ له شكسته‌كانی ئه‌م كۆتره مه‌ده‌ره‌وه
كه له‌م ئێواره به‌فرینه خه‌م له هه‌ڵوه‌رینی په‌ڕه سپییه‌كانی ناخوا
ئاوڕ مه‌ده‌وه له‌و نه‌مامانه‌ی له‌مێژه ده‌ستێك نه‌هاتووه ئاویان بدا
بڕۆ.. بڕۆ
كێ ده‌ڵێ تۆ توانای وتنی ئه‌م گۆرانییه بێ ناونیشانه‌ت هه‌یه
كێ ده‌ڵێ ئاخاوتنی ئه‌م باخچه‌ی له‌گه‌ڵ په‌پوڵه به‌تۆ ده‌نووسرێته‌وه
بڕۆ .. ئاوڕ مه‌ده‌وه
كوا خودا به‌تۆ ئاشت ده‌كرێته‌وه له وردكردنی ئه‌م پهیمانهت له‌گه‌ڵ بادا
له زه‌مه‌نی بارینی ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێره‌یه
وشكبوونی ئه‌م نه‌مامه له‌چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی یار
ئه‌و پێم ده‌ڵێ:
خۆت به نووسینه‌وه‌ی ئه‌و دارمێوانه سه‌رقاڵ مه‌كه
ده‌مێكه وازیان له كچێتی خۆیان هێناوه
خۆت مه‌ده به‌ر ئه‌و كزه تاوه كه سه‌رتاپای رۆژی داگیر كردووه
ته‌نیا چاری تۆ ئه‌وه‌یه بڕۆی و نه‌وه‌ستی
بڕۆی و ئاوڕ نه‌ده‌یته‌وه
بڕۆیت و نیگا له په‌نجه‌ره داخراوه‌كانی ئه‌م ئێواره نه‌عله‌تییه نه‌كه‌ی
هه‌ر وهستانێكت له‌م كۆڵانه شكستێكه..
من خه‌م بۆ تێكشكانی رووخساری پهناههندهییت ده‌خۆم
به‌م هه‌موو غوربهتهتهوه
تۆ له غه‌ریبترین پنتی ئه‌م سه‌رزه‌مینه رێ ده‌كه‌ی
وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی خوداكان كه‌وتبی
هه‌رگیز نه‌هاتبێته رێت ئاسووده‌یی
بڕۆ ئه‌ی په‌ڕاگه‌نده‌ی ئه‌م رۆژئاوا بێ گیانه
بڕۆ
له‌وسه‌ری كۆڵان خه‌نده‌ی گه‌ڵایه‌ك چاوه‌ڕێته به‌ده‌م وه‌رینه‌وه
رێبوارێك له‌وێیه به كۆڵێك نه‌خشه‌ی شیعره‌وه
به جۆڕكێك نوقڵی وشه‌وه
كیژێكی كه‌وا له‌به‌ر له‌وسه‌ر چاوه‌ڕێته
خه‌ریكی سوركردنی لێوی وشه‌یه‌كه بۆ ماچی ئازیزێكی
ئاوڕ مه‌ده‌ره‌وه
له‌وسه‌ری ئه‌م كۆڵانه ره‌نگه خودا چاوه‌ڕێت بێ به هه‌موو میهرهبانییهكانیانهوه
بڕۆ..بڕۆ بۆ ئه‌وسه‌ری كۆڵان
كێ ده‌ڵێ یار له‌وێ نییه!
سه‌رم سوڕماوه له سوور هه‌ڵگه‌ڕانی ئه‌م گوڵه سپییه
له سپی بوونه‌وه‌ی لێوی سووری ئه‌م چرۆیه
له ره‌ش داگه‌ڕانی ئومێد و
تێكشكانی ده‌روازه‌كانی هاتم بۆ لای تۆ
تۆ ههمووشهوان به‌م شه‌قامانه‌دا ده‌ڕۆی
به‌ڵام جارێك حه‌په‌ی ئه‌م سه‌گه‌ی راینهچڵهكاندی
ته‌نیا جارێك قیژه‌ی ژوانی ئه‌م كیژه داینهخورپاندی
كه زۆربه‌ی ئێواران من له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه دێته گوێم
تۆ جارێك نه‌تتوانی له‌ژێر ئه‌م چاویلكه‌وه سیحری چاوی ئه‌م كیژه قژ زه‌رده ببینی
بڕۆ ئیدی مه‌گه‌ڕێوه
خودا لێت زویره
تۆ دڵی بات شكاندووه.
من دڵی بام شكاندووه
ئاخر من چوزانم په‌پوله چۆن ئاشت ده‌بێته‌وه
وشه به چ زمانێك له ده‌فته‌ری سه‌فه‌ری بۆ كیشوه‌رێكی دی ده‌نووسرێت
ته‌مه‌نی غوربه‌ت بهمن دیاری ناكرێ
من چووزانم یه‌كه‌م پایز كه‌ی بووه
كه‌ی سه‌فه‌ر له‌دایك بووه
چ رۆژێك ئه‌م فریشته‌یه په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ست داوه
من له مێژوودا كۆڵه‌وارم
نازانم یه‌كه‌م با كه‌ی هه‌ڵیكردووه
چ ساڵیك ده‌ریا بێ شه‌پۆڵ بووه
به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌م باش له‌بیره كه دڵی بام شكاند
هه‌موو شه‌وان
چنگی ئه‌م غوربه‌ته‌م پڕ ده‌كه‌م له ته‌نیایی
ئه‌و ده‌مانه‌ی هه‌ور سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنێ
من بێدارم
به‌ده‌م نووسینه‌وه‌ی ترسی یه‌كه‌م ژوانمان
خه‌ریكم دوا قومی دوایین پێكی شه‌و ده‌خۆمه‌وه و
خاڵی كۆتایی بۆ بێداریم داده‌نێم.
پێشكه‌شه به(شادی)، ئه‌و كچه‌ی زۆر له ته‌نیایی ده‌چێت.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د-پاریس
Halgurd@journalist.com