منیش له‌گه‌ڵتانم بۆ ئازادی له‌شی ئافره‌ت له سه‌رای ئازادی
له‌م رۆژانه‌دا بوو هه‌ندێ له هاورێکانم به‌یاننامه‌یه‌کیان بۆ ناردم به‌ناوی ئافره‌تانه‌وه نوسرابوو به‌مه‌به‌ستی ئیمزا کردن، که تایبه‌ت بوو به ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان و پشتگیری کردنی خۆپیشانده‌ران، هه‌رچه‌ندم کرد نه‌متوانی ناوی خۆم له ژێریدا تۆمار بکه‌م، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من لایه‌نگری خۆپیشانده‌ران ناکه‌م. نه‌خێر، من به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستم له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌دان هه‌زار هاولاتیه‌ی وڵاته‌که‌مدایه و تاسه‌ر ئێسقانیش دژی ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ی ئێستام. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای کرد که به‌یاننامه‌که ئیمزا نه‌که‌م له‌لایه‌ك ئه‌و یاداوه‌ریانه‌م بوو له‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه که ساڵه‌هایه به‌یاننامه له رێکخراوی ژنان و که‌سایه‌تی و گرووپ و ده‌سته‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێ به‌ڵام جگه له” بزه‌یه‌ک” هیچی تریان بۆ ناکرێ. له‌لایه‌کی دیشه‌وه حه‌زم کرد له سه‌رای ئازادی تا سه‌ر ئێسقان وه‌ك ده‌نگی ئافره‌تێک له‌گه‌ڵتان بم. چونکه لای من کۆیلایی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ته‌نها لایه‌نێک نیه به‌ڵکو زۆر لایه‌نه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه روانگه‌یه بۆ خودی جه‌سته‌ی ئافره‌ته.
ئافره‌ت هیچ بوونی نیه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی که ئه‌مرۆ له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به ئافره‌ت ناوزه‌د ده‌کرێ، نه‌ك هه‌ر وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ بوونی نیه، به‌ڵکو هه‌موو بوونی ئه‌و له سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به‌و پێیه‌یه که چه‌ند له‌گه‌ڵ پیاو ده‌خه‌وێ، چه‌مکی کچ، ژن ، بێوه‌ژن و قه‌یره کچ باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که بوونی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێشتا له ژووری نوسن نه‌هاتۆته‌ده‌ر بۆ کۆمه‌ڵگا، رێکخراوی ژنان هه‌ن به‌ڵام بوونی ژن هه‌ر له ژووری نوستنه، ژنه وه‌زیر هه‌یه به‌لام بوونی ژن هه‌ر له ژووری نوستنه، ژنمان هه‌یه له په‌رله‌مان به‌ڵام بوونیان له دیواره‌کانی ژووری نوستن تێناپه‌رێ، هه‌موو ژنانی رێکخراوه‌کانیش سه‌رتاپای بونیان هه‌ر له ژووری نوستنه، ئێمه بوونمان نیه له ئه‌رزی واقعدا سه‌رتاپای بوونی ئافره‌تی کورد وا له ژووری نوستندا ، له‌سه‌ر سیسه‌ماکان. به‌ڵێ ژووری نوستنه‌کان پێوانه‌ن بۆ بوونی سه‌رجه‌م ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه بوونمان نیه که‌چی نه ژنه وه‌زیر و نه ژنه په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌لنابرێ؟! گوێم له‌که‌س نیه هاوار بکا با خاوه‌ن له شی خۆمان بین بۆ خۆمان بریار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که منداڵمان ده‌وێ یان نه؟ که‌سیانم نه‌دی بڵێ بێ پیاویش له شی ئێمه بوونی هه‌یه، خاوه‌نی ئاوه‌ز و زمانین، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نۆرمه گه‌نده‌ڵه‌ی ئێستا بین، ئێمه‌ش گۆرانکاریمان ده‌وێ به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تی، گه‌رانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژن بۆ خودی ژن خۆی، ئه‌مه‌ش سامانێکی گه‌وره‌ی دزراوه و وه‌ك دزینی مڵكو ماڵی گشتی، ده‌بێ چۆن مڵک و ماڵی گشتی ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خه‌ڵک ئه‌میش بگه‌رێنرێته‌وه بۆ ئافره‌ت. نه‌ك رۆژێ دڵی مه‌لاو خه‌ڵکانی سونه‌تی به‌ئافره‌ت رازی بکه‌ن و رۆژێکیش کۆری سولحی عه‌شایه‌رییان پێ خوش بکه‌ن له بنکه‌ی کۆمه‌ڵایاتیه‌کاندا.
هه‌ر له کابینه‌ی پێنجی ئه‌م حکومه‌ته خۆماڵیه‌شدا یاسای فره‌ژنی فه‌راهه‌م کرا به بیانووی ئه‌وه‌ی که پیاو چالاکه” که‌ڵه‌شێر ئاسا” له‌مه‌سه‌له‌ی سێکسدا و ژماره‌ی ئافره‌تمان زیاتر له پیاو له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا. زۆرێکیش له ژنه‌کانی په‌رله‌مان پشتیوانیان له‌م یاسایه کرد. ئه‌مه یاسایه به‌ته‌واوه‌تی ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه‌ی خسته روو له له‌مه‌ڕ روانگه‌ی مرۆیانه‌ی بۆ ئافره‌ت، ئه‌مرۆ له ووڵاتێکی وه‌ك هیندستاندا چل ملییۆن پیاو ناتوانێ ژن بهێنی به‌هۆی که‌می بوونی ئافره‌ت له‌و ووڵاته‌دا ئایا ده‌کرێ حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته بریاری ئه‌وه بدات که ده‌بێ ژنان فره پیاوی بکه‌ن؟
وه له هه‌مانکاتیشدا روانگه‌ی هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ی ناو په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رده‌خا له‌مه‌ڕ یاساکانی فه‌لۆکراتیزم که چۆن چووکی پیاو ده‌بێته سه‌نته‌رو سه‌رجه‌م کایه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی ویاساییه‌کانی به‌ده‌وردا ده‌سورێته‌وه به بوونی ئافره‌تیشه‌وه.
رادیکاڵ فێمێنیسته‌کان گۆته‌یه‌کیان هه‌یه که ده‌ڵێ ” ئه‌وه‌ی تایبه‌ته سیاسیه” مانای ئه‌وه‌ی که له‌ناو ماڵدا رووده‌دات شتێکی تایبه‌تی نیه، سیاسیه چونکه ده‌سه‌ڵاتی ژن و پیاوی تیا رێکده‌خرێ، له وڵاتی ئێمه‌دا ژن به پێی یاسا ده‌کرێته زیندانی ماڵ، به هه‌ژده مسقال ماره‌یی شه‌عی به پیاو ده‌فرۆشرێ، که ئه‌مه له راستیدا کرێی له‌شی ژنه به شێوه‌یه‌کی شه‌رعی پیاو ده‌یدات، گه‌ر ئافره‌ت بکردرێ بفرۆشرێ به پیاو ئه‌وا پیاو ئه‌و مافه به خۆی ده‌دا که هه‌رچی بوێ له ژنی بکات، ئه‌یسوتێنێ، ئه‌یکوژێ ، لێی ده‌دات و لاقه‌شی ده‌کات وه‌ك ئێستا چۆن ده‌یبینین له کوردستان. ده‌بێ له بری ئه‌م یاسایه زه‌ماناتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئافره‌تان هه‌بێ نه‌ک ئافره‌ت له‌سه‌ر گرفانی پیاو بژی . په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کان زۆر له‌مه گه‌وره‌ترن ده‌بێ سه‌رجه‌رم ئافره‌ت پیاوی کۆمه‌ڵ ئازاد بێت له‌وه‌ی که چۆن ژیانی پێکه‌وه‌ی پێک دێنن.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته سیاسیه مانایه‌کی دیکه‌شی هه‌یه که خه‌ته‌ر ترین شوین بۆ ژن ناو خودی ماڵه‌که‌ی خۆیه‌تی، له‌وێدا لێیده‌درێ، ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر و له رووی ده‌رونیه‌وه ئازار ده‌درێ، تا ئێستا له نیشتیمانه‌که‌ی مندا ئافره‌ت خاوه‌نی ووشه‌ی ” نا” نیه.ئه‌و بوونه‌وه‌رێکه که ده‌بێ هه‌موو شتێکی لێبکرێ، سولحی عه‌شایه‌ری، لێدان، فرۆشتن، کوشتن و لاقه کردن زۆر شتی تریش.
من ده‌مه‌وێ له سه‌رای ئازادی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بم و خێمه‌ی ئازادی جه‌سته‌ی ئافره‌ت هه‌ڵبده‌م ، من ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ی له ژووره تاریکه‌کاندا روو ده‌دات به بواری تایبه‌تی لێده‌درێته‌وه بخینه به‌رده‌م رای گشتی. ده‌بێ دژ به‌وه بوه‌ستینه‌وه که هه‌موو بوونی ئافره‌ت مه‌حکوم به‌وه‌ی که چه‌ند له‌گه‌ڵ پیاو ده‌خه‌وێ. ئافره‌ت وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی سه‌ر به‌خۆ وه‌ک پیاو له کۆمه‌ڵدا بێته ئاژمار. ناکرێ ئه‌مرۆ ئافره‌ت بکوژرێ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی نیه، %75 کچان په‌رده‌ی کچێنیان نیه ، ئه‌و خوێنه‌ی که له شه‌وی به‌ناو په‌رده‌دا ده‌بینرێ و پیاو شاناری پێوه ده‌کات ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئافره‌ته ئاماده‌یی نیه بۆ سێکس.
من ده‌مه‌وێ له‌سه‌رایی ئازادی له‌گه‌ڵ ئێوه بم و دژ به‌یاسای فره ژنیم و ده‌بێ ئه‌م یاساییه له نیشتمانی مندا بوونی نه‌بێ چوونکه پێوه‌ری مرۆیی ئافره‌ت و پیاو ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، پیاو به‌و مانایه‌ی که فڕی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کانه‌وه نیه و که‌ڵه‌شیر ئاسا ده‌خرێته ناوه‌راستی پۆلێ ئافره‌ته‌وه، ژنیش به‌و مانایه‌ی که ته‌نها کالایه‌کی رووتی سێکسی پیاوه‌و سه‌ر تاپای بوونی به گونی پیاوه‌وه به‌نده. ئه‌مه فۆرمێکی تره له له‌ش فرۆشی.” پاره یان به‌خێو کردن و نان پێدان به‌رامبه‌ر له‌ش ” ئافره‌ت پیاو زۆر له‌مه گه‌وره‌ترن که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی ئێستا به‌یاسایه‌کی ئاوا بچوکیان ده‌کاته‌وه.
من ده‌مه‌وێ له‌وێ له‌گه‌ڵتان بم ئه‌مه‌وێ دژ به کۆنترۆلی له‌شی ژنان بوه‌ستمه‌وه که به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئافره‌ت بۆی نیه منداڵ له‌بار ببات، ئه‌وه ئافره‌ت خۆیه‌تی ده‌بێ بریار ده‌ربێ له‌سه‌ر له شی خۆی که مندالێ ده‌وێ یان نه، هیچ ده‌سه‌ڵات و که‌س و لایه‌نێک مافی ئه‌وه‌ی نیه بریاری ئه‌وه بدات له سه‌ر له‌شی ئافره‌ت. من به دڵ ، به هه‌ڵوێست به گیان له گه‌ڵتانم بۆ ئازادی له‌شی ئافره‌ت . من له‌گه‌ڵتانم ئه‌ی کورو کچه جوانه‌کانی وڵات بۆ ئازادی بوونمان وه‌ك ئافره‌ت وه‌ك پیاو. وه‌رن هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌رایی ئازادین با هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هه‌وڵ بۆ ئازادی جه‌سته‌ی ئافره‌ت بده‌ین له هه‌موو کۆت و به‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگا.
ئه‌ڤین عزیز
ستۆکهۆلم
aven201@gmail.com