دیالۆگی چەپ و بەرەی چەپ و یەکسانی خواز.
ڕوداوەکانی کوردستان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان لەیەک مانگی رابردوودا بارودۆخێکی تازەولەهەمانکاتداپڕئەرکتری بۆ بزوتنەوە سیاسیەکان هێناوەتە ئاراوە،بەم پێەش بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستیش کەهەم دەرگیرەو هەم پڕکاریشە ئەرک وکاری زۆرتری ڕووبەڕوو بۆتەوە،بەم هۆیەشەوە ڕەنگە گفتوگۆی جدی و هەنگاوی جدی و شێوەی خۆڕێکخستنی جدی لەهەموو کات گرنگتر بن، لەڕاستای ئەوەشدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و لەوەلام بەوەشدا کاک نادر عەبدولحەمید لە ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری بەنوسینێک ڕای خۆی بڵاو کردەوە ،لێرەوە منیش لەڕاستای ئەوەدا کە دیالۆگی چەپو دیموکراتم پێگرنگە و (وێرای ئەوەش کە لەهیچ حیزبو گروپیکدانیم) لام وایە چارەنوس سازیشە بۆ داهاتوی عەدالەتخوازی کۆمەڵگا رای خۆم دەنوسم .
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە:
1- چەپ و کۆمۆنیستەکانی کوردستان هەر لە پێش ڕاپەرێنی ئازاری ١٩٩١ وە هێزێک گرنگ و دەخالەتگەربوون لە سەرجەم داخوازی و ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و لەزۆرێک لەمەیدانەکانی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی کرێکاروزەحمەتکێشدا،ئەمە تائاستێک بوو کە ئەم هێزە چەپە توانی هەم پێشڕەوبێت لەڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١داو هەم دواتریش بزوتنەوەی شوراکانی کە یەکگرتن و یەکبەرەیی چەپبوو ببێتە دیاردەیەکی تازەو پێشڕەو، بەجۆرێک کەهەموو چاودێرێکی واقعی ناتوانێت شوراکان و دواتر ڕێکخراوە کرێکاری کۆمەڵایەتیەکانی دواتری وەک نموونەی ڕێکخراوی جەماوەری وئازادی خواز نەناسێت.
2- ڕێک بەپێچەوانەی ئەو ئەزموونە و سالانی دواتری کۆمەڵگای کوردستان شایەدی بەحیزبی بوون و دوورکەوتنەوە لە ئەزمونی ڕێکخراوە دیموکراتی و کۆمەڵایەتیەکان بووین، بەجۆرێک کە هێزە کۆمۆنیستەکانیش هەموو توانای خۆیان خستە خزمەت کاری حیزبی و حیزبایەتیەوە بەجۆرێک کە حیزب وەک خۆشەویسترین و تایبەتترین دیاردە هەموو شتێکی خرایە خزمەتەوە، وەختێک ئەمەش نەبوو بە ڕێگەچارەیەکی ئەکتیف و خۆشناو بەهەمان گوژم بەڵام بە پێچەوانەکەیەوە دوورکەوتنەوە لەحیزبی بوون و خراپبوونی حیزبایەتی بوو بە دیاردەیەک ،بەجۆرێک کەسەرجەم مەیدانەکان چۆڵکران و لەکۆتاییشدا،کوردستان وەک مەیدانێک بۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی پارتی و یەکێتی چۆڵکران،دیارە بێگومان عامیلی تریش هەبوون کەمن لەم باسەدا ناکرێت بچمە سەریان.
3- بەلەبەرچاوگرتنی ئەودوو خاڵەی سەرەوەو هاتنە ئارای بارودۆخێکی تازەوە و لەوەش واوەتر،٢٠ساڵی رابردوو هێزە چەپ وکۆمۆنیستەکان چ بەڕێکخراوی لەناو حیزب و گروپەکاندا و چ وەک کەسایەتی و هەڵسوڕاونی چەپ دەوری گرنگیان هەبووە لە بەڕێخستنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی وکەمپەینە جۆراوجۆرەکاندا، بەڵام ئەزموون و ٢٠ ساڵی رابردوو ئەوەی سەلماند کە شێوەی حیزبی تاقانەو ڕابەر نەیتوانیوە موەفەقبێت و بەجۆرێک کەزۆرینەی ئەمانەی کە پێک هێنەری حیزبەکان بوون و جومگەکانی ڕێکخراوەکان بوون ئێستا لەدەرەوەی ئەم حیزبانە دەژینو هەڵدەسوڕێن ئەوەش ئەوەدەڵێت کە کۆبوونەوەیەکی حیزبی و ئایدۆلۆژی بەبن بەست گەیشتووە، بەڵام ڕیزبەستنی چینایەتی و داخوزی کارانەو عەدالەت خوازانە وەک خۆیان ماوون و دەکرێت کاریان لەسەربکرێت.
ئەو بانگەوازەی حیزبی کۆمۆنیست ودەنگەکانی تر کەهەن من ئاگایانە ناچمە سەرشیکردنەوەی بڕگەکانیان و لە جیاوازی و کەمو کورتیانەوە دەست پێناکەم باسی ههموو ئهو ویست و بهتهنگهوه هاتنهش ناکهم که خهڵکانی جهپ بۆ ئهم بارودۆخه ههیانه، بەڵکو ئەو نیەتە ئەخوێنمەوە کە داوای دیالۆگ و گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی ڕاپەڕین و داخوازیەکانی خەڵک دەکات، کە لام وابێت بە جێی خۆیان گرنگن و دەکرێت لەو ڕێگایەدا دیالۆگی چەپ و کۆمۆنیستەکان گرنگبێت، کۆبوونەوەو گفتوگۆی کراوەو ئازاد بۆ گروپ و کەسایەتیەکان زۆرگرنگن و بەوهۆیەشەوە کە کارو پرۆژەی گەورەتر دێنە پێش لە ئایندەی کۆمەڵگای کوردستان و ناوچەکەشدا، تەنها مەرجی گرنگ بۆ ئەو کراوەیی و گفتوگۆیە دورکەوتنەوەیە لە خۆ بەهەموو شت زانی و گوێگرتنە لە بەرانبەر و تێپەڕینە لە تەنهاخۆو تێگەیشتنە لەگشت.
دیالۆگ و گردبوونەوەی چەپ و کۆمۆنیستەکان و خۆڕێک خستن لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی هاوبەشدا گرنگی خۆی لەسەرداهاتووی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکان دەبێت ، نهک ههر ئهوهنده دهتوانێت دهروازهیهکی گرنگ بێت بۆ چوونه ناو پرۆسه دیموکراتیهکانی کوردستان له داهاتووداو کۆتایی بێت بهو دوورهپهرێزی و دابڕانه گهورهیهی بزوتنهوهی چهپ، دۆزینەوەی زمانی هاوبەش و ئازادی خوازانەو دیموکرات لەسەر داخوازیە هاوبەشەکانی خەڵکی کوردستان( کە ئێستا بۆیان هاتۆتە مەیدان و ڕەنگە هەموو لەسەری هاوڕابین) هونهرو سیاسی بوونی ئهم هێزه دهردهخات، وریایی بوون وسیاسەتی عاقڵانەی چەپ و کۆمۆنیستاکان لە ئێستادا لای من دۆزینەوەی دینامیزم و زمانی هاوبەش و یەکگرتووبوونە، پێچەوانەکەشی ئەوەمان پیدەڵێت کەچەپ و کۆمۆنیستەکان بیدەربەست و ناواقعی بیردەکەنەوە لەم دەورانە گرنگەداو لە ئەزمونەکانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر فێرنەبوون.
ئهمیر قادر