
كەناڵی كەی ( K.N.N) بۆ وای كرد ..؟
وەك نارەزایی دەربرینێك بۆبيباكی دەسەڵات بریارمدابوو ئەمساڵ لە16 هیچ دەربارەی كۆمەڵكوژی هەلەبجە نەنوسم، بەڵام كاتێك بینیم كەناڵەكانی راگەیاندن هەلەبجە بە كارەسات ناودەبەن خۆم پێنەگیراو ناچار بریارەكەی خۆمم شكاند بۆية جاريكى تر ئەم چەند دێرە بەپێویست دەزانم . چونكە پێشتریش زۆرم ووتووەو رونكردنەوەمداوەو زیاد لەوتارێكم لەبارەیەوە نوسیوە، هەست دەكەم ئەوەش كەمتەرخەمییەكی ترە بەرامبەر بەو تاوانە. ماوەیەك پێش ئێستا رۆژنامەنوسێك پەیوەندی پێوەكردم سەبارەت بە تاوانی هەلەبجە لێدوانی لێوەرگرتم، بەڵام من پێش وەخت بەرۆژنامەنوسكەم ووت با هەلەیەكت بۆ راستبكەمەوە ئینجا وەڵامت دەدەمەوە تكام لێكرد كە جارێكی تر تاوانی هەلەبجە بەكارەسات ناونەبەن بۆم رونكردەوە كە تاوانو كارەسات دووشتی لێك جیاوازن، كەچی كە بڵاوكرابووەوە بە لێدوانەكەی منیشەوە بە بۆیەكجاریش كۆمەلكوژیوگازبارانكردنەكەی بەتاوان ناو نەبرابوو ئیتر ناچار لەهەمان رۆژنامە بۆهەمان مەبەست رونكردنەوەیەكم نوسی ئەممجارەش نیازی من هەرئەوەیە ئەو جیاوازیە لەنیوان كارەساتوتاوان بكەم .
لە هەواڵەكانی كاتژمێری هەشتی ئێوارەی رۆژی 15ی ئازاری 2011 دا كەناڵی ئاسمانی (K.N.N) چەند هەواڵو راپۆرتێكی لەسەر تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە خوێندەوە، بەداخەوە لە ماوی 20 خولەكی ئەو هەواڵو راپۆرتانەدا بۆ دەرمانیش گوێم لێنەبوو گازبارانو كۆمەڵكوژی هەلەبجە بە تاوان ناوبەرێ لەكاتێكدا گازبارانو كۆمەڵكوژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 نەبە بومەلەرزەبووەو نەبەلافاو و روداوی سروشتی، بەڵكو بكەرەكەی دیارە كە رژێمی بەعس ئەنجامیدا، بۆیە ئەوەی لەهەلەبجە رویدا بۆیە نەك هەرتاوانە بەڵكو تاوانی نا ئاسایشە، هەرتاوانێكیش نیە بەتەنها بەڵكو دوووتاوانی نێودەوڵەتینو چەند رەگەزێكی سەرەكی جینۆسایدو ئیكۆسایدیان تێدایە ( پیس بوونی ژینگەو تاوانی جەنگ، تاوانی كۆمەڵكوژی، تاوانی دژی مرۆڤایەتی ) جگە لەمانەش پێشیلی یاسا نێودەولەتیەكانو پەیماننامەی جنیفی ساڵی 1925 ی كردووە كە تایبەتەبە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ .
بەداخەوە هەلەبجە هەتا ئێستا بەكارەسات ناودەبرێ لەكاتێكدا لەبری تاوانێك روبەرووی دووتاوانی كۆمەڵكوژی و تاوانی پیسكردنی ژینگەش بووەتەوە، واتا دوو تاوانی گەورەی نێونەتەوەیی تێدا ئەنجامدراوە ئەویش تاوانی كۆمەڵكوژی ( جینۆساید) و تاوانی پیسكردنی ژینگە ( ئیكۆساید) ن كە ئیكۆسایدیش وەك تاوانی جینۆساید بەتاوانی نێودەوڵەتی لەدادگا ئەژمار دەكرێت.
جەخت دەكەمەوە كەتاوانی ئەنفالو هەلەبجە كارەسات نین بەڵكو تاواننو لەتاوانی ئاساییەوە ترازاونەتە ناو تاوانی نێودەولەتیەوە، جینۆسایدو ئئیكۆساید، دوتاوانی نێودەولەتین كە لەهەلەبجە ئەنجامدراون بۆیە ناشێت بەكارەسات ناوی یان بەرین چونكە دەشێت روداوی سروشتیش كۆمەڵكوژیو پیسكردنی ژینگە بخەنەوە وەك ئەوەی ئێستا لە ژاپۆن دەیبینین بەڵام ئایا دەتوانین لەسەر ئەو كارەساتەی ژاپۆن كەس دادگایی بكرێت بەتۆمەتی ئەنجامدانی .
بەهیوام ئەم تێگەیشتنە ببێتە ستانداردی میدیاكارانو لەسەر زاری خەڵكی سەرشەقامو رای گشتیش رەنگ بداتەوە.