
100% په‌شیمانم
.كۆتای ئه‌م نووسینه‌م ده‌خوێنمه‌وه
هه‌موو ئه‌م نووسینه‌م ده‌خوێنمه‌وه.
ئه‌م نووسینه بۆ خۆت بخوێنه‌ره‌وه
ئه‌م نووسینه بۆ باوكت بخوێنه‌ره‌وه
ئه‌م نووسینه بۆ دایكت بخوێنه‌ره‌وه
ئه‌م نووسینه بۆ خوشك و براكانت بخوێنه‌ره‌وه
ئه‌م نووسینه بۆ هه‌موو كه‌سێك بخوێنه‌ره‌وه
چه‌ند ساڵه زه‌وی هه‌یه
له ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه زیاتر من په‌شیمانم
نا كۆتا ژماره ژماره چه‌نده
له‌وه‌ش زیاتر من په‌شیمانم
ئێستا چه‌ند مرۆڤ ده‌ژین
له‌و ژماره‌یه زیاتر من په‌شیمانم
هه‌موو ئاسنه‌كانی سه‌ر زه‌وی چه‌ند ته‌نن
له‌وه‌ش زیاتر من په‌شیمانم
له سه‌دا ملیۆن من په‌شیمانم
نازانم چۆن تێت بگه‌یه‌نم كه من په‌شیمانم
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم كردبێت ملیۆنێك جار په‌شیمانم
ده‌مه‌وێت پێت بڵێم من په‌شیمانم په‌شیمانم له سه‌رجه‌م كار‌و كرده‌وه خراپه‌كانم و داوایی لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م
په‌شیمانیم واته دووركه‌وتنه‌وه‌م له خراپه
په‌شیمانیم واته دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی كاره خراپه‌كان
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم به‌رامبه‌ر به دره‌ختێك كردبێت
داوای لێبوردن له دار و دره‌خت و شاخ و سه‌رجه‌م ڕووه‌كه‌كان ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم به‌رامبه‌ر به مێشوله‌یه‌ك كردبێت
ئه‌وا داوای لێبوردن له سه‌رجه‌م گیانله‌به‌ران ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم به‌رامبه‌ر به مرۆڤێك كردبێت
ئه‌وا دوای لێبوردن له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م
نازانم چۆن تێتان بگه‌یه‌نم كه داوای لێبوردن له هه‌مووتان ده‌كه‌م
داوای لێبوردن له هه‌مووتان ده‌كه‌م……………………………..
كات زۆر خێرا تێده‌په‌ڕێت
تا كات ماوه من په‌شیمانم
تا كات هه‌بوو من خه‌فه‌تم خوارد
به‌یانیان و نیوڕوان و عه‌سران و ئێواران خه‌فه‌تم خوارد
خه‌فه‌تی دنیام خوارد
شه‌وان به درێژایی شه‌و خه‌فه‌تم خوارد
هه‌موو ئیشی من خه‌فه‌ت خواردن بوو
خه‌فه‌تم خوارد له كاره خراپه‌كانم
له بری میوه خه‌فه‌تم خوارد
له بری شله‌و برنج خه‌فه‌تم خوارد
له‌بری خۆشترین خۆراك خه‌فه‌تم خوارد
خه‌فه‌تی زۆر زۆرم خوارد , كه چه‌ندێك حه‌زم له كاهووه
له بری كاهوو خه‌فه‌تم خوارد
له بری ئاو و شه‌ربه‌ت
له بری هه‌موو شتیك خه‌فه‌تم خوارد له خراپییه‌كانم
نازانم چۆن تێت بگه‌یه‌نم كه خه‌فه‌تم خوارد بۆ خراپییه‌كانم
له‌گه‌ڵ هه‌وادا خه‌فه‌ت تێكه‌ڵم بوو
زۆر توڕه بووم له خۆم,توڕه بووم له خراپیه‌كانم
من په‌شیمانم له كار‌و كرده‌وه خراپه‌كانم
ئیتر هه‌موو ئه‌و گۆرانیه خراپانه‌م ده‌سڕمه‌وه كه وتوومن
هه‌موو نووسینه خراپه‌كانم له‌ناو ده‌به‌م كه نووسیومن
هه‌موو تابلۆ خراپه‌كانم ده‌دڕێنم كه درووستم كردوون
قاچم ده‌شكێنم ئه‌گه‌ر بڕوات بۆ شوێنێكی خراپ
ئیتر ده‌عوه‌تێكم بۆ مه‌كه كه خۆراكه‌كانی حه‌رام بن
ئیتر ده‌بێت بیر له شتی باش بكه‌مه‌وه
ئیتر گرنگی ده‌ده‌م به ده‌سته ڕاستم
داوای لێبوردن له هه‌مووتان ده‌كه‌م
من خراپم هیوای باش بوون بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌خوازم
هاوڕێم
ئازیزه‌كه‌م
هه‌موو كه‌س هه‌موو شتێك
ناسیاو
نه‌ناسیاو
داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م
توو(خودا) لێم ببورن
داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت تۆم ئازار دابێت
ئه‌گه‌ر كارێكم كردبێت و مه‌ستم خراپه نه‌بووبیت و تۆ به خراپ لێی تێگه‌یشتبێتیت
من داوای لێبوردن ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكم كردبێت كه مه‌به‌ستم خراپه نه‌بووبێت و تۆ به خراپ لێی تێگه‌یشتبێتیت
من داوای لێبووردن ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌ر خراپه‌یه‌كم كردبێت
من داوای لێبووردن ده‌كه‌م
بۆ هه‌موو شتێكم داوای لێبوردن ده‌كه‌م
من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه كه‌س ئازار بده‌م
ئیتر هه‌وڵده‌ده‌م باش باش ببم
ئه‌مه خه‌ونێكمه كه هه‌میشه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م
نازانم چۆن تێتان بگه‌یه‌نم كه ده‌مه‌وێت باش باش ببم
هاوڕێم له نامه‌یه‌كدا بۆت ده‌نوسم
ئه‌م نوسینه‌ت بۆ ده‌نێرم
له نامه‌كه‌دا :
له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌وه تا ئه‌م دێڕه‌ی تێدا نوسراوه
پاشان
تێیدا نوسراوه
هاوڕێم من تا ئێستا گۆرانی خراپم بۆ خه‌وه باشه‌كان نه‌وتوه
هاوڕێم
نازانم چۆن تێت بگه‌یه‌نم ده‌مه‌وێت پێت بڵێم من به‌شتی خراپم نه‌وتوه باش
من به هه‌موو شته خراپه‌كانم وتوه خراپ
هاوڕێم من باسی شته خراپه‌كانم كردوه
و
باسی شتی باش ده‌كه‌م
من په‌یژه‌كانم خۆشده‌وێت
ڕێزی ده‌رگا ده‌گرم
كاتژمێره‌كان ناشكێنم
به‌بێ خۆڵ گوڵه‌كان له سه‌تڵی بۆیاخدا ناڕوێنم له‌بری ئینجانه
به‌بێ ئاو ماسی ناكه‌مه ناو شوشه ناشرینه‌كانه‌وه كه پێی ده‌ڵێن حه‌وز
زۆر زۆرم پێخۆشه گوڵه‌كان زۆر زۆر بن
من ته‌نانه‌ت وێنه‌ی گوڵه‌كانیشم خۆشده‌وێت.
بۆنی خۆڵ زۆر خۆشه
لێفه زۆر جوانه
نانی ته‌نور زۆر خۆشه
بیری منداڵی ده‌كه‌م پێم خۆشه باران ببارێت وپچوك پچوك له ژێر چه‌ترێكدا بڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه
بیری ئه‌و كاتانه‌ش ده‌كه‌م كه له‌ڕوم نه‌ده‌هات بڕۆم بۆ بازار
بیری زۆر شت ده‌كه‌م
بیری ئه‌و كاتانه ده‌كه‌م كه‌وانه‌كانی مه‌كته‌بم له‌به‌ر ده‌كرد
به‌ڵام له كاتی وانه‌دا
هه‌ر هه‌موویم له بیر ده‌چۆوه
كه‌چی ئێستاش هه‌موویانم له بیره
بیری زۆر شت ده‌كه‌م
بیری ئه‌وكاتانه ده‌كه‌م كه نازانم قسه بكه‌م
من زۆر كات نازانم قسه بكه‌م
بیری زۆر شت ده‌كه‌م
هه‌ر وه‌ك وتم نازانم قسه بكه‌م
و
هه‌موتانم خۆشده‌وێت به‌ڵام نازانم چۆن بۆتان ده‌رببڕم كه هه‌مووتانم خۆشده‌وێت
بیری هه‌موتان ده‌كه‌م
بیری زۆر شت ده‌كه‌م
بیری جاران ده‌كه‌م
ژورێك ده‌گرم به كرێ و تێیدا تێر تێر ده‌گریم
مانگێك چه‌ند ڕۆژه
بیست و هه‌شت ڕۆژه
سی ڕۆژ یان بیست ونۆ ڕۆژ
یان سی‌و یه‌ك ڕۆژ
یان سه‌د ڕۆژ
یان هه‌زار ڕۆژ
ته‌نانه‌ت به شه‌ویش
مانگێك هه‌ر چه‌ند ڕۆژ و شه‌وێك بێت
به درێژایی ڕۆژو مانگ و ساڵ
په‌شیمانم له هه‌موو شتێكی خراپ
په‌شیمانم له هه‌موو شتێكی خراپ,ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازاری پچوكترین شتم دابێت
په‌شیمانیم واته دووركه‌وتنه‌وه‌م له خراپه
په‌شیمانیم واته دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی كاره خراپه‌كان
بیری هه‌موو شتێكی باش ده‌كه‌م
بیری زۆر شت ده‌كه‌م
له ڕاستیدا بیری چه‌ند ساڵێك پێش ئێستاش ده‌كه‌م
ساڵ زۆر زوو
ساڵ زۆر خێرا تێده‌په‌ڕێت
وه‌ره با باش بین ساڵ ده‌ڕوات
تا ساڵ ماوه
تا ڕۆژ ماوه
تا كات ماوه وه‌ره با باش بین
ئه‌وه هاتم.
لێره‌وه سڵاوم هه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان
نازانم چۆن تێت بگه‌یه‌م من ده‌مه‌وێت باسی شتی باش بكه‌م
باسی شتی باش ده‌كه‌م
و
باسی شتی خراپ ده‌كه‌م
مرۆڤ خۆراكی خراپی خوارد
مرۆڤ سێكسی خراپی كرد
مرۆڤ شتی حه‌رامی خوارد
مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی خراپ دڵی خۆش بوو
مرۆڤ بو به دوژمنی مرۆڤ
مرۆڤ به خراپی خه‌وت
مرۆڤ به‌و هه‌موو باشییه‌وه خراپ بوو
من به هه‌موو شته خراپه‌كانم وتوه خراپ
هاوڕێم
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كم كردبێت زۆر زۆر په‌شیمانم و دوایی لێبوردن ده‌كه‌م
نازانم چۆن تێتان بگه‌یه‌نم كه ده‌مه‌وێت داوای لێبوردنتان لێبكه‌م
ده‌مه‌وێت باش باش ببم
ده‌مه‌وێت باش باش ببم
من ماوه‌یه‌كی تر ده‌مرم
چه‌ند كاتژمێرێكی تر
یان
چه‌ند ڕۆژێكی تر من ده‌مرم
ده‌مرم و هه‌ناسه‌م بۆ نادرێت ,له‌و ناوه‌دا ده‌كه‌وم توانای جوڵه‌م نامێنێت
یان چه‌ند مانگێكی تر
یان چه‌ند ساڵێكی تر
یان ئێستا
یان كه‌مێكی تر من ده‌مرم
ڕۆژ به ڕۆژ له مردن نزیك ده‌بمه‌وه
نازانم چۆن چۆنی تێت بگه‌یه‌نم كه كاتێك دێت من ده‌مرم
ئیتر خراپه ناكه‌م
خراپه‌كانم ده‌ژمێرم
چاكه‌كانم ده‌ژمێرم
ئه‌و ڕۆژانه ده‌ژمێرم كه ژیاوم
سه‌ر ژمێرییه‌كی بوونم ده‌كه‌م
ئیتر ته‌واو كاری خراپ ناكه‌م
خۆزگه بمتوانییایه مزگه‌وتێك دروست بكه‌م
خۆزگه بم توانییایه مه‌كته‌بێك یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دروست بكه‌م
خۆزگه بم توانییایه شوێنێك یان ماڵێك بۆ پیره‌كان و بێ كه‌سه‌كان و هه‌ژاره‌كان درووست بكه‌م
خۆزگه بتوانم شتی باش ئه‌نجام بده‌م
نازانم چۆن تێت بگه‌یه‌نم كه ده‌مه‌وێت باش باش ببم
خۆزگه بم توانییایه سوودم هه‌بێت
وه‌ره با باش بین
با شته‌كان به باشی دابنێین
با شته خراپه‌كان فڕێ بده‌ین
با داوای لێبووردن له یه‌كتری بكه‌ین
ئه‌وه هاتم
ئه‌وه هاتم
هه‌وڵده‌ده‌م باش باش ببم
داوای لێبووردن له هه‌ر هه‌مووتان ده‌كه‌م
ده‌چمه هه‌ر شوێنێك داوای لێبووردن له دار و دیوار ده‌كه‌م
به قۆنه‌ره‌كانم ده‌ڵێم لێم ببوره ئه‌گه‌ر ڕۆژێك تۆم بردبێت بۆ شوێنێكی خراپ
به كراسه‌كانم ده‌ڵێم لێم ببورن
به كڵاوه‌كه‌م ده‌ڵێم ڕێزت هه‌یه لێم ببوره
به هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌ڵێم
هه‌مووتانم خۆش ده‌وێت لێم ببورن
نازانم چۆن چۆنی تێتان بگه‌یه‌نم كه داوای لێبووردن له هه‌مووتان ده‌كه‌م
نازانم چۆن چۆنی تێتان بگه‌یه‌نم كه داوای لێبووردن له هه‌موو شتێك ده‌كه‌م
به كاتژمێره‌كه‌م ده‌ڵێم
تا كات ماوه من په‌شیمانم
تا كات ماوه من خراپه ناكه‌م
تا كات ماوه……….
……….
تا كات ماوه وا ئه‌م نووسینه ده‌نووسم
ده‌نووسم
من ناوی هیچ فه‌یله‌سوفێكم له به‌ر نییه
ئه‌م ووشه قورسانه‌ی پۆست مۆدیرنه‌ش له بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه
شیعری هیچ شاعیرێكم له به‌ر نییه
دڵم به‌و گۆرانییانه خۆش نییه
ئه‌م تابلۆیانه له ژووره‌كه‌مدا هه‌ڵناواسم
به‌م شێوه‌یه سه‌ما ناكه‌م
ڕه‌نگی ئه‌م جل و به‌رگانه له بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه
من ته‌نها یه‌ك شتم له بیره
و
یه‌ك شتم له به‌ره
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه په‌شیمانم له خراپه‌كانم
په‌شیمانیم واته دووركه‌وتنه‌وه‌م له خراپه
په‌شیمانیم واته دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی كاره خراپه‌كان
په‌شیمانم له خراپه‌كانم و دووعا ده‌كه‌م
وه‌ك هه‌میشه‌یی دووعا ده‌كه‌م
وه‌ك هه‌میشه‌یی ئه‌ی (خودا) لێت ده‌پاڕێمه‌وه
لێم خۆشببه‌و چاكم بكه
من
من په‌شیمان
من په‌شیمانم له سه‌رجه‌م خراپه‌كانم
لێت ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌ی(خودا) چاكم بكه
لێت ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌ی(خودا) لێم خۆش ببه
من ده‌مه‌وێت باش باش ببم.
تێبینی\ ئه‌م نووسینه له ژماره (61) ی گۆڤاری هه‌ناردا بڵاو كراوه‌ته‌وه,له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
aryan_abubakr@yahoo.com
2010,2011