له شی‌و عیه‌ته‌وه بۆ كۆنفۆ شیۆ سیه‌ت
له شی‌و عیه‌ته‌وه بۆ كۆنفۆ شیۆ سیه‌ت …ئه‌لته‌ر ناتیفی چین بۆ دیموكراتیه‌تی لیبرالی
و: له عه‌ره‌بییه‌وه : تاهیر عوسمان
چل ساڵ له‌مه‌و پێش . وه‌كو كارێكی خۆ كوژی وابوو ئه‌گه‌ر یه‌كێك له په‌كین به‌وشه‌یه‌ك باسی له كۆ نفۆشیۆس بكردایه . چونكه كۆ نفۆشیۆش ئه‌و كاته دوژمنێكی پاش كه‌وتوو بوو . چینیه‌كانیش هان ده‌دران خه‌باتی له دژدا بكه‌ن . هه‌روه‌ك چۆن وێنه‌ی ما‌و_ی پێشه‌وا له‌سه‌ر به‌رگی رۆژنامه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ دابوو . هه‌مان رۆژنامه بڵاوی كردبۆوه كه‌وا گۆره‌كه‌ی ما‌و له كۆفۆ پیس كراوه , له‌گه‌ڵ گۆڕانی زه‌مانیش حیزبی شیوعی چینی له‌م دواییه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ركردنی فیلمێك له باره‌ی كۆنفۆشیۆس نیشان دا . پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ( تشۆ یۆن فات )ئه‌كته‌ری قه‌شه‌نگه . فیلمه‌كه كۆنفۆ شیۆسوه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی دوو سه‌رده‌می و مامۆستایه‌كی به‌ها پێش كه‌وتنخوازو مرۆییه‌كان نیشان ده‌دا . كه‌له‌به‌رامبه‌ر جوانی مێیینه بێهێز بێ .به‌ڵام ئایا ئه‌وه چی له باره‌ی ئاینده‌ی سیاسی چینه‌وه ده‌لێ ؟
له‌سایه‌ی شۆڕشی رۆشنبیری‌دا كۆنفۆشیۆس زۆر جار وه‌كو سیمبولێك به‌كار ده‌هات . بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر دوژمنه سیاسیه‌كان . ئه‌مرۆش كۆنفۆشیۆس ئه‌ركێكی سیاسی ره‌واتر ده‌گێڕێ چونكه له توانایدا هه‌یه له پێش كه‌ش كردنی بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی تازه بۆسیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵا ته یارمه‌تی ده‌ر بێ . چونكه شی‌و عیه‌ت توانای ئیلهام به‌خشی چینیه‌كانی له‌ده‌ست داوه . دان نانیش به و راستیه زیادی كردوه كه‌وا پێویسته ئه‌لته‌ر ناتیفه‌كه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه متمانه بكاته سه‌ر نه‌ریته چینیه‌كان . كۆنفۆشیۆس روونترین .روانین و هه‌ڵبژاردنه چونكه ئه‌و نه‌ریته سیاسیه ده‌نوێنێ كه جاران له چین هه‌ژموونی هه‌بوو .سه‌ریاری ئه‌وه‌ی كه حیزب هێشتا ناوی له خۆی نه‌ناوه حیزبی كۆ نفۆشیۆسی چینی . به‌ڵام له‌وه نزیك بۆته‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌به‌نی كۆنفۆ شیۆ سیه‌ت بكا . خولی یاریه ئۆلۆ مپیه‌كانی ساڵی 2008 بیرۆكه‌كانی كۆنفۆشیۆسیه‌تی زیاتر ئاشكراكرد .چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ش له (كتێبی به‌رهه‌مه‌كان )وه‌رگیرابوون .هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ئه‌زموونی چین له‌گه‌ڵ شی‌و عیه‌تدا نه‌كرابوو . كادیرانی قوتابخانه‌ی حیزبی شیوعی كه به‌م دواییه له شنگهای كرایه‌وه , له‌به‌رده‌م هه‌موو میواناندا شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر شێوه‌ی نووسینگه‌كه‌ی كۆنفۆشیۆس دیزاینی بۆ كراوه . حكومه‌تی چین _یش به شێوه‌یه‌كی هێمادار بانگه‌شه بۆ كۆنفۆشیۆسیه‌ت ده‌كا . ئه‌ویش له رێَگای لقه‌كانی په‌یمانگای كۆنفۆشیۆسه‌وه . كه سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریه‌و له‌سه‌ر شێوه‌ی یه‌كێتی فه‌ره‌نسی ( Alltiance Francaise ). زمانی چینی تیا ده خوێندرێ . بێگومان ركابه‌ریی ئه‌م جۆره ئاراسته‌یه ده‌كرێ . چونكه كادیره به‌ته‌مه‌نه‌كان هێشتا له ژێر كاریگه‌ری ما‌و-ن , بۆ هه‌موو لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی كۆنفۆشیۆسی كه هه‌وڵده‌دا بانگه‌شه بۆ ئه‌و ئایدیۆلۆژیایانه بكا كه‌له چوار چێوه ماركسیه وشكه‌كه‌دا چوونه‌ته ده‌ره‌وه . به‌ڵام كادیره به‌ته‌مه‌ن بچووكتره‌كان ئه‌وانه‌ی له( چله‌كان و په‌نجاكانی ته‌مه‌ن)دان .به‌لای پشتگیری كردنی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا ده‌شكێنه‌وه. كاته‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه . له‌وانه‌یه ئاسان بێ ئه‌وه له بیر بكرێ كه‌وا حیزبی شیوعی چینی كه 76 ملیۆن ئه‌ندام له خۆده‌گرێ . رێكخراوێكی گه‌وره‌ی هه‌مه جۆر بێ . حیزبیش هه‌ر خۆی به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوا زیاتر گرینگی به شیاوی بدا . چونكه ئێستا هانی قوتابیه ئاست به‌رزه‌كان ده‌دا بچنه ریزه‌كانیه‌وه . چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ گرینگی دانی زیاتر به كادیره خوێنده‌واره‌كان ببێته هۆی دروست بوونی هاو سۆزیه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ به هاكانی كۆنفۆشیۆسدا . به‌ڵام زیندووكردنه‌وه‌ی كۆنفۆشیۆس پرۆسه‌یه‌ك نی یه له ژێر چاودێری حكومه‌ت رووبداو به‌س به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه حكومه‌ت خۆی ده بینێته‌وه ناچاره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه بكا كه‌له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌ودان چونكه زیندووكردنه‌وه‌ی گرینگی دان به كۆنفۆ شیۆس له نێوان ئه‌كادیمیه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه هه‌روه‌ها له‌و بواره‌ی تری چین كه‌له وڵاته كانی تر به‌رامبه‌ر كۆ مه‌ڵگای مه‌ده‌نیه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌زموونی خوێندن له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی چین هانی خوێندنی به‌رهه‌مه كلاسیكیه‌كانی كۆنفۆشیۆس ده‌ده‌ن بۆ منداڵان , له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌وا مه‌شق پێكردنی قوتابی له‌سه‌ر شتێكی باشتر له زانسته مرۆییه‌كان راستیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێ .به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی مشت و مڕ بێ له‌به‌ر هه‌ستیاریه زۆره‌كه‌ی . كه‌وا ده‌كا ئه‌سته‌م بێ به ئاشكرا له‌ناو وڵاتی چین گفت و گۆی له‌باره‌وه بكرێ ,پێش كه‌ش كردنی چه‌ند پێشنیارێكه له‌لایه‌ن هزر ڤانه كۆ نفۆشیۆسیه‌كانه‌وه له‌باره‌ی چاكسازی ده‌ستووری كه‌ده‌یانه‌وێ گیانێكی مرۆییانه به‌به‌ر سیسته‌می سیاسی چیندا بكه‌ن . به‌ڵام كێشه‌كه هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست نی یه به حكومه‌تی چینه‌وه , چونكه ئه‌و ئاراسته‌یه له توانایدا هه‌یه خه‌بات له پێناو باوه‌ڕ هێنانی گه‌لانی وڵاته رۆژئاواییه‌كان پته‌و تر بكا به‌وه‌ی كه كۆنفۆ شیۆسیه‌ت ده‌توانێ رێگایه‌كی پێش كه‌وتنخوازو مرۆییانه بۆ چاك سازی سیاسی له چین پێش كه‌ش بكا .به‌ڵام له‌به‌ر چی رۆژئاواییه‌كان له زۆربه‌ی كاتتدا له زیندوو كردنه‌وه‌ی كۆنفۆ شیۆس ده‌ترسن ؟
له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كان بۆ جۆرێك له خۆوێستی بگه‌رێته‌وه .چونكه له زۆربه‌ی كاته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا لیبرالی و ماركسیه چینیه‌كان ره‌خنه‌یه‌كی سه‌رتاپاییان له كه‌له پووره‌كه‌یان ده‌گرت .وه روویان له رۆژئاواكردبوو تا ئیلهامی لێ وه‌ربگرن . له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك بووبێ بۆ شانازی كردنی رۆژئاواییه‌كان به خۆیان ,سه‌یركه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ وه‌كو ئێمه بن و زیاتریش . ئێستاش رۆژئاواییه‌كان به پله‌یه‌كی كه‌متر هاو سۆزی شانازی كردنی چینیه‌كانن به نه‌ریته‌كانیان , له كاتی بیر كردنه‌وه‌یان له چاكسازی كۆ مه‌ڵا یه‌تی و سیاسی.
به‌ڵام ده‌كرێ له رێگای تێك گه‌یشتنی زیاتر‌و هه‌ندێك ئاسۆ فراوانی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێ . له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تر كه نیگه‌رانی رۆژئاواییه‌كان سه‌رچاوه‌ی لێ ده‌گرێ . ئه‌وان وامه‌زه‌نده بكه‌ن زیندوو كردنه‌وه‌ی كۆنفۆشیۆسیه‌ت په‌یوه‌ست بێ به زیندوو كردنه‌وه‌ی ئوسولیه‌تی ئیسلامی و بۆ چوونه‌كانی دژ به رۆژئاوا .
هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك جار زیندوو كردنه‌وه‌ی ئوسولیه‌تی مه‌سیحی ئاسۆته‌سك و نا لێبورده‌ش به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ .هه‌رچه‌نده زیندوو كردنه‌وه‌ی كۆنفۆشیۆسیه‌ت له چین زۆر له‌گه‌ڵ لیبرالیه‌تی كۆمه‌ڵا یه‌تی دژ نی یه ( ته‌نها چه‌ند شێوازێكی ژیانی تاكیه‌تی توند ره‌و نه‌بێ , كه تیایدا هه‌وڵ بۆ ژیانێكی تازه ده‌درێ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆ مه‌ڵا یه‌تیه‌كاندا ).ئه‌وه‌ی كۆنفۆ شیۆ سیه‌تیش پێشنیاری ده‌كا جێگرته‌ی شێوازه سیاسیه رۆژئاواییه‌كانه , دووریش نی یه ئه‌مه سه‌رچاوه بنه‌ره‌تیه‌كه‌ی نیگه‌رانی بێ . به شێوه‌یه‌كی گشتیش چاكخوازه كۆنفۆ شیۆسیه‌كان داوای ئازادیه‌كی را ده‌ربڕینی زیاتر ده‌كه‌ن له چین . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یانخاته به‌رده‌م پرسیاره‌وه دیم‌و كراسیه‌ته به‌مانا رۆژ ئاواییه‌كه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه كێ بڕكێ یه‌كان ده‌كا . وه‌كو ئالیه‌تێكی هه‌ڵبژ رادنی فه‌رمان ره‌وا زۆر به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت . یه‌كێك له كێشه دیاره‌كانیشی .خۆی له بنه‌مای تاكه كه‌سی یه‌ك ده‌نگ دا ده‌نوێنێ . كه یه‌كسانس لێره‌دا له سنووری كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی دوایی دێت
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پشت گوێ ده‌خرێن زۆر بایه‌خ دانیش به سه‌ركرده سیاسیه‌هه‌ڵبژێردراوه‌كان ده بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی پێشتر خه‌مڵێندراو. ئه‌مه‌ش خزمه‌تی له خزمه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌نگده‌رانه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته دیموكراسیه‌ته‌كانیش كه‌به شیبَوه‌یه‌كی باش كارده‌كه‌ن .به‌ڵام به‌لای ئه‌مه‌دا ده‌شكێنه‌وه گرینگی به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵا تیان بده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه‌كان فه‌رامۆش بكه‌ن . به‌ڵام سه‌ركرده سیاسیه‌كان به تایبه‌تی له وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌كو چین بڕیاری واده‌رده‌كه‌ن كه كار له به‌شه‌كانی تری جیهان ده‌كا ( وه‌كو په‌نگ خواردنه‌وه‌ی گه‌رمایی) كه پاشان پێویستی به‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی به‌شه‌كانی جیهان له‌به‌ر چاو بگیرێ . ئه‌و به‌هایانه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی چی ده‌گه‌یه‌نن ؟ له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی دواییدا هزرڤانه كۆنفۆشیۆ سیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاوێته كردنی نێوان هزره دیموكراتیه ( رۆژئاواییه‌كان) و نێوان هزره شیاوه ( كۆنفۆ شیۆ سیه‌كان) چه‌ند پێشنیارێكیان خسته روو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیارانه‌ش به‌هاو دامه‌زراوه كۆنفۆ شیۆسیه‌كان بۆ دیم‌و كراسیه‌ت وه‌كو دروشمێكی ئاسایی نیشان بده‌ن . چونكه چه‌ند دابه‌ش كردنێكی بۆ كار تێدایه , كه‌به هۆیه‌وه له زۆر بواردا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دیموكراتیه‌ت ده‌بێ . به‌ڵام له هه‌ندێك بواری تردا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ شیاوی ده‌بێ . له‌سه‌ر ئاستی پراكتیكیش ئه‌مه به مانای ئازادی راده‌ر بڕینی زیاتر‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌كان دێ . وه‌زیاد بوونی نوێنه‌رایه‌تی كردنی كرێكاران و جوتیاران له جۆره ئه‌نجومه‌نێكی دیم‌و كراتیدا . به‌ڵام چی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی وه‌كو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و پاراسنتی ژینگه‌وه ده‌گوترێ . ئه‌و بوارانه‌ی كه‌كار له حكومه‌ت ده‌كاو په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌نگ ده‌رانه‌وه نی یه . ئه‌وانه‌ش پێویستیان به جۆره نوێنه‌رایه‌تیه‌ك هه‌یه . پاشان هزرڤانه كۆنفۆشیۆسیه‌كان چه‌ند پێشنیارێك سه‌باره‌ت بوونی ئه‌نجومه‌نێكی حكومی بۆ كاركردنی شیاو ده‌خه‌نه به‌ر ده‌ست . كه ئه‌ندامه‌كانی له رێگای چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كێ بڕكێی ئازاد‌و داد په‌روه‌ردا هه‌ڵبژێردرێن ئه‌ركی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌نگ ده‌ره‌كانه . ئه‌وانه‌ی كه بڕیار ده‌ره هه‌ڵبژرێدراوه‌كان به شێوازه دیم‌و كراتیه‌كان پشت گوێیان ده‌خه‌ن . یه‌كێك له ناره‌زاییه ئاشكراكانی سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ناتوانێ پێوانه‌ی جۆری ئه‌و چاڵا كیانه بكا كه كۆنفۆ شیۆس گرینگی پێ ده‌دان , وه‌كو مرونه‌ت , به‌زه‌یی, بوێری, به‌رژه‌وه‌ندی گشتی , كه ده‌بێ له حاڵه‌ته نموونه‌ییه‌كاندا بڕیارده‌ر له جیهانی تازه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی پێوه دیار بێ .
راسته تاقیكردنه‌ه كانیش ئه‌م به‌هایانه به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی ناپێون , به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نوێنه‌ره هه‌ڵبژرێدراوه‌كان به هۆی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌وه له‌و نوێنه‌رانه دوور بین تربن كه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵده بژێردرێن……………
نووسینی : دانیال بیل مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له زانكۆی ننسینگهوا له په‌كین .
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی الشروق الجدید- ی میسری رۆژی 7/8/2010
وه‌رگێر:tahir_om@yahoo.com