پارتی له پێنجشه‌ممه‌دا …. نه‌جات ئه‌حمه‌د
پارتی له پێنجشه‌ممه‌ی یه‌كه‌م سلێمانی خه‌ڵه‌تانی خوێنكردو له پێنجشه‌ممه‌ی دووه‌میش زانكۆی بێحورمه‌ت كرد، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به پاس هه‌موو قوتابیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌لێری وه‌ده‌رناو نه‌یهێشت بۆ ته‌نیا یه‌ك شه‌ویش ئه‌و قوتابیانه له به‌شه ناوخۆییه‌كانیان بمێننه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی له‌لایه‌ن رێكخراوی قوتابیانیه‌وه قفلدا و به قوتابیه‌كانیان وت ده‌بێت به په‌له بڕۆنه‌وه‌و به‌جۆرێك كه به‌شێكی زۆرشیان فریای وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌كه‌شیان نه‌كه‌وتن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی قوتابیان له راگرتنی ده‌وامی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی جگه له وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دنیش بێئاگایی خۆی له‌و جۆره بڕیاره نیشانداین، ئاخر جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه وتمان سه‌رۆكی زانكۆ قه‌یناكه؟ ئه‌ی تۆ بۆ؟ ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه به تۆ‌و هه‌ڵوێسته‌كانت ئاشناكردبوو نووسینه‌كانت بوو، كه‌چی ئێستا وه‌ك باوكه ئاده‌م تۆش له ده‌نكه گه‌نمه‌كه‌ت خواردووه‌و له بینایه‌ك دانیشتوویت كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت ته‌نیا له به نوسینگه تایبه‌تیه‌كه‌تدا گورزه‌ر ده‌كات، ئه‌گینا چۆن تۆیه‌ك كه ناوت وه‌زیری خوێندنی باڵایه كه‌چی ئاگاداری ئه‌وه نیت یه‌كێك له زانكۆ هه‌ر گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ت ده‌وامی تێدا راده‌گیرێت و تۆش لێی بێئاگایت، ئاخر ماده‌م ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ت ئه‌وه‌نده‌یه ئه‌ی چی ده‌كه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌و بۆ خۆت پێیه‌وه هه‌ڵواسیوه، كه‌ی ده‌بیته خاوه‌ن بۆچوونه‌كانی خۆت كه به‌ر له بوونت به وه‌زیر تۆمان ناسیبوو، كه‌ی دێت و جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌یته‌وه جارێكی تر وه‌ك خۆت مامه‌ڵه بكه‌یت و چاوه‌ڕێی چی له خۆت ده‌كه‌ی ده‌ته‌وێت له‌وه زیاتر بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر به زانكۆیه‌كی ترت بكرێت كه تۆ خۆت تیایدا به وه‌زیر ده‌زانیت، كه‌ی ده‌ست له‌كار ده‌كێشیه‌وه و دێیته‌وه به‌ره‌ی میلله‌ت و دژی به‌و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا كوردی ده‌وه‌ستیته‌وه‌و پێیان ده‌ڵیت ئیتر لێره‌وه جامه‌كه‌تان پڕبووه چیتر من ته‌حه‌موولتان ناكه‌ین، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر سێوبارانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردی لێی بێده‌نگ ده‌بیته‌وه‌و مانه‌وه‌ت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ت به زه‌روورتر ده‌زانێ له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسته‌كانت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتی له‌ترسی دروستبوونی خۆپیشاندانه له‌شاری هه‌ولێر له رۆژی پێنجشه‌ممه گرتیه‌به‌ر له وه‌ده‌رنانی قوتابیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، كه دواتر به به‌ر چاوی هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتنه گاڵته‌پێكردنی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێریش له‌لایه‌ن لق و ناوچه و رێكخراوه‌كانیه‌وه وه‌ك ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنێك به‌شانازییه‌وه رژانه نێو شه‌قامه‌نی ئه‌و شاره‌و له‌به‌رده‌م لقی دووش شیرینیان به‌خشیه‌وه، من نازانم به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌و شیرینه له‌پایه‌ی چی بوو؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نگرانی پارتی بۆچی بوو به چ مه‌به‌سێك بوو؟ ئاخر ئه‌گه‌ر پارتی به‌وجۆره هه‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بریندار ده‌كات و ده‌یه‌وێت په‌رده‌پۆشی ده‌نگه‌كانی راسته‌قینه‌ی ناره‌زایه‌تی دوور له ئینتیما سیاسه‌كانی ئه‌وشاره بشارێته‌وه، له په‌نای پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌زاران لایه‌نگرانی ده‌هێنێته سه‌رشه‌قام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی خۆپیشاندانیان هه‌بێت، ئه‌وا زۆرن ئه‌وانه‌ی كه داوای چاكسازی له‌و شاره ده‌كه‌ن، ئاخر كاتێك پارێزگاری هه‌ولێر ته‌ئكید له بێمۆڵه‌ت بوونی هیچ گروپێك و رێكخراوێكی شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر خۆپیشاندانێك، كه‌چی هه‌ر ده‌موده‌ست له‌لایه‌ن لقه‌وه هه‌موو لایه‌نگرانی پارتی ده‌هێنێته سه‌ر شه‌قام و نێو بازاره‌كانی شاری هه‌ولێر به هوتاف لێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان و پێیانوایه كه هه‌ولێر پێویستی به چاكسازی نیه، تۆ له‌كوێیت؟ هه‌ر چه‌نده وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌بیندرا به جۆرێك له جۆره‌كان باری نائاسایی له‌و شاره راگه‌یاندرا بوو هه‌رچی هێزی ئاسایش و پۆلیس و زێره‌ڤانی هه‌یه كووچه و كۆڵان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی شاریان كۆنترۆڵ كردبوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێك له خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی كه‌چی ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان ئه‌و هێزانه نه‌ك رێگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نگرانه‌كه‌ی پارتی به‌ڵكو كه‌وتنه به‌خشینه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران وتافیان ده‌وته‌وه، له كاتێكدا خۆ ئه‌وانه‌ش مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتبوو بۆچی رێگه‌یان لێنه‌گیراو بڵاوه‌تان پێنه‌كردن له بری یارمه‌تیدانیان بۆ به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره.
ئاخر ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌وجۆره هه‌ڵوسته‌ی وامان نیشان بدات كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم رازینه‌و داوای هیچ چاكسازییه‌كی بنه‌ره‌تی ناكه‌ن، ئه‌وا به هه‌ڵه‌داچووینه، چونكه چه‌ند بوون ئه‌وانه‌ی كه هوتافیان لێده‌دا جگه له‌وه‌ی بێگومانم زۆربه‌یان بێ كێشه نین به‌ڵكو له‌نێو كێشه‌ی جیاجیا په‌نگیان خواردۆته‌وه كه ده‌كرێت بۆ ئه‌و گه‌نجانه مه‌سه‌له‌ی دانه‌مه‌زراندن و هاوسه‌رگیری و بێكاری كێشه‌گه‌لێكیان بێت كه له ئایینده‌دا ده‌ریببڕن، به‌ڵام كاتێك ئاپۆرایه‌ك له پشتیوانیكردن له حزبه‌كه‌یان و له ده‌سه‌ڵات رێكده‌خه‌ن ئه‌وا ده‌ربڕی ئه‌و پشتیوانیكردنه‌یانه له حزبه‌كه‌یانه ده هێنده زیاتریش خه‌ڵكی ئه‌و شاره نارازین و داوای چاكسازی له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ش له‌و شه‌قامانه‌ش به‌دی ده‌كران، به‌ڵام له‌ترسی گولله‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕی و به دڵشكاوی گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان، پێم نا‌لێن ئایا ئه‌وه به‌راستی خه‌ڵكی هه‌ولێره چاكسازی ره‌تده‌كاته‌وه یان ئه‌وانه‌ی هاته سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌مینه‌و نوخبه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات بوون له‌و شاره.
ئاخر كه‌ی ره‌وایه له سلێمانی ده‌سه‌ڵات خوێنی خۆپیشانده‌ران ده‌ڕژێنێت و به گولله وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی ئه‌و شاره ده‌داته‌وه له هه‌ولێریش ده‌نگه ناره‌زایه‌كانی ئه‌و شاره به‌و جۆره په‌رده پۆشده‌كرێت و كه‌سیش نوقه‌ی لێوه نایه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌و شاره دونیا شامی شه‌ریف بێت و كه‌س داواكاری له ده‌سه‌ڵات نه‌بێت!؟.