Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
وتاره‌که‌ی سه‌رۆک به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز

وتاره‌که‌ی سه‌رۆک به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز

Closed
by March 21, 2011 گشتی

       
پێشه‌کی: له‌ رۆژنامه‌ و مێدیای کوردستان به‌ حیزبی و ئه‌هلی و حکومی،  به‌هۆی که‌می مه‌عریفه‌تی پیشه‌یی و نه‌زانی،  زانیاری وه‌کو خۆی بڵاوناکرێته‌وه‌ و جا هه‌واڵیش هه‌ر زانیارییه‌ و زۆر جاریش هه‌ندێکی بۆ مه‌ستی تایبه‌ت ده‌سکاریده‌کرێت و ده‌گونجێندرێت، ته‌نانه‌ت رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوردستان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن  که‌ هیج مه‌عریفه‌تێكی مێدیاییان نییه‌  و نازانن چۆن و به‌چ  شێوه‌یه‌کی  مێدیایی  رووداوه‌کان و باسه‌کان ده‌خرێته‌ چوارچێوه‌یه‌کی پێشکه‌شکردن که‌ به‌ زاراوه‌ی مێدیایی  پێی ده‌ڵێن داپۆشین( داپۆشین مه‌به‌ست له‌ شاردنه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو‌ گرنگی دان و چۆن هه‌موو گشت رووداوه‌کان ده‌خرێته‌ روو و چۆن مه‌سه‌له‌که‌ له‌ مێدیا ته‌رح ده‌کرێت ) وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ له ‌واقیعدا هه‌یه‌.  هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ سایتی پوکمێدیای یه‌کێتی زانیاری ئه‌وه‌یدا بوو  که‌ مام جه‌لال به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونالی کردبوو و چه‌ند شتێکی باس‌ کردبوو ته‌نها له‌ شه‌خسی مام جه‌لاله‌‌وه‌ بوو‌ ئه‌وان پاره‌ وه‌رده‌گرن و ئیش بۆ مامی خۆیانده‌که‌ن. چوم بۆ سایتی سۆسیال دیموکراتی جیهانی تا بزانم راستییه‌که‌ی چییه‌!! که‌ ئه‌مه‌ سایته‌که‌یانه‌  www.socialistinternational.org   به‌یاننامه‌ی کۆتای تیا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. من له‌ بڕگه‌ ی حه‌وت ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ گرنگه‌م تیا دۆزیه‌وه‌  که‌ بۆ هوشیاری سیاسی کوردستان گرنگه‌ و بێ وه‌رگێڕان وه‌ک خۆی  ده‌ینووسمه‌وه‌:

But democracy is more than simply the holding of elections, it is the right to exercise a vote free of intimidation or fear, to participate in a transparent electoral process and to campaign and be heard as an opposition candidate

ئه‌مجا……. ، واقیع بینین ئاسان نییه‌ و کێشه‌یه‌کی مه‌یدانی فه‌لسه‌فه‌‌ و زانستی ده‌روونناسی ئینسانه‌، هه‌ر ئینسانێک واقیعی خۆی هه‌یه‌ که‌ کۆی ئه‌مانه‌‌ش واقیعی ئینسان پێکده‌هێنێت که‌ هه‌موومان تیایدا ده‌ژین. به‌ گوێره‌ی زانستی دروونناسی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چۆن ئینسان واقیعی خۆی ده‌بێنێت و ( کانت) ی فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانیش یه‌که‌م که‌س بوو لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر کردوه‌. هه‌روه‌ها په‌ندێکی کوردیش هه‌یه‌ که‌ ته‌عبیر له‌ هه‌موو باسه‌که‌ ده‌کات ئه‌مه‌یه‌(( ئینسان تا لووتی له‌ به‌ردی ئه‌لحه‌د نه‌دا هۆش ناهێنێته‌وه‌!!)).

وتاره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز، هه‌رچه‌نده‌ زۆر زۆر و گه‌ڵێک دره‌نگ بوو به‌ڵام هه‌ر به‌خێربێت و مایه‌ی خۆشحالییه‌!!! هه‌رچه‌نده‌ لێڵ و ته‌موومژی تێدایه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ باس ده‌کرێت.  سه‌یره، که‌ وتاره‌که‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی 180 پله‌ییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵویسته‌کانی هه‌فته‌کانی رابووردوو که‌ پڕ بوو له‌ دووبه‌ره‌کی دروستکردن و  هه‌ڕه‌شه‌کردن و که‌نارخستنی حیزبێکی تر و میلله‌ت تاوانبارکردن به‌ ئاژاوه‌گێڕی و ئینکاردکردنی واقیع!!.

له‌ راستیدا وتاره‌که‌ گۆڕانکاری نییه‌ به‌ڵکو چاکسازییه‌کی ته‌نها ئیدارییه‌‌ له‌کن ‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌روه‌ک پێنشیاری چاکسازی هه‌موو حیزبه‌کان تر و حکومه‌ت که‌ خستیانه‌ ڕوو. وه‌لی هه‌ندێک خاڵی تێدایه‌ که‌ وورده،‌ دیاره‌ که‌سانی  زۆر شاره‌زای سیاسه‌ت دایان ڕشتووه‌. باسی مه‌سه‌له‌ گرنگ و ‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی سیاسه‌ت و حکومڕانی تێدا نه‌کراوه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووری حکومه‌تی هه‌رێمه‌ و  بنچینه‌ی ئاسووده‌یی و ئارامی سیاسی کوردستانه‌ و که‌شی گونجاوی هه‌ڵبژاردنه‌کان.

باسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش کراوه‌ و ته‌نانه‌ت سووره‌ له‌سه‌ری  و ماوه‌ی بۆ دانراوه‌ تا کۆتایی ساڵ، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ژێر ده‌ستی چ ده‌سه‌ڵاتێکدابن(( گه‌ر له‌ژێر ده‌ستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بێت هه‌ر حکومه‌تێکی لاوز ده‌بێت و بڕیاری خێرا ناتوانێ ده‌ربکات یا حکومه‌ت بخوازێت ده‌سکاری وه‌زاره‌ته‌کان بکات.  چونکه‌ له‌ ژێرده‌ستی سه‌رۆکایه‌تیدایه‌ نه‌ک حکومه‌ت، ئه‌مه‌ش ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تییه‌ له‌ کاروباری وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت و ده‌بێته‌ هۆی ئیفلیجکردنی کاری حکومه‌ت)) ،  وه‌ چ جۆره‌ چاکسازیه‌ک پێویسته‌ له‌ ریزه‌کانیان بکرێت تا له‌گه‌ڵ زروفی تازه‌ بگونجێدرێت  که‌ مه‌به‌ست دانانی حکومه‌تێكی یه‌ک پارچه‌ییه و ئه‌مه‌ش ئاشکرا نییه‌ ‌(( چونکه‌ ئێستا له‌ هه‌یکه‌لی پێکهاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبییه‌، که‌ له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا خستنه‌ ژێر ده‌ستی حکومه‌ت مه‌حاڵه‌ بۆیه‌ ده‌بێت چاکسازی له‌ ریزه‌کانی بکرێت و ئاراسته‌‌ی بگۆڕدرێت، چونکه‌ هێزێکی سه‌ربازی ده‌بێت بزانێت له‌ کوێوه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرێت و په‌‌یڕه‌وی فه‌رمان بکات!!!!) .

باسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو کراوه‌!! گه‌ر ئازادی له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان نه‌بێت  ئه‌وا هه‌ڵبژاردن هیچ شه‌رعییه‌تێکی نابێت، هه‌روه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ ئینگلیزی په‌نجه‌ی خراوته‌ سه‌ر. هه‌ڵبژاردن مانای ئازادی مافی ئینسان له‌ ئیختیارکردن. کاتێک که‌ ئینسان رێگه‌ی  ئازادی ته‌عبیرکردنی له‌خۆی نه‌بێت نه‌ دیموکراتییه‌ و نه‌ ئه‌و  هه‌ڵبژاردنه‌‌ شه‌رعییه‌تی هه‌یه‌.  خۆپیشاندانه‌کانی ناوچه‌ی سلێمانی موڵكی شاری سلێمانی  و ناوچه‌که‌ نییه‌،  هوشیاری میلله‌تی کورده‌ که‌ له‌وێ ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌ ته‌عبیر له‌ خۆیان بکه‌ن. خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی هاوار و ده‌نگه‌ بۆ رزگارکردن و ئازادکردنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بازران‌ و ساتێکی میژووییه‌.

ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی دروستیکرد‌وه‌،  هه‌ر له‌‌ دانانی وه‌زیره‌کان و دروستکردنی حکومه‌ت و مێدیاکان و کۆمپانیاکانی حیزبه‌که‌ی، هه‌روه‌ک ئه‌دهه‌م بارزانی دوو ساڵ پێش  له‌ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ گووتی 80 خزم وکه‌سوکاری هه‌یه‌ و هه‌موو شتێک له‌ ژێرده‌ستی خۆیدایه‌. که‌چی هه‌موو لێپرسراوییه‌ک‌ له‌سه‌ر شانی خۆی لاده‌بات و ده‌یخاته‌ سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی تر و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌یگووت حکومه‌ت و په‌رله‌مان ناجارن چاکسازی بکه‌ن!!. که‌چی ئه‌مڕۆ خۆی ده‌ستنیشانی چه‌ند خاڵێکی چاکسازی ده‌کات که‌ زۆر گرنگه‌،  وه‌لی له‌ راسیتدا  ته‌نها سپیکردنه‌وه‌ی رووخساری حکو‌مه‌ته‌که‌یه‌ و  چاره‌سه‌ری کێشه‌ بنه‌ڕه‌تی و‌ هه‌میشه‌ییه‌کانی حکومڕانی نییه‌ به‌ڵام هه‌نگاوێکه‌ به‌خێربێت. باشه‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ بۆ بیری لێنه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ بکرێت!!، نووری تاڵه‌بانی له‌ تازه‌ترین چاوپێکه‌تنی ده‌ڵێت ئێمه‌ 157 که‌س له‌ ساڵی 1994 یاداشتنامه‌ی چاکسازیمان پێشکه‌شکرد!!!، باشه‌ بۆ ئێستا چاکسازی هاتووه‌ !!،:  دوای خۆپیشاندانه‌کان و هه‌ڵسانی میلله‌ت و  هوشیاربوونه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رتاپای میلله‌ت  پارتی که‌وته‌ حاله‌تی هه‌رس هێنان و جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ستدان و عه‌لزبوونی جه‌ماوه‌ریی که‌ ته‌نها ریزی چه‌کداره‌کانی مابووه‌وه،‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێک رووخساری شاراوه‌ی پارتی کپ بوو  ئاشکرا بوو. ، به‌و مو‌باده‌ره‌ چاکسازییه‌ و هه‌ڵوێست گۆڕینه‌  و به‌ جلی جه‌ژن له‌به‌رکردن خۆی ده‌کڕێته‌وه‌!!!!.

————————–
 *      ئه‌مه‌ش ته‌واوی به‌یاننامه‌که‌ی سۆسیال دیمو‌کراته‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال له‌ یۆنان له‌ 19 – 3 :  
 

Socialist International Presidium meeting
Athens, Greece, 19 March 2011

The democratic struggles in the Arab World

The Presidium of the Socialist International is today gathered in Athens, in the foothills of the Acropolis, at a crucial moment for democrats and the Arab world, where citizens have been mobilising for democracy, rights and freedoms. From Greece, the cradle of democracy and the land that gave us this term, we stand alongside those who are driving these historic changes across northern Africa and the Middle East.

As a global movement which has democracy at its core, we are greatly encouraged by these developments. At this crucial moment, we have addressed alongside leaders from the region ways to deepen our support for them and the people from all walks of life who are uniting behind this common cause.

We express our unambiguous solidarity to those engaged in the struggle for democracy, not just at this moment in northern Africa and the Middle East, but also to those who defend democracy at every moment, in other parts of the world. Our International has a significant history of contributions to previous democratic struggles; in southern Europe in the 70s, South America and the Caribbean in the 80s, and again in Central and Eastern Europe and Asia in the 90s, social democratic, labour and socialist parties of the Socialist International were actively engaged in the process of democratisation. It is vital that we use these experiences, supporting today’s democrats and recognising this moment which holds a similar significance for the Arab world.

This Arab Spring started with the revolution in Tunisia and gained powerful momentum with the inspiring events that swept Egypt. Citizens of Tunisia and citizens of Egypt made their voice heard and were able to push forward a democratic wave for change. These postmodern revolutions have the common characteristic that they were initiated by young men and women who transcended factional and social divides using the only weapons they had access to, modern technologies and social media. They managed in a very spontaneous way to make their claims known to the world, underlining the despair created by societies paralysed by corruption, nepotism and unjust concentration of wealth.

The success of the transition to democracy in Egypt and Tunisia is vitally important for the entire region and in particular for those who have encountered violence and repression in response to their demands.  In Libya we see that the voice of the people was not heard by the regime, and a very dangerous situation is unfolding. We condemn all attacks on innocent civilians and support the implementation of necessary measures that can save human lives and promote a democratic outcome of the crisis. Extremely concerned with the violence against civilians in Yemen we express our full solidarity with the Yemeni Socialist Party. A clear, timely and effective transition to full democracy in Egypt, a key country in the region, would be crucial to the advancement of democracy across the wider region. In Tunisia we are equally committed to accompanying this process, supporting all democratic actors there, including the FDTL. In Morocco, we welcome positive developments, with an important constitutional reform under way backed by our member party the USFP. In this context we also reiterate our support for the absolute right of the Palestinian people to freedom, democracy and statehood.

The journey towards democracy in these countries is part of the continuation of an ongoing process of world democratisation, which has seen the number of countries under a democratic system rise steadily during the last twenty years. Our organisation is contributing to a democratic future in many countries around the world which have only recently made their own transitions and where the SI has parties in government. The challenge in many places is to develop democracy, to enshrine its principles in the institutions of the state and to ensure that it evolves and matures.

This process of making democratic governance successful has many characteristics, but among the most crucial are the principles of free and fair elections, the recognition of democratic election results, the accountability of those in power, equal opportunity to participate and the enjoyment and recognition of all fundamental freedoms and rights and a free media. But democracy is more than simply the holding of elections, it is the right to exercise a vote free of intimidation or fear, to participate in a transparent electoral process and to campaign and be heard as an opposition candidate. A democracy is defined by strong institutions, which act impartially, independently and to the benefit of all citizens.

The Presidium of the Socialist International, meeting in Athens on 19 March 2011, underlines the importance of the democratic cause to the identity of social democracy, and on this basis, our organisation stands ready to work with all democratic forces emerging today across the Arab world, which equally share our commitment to good governance, social justice, sustainability and peace.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.