Skip to Content

Sunday, May 19th, 2024
نەورۆز ناکەم! …. کوێستان عومەرزادە

نەورۆز ناکەم! …. کوێستان عومەرزادە

Closed
by March 21, 2011 ئەدەب

 فەنا نابم ،
لەباوەشی نەورۆزی ساڵ ،
بێ بۆنی هەناسەت!!!!
پەنجەرەی رووناکیم لێ مەگرە،
 تۆ ڕەشەبا!!!!!
تا  نەرمە نەسیمی  نیگایی ،
یار ببینم.
من لە مڕۆوە،
دڵم ساردە وەک دەستە  سڕەکانی،
بێوەژنێک.
وەک بیستو یەکی سێیی تەمەنی باوکم،
لە سۆی دەستە گەرمەکانی
وشك، وشك  بومەتەوە.
 قژەکانم لە  خۆی ناگرێ!
لەنجەی هەتاو.
ئۆقرە ناگرم،
بێ شنەی هەناسەی ئەو،
بهارم بۆنی پایزی گرتوە.
ئەم نەورۆزە  تینی ئاگر
لەشی لەرزۆکم   داناگرێ.
 بۆنی نەورۆز مەستم ناکا
بەبی تۆ.
نەورۆز ناکەم !
 بێ دەستە گەرمەکانی بابە،
بێ سێبەری  مانگ، بێ  ژوانی ڕووناکی
نەورۆز ناکەم!
بێ دەنگی پێیەکانی  باوکم.
ئەمساڵ کۆڵان چۆڵ و هۆڵ،
کەس نابینم!
دەرگا قفیڵ.
 نەورۆز ناکەم بی  ئامێزی پرلەزەتی ئەو
بێ سەمایی لەدایک بونی  باوکم.

کوێستان عومەرزادە

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.