فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ نه‌ورۆز و شانۆ پێك ده‌گه‌یه‌نێت
Closed
له میانه‌ی چالاكییه هونه‌ری و ڕۆشنبیریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له سلێمانی به پشتیوانی (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان) و به به‌شداریكردنی ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و تیپه شانۆییه‌كانی شاری سلێمانی (فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ) له ڕۆژانی 22 تا 27 ی مارس 2011 ساز ده‌كرێت.
وێڕای خه‌ڵاتكردنی داهێنان بۆ بواره‌كانی (نمایش ، ده‌رهێنان ، ده‌ق ، ئه‌كته‌ری كچ و كوڕ ، سینۆگرافیا ) كه ده‌به‌خشرێت به به‌شدارانی فیستیڤاڵا.
بڕیاره هونه‌رمه‌ندی شانۆكار ( غازی بامه‌ڕنی ) خه‌ڵاتی (به‌خششی هونه‌ریی) فیستیڤاڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكرێت .
هه‌روه‌ها دوو كتێبی ناوازه بۆ هونه‌رمه‌ندان ( كاوه احمد میرزا ، بورهان قه‌ره‌داغی ) بڵاو ده‌كرێنه‌وه .