په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌ن بڕیار نیه‌و…
په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌ن بڕیار نیه‌و
بڕیاری مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
بێگومان ئه‌مرۆ ره‌وشی كوردستان به قۆناغێكی گرنگ و مێژوویی دا تێده‌په‌رێت و ئه‌زموونه‌كه‌مان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دایه ، بۆیه پێویسته به عه‌قلێكی گه‌وره‌و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا روداوه‌كاندا بكه‌ین ، نابێ به ساده‌یی شته‌كان به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه به‌ڵكو ده‌بێ جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كان وه‌رگرین و به قووڵی لێیان تێبگه‌ین ، ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تی و هه‌رچی شتی تایبه‌تی هه‌یه هه‌مووی له خزمه‌تی ئامانجێك دابێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه , له‌م قۆناغه ناسكه‌دا ده‌بێ گه‌ل سه‌رچاوه‌ی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات بێ نه‌ك حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار , چونكه ئێمه له به‌ره‌به‌یانێكدا ده‌ژین كه زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری گرنگ له‌سیسته‌می سیاسی ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ناچار ده‌كرێن یان كورسییه‌كانیان چۆل بكه‌ن یان ملكه‌چی داخوازییه‌كانی گه‌ل بن , ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش نه‌یانتوانیوه یاخود نه‌یانویستووه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ حه‌زو ئاره‌زووه بێ سنوره‌كانی خۆیان دابنێن , ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ بێ سنوره , به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك باسی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازییان بكات هێڵی سوره , كێشه‌ی سه‌ره‌كی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌موو بڕیارێكی چاره‌نووسساز به‌ده‌ستی حیزبه‌كانه‌وه‌یه‌و میلله‌تیش له كار‌و كرده‌وه‌و سیاسه‌تیان بێ ئاگایه , به په‌ڕاوێزخستنی خه‌ڵك یاخود هاوكاری نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتری وای كردووه كه نه‌توانن به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كاندا زال بن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه , ده‌سه‌ڵاتیش چۆن ده‌توانێ بیروڕای خه‌ڵك وه‌ربگرێ و له‌نزیكه‌وه ڕاوێژیان له‌گه‌ڵدا بكات بێگومان له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێ , چونكه په‌رله‌مان گوزارشت له ڕای خه‌ڵك ده‌كات , به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه ئازادی تێدا هه‌بێت و ئازادیه‌كه‌ی له‌نێو چواردیواردا خه‌فه نه‌كرابێت , په‌رله‌مان ده‌بێ ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك فه‌رمانی به‌سه‌ردا بكات , به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌موو دام و ده‌زگاكان گوێڕایه‌ڵی په‌رله‌مان بن و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن چونكه بڕیاری په‌رله‌مان بڕیاری گه‌له , هه‌روه‌ها ده‌بێ ئازادی سیاسی و جیاوازی بیروڕا له‌نێو په‌رله‌ماندا هه‌بێ چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موویان وه‌كو یه‌ك بیربكه‌نه‌وه ئه‌وه پڕ مه‌ترسی یه‌و مۆركێكی دكتاتۆری به‌خۆوه ده‌گرێ , ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان ببن به‌یه‌ك ده‌نگ و وه‌كو یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه‌و وه‌كو یه‌ك بجولێن و وه‌كو یه‌ك ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌و وه‌كو یه‌ك بێده‌نگی بنوێنن , ئه‌وه وه‌ك پۆلی قوتابخانه وایه مامۆستا بڵێ ( دارا دوو داری دی ) ئه‌وانیش هه‌موویان پێكه‌وه بڵێن دارا دوو داری دی , ئه‌وكاته هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسی نامێنێته‌وه‌و ئه‌م ده‌زگایه شه‌رعییه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار‌و گومانی خه‌ڵكه‌وه , ئێستاش كه 17 ڕۆژ به‌سه‌ر خڕۆشان و خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا تێده‌په‌ڕێت , كه‌چی هێشتا په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانیوه پرۆژه‌یه‌ك ده‌ربكات كه خه‌ڵك پێی ڕازی بێت و بارودۆخه‌كه هێور بكاته‌وه , چونكه هه‌ر پرۆژه‌و بڕیارێك ده‌ربكات ده‌بێ به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان بێت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له , هه‌موو حیزبه‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازبوونی میتۆد‌و ئایدیای خۆی بسه‌لمێنێ و جه‌ماوه‌ر بۆخۆی په‌یدا بكات و هه‌له‌كه بۆخۆی بقۆزێته‌وه ناوه‌ناوه هه‌ندێك پرۆژه‌و بڕیار‌و خاڵ ده‌رده‌كات , به‌ڵام خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر پێی رازی نیه چونكه ده‌زانن هه‌موویان گه‌ڵای یه‌ك دره‌ختن , لێره‌دا مه‌ترسی یه‌كه له‌وه‌دایه كه ته‌ماشاده‌كه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و ئازادییه بێ سنوره‌ی له‌دنیادا ده‌بیندرێن و رۆژ به رۆژ زه‌مینه‌یان بۆ خۆشتر ده‌كرێت و یاسا له‌سه‌رووی هه‌مووشتێكه‌وه‌یه‌و ده‌زگای یاسادانانیش گه‌وره‌ترین ده‌زگایه , كه‌چی له وڵاتی ئێمه‌دا سیاسه‌ت له‌سه‌رووی یاساوه‌یه‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانیش گه‌وره‌ترین ده‌زگان , باشه شه‌وكه‌ت و شكۆی په‌رله‌مان له كوێ دایه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری حیزب و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه‌بێ و بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان به‌سه‌ریدا فه‌رز بكرێن , ئایه وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كانی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ردوولا تاوتوێ بكات و به‌بێ سێ و دوو ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات , په‌رله‌مانی ڕاسته‌قینه ده‌بێ وه‌كو ئه‌نجومه‌نێكی باڵا یاخود وه‌كو ده‌زگایه‌كی خاوه‌ن هه‌یبه‌ت ته‌ماشا بكرێ و هه‌موو به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌و له‌وێ كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن , لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان گه‌ر خۆیان به چاوساغی ئه‌م گه‌له ده‌زانن با ئه‌م حاجیزه بشكێنن و چیتر له‌نێو قه‌فه‌سی بێده‌نگی دا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانه‌نیشن و چیتر له‌نێو كوله‌كه‌دا بانگ نه‌ده‌ن ، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ده‌نگن و به‌حیساب هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی خواست و ویستی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ده‌كات , له قۆناغی ئێستاماندا پێویستمان به چه‌ترێكه هه‌موومان له ژێر خۆی دا كۆبكاته‌وه به‌ڵام به بیروڕای جیاواز‌و به ده‌نگی جیاواز , كاتی ئه‌وه هاتووه ئینتیمای نیشتیمانیمان هه‌بێت و بیری حیزبایه‌تی و عه‌شیره‌تگه‌ری و ناوچه‌گه‌ری زاڵ نه‌بێ به‌سه‌رمانداو چیتر له كونی ده‌رزییه‌وه ته‌ماشای دنیا نه‌كه‌ین ، با چیتر بۆ به‌رجسته‌كردنی دام و ده‌زگاكانی حیزب كار نه‌كه‌ین و پڕۆژه‌ی نیشتمانیش بخه‌ینه ئه‌و لاوه ، با هه‌موومان بۆ پڕۆژه‌ی ( خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی ) كار بكه‌ین و پاراستنی سه‌روه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌مان له‌به‌ر چاوبێ ، پێویسته به‌سنگێكی فراوانه‌وه یه‌كتر بخوێنینه‌وه‌و ڕای یه‌كتر په‌سند بكه‌ین و ڕاوێژ به یه‌كتر بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به‌تاقی ته‌نیا خۆی به به‌رپرس نه‌زانێ له چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌و ئه‌وانی تریش بخاته په‌راوێزه‌وه ، تا ئێستا كورد چ وه‌كو حكومه‌ت چ وه‌كو ڕێخراوو بنكه‌و ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌كانی نه‌یانتوانیوه په‌یڕه‌وو پرۆگرام و به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌بێت كه ببێته سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌ی فیكری و خه‌ڵك ته‌یار بكه‌ن به چه‌كی زانست و مه‌عریفه , ئه‌وه‌ی ئه‌وان زۆر لێی شاره‌زان و زۆر لێی زیره‌كن بریتی یه له‌پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌و كۆمپانیای تایبه‌تی جۆراو جۆر ,
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان چۆن له‌ڕووی ئابوری و بازرگانی یه‌وه ئه‌وه‌نده زیره‌ك و بڵیمه‌تن كه هه‌رچی كۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی دنیا هه‌یه ده‌یهێننه كوردستان و ده‌ستی خۆیانیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن , پێویسته له‌ڕووی سیاسیشه‌وه ئاوه‌ها زیره‌ك بن و هه‌رچی ئازادی سیاسی هه‌یه له‌نێو په‌رله‌مانه‌كانی دنیا‌و هه‌رچی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری چاك هه‌یه له وڵاتاندا بیهێننه كوردستان و لێره‌دا كاری پێ بكه‌ن ,
لێره‌دا به وته‌یه‌كی ئه‌فلاتون كۆتایی به قسه‌كانم دێنم كه ده‌ڵێ ( هه‌ندێك ئه‌ندامی كارا‌و لێهاتووی ناو كۆمه‌ڵگا هه‌ن ده‌بێ بدۆزرێنه‌وه‌و ئه‌رك و فه‌رمانیان پێ بسپێردرێ )