Skip to Content

Wednesday, May 8th, 2024

وەرزێکی نوێ …. بەختیار سیان

Closed
by March 23, 2011 ئەدەب

لە نێوان چاوەکانت و خەندەی لێوەکانت
چاوێك و خەندەیەکی نوێ دەبینم
نێوان شەوی تەنیایم و بێ دەنگیت
شەوێکی تر چەتر دەپۆشێت بەسەرمدا
ئەم شەوە لە هیچ شەوێك ناچێت
شەوێکی تاریك لە تاریكتر
بێدەنگ لە بێدەنگتر
لە نێوان خەونێک و خەونێکی تر
خەونێکی جیاواز دەبینم
خەونێك لە راستی دەچێت
ئەم خەونەش هەر بەتۆوە دەبینم
لە نێوان خەیالێكی تەواو بوو
لەگەل خەیالێکی دەست پێکردوو
خەیالێکی ئالۆز پێم پیدەکەنێ
پێم دەڵێ ئێستا تۆ ئاشقی
بەدوای وەرزی تەمەنت دا بگەرێ
لە نێوان وەرزێك و وەرزێکی تر
وەرزێکی نوێ دێت
ئەم وەرزە، وەرزی پێنچەمە
زۆر درێژ لە وەرزەکانی تر
وەرزێکە بەفری تێدا نابارێت
لە وەرزی زستان سارد ترە
وەرزێکە رۆژ هۆنراوەت بۆ دەخوێنێت
لە وەرزی هاوین بە گورترە
وەرزێکە گوڵەکان گۆرانی  دەلێن
لە وەرزی بەهار خۆشترە
وەرزێکە درەختەکان سەما دەکەن
گەلاکانیان بەدەم باوە شەنە دەکەن
ئەم وەرزەش لە پایز ناچێت
لەگەل بینی تۆ ئەم وەرزە لە دایك بوو
ئەم وەرزە، وەرزی خۆشەویستی تۆیە
تیدا ژیانی منی گۆری
وەك بالدارێکی کۆچکردوو
دایم بە ئاسمانەوە دەگەرێم، بەدوای هێلانەیەك
تیدا کەمێك ماندوویم بحەسێتەوە
زۆر گەرام، زۆر کەسم بینی
بەڵام کەس ناوی ئەم وەرزەی پێ نە بەخشیم
من لەم وەرزەدا دەژیم، دەخەوم، دەمرم
ئەم وەرزە دوو چاوی ڕەشی مەستی هەیە
بە نیگاکانی منی دێوانەو شیدا کردوە
بە قژی لووڵی منی ئاشقکردوە
لەم وەرزەدا تۆ دەبینم
لەم وەرزەدا تۆم خۆشدەوێ
لەم وەرزەدا لەگەل تۆدا دەژیم
لەم وەرزەشدا لەگەڵ تۆ دمرم

bakhtiar_syan@yahoo.com
بەختیار سیان – ئەورپا

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.