
کۆڕی شیعری: نەزەند بەگیخانی لەسەر داوەتی هونەر و هێما ی سانت ماندێ لە ناوچەی پاریس
Closed
دوا بە دوای بەشداریکردنی لە “فێستیڤالی بەهاری شاعیران” لە فەڕەنسا، رۆژی شەممە، 26 ی مارتی 2011 شاعیری کورد نەزەند بەگیخانی بە یاوەری کۆمەڵێ شاعیری فەڕەنسی بەشداری لە کۆڕێکی شیعری دەکات. ئەم کۆڕە لە لایەن رێکخراوی “هونەر و هێما” ی شارۆچکەی سانت ماندێ ئامادەکراوە. لەم کۆڕەدا بەگیخانی بە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسی هەندێک شیعر دەربارەی ئەنفال دەخوێنێتەوە. شاعیرانی بەشداربوو لە کۆڕەکە بریتین لە:
نەزەند بەگیخانی
نیکۆل باریێر
دۆمینیک سوتێر
ماریا زاکی
لەگەڵ هونەرمەندی شێوەکاری فەڕەنسی کلۆد لوگێ
تاریخ: 26/ 03/ 2011
کات: 2،30
ناونیشان:
Salle Pierre Cochereau
2, avenue Gambetta, 94160 St Mande
پەیوەندی: مەدام ژیسلێن لولوو
Leloup.jalons@orange.fr