له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان …..
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان خۆریان به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت
ئه‌وكه‌سه‌ی كه چه‌كوش تاكه ئامرازێك بێت به‌ده‌ستییه‌وه
ئه‌وا كێشه‌و گرفته‌كانیش وه‌ك بسمار ده‌بینێت
( ئه‌بره‌هام ماسلۆ )
ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر وه‌كو ڕێنیسانسێكی سیاسی به‌رفراوان بووه‌ته شه‌پۆڵێكی گه‌وره‌و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كانی هه‌موو ناوچه‌كه په‌یدا كردووه , یه‌كه‌مجاره له‌مێژووی ناوچه‌كه‌دا خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری هێمنانه‌و هاوچه‌رخ بتوانێ پێگه‌ی دكتاتۆرێك له‌ق بكات و ڕه‌گو ڕیشه‌ی ده‌ربێنێ , شۆڕه‌شی گه‌نجانی میسر بوو به وانه‌یه‌ك و توانی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رجه‌سته بكات و هه‌یبه‌تی دكتاتۆره‌كانیش تێك بشكێنێ , به‌ر له‌شۆڕه‌شی تونس و میسر هیچ تاكێك له وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌یده‌وێرا یاخود جوڕئه‌تی نه‌بوو به‌خه‌راپه باسی قودسییه‌تی سه‌رۆك بكات , كه‌چی ئێستا له‌هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌دا خه‌ڵكه‌كه دروشمی ( ارحل ) یان به‌رزكردۆته‌وه وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ بنه‌بڕ كردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه وڵاتی تێدا نقوم بووه , گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌لایه‌ك و هه‌ژاری و بێزاری خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌یشتۆته ئاستێك كه چیتر قبوڵ ناكرێت , له‌م وڵاتانه‌دا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌و ئایدۆلۆژیا سه‌قه‌ته‌كه‌یانه‌وه له‌زۆر لایه‌نه‌وه هه‌مان كار ده‌كه‌ن كه كاتی خۆی فیكری سه‌پێنراوی داگیركه‌ران له‌نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ده‌یكرد , به‌هه‌مان فیكری ژه‌هراوی و زمانی درۆزنانه خه‌ڵك له‌خشته ده‌به‌ن كه كاتی خۆی داگیركه‌ران ده‌یانكرد , بۆیه نه‌یانتوانیوه‌و ناشتوانن به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌وتۆ دابنێن كه سودبه‌خش بێت بۆ هه‌موو چین و توێژ‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا , قه‌ده‌ری گه‌لانی رۆژهه‌ڵات وایه له‌وه‌تی هه‌ن چاره‌نووسیان سپێردراوه‌ته ده‌ست كه‌سانێك , ئه‌وانیش به‌وشێوه‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه , بێگومان ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش كه‌خۆیان به فه‌رمانڕه‌واو سه‌رۆكی ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه ده‌زانن زه‌روره‌ت دروستی نه‌كردوون , به‌ڵكو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌جێندای ده‌وڵه‌ته ئیستعمارییه‌كان دروستی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان , بۆیه ده‌بینین كوڕی سه‌رۆكه‌كان هێشتا له‌نێو لانك دایه كه‌چی كورسی ده‌سه‌ڵات و تاجی سه‌رۆكایه‌تییان بۆ حازر ده‌كرێت و ده‌بن به‌جێ نشین , وڵاته زلهێزه‌كانیش هه‌رچه‌نده خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌رنامه‌یه‌كی دیموكڕاسین به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه بێده‌نگن چونكه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه , قه‌یرانی ئێمه وه‌كو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نه‌بوونی دیموكڕاسی و ئازادی و مافی مرۆڤ نیه , به‌ڵكو گرفته‌كه له بوونی ئه‌م چه‌مكانه‌یه له‌نێو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیات و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه پڕ له‌درۆینه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رزه‌مینی واقیعدا پڕاكتیزه بكرێن , به‌م پێیه‌ش ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه سیاسه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و دیدو بۆچوونی چه‌وتی به‌رپرسه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌و قه‌یرانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌ی كه خه‌ڵك تێی كه‌وتووه , ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕابردوو و واقیعی ئێستا بكه‌ین ده‌بینین له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه هیچ شوێنێك وه‌كو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پڕ فیتنه‌و شه‌ڕو ئاژاوه نه‌بووه , هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م ئه‌زموونی و خه‌راپ بیركردنه‌وه‌و تاكڕه‌وی سه‌رۆك و ئه‌میره‌كان , ئێستاكه‌ش كه گوێیان له زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بووه كه له‌تونس و میسره‌وه هه‌ڵیكردووه‌و له‌هه‌موو خولگه‌ی زه‌ویدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو , كه به‌هۆیه‌وه هه‌موو سه‌رۆكه‌كان تووشی شۆكێكی ده‌روونی بوونه , تازه به‌تازه ئه‌و سه‌رۆكه شۆڤێنیستانه ده‌یانه‌وێ به‌خۆیان و سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌یاندا بچنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێیان ده‌ربێت و تاج و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتیان بێته له‌رزین , تازه ده‌یانه‌وێ ده‌رگای خێر له خه‌ڵك بكه‌نه‌وه‌و وه‌كو ئازوقه بڕێك له ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤیان پێ ببه‌خشن , ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی له‌رزۆكی خۆیان بپارێزن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه هه‌یانه وه‌كو وه‌ره‌سه بۆ كوڕ‌و نه‌وه‌كانیان بمێنێته‌وه , به‌ڵام ڕوداوه‌كانی تونس و میسر‌و هه‌روه‌ها ئه‌و جموجۆڵانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه , كه ئیتر كه‌س ناتوانێ پشتی دكتاتۆره‌كان بگرێت و كورسییه‌كه‌یان بۆ بپارێزێ , گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه جگه له‌سیسته‌می تۆتالیتاری هیچ سیسته‌مێكی تریان نه‌دیوه , ده‌شزانن سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتانی خۆرئاوادا به‌ده‌ستی گه‌له‌كانیانه‌وه‌یه و گه‌ل حوكم ده‌كات نه‌ك تاكه كه‌س , له‌وڵاتی ئه‌مانیشدا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی تاكه كه‌س یاخود تاكه حیزب یاخود بنه‌ماڵه هه‌ندێجاریش له‌دوو كه‌س زیاتر ته‌جاوز ناكات , له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك و وڵاتێكیشدا ئه‌گه‌ر تاكه كه‌س و تاكه حیزب ببنه چاوساغ و پێشه‌نگی سیاسی خه‌ڵك , ئه‌و خه‌ڵكه بۆ ساتێكیش به‌خته‌وه‌ر نابن و هه‌میشه له‌نێو گڕو ژیله‌مۆ و زڵكاوی مه‌ینه‌تیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن , چونكه نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن , نه خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه ده‌توانێ داوای مافه سروشتییه‌كانی خۆی بكات , لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌وه‌یه كه ڕیفۆرمێكی سیاسی له بونیادی ده‌سه‌ڵاتیاندا بكه‌ن كه هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگا پێی ڕازی بێت , ڕیفۆرمێك كه هه‌موو كه‌س تێیدا به‌مافه‌كانی خۆی شاد بێت , به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێ گۆڕانێك به‌سه‌ر بونیادی عه‌قڵیاندا بێت , چونكه عه‌قڵی میللیتاری هیچ جۆره ڕیفۆرمێك قبوڵ ناكات كه له‌قازانجی خه‌ڵك و زه‌ره‌ری خۆیدابێت , ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به گه‌شه‌ی عه‌قڵ و فیكر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و لیبرالی و دیموكراسی و مافی مرۆڤدا به‌سنگێكی فراوان و عه‌قڵێكی كراوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كاندا بكه‌ن و ڕه‌فتارێكی مه‌ده‌نییانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیاندا بكه‌ن , پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ملكه‌چی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی خۆیان بن و ڕێز له‌ئیراده‌ی گه‌ل بگرن , به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر چاكسازی له سیسته‌مه پڕ له‌گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌كه‌ن و داواكاری خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كه‌ن چاره‌نووسی ئه‌وانیش له چاره‌نووسی بن عه‌لی و موباره‌ك باشتر نابێ , با هیچ وڵاتێك و هیچ سه‌رۆكێكیش شانازی به‌خۆیه‌وه نه‌كات كه له‌لایه‌ن گه‌ل هه‌ڵبژێردراوه‌و خه‌ڵك به سیاسه‌ته‌كه‌ی ڕازییه , به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو سه‌رۆكه‌كان و پاشا‌و ئه‌میره‌كانی خۆرهه‌ڵات به ته‌زویر هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم وه سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌شیان پڕه له‌گه‌نده‌ڵی , نمونه‌ش سه‌رۆكی میسره كه خۆی و حیزبه‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌دان نه‌وه‌دوهه‌شتی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا , كه‌چی چوارمانگی نه‌برد وه‌ده‌ریان نا .
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی