
ئەو (با)یەی هەوڵدەدات بنوێت و ناتوانێت*
Closed
گەڕانێكە بەدوای جیاوازییدا لای حەمە عومەر عوسمان
محەمەد كوردۆ
لەشیعری حەمە عومەردا روحێكی خەمبارو نیگەرانو تراژیدیی ئامادەیی بەردەوامی هەیەو باڵی بەسەر تێكڕای ئەم ئەزموونە شیعرییەدا كێشاوە، ئەم روحە وایكردووە حەمە عومەر لە -با- یەكی ماندوو بچێت كە بە تەواوی هێزی خۆیەوە هەوڵدەدات بنوێتو ناتوانێت. نیگەرانیی ئەم روحە لە شیعرەكاندا دەركەوتنی جیاجیای هەیەو هەر جارە بەجۆرێك دەردەكەوێت، وەلێ هەمیشە ئامادەیی هەیەو هیچ یەكێك لە شیعرەكانی (لەغوربەتا) لە بوونو شوێنەواری ئەم روحە بەدەرنییە.