ڕاوه‌ستانی ڕۆشنبیرێکی به‌دبین له‌پاڵ قه‌ده‌ردا!
قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مه‌ریوان وریا قانع….
حه‌مه‌غه‌فور…..
"گۆڕینی جیهانو به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتر، به درێژایی مێژووی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، ئاوات‌و ئامانجێکی هه‌میشه‌یی ئینسانه‌کان بووه. سه‌رباری بره‌وی بیروباوه‌ڕه قهدهریو خورافییه‌کان، بهدینیو غه‌یره دینییه‌وه، ته‌نانه‌ت له دنیای به‌ناو مۆدێرنی ئه‌مڕۆشدا، که هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک جاڕ بۆ بێمهرههمیو موقه‌ده‌ربوونی هه‌لومه‌رجی زاڵ ئه‌ده‌ن، ژیانی واقعی‌و کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵک هه‌میشه به‌ڵگه‌ی ئومێد‌و باوه‌ڕێکی قووڵه به‌وه‌ی که دنیای سبه‌ینێ ئه‌توانێ له بێبهشیو کوێرهوهریو دزێوییه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆ بێبه‌ری بێت. باوه‌ڕ به‌وه‌ی که کرده‌وه‌ی بهکۆمهڵو فه‌ردیی ئه‌مڕۆی ئینسانه‌کان، ده‌ور ده‌گێڕێ له دیاریکردن‌و چۆنێتی دنیای سبه‌ینێدا، یه‌ک دیدگا‌و تێڕووانینی ڕیشهدارو به‌هێزه له کۆمه‌ڵگادا که ژیان‌و هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵک ئاراستهئهکات.
کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌ر له هه‌ر شتێک سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئێره ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ئومێد‌و باوه‌ڕی ئینسانه بێشومارهکانو نه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان به‌وه‌ی که بنیاتنانی ئاینده‌یه‌کی باشتر، دنیایه‌کی باشتر، به‌ده‌ستی خودی ئینسان، زهرووریو مه‌یسه‌ره"
پێشه‌کی (دنیایه‌کی باشتر)، به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق http://www.wpiraq.net/kurdish/text/BarnamaiHKK.htm
ئه‌م ده‌سپێکه چڕه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبم بۆیه هێنایه‌وه، تا نیشانیدهم که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێژوو ته‌نها لێپرسراوێتییه‌کی ویژدانی‌و ئه‌خلاقی نییه، به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتیه‌کی سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی نییه، به‌ڵکو له هه‌مانکاتدا نیشانده‌ری مهیلو دیدگای ته‌ره‌فه بۆ وه‌ستان له ته‌نیشت کام بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه! ئه‌گه‌ر پراتیکو نه‌خشی چهپو ڕاست‌و ناوه‌ندی هێزو جووڵانه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕه‌وتی مێژوو به یوتوپیاو مه‌حاڵ بخه‌مڵێنرێت، ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌ندی خه‌مڵێنراوی مێژووی سێ سه‌ده‌ی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زووی موجه‌ڕه‌دی مرۆڤه‌وه بۆ گۆڕان لێکبدرێته‌وه، جێگای ته‌ره‌ف له مێژووی ئاماده‌و له پراتیکو ده‌وری حازری مرۆڤدا بۆ گۆڕانکاری وهستانو ئاماده‌بوونه له‌ته‌نیشت جوانکاری بۆ دۆخی ئیستا‌و هه‌وڵیکی نه‌زۆکه بۆ به ئهبهدیو ئه‌زه‌لی نیشاندانی وه‌زعی مه‌وجود!
کاک مه‌ریوان له ووتارێکیدا به‌ناوی (یوتوپیا تازه‌کان) که له ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)دا دابه‌زیوه، ههلزناوه به کێوی مێژووی نزیک به سێ سه‌د ساڵی مرۆڤایه‌تیداو تێگهیشتنو به‌دبینیی خۆی ده‌رباره‌ی کاراکته‌رو فاکته‌ره سهرهکییهکانو عونسوری ئینسانی ڕه‌هه‌ندی گۆڕانکارییه هه‌ره گه‌وره‌و به‌رچاوه‌کانی مێژووی نزیک به سێ سه‌ده‌ی جیهان له فه‌نتازیایه‌کی نه‌شازی ڕوئیای تایبه‌تی خۆیدا ده‌خاته‌ڕوو.
شۆڕشی گه‌وره‌ی ژاکۆپییهکانی فه‌ره‌نساو شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری مه‌زنی ڕووسیا به‌ڕابه‌رایه‌تی لینین‌و ڕه‌وتی به‌لشه‌فیکه‌کان، به ئاماده‌بوونێکی شێتانه‌و نامۆ‌و نه‌زانانه‌ی ویژدان‌و پراتیکی ئینسانیی دائه‌نێت. کاک مه‌ریوان ئه‌و شۆڕش‌و هه‌یه‌جانه کۆمه‌ڵایه‌تییه بنیاتنه‌رانه‌ی له پێناوی هه‌ڵپێچانی زوڵم‌و زۆر‌و قه‌تڵگای کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌ت له ئه‌وروپاو قه‌ڵای کۆنه‌په‌رستیی قه‌یسه‌ری له ڕووسیاو هه‌ڵته‌کاندنی سیسته‌می چینایهتیو به‌رپاکردنی یهکسانیو عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا شکڵیانگرت، به هه‌ڵه‌ی مێژوویی ده‌سه‌لمێنێ! به نازلبوونو هه‌ڵتۆقینی یوتوپیاکانی مێژوو لێکیانئهداتهوه، له کاتێکدا ملیۆنه‌ها ئینسان به عیشقه‌وه له پێناوی سهرکهوتنیانداو له مه‌جرای عهمهلیبوونیاندا به‌شداریان تێداکردووه‌و ملیۆنه‌های دیکه‌ی دواتریش سه‌ری نه‌وازشیان بۆ خهباتو گیانبازییان دانه‌واندووه ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ. کاک مه‌ریوانی به‌ڕێز ئه‌و تووڕه‌بوونه گشتگیره‌و ئه‌و وه‌ستانه‌وه بێوێنه جه‌ماوه‌ریانه‌ی ئه‌وروپا که ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پۆنگخواردووی چه‌ندین ده‌هه ته‌حه‌مولکردنی ده‌سه‌ڵاتی بهربهرییهتهکانی کلێساو سیسته‌می تازه‌ی سه‌رمایه‌داری بوو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری به‌ربڵاوی هاووڵاتیانه‌وه، به هاتنه‌دی به ڕێکهوتو ناخافڵی خه‌وو خه‌یاڵی دوور له پراتیکبوونی ئیراده‌ی بهکۆمهڵو به‌رجه‌سته‌و ڕێکخراوو هوشیارانه‌ی ئینسانی ئهخهمڵێنێ. ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی کاک مه‌ریوان بۆ مێژووی چه‌سپیو بهدبینییهکی ته‌واوه بۆ مێژوو، درکنهکردنی کۆمه‌ڵگاو په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و ئابووری‌و فهرههنگییهکانییهتی له‌لایه‌ک، له‌ولای تریشه‌وه سهردهرنهکردنه له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕه گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تییه چارهنووسسازو بڕێنهرهوهکان.
کاک مه‌ریوان وه‌ک بڵێی خه‌وێک ده‌گێڕێته‌وه؛ له سه‌رتاپای ووتاره‌که‌یدا ڕوونیناکاتهوه که بۆچی که‌وتۆته به‌رامبه‌ر مێژوویه‌کی زیندوو وه به‌رجه‌سته‌کراوی گرنگترین‌و بێوێنه‌ترین بڕگه‌و به‌رزه‌خه مێژووییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که هه‌تا ئه‌مڕۆش کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به ئه‌مه‌که‌وه خۆی به قه‌رزاری ژاکۆپییهکانو سانسیمۆنییهکانو به‌لشه‌فییه‌کان ده‌زانێت! نهخشو کاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوه گه‌ورانه، مێژوویه‌ک که تا به ئه‌مڕۆش له ویژدانی زۆربه‌ی ئازادیخوازانی دنیادا پیرۆز‌و عه‌زیز پارێزراوه ناکرێ‌و نابێ هه‌روا به ئاسته‌م به‌هیچ لهقهڵهمبدرێو بێئینسافانه به‌لایاندا تێپه‌ڕیت یاخود ڕاستوچهپێک به‌سه‌ریاندا بهێنیت!
شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا ڕینیسانسی ئه‌وروپای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی به ئاکام‌و مه‌نزڵی خۆی گهیاندو، ده‌ستی خوێناوی‌و قاتڵی پیاوانی کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌تی به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌وروپاوه کۆتاکردو سوڵته‌و ئیمپراتۆری ئاینی مه‌سیحی بۆ هه‌میشه فڕێدایهلاوهو گورزێکی وه‌های لێوه‌شاند که تابه ئه‌مڕۆش خۆی پێنه‌گیراوه‌ته‌وه. شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ئه‌و هه‌ڵسانه کۆمه‌ڵایه‌تییه بێوێنه‌یه بوو که ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی ئایین‌و کڵێسا‌ی کێشایهخوارهوهو له جێگایدا سکۆلاریزمی بنیاتناو کۆمه‌ڵگای شارستانی‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی هێنایه‌ئاراوه‌و ناسنامه‌ی هاووڵاتیبوونی به‌خشیه ئینسانه‌کان.
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش نه‌خشی کاریگه‌رو به‌رجه‌سته‌ی دیار‌و ئاشکرایه‌و ده‌کرێ ئینسان به ویژدانه‌وه سه‌ره‌ڕای به‌ئاکامنه‌گه‌یشتنی ئه‌و شۆڕشه‌و شکستی له‌به‌رده‌م ناسیونالیزمی مۆدێرنخوازی ڕووسیادا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردودا، ده‌ست بخاته سه‌ر چه‌ندین لایهنو خاڵی پرشنگداری ئه‌و شۆڕشه؛ وه‌کو ڕێکخستنی کرێکاران‌و جووتیاران‌و سه‌ربازانی شۆڕشگێر له ده‌وری شیعاری نان‌و ئاشتی‌و ئازادی، کۆتاییهێنان به‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، به‌رپاکردنی ده‌سه‌ڵاتی شورایی که نموونه‌ی واقعی‌و به‌رجه‌سته‌ی دیموکراسی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رییه، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سۆشیالیستی کرێکاران‌و ڕاگه‌یاندنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان‌و پیاوان تا ده‌گات به پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی که کۆمه‌ڵگای جووتیاری ڕووسیا به خێراییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر بووه ووڵاتێکی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی له جیهاندا.
سه‌ره‌نجام کاک مه‌ریوان ده‌ستی ناوه‌ته ژێرچه‌نه‌ی خه‌وو خه‌یاڵی ڕووناکبیرانه‌ی خۆی‌و به که‌یفی خۆی بهدبینییهکانی خۆی سه‌باره‌ت به جیهانو مێژووی کۆن‌و نوێ ئه‌وه‌شێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هیچ مهیدانێکیشدا ئاماده‌یی به‌ڕیزیان به‌دیناکرێ بۆ بچووکترین گۆڕانکاری له به‌رژه‌وه‌ندی خهڵکو جه‌ماوه‌ردا. ئه‌م شه‌رحی حاڵه‌ی کاک مه‌ریوان هیچ شتێک نییه بێجگه له بانگه‌وازی به‌ڕێزیان بۆ بێهوودهبوونی خهباتو بهرگریو مقاوه‌مه‌ی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رپاکردنی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی. له هه‌مانکاتیشدا هه‌ڵسوکه‌وتێکه به‌دژی ئاراسته‌ی مێژوو و گۆڕانکارییه‌کان. بۆیه بڕواناکه‌م کاریگه‌ری نیگا‌و ڕووانینهکانیشی زۆر له خۆی دوورتر بڕوات. که‌سێک ڕاست‌و چه‌پی کۆمه‌ڵگا وه‌کو یه‌ک تهماشابکاو به‌سه‌ر جیاوازییه چینایهتیو کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بازبدات وه ڕووداوه مه‌زنه‌کان بێبه‌ها وێنابکاو دوای سهبتبوونیشیان ئه‌و به یوتوپیایان بزانێ، له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێناچێت هیچ ئهرکو مه‌سئولیه‌تێکی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبێت سه‌باره‌ت به ئایندهی کۆمه‌ڵگاکه‌ی، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی واقعییه‌وه له‌ڕیزی ئه‌و هێزو ڕه‌وتانه‌دا ده‌بینرێته‌وه که به‌رژه‌وه‌ندیان له ڕاگرتنی وه‌زعی مه‌وجوددا هه‌یه.
8مارس2008