
منداڵ به‌سه‌رکرده‌یی له‌دایک نابێت
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید/ ڕاوێژکاری په‌روه‌رده له ئه‌مستردام….
ئه‌م نوسراوه کورته‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه که له بێرگن/ نه‌رویج کۆرێکم له سه‌ر په‌روه‌رده دا سازدا، ڕێکخستنی کۆڕه‌که له لایه‌ن دامه‌زراوێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ ( ناوه‌ندی کۆڕۆ سیمیناری ڕۆشنبیری) بوو….
له‌دونیای ئه‌مڕۆدا په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌کردنی (منداڵ- مێردمندال) یه‌کێکه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی بایه‌خی تایبه‌تی پێده‌درێ، ڕۆژانه له‌لایه‌ن پسپۆڕ‌و شاره‌زاکانی ده‌زگای په‌روه‌رده، کۆمهڵایهتیو ته‌ندروستییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌رده‌کرێ، له‌که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنیش پرۆگرامی تایبه‌ت به‌په‌روه‌رده دانراوه‌و به‌ئاشکرا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێ له‌و فاکته‌ره گرنگانه‌ی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و ڕۆڵی په‌روه‌رده ده‌بێت ده‌کرێت، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی نێوان (منداڵ-مێردمنداڵ)و دایک وباوک ( به‌خێوکه‌ره).
به دیدی تیۆری فێربوونی کۆمه‌ڵایه‌تی ، منداڵ‌و به‌خێوکه‌ر له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا لهکاروکاردانهوهدانو کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕهوشتو مامه‌ڵه‌ی یه‌کتر ده‌بێت. شێوازی مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستی په‌روه‌رده‌ی به‌خێوکه‌ر، کرداری خراپی مناله‌که به‌هێز تر ده‌کات، هه‌ر ئه‌م مامهڵهیهشه که ده‌بێته هۆی دروستبوونی پاترۆنێکی نه‌گه‌تیف که کێشه‌ی ڕه‌فتار بۆ مناله‌که دروست ده‌کات. به‌شیوه‌یه‌کی گشتی ئاشکرایه ئه‌وه‌نده‌ی به‌خێوکه‌ر ئاگاداری کرداری ناشرینی (منال-مێردمنداڵ)ه، ئه‌وه‌نده ئاگای له‌کرداری پۆزه‌تیڤ‌و باشی مناڵه‌که نیه. به‌خێوکه‌ر ته‌نها بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که مناله‌که چ کرده‌وه‌یه‌کی خراپ ده‌نوێنیت، به‌ڵام چی چاک‌و باش ده‌نوێنێت، ئه‌وا هه‌ر نه‌ک مناڵه‌که ستایش‌و رێزی لێناگیریت، بگره ئه‌و کرداره باشهشی که هه‌ڵگرییه‌تی پێ لاواز دهکهنو دوابه‌داوی ئه‌وه‌ش به‌خێوکه‌ر سکاڵا ده‌کات که گوایه مناله‌که بێ گوێیه. بۆیه نه‌ک هه‌ر ئه‌وان هاننادرێن که به‌شێوازێکی ئاسایی‌و ته‌ندروست گه‌شه بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که پێدراوی سروشتی‌و پۆزه‌تیفن لهبوونیهتی ئه‌ودا وردوخاش دهکهنو دهیپوکێننهوه.
گه‌شه‌کردنی (مندال- مێردمندال) له‌لایه‌ک په‌یوه‌سته به‌و ئهگهراییتیهی که منداڵ له‌کاتی له‌دایکبووندا وه‌ریده‌گریت، ئه‌و سیفاته‌ی که لهجیناتیدا هه‌ڵگریه‌تی. بۆنمونه هێمنی، زیره‌کی، شێوازی په‌روه‌رده‌و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی (منداڵ- مێردمندال) تێیدا گه‌وره ده‌بێت، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌کردن ده‌بێت. ئه‌م دوو فاکته‌ره (په‌روه‌رده‌و بوونیه‌ت) هه‌میشه لهکاروکاردانهوهن، دیاره منداڵ که لهدایکدهبیت به‌سه‌رکرده‌یی له‌دایک نابیت. به‌ڵکو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی که له‌په‌روه‌رده‌و ژینگه‌که‌یدا ئاماده‌یه لهلایهکو بوونیه‌تی که‌سه‌که‌و له‌لایه‌کی دی ڕۆڵی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌شونماکردنی (منداڵ- مێردمنداڵ) دهبیێنێت. فاکته‌رێکی گرنگی تریش که ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی (منداڵ-مێرمنداڵ) هه‌یه، راده‌ی "کامل بوونی مولوله‌کانی مێشکن"، تا چ راده‌یه‌ک پێگه‌یشتنی مولوله‌کانی مێشک گه‌شه‌ی (منداڵ-مێردمندال) دیاریده‌که‌ن؟ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر کراوه‌و لێره‌دا جێگای باسکردن نیه.
دیاره دایک، باوک،( به‌خێوکه‌ر) له‌په‌روه‌رده‌دا به‌هوشیاری یان ناهۆشیاری، کۆمه‌ڵێک ئامانجی دیاریکراویان هه‌یه، ئه‌م ئامانجانه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌دا ده‌گه‌یه‌نرێته منداڵه‌کانی. مه‌به‌ستیش له‌ئامانجی په‌روه‌رده‌یش ئه‌و ڕاوبۆچوون‌و هه‌ڵوێستانه‌یه که به‌خێوکه‌ر له‌سه‌ر په‌روه‌رده هه‌یه‌تی. بیروبۆچوونیش له‌سه‌ر ئامانجی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ک ده‌که‌وێته سه‌ر ئاستی جیهانبینی که‌سه‌که‌و له‌لایه‌کی دی ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌مینه‌ی که‌لتووری که‌سه‌که، مهرکهزیهتو پله‌و پایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، مێژووی خێزان، ڕاده‌ی ته‌ندروستی..هتد نمونه‌ش له‌ئامانجی په‌روه‌رده‌ییدا وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی، ڕاستگۆیی، ڕێزگرتنی دایک‌و باوک، دڵسۆزی بۆ که‌سوکار، مۆرال، میواندارێتی، گوێڕاگرتن (ملکه‌چی)، بڕوابه‌خۆبوون، هاوکاریکردن، ئایین.. بۆ نمونه له‌زۆربه‌ی خێزانه کوردییه‌کاندا ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ ده‌ده‌ن بهگوێڕایهلی یان دڵسۆزی به‌رامبه‌ر که‌سوکار، ئه‌وه‌نده بایه‌خ ناده‌ن به‌لایه‌نه کانی تر که زۆر گرنگه بۆ داڕشتنی که‌سایه‌تییه‌کی سه‌قامگیر. خاڵێکی گرنگیش که لێره‌دا ڕۆل ده‌بینێت ئه‌وه‌یه به چ ستایل‌و شێوازێک ئه‌م ئامانجی په‌روه‌رده‌ییانه دهگیهنرێته (منداڵ -مێردمنداڵ)؟
لێره‌شدا ستایلی په‌روه‌رده‌یی چه‌ند شێوازێکی جیای جیا له‌خۆگرتووه، هه‌ر یه‌کێکیش له‌م ستایلانه لایه‌نی باشه‌و خراپه‌ی خۆی هه‌یه. نمونه‌ش:
1- ستایلی په‌روه‌رده‌یی ئۆتۆرییتر (مناڵ-مێردمنداڵ) ملکه‌چی به‌خێوکه‌ر ده‌بێ. لێره‌دا به‌خێوکه‌ر کۆنتڕۆڵ‌و مه‌رجی زۆر به‌کارده‌هێنت، له‌هه‌مانکاتدا که‌می یان نه‌بوونی پشتگیری سۆزداری به‌رامبه‌ر (منداڵ- مێردمندال) له‌ئارادایه.
2- ستایلی ئازاد، واته ئه‌و شێوازه‌ی که به‌خێوکه‌ر له‌په‌روه‌رده‌دا ده‌ستبه‌ردار بێ و مندال ئاره‌زوو حه‌زی خۆی وه‌رده‌گرێ، نه‌بونی سنور‌و سزا له‌م ستایله‌دا ئاماده‌یه.
3- ستایلی دیموکراتی، پشتگیری سۆزداری به‌خێوکه‌ر به‌رامبه‌ر (مندال-میردمندال) به‌دی ده‌کرێ، مهرجو سنوور له‌م جۆره ستایله‌دا له‌گه‌ل قۆناغی گه‌شه‌ی (منداڵ-مێردمنداڵ)دا گونجاوه، ویست‌و ئاره‌زووی مندال بایه‌خی پێده‌درێت، هه‌روه‌ها دیالۆکو گفتوگۆ له‌گه‌ل یه‌کدا هه‌یه، که‌س نه‌براوه‌و نه‌دۆراوه.
ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که له‌په‌روه‌رده‌دا گرنگه بۆ دارشتنی که‌سایه‌تیه‌کی سه‌قامگیر ئه‌مانه‌ن:
* پشتگیرکردن: بێمه‌رج هه‌موو مناڵیک پشتگیرکردنو خۆشهویستیو بایه‌خی به‌خێوکه‌ری ده‌وێت.
*هاندان: هه‌ڵسوراندنی بوار بۆ ئه‌وه‌ی (منداڵ–مێردمنداڵ) له‌بواره جیاجیاکاندا گه‌شه‌بکات، ڕاهێناننی منداڵ له‌کاتی شکست‌و سه‌رنه‌که‌وتنیان.
*ئاراسته‌کردن :steeringبه‌کورتیه‌که‌ی (مناڵ-مێردمنداڵ) جیا لهخۆشهویستیو بایه‌خدان، هاندهرایهتیو دسپلیینو ڕاستکردنه‌وه‌ی له‌په‌روه‌رده‌دا گه‌ره‌که.
له‌یادمه کاتێک قوتابی پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی بووم، مامۆستا ژیان عهلادیین که زۆر پسپۆر بوو له‌بواری فێربوون‌و په‌روه‌رده‌دا. چه‌ند بایه‌خی به‌لایه‌نی فێربوون ده‌دا ئه‌وه‌نده‌ش گرنگی به‌په‌روه‌رده ده‌دا. به شێوه‌کی پهیداگۆگیانه هانی قوتابیه‌کانی ده‌دا که چۆن بڕوا بهخۆبونمان په‌ره پێبدات، به‌جۆرێک دسپلیینی ده‌کردین که به‌بێ ئه‌وه‌ی کۆنترۆل یان که‌سایه‌تی منالێک بشکێنیت، کاتیێک تاقیکردنه‌وه‌مان ئه‌بوو، مامۆستا ژیان ده‌چوه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گومان‌و شکمان لێبکات له‌وه‌ی که قۆپیه بکه‌ین. به‌و شێوه‌یه ڕای دههیێناین که بڕوای پێمانهو خۆمان ده‌توانین دسپلیینی خۆمان بکه‌ین، هه‌ر ئه‌و بڕوا بوونه‌ی ئه‌ویش بوو، که هانده‌رێک بوو له‌ناو خودی خۆماندا هه‌ستی بڕوا به‌خۆمان تێدا دروستبێت. دیاره زۆر گرنگه به‌خێوکه‌ر جا دایک‌و باوک بێت یان مامۆستا، هه‌ستی بڕوابوونو ڕیزگرتن له‌مناڵدا په‌ره پێبدات، چونکه مه‌رجی سه‌ره‌کیه بۆ دروستبونی وێنه‌یه‌کی پۆزهتییف له‌سه‌ر خودی که‌سه‌که.
• ئه‌م بابه‌ته له 26-2-2008 ، له ئاوێنه بلاوکرایه‌وه