 
	سێسیل ئێنیۆن ی ژوورنالیست بمان بووره
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا ……
 
مادام (سێسیل ئێنیون)ی ڕۆژنامه‌نووسی  فه‌ره‌نسی کاتێک شاره هێمن وجوانه‌که‌ی  پاریس_ی به‌جێهێشت ،کاتێک  کامێرا‌و ڕیکۆردهروپێداویستهیهکانی کاری ڕؤژنامه‌گه‌ری لهکۆڵهپشتهکهی  پشتی نا..به‌هه‌ردوو ده‌سته‌کانی ،بای،بای، له هاوکار و ستافه‌که ی له ڕۆژنامه به‌ناو بانگه‌که‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسا کرد،بۆئه‌وه هاتهوهکوردستان تا جارێکی تر ڕاسته‌وخۆ  ڕێپۆرتاژو ڕاپۆرته‌کان له سه‌ر ڕووداو ویادهوهرییه کانی مانگی ئازار ،مانگی  هه‌ره‌س و ڕاپه‌ڕین ،مانگی ئه‌نفال و کیمیاباران،بگوازێته‌وه بۆڕای گشتی فه‌ره‌نسا. بۆئه‌وه هاته‌وه کوردستان تا  ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی  ووڵاتانی دراوسێ  بۆدهخالهتکردن  له‌به‌زاندنی سنووری هه‌رێم  بهچاووی خۆی ببینێت و بیکاته راپۆرتێکی رۆژنامه‌نووسی  و  بیداوتهوه به‌ڕووی ووڵاتانی دراوسێی هه‌رێم و ڕای گشتی جیهانی،به‌ڵام له‌بری  پێشوازی  و پێزانینمان بۆی ،بهشهرمهزارییهکی زۆره وه بۆگشت لایه‌ک،هه‌واڵێکی پڕلهخهجاڵهتیمان بیست .بیستمان کهلهههولێری پایته‌ختی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌نیوه‌شه‌و و به‌ره‌به‌یانی 8مارس  له‌ژووری خه‌وتنی خۆی له‌ئۆتێل هه‌ورامان ڕووبه‌ڕووی دهسهستدرێژی و په‌لاماردان بوووه‌وه،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئیراده‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سانی تاوانکار ،ههردهدرێتهبهرچهقۆو بریندار ده‌کرێت ..
به‌درێژایی هه‌ژده‌ساڵی دوای ڕاپه‌ڕین تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ له‌سه‌رئاستی جیهان به‌گشتی و ووڵاتانی ئۆروپایی به‌تایبه‌ت،ههمیشهلهسهرئاستی ڕاگه‌یاندن و کاری میدیایی له‌به‌رامبه‌ر پرسی کوردی و کاره‌ساتی قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران،سه‌رکووت و داپڵۆسین،یاخوود به‌دیووه پێچه‌وانه‌وه که‌ی هه‌رکارێکی ئاوه‌دانی و پۆزه‌تیفانه له‌کوردستان کرابێت،ڕاگه‌یاندنی ئۆروپایی بهههردووڕووهکهدا باسی لێوه‌نه‌کردووه و بۆی مه‌به‌ست نه‌بووه،به‌ڵام له‌کاتێکدا خاتوو(سێسیل ئێنیون) دێته‌کوردستان و ئه‌م ئهرکهگهورهیهمان بۆ ئهخاتهسهرشانی خۆی له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه به‌زمانێکی ڕاستگۆیانه و به زومێکی ڕؤشن ،ده‌یه‌وێت خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بگوازێته‌وه ناوڕۆژنامهیهکی پڕتیراژ و باناوبانگی وه‌ک لۆمۆندی فه‌ره‌نسی،له‌که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش ڕووداوی ده ستدرێژیکردنه سه‌ر خاتوو (سێسیل ئینێۆن) بووه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش له سه‌رکورد..
ده‌بێت له‌م ڕووداوه هاوکارهڕۆژنامهنووسهکانی ئه‌و خانمه له‌پاریس لێکدانه‌وه‌ی چۆن بۆڕووداوهکهبکهن،په‌یامنێرانی بێ سنوور له‌پاریس و یه‌کێتی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان چیمان پێبڵێن .بڵێن ئاسایشی ئوتێلێکیان بۆدابین ناکرێت و شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و بانگه‌شه‌ی دیموکراسی وئارامی ده‌که‌ن. ئه‌م ڕووداوهسهرهڕای له‌به‌رچاوگرتنی وه‌ک ڕووداوێکی کریمیناڵی خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌کرێت ،به‌ڵام ده‌موچاووی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ڵخ کرد و قسه‌کردنیشی له‌سه‌رئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌که گووماناووی کرد ..
بۆیهههرچی زووه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات وبه‌رپرسان بۆڕایی گشتی و خاتوونی ڕۆژنامه‌نووسی ئاشکرابکه‌ن کێن ئهودهموچاوو و کاراکته‌رانه‌ی له‌م تاوانه کریمیناڵه به‌شدارن تا بدرێنه دادگا و به‌سزای خۆیان بگه‌ینرێن.
هه‌روه‌ها تکامان له خاتوو(سێسیل ئینێۆن) ئه‌ویه که‌ئه‌م تاوانه وه‌ک کرده و ڕه‌فتاری که‌سانێکی تاوانکار بخوێنێته‌وه،وه‌ک گشت ڕووداوێکی کریمیناڵی له‌جیهاندا.،هیچ په‌ڵه‌یه‌کیش نه‌خاته سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی،تالهههوڵ و کؤششهکانی بۆ ناسینی ئازارومهینهتییهکانی خه‌ڵکی کوردستان له گواستنه‌وه بۆڕای گشتی جیهان وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مرۆفایه‌تی کچهژوورنالیستێکی فه‌ره‌نسی به‌رده‌وام بێت ..به‌ئومێدی هه‌رچی زووه گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌ندرووست ساغیت
8/3/2008

 
			 
			 
			