گه‌نده‌ڵی بۆ ؟ ….. به‌شی پێنجه‌م و کۆتایی
ئا : رزگار سه‌عید …….
به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی که‌باسکران ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بینرێت په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانی به‌تین هه‌یه له‌نێوان گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاریدا ،هه‌ژاریش به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌ئه‌نجامی جه‌نگ و داگیرکردن و ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ره‌وه په‌یدا ده‌بێت ،چونکه داگیرکه‌ر هه‌میشه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێکهاتهپتهوهکانی ناو کۆمهڵگهدهدات به پێکهاته یاسایی وده‌ستوری و سه‌ربازیه‌کانیه‌وه بۆئه‌وه‌ی جارێکی دی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو یاسایانه‌ی خۆی که به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه بنیات بنرێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له{ هایتی ، ئێراق ، فه‌له‌ستین ، رویدا} جگهلهجهنگه ناوخۆییه‌کان که‌ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێز بۆ دروستبوونی چه‌ند خێزانێک یان هۆزێک یان گروپێک چ له‌روی ئاینیه‌وه بێت یان ڕه‌گه‌زیی زاڵبونی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن تا گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بهێنن وه‌ک روداوه‌کانی { لوبنان ، جه‌زائیر ، یه‌مه‌ن ،سودان ، سۆماڵ ، ده‌وڵه‌تانی ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا } کهحوکمهکانی یاسای تێدا ناخوێنرێتهوهو چاودێری و لێپرسینه‌وه‌شی تێدا ئیفیلیج بووه ،ئه‌مه‌ش هه‌مان بۆچونی ڕێکخراوی شه‌فافیه‌تی نێوه‌ده‌وڵه‌تیه ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
وه‌ک ئاشکرایه مێژووی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆرکۆنهو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تان و شارستانیه‌ته‌کاندا به‌رده‌وام گوژمی داوه ،گوژمێک له نێوان هه‌ق و ناهه‌قی ، ڕاستی و زوڵم ،سه‌ربه‌ستی و سه‌رکوتکردندا درێژبوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ڕوی ئاینیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه باسی لێکراوه له‌ئیسلامدا به‌م جۆره باسی لێده‌کرێت { ولا تبغ الفساد في الأرض إن الله لا يحب المفسدين» الآية.به‌ڵام له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا ئه‌م دیارده‌یه ڕویکرده جیهانی ئابوری وسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌تێکڕای ڕه‌هه‌نده‌کانیانه‌وه .
گه‌ر سه‌ده‌ی بیستی ڕابردوو چه‌ندین که‌سایه‌تی دورخراوه و زیندانیکراوی کرده سه‌رکرده‌و سه‌رۆک ئه‌وه سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌و سه‌رۆک ڕاپێجی زیندان ده‌کرێن و دورده‌خرێنه‌وه به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی وپێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستیه دیموکراتیه‌کان ،لیستی ناوه‌کان زۆر‌و درێژن له‌جیهاندا ، بێگومان درێژتریش ده‌بێت چونکه زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگه و دزینی ژێرخانی ئابوری ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه .گه‌نده‌ڵی له‌کاتێکدا ده‌گاته ترۆپکی ته‌واوی خۆی که ده‌وڵه‌ت لهدروستبوونهوهو گوێزانه‌وه{ (ئینتقالی ) دابێت ،وه‌ک روخانی رژێمی پۆڵۆنی چۆن له‌ساڵی 1989 له‌ڕژێمی سۆسیالیستیه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات ئه‌وکاته له‌ژێر کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێتی شیوعی جاراندا بوو که‌ماوه‌یه‌کی ویست تا خۆیان له‌و پاشخانه جێماوهیهی پێشوو گه‌نده‌ڵیه رزگار بکه‌ن } گرێدانی هاوپه‌یمانیه نهێنیه‌کان به‌شێکن له‌و ڕێککه‌وتنه ئابوری/ سیاسی / کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی نێوان به‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ،ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق وه‌ک ئه‌و هاوپه‌یمانی و ڕێکه‌وتنانه‌ی نێوان گروپه‌کانی مافیای جیهانی وایه که‌له کێشه‌یه‌کدا هه‌موویان باس له‌نهێنیه‌کانی ئه‌وی تریان ده‌که‌ن و ڕێکه‌وتنه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ن ،زۆرجار ئه‌م ئاشکراکردنانه له‌ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا بونه‌ته هۆی ڕوخان یان هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک ،پارت ، ڕێکخراوه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا‌و یابان و به‌ریتانیاو ڕوسیا‌و به‌ره‌ی وڵاته سۆسیالیسته‌کانی پێشوو تورکیا‌و ئیسرائیل و کۆریای باشوروئهندهنوسیاو مالیزیا‌و تایوان و فلیپین وچه‌ندین وڵاتی دیکه رویانداوه. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێک وڵاتی ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتین جه‌نه‌ڕاڵه‌کان توانیویانه به‌و دیکتاتۆریه‌ته‌ی خۆیانه‌وه بمێننه‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌که‌یان بکه‌نه به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و کۆمه‌ڵگه‌که‌شیان وا ههژارکردوه که‌ڕێژه‌ی کوشتن و دزی و برسێتی گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی ترسناک کهلهئهندازه به‌ده‌ره.
ئه‌م په‌تای گه‌نده‌ڵیه به‌ته‌نها ده‌وڵه‌ته‌کانی نه‌گرتوه‌ته‌وه به‌ڵکو رێکخراوه مه‌ده‌نی و ناحکومیهکانیشی بێ به‌ش نه‌کردووه ، ئیستیقالهکردنی به‌کۆمه‌ڵی مفهوهزیهی ئه‌وروپی باشترین نمونه‌یه که‌پێش چه‌ند ساڵێک هه‌موویان به‌جارێک ئیستیقاله‌یان کرد له‌گه‌ڵ {خاتون ئهدیث کریسۆن } که‌ئه‌ندامی مفهوهزیهی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشوی فه‌ره‌نسابوو ،هه‌ربۆیه له‌وڵاته پێشکه‌وتوو دیموکراته‌کانیشدا ده‌بینرێت بوونی هه‌یه به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌کی نادیار .کاتێک گێرهارد شرۆده‌ر موسته‌شاری ئهڵمانیابو هه‌رله‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌م که‌سه‌ش بوو هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌کی گرته‌وه که‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕێک پاره هاتبووه سهرکۆنتۆی بانکه‌که‌ی و نه‌یانده‌زانی سه‌رچاوه‌ی هاتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش له کوێیه و خۆشی بێئاگابوو لێێ چه‌ند ساڵێک ئه‌و که‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه‌یان هێنایه دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له لێپرسراویه‌تی و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی بکه‌ن .به‌پێی ئه‌و نموونه زۆرانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه ده‌کرێت گه‌نده‌ڵی له‌جیهاندا له‌ڕوی ئیداریه‌وه به‌پێی ئه‌م هاوکێشه‌یه نمایش بکه‌ین :
{ گه‌نده‌ڵی = ده‌سه‌ڵاتی ئیحتیکار + بێده‌نگی + لێپرسراویه‌تی }خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه ئیشاره‌تێکه بۆ ئه‌و لێپرسراوه‌ی زیاتر له کارێک و ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه و ناتوانێت به‌سه‌رکه‌وتویی هه‌موو کار‌و لێپرسراویهتهکهی جێبه‌جێ بکات بۆیه بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌که‌و بێکاتی و نه‌توانینی سه‌رپه‌رشتی کردن ناچار کاره‌که ده‌به‌خشێته که‌سانی دی و ئیدی لێره‌وه بنه‌مای کاره گه‌نده‌ڵه‌کان سه‌رچاوه‌ده‌گرێت .
له‌ئێراقدا ئه‌وه‌ی باسی لێده‌کرێت نزیکه‌ی 18 ملیار دۆلار له‌کاری گه‌نده‌ڵیدا به‌فیڕۆ چووه{ که‌ده‌کاته 18 ساڵ ده‌خلی قه‌ومی وڵاتێکی وه‌ک سودان }، کۆی ئه‌و ده‌عوایانه‌ی کۆکراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌م 3000 ده‌عوایه که‌چی تا ئێستا ته‌نها 241 پێدا چونه‌وه‌ی بۆ کراوه‌و ئه‌وانه‌ی تر لێی بێده‌نگن گه‌ر کاریشی له‌سه‌ر بکرێت پێده‌چێت له‌ڕێکه‌وتنه سیاسی و حیزبیه‌کاندا کۆنترۆل بکرێت ژێر به‌ژێر چاره‌سه‌ربکرێت .
له‌کوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات و ڕێژه‌ی په‌نجا به‌په‌نجا وه‌ک خۆی ماوه هیچ ئامارێکی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نیه تا باس له کاره گه‌نده‌ڵیه‌کان بکات چونکه هه‌ر ڕاپۆرتێک ده‌ربچێت ده‌بێت له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بێته ده‌ره‌وه ،به‌ڵام ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی دی ره‌خنه‌کان باس بکرێن و ده‌ستنیشانی خاڵه نه‌گه‌تیڤه‌کان بکرێت که‌ئه‌ویش سێ خاڵی سه‌ره‌کین .
• جه‌ماوه‌ر :
ڕه‌خنه‌و گازنده‌ی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر نه‌بوونی پێداویستی و دابینکردنی کارگوزاریه زیندوه‌کانی ژیان که‌هه‌ریه‌ک له‌م کارگوزاریانه پێویستیه‌کی به‌رچاوی کاری حکومه‌ته هه‌ر ناڕه‌زاییه‌کیش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکومه‌ت و حیزب‌دا یه‌ک نه‌گرێته‌وه ئه‌وه ده‌چێته قاڵبی نه‌یارو به‌ره‌ی دووه‌مه‌وه که‌زۆر جار کپکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه بۆخۆی به‌شیکی گه‌وره‌ی داپۆشینی کاری گه‌نده‌ڵیه .
• میدیای ئازاد‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان :
زۆرجار له‌به‌ر ئاشکراکردنی نهێنی و کاره دزێوه‌کان یان ئاشکرا کردنی که‌سانی به‌رچاوو چ له خیانه‌تی مه‌زن{ خیانة العظمی } تا خیانه‌تی دزین و ئیختیلاس و بهتاڵانبرن به‌رشاڵاوی گرتن ده‌که‌ون و ده‌رگاکانیان پێ داده‌خرێت .
• که‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای بیانی :
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌نوسن گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا یه‌کی گرته‌وه ئه‌وه هاوڕێ و هاوخه‌باته و ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌و ده‌ستنیشانی هه‌ڵه‌کان ده‌کات ئه‌وه که‌سێکی به‌کرێگیراوه { ئه‌م باسه لێره‌دا زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام به‌کورتی ده‌ڵێێن} .
ماوه‌یه‌که له‌ناوه‌نده میدیا جیهانیه‌کاندا ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕاپۆرت له‌سه‌ر کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاوده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌ی که‌سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌کێشێت ئه‌و که‌سانه نه عه‌ره‌بێکی شۆفێنین نهئیسلامێکی توند ڕه‌و تا چاویان به‌رایی نه‌یه‌ت به‌ئازادی وده‌سه‌ڵاتی کوردیداو بوختان دروست بکه‌ن به‌ڵکو زانیاری له‌سه‌ر هه‌رێمێک بڵاوده‌که‌نه‌وه که‌له‌مێژووی هاوچه‌رخدا نهجیهان نه‌کورد به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه بۆیه ده‌بێت مایه‌ی خۆشحاڵی بێت چه‌ندین ڕێکخراوو که‌سایه‌تی خه‌ریکی لێکوڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانن ئیدی بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ی به‌باشی باس له‌کاره‌کان بکات هاوڕێی و دڵسۆز بێت و ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی کاره گه‌نده‌ڵیه‌کان و که‌سه گه‌نده‌ڵه‌کان بکات که‌سانێکی نه‌فام و به‌کرێگیراو بن ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووین { ڕاپۆرته‌کانی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ڕاپۆرتی کیت کلارک ، ڕاپۆرتی مایکڵ رۆبین ، ڕاپۆرتی په‌یمانگه‌ی ئینته‌رپرایزی ئه‌مه‌ریکی } ، باس له‌سه‌رده‌م و کاتێک ده‌کات کهدهسهڵاتهکان ته‌نها له‌ژێر ده‌ستی کورد خۆیدایه، بۆیه پێویسته گرنگی پێ بدرێت و هه‌وڵی کاره ڕیفۆرمیهکان بدرێت له‌وه‌ی ده‌رگای دادگا له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه بدرێت جیاوازی ئه‌و ڕاپۆرتانهو ناڕه‌زایی خه‌ڵکی ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕاپۆرتانه نوسراون و به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و هیچی دی ئه‌گینا خه‌ڵکی زۆرتری پێیه .
ڕێگرتن لهبڵاونهبوونهوهو شاردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ڕای گشتی و جه‌ماوه‌ر به‌شێکی گه‌نده‌ڵی فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تیه که‌زۆر خه‌ته‌ره و ڕێگه له‌پێشکه‌وتن ده‌گرێت.
له‌کۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌نده‌ڵی جگه‌له‌وه‌ی تاوانێکی ئابوریه، داگیرکردنێکی ناوه‌کی و ناوخۆییشه ،داگیرکردنی هه‌موو پێودانگ و سنور‌و پێوه‌ره ئه‌خلاقیه‌کانه که له ناوه‌وه ده‌ست پێده‌کات و هه‌وڵی تێکشکانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ر بیه‌وێت له‌ناوت بدات ئه‌م دات دهرزێنێت و بێهێزت ده‌کات تا نه‌توانیت هیچ به‌رگریه‌ک و هه‌نگاوی نوێ به‌ره‌و پێشه‌وه بنێیت، تا به‌ته‌واوی تاکی کورد تێک نه‌شکاوه‌و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ش لێک نه‌ترازاوه بابهههموو لایه‌ک هه‌وڵی به‌رگرتن لهکارهگهندهڵهکان بگرین و که‌سه گهندهڵهکانیش لهدهزگاحکومیهکان پاک بکرێنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی حیزبیش ئه‌وه‌نده ده‌ست نه‌خاته ناو کار‌و پیشه‌ی حکومه‌ته‌وه کاره‌کانی حکومه‌تیش لهپرسینهوه بێبه‌ش نه‌بێت گه‌ر په‌رله‌مان نه‌توانێت ئه‌و کاره بکات جه‌ماوه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌یه بۆ چاودێریکردن و لێپرسینه‌وه .
سه‌رچاوه :
1- { مكونات الفساد ومظاهره/آ نجیب الخنیزي / جریدة عکاظ…..ژ2048
2- تقرير التنمية البشرية 2008/2007محاربة تغير المناخ: التضامن الإنساني في عالم منقسم
3- تقرير مؤشر مدركات الفساد 2007 للامم المتحدة
4- مؤتمر الأمم المتحدة للتجارة والتنمية تقرير الاستثمار العالمي 2007