
به‌ناوی ئازادییه‌وه هاتن به‌سه‌ده‌کانی جه‌هلیان سپاردین!
نه‌مانزانی به‌ئه‌ستێره‌کانه‌وه کۆچ که‌ین
به‌ئه‌ستێره‌کانه‌وه جانتاکانمان پڕکه‌ین له‌پێکه‌نین‌و
پێیان بڵێن ئیتر نیشتیمان بۆ خۆتان
نه‌مانزانی به‌چنگێ خاکه‌وه جانتاکانمان پڕکه‌ین له‌گوڵه هێرۆ
پێیان بڵێن ئیتر پیاسه‌ی ئێواران بۆ خۆتان
نه‌مانزانی گیرفانه‌کانمان پڕکه‌ین له‌باران‌و
په‌نجه‌کانمان له‌ئه‌وین
پێیان بڵێن ئیتر شتێک نه‌ما بۆ ووتن
کلیلی ماڵمان بۆ خۆتان
نه‌مانزانی ده‌رگاکان بخه‌ینه سه‌ر پشت و پێیان بڵێن
وه‌رن حه‌زه‌کانتان، شه‌هوه‌ته نه‌عله‌تێکانتان دامرکینن
به‌س میز به دیواری نیشتیمان‌دا مه‌که‌ن
به‌س په‌نجه‌کان به خیانه‌ت ئاشنا مه‌که‌ن
ئه‌ی ژن
به‌پرچته‌وه په‌نجه‌کانم
به‌گۆناته‌وه لێوه‌کانم
به‌سیمای نیشتیمانیشه‌وه ئازاره‌کانم
تۆ ئه‌ی ژن تاوێ له‌ئازارو تاوێ له‌تریفه‌و تاوێ له‌ته‌نیایم
په‌نجه‌کانت له‌ته‌نیایم بئاڵێنه
نه‌با حه‌سره‌تی ئه‌م مه‌نفایه بمفرێنی
بمباته‌وه بۆ به‌رده‌م چنگێ خۆڵ له‌خیانه‌ت
بمباته‌وه بۆ ئه‌و شه‌وه‌ی مامانه‌که‌م ناو‌کی بریم
ئه‌وه منم یان ته‌زینی په‌نجه‌کانی عه‌شقه
به‌نیشتیمانه‌وه شه‌خته بووه
ئه‌وه منم یان سێبه‌ری باڵای نیشتیمانه
ره‌نگی سیمامی گرتووه
ئه‌وه منم یان نیشتیمانه ئاگری گرتووه
ئه‌وه نیشتیمانه یان جوگرافیایه
له‌تکردووم
ئێمه که دڵمان خاڵی بوو له‌ژن
له‌شه‌رمی گوڵه‌کان‌و
چپه‌ی عاشقان نه‌گه‌یشتین
ئیتر چۆن بتوانین
له‌م په‌نجه‌ره‌ی مردنه‌وه
له‌حونجه‌کردنی نیشتیمان بگه‌ین
وه‌ک چۆن په‌پوله عاشقه
من عاشق بووم
وه‌ک چۆن گوڵ بۆنخۆشه
من خۆشبه‌خت بووم!
رێگه‌مبده بێمه ڕۆحته‌وه
رێگه‌مبده له‌چاوه‌كانتا وه‌ک بارانه به‌هاره برژێمه ده‌رونته‌وه.
رێگه‌مبده له‌دڵه حوزنه‌كه‌تدا
فوویه‌ك له‌تاریكستانی ته‌مه‌نت بكه‌م
ئه‌م په‌لكه سه‌وزانه به‌سه‌ر په‌نجه‌ی تۆوه زه‌رد ده‌چنه‌وه
ئه‌م روانینانه به‌نیگای تۆوه بۆ كوێمان ده‌بات
رێگه‌مبده وه‌ك [با]به‌ده‌ربه‌ندی چاوه‌كانتا گوزه‌ركه‌م
به‌ناوی کوردستانه‌وه هاتن
به‌عێراقیان سپاردین
به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه هاتن
نیشتیمانه‌که‌یان کردین به‌قاحبه‌خانه
به‌ناوی خوداوه هاتن
بێ دینیان کردین
به‌ناوی عه‌شقه‌وه هاتن
له‌سۆزیانکردین
به‌ناوی به‌فره‌وه هاتن
به‌سه‌رابیان سپاردین
به‌ناوی گوڵه‌وه هاتن
به‌درگیان سپاردین
به‌ناوی نیشتیمانه‌وه هاتن
به‌کۆچیان سپاردین
به‌ناوی ژیانه‌وه هاتن
به‌مه‌رگیان سپاردین
به‌ناوی گیڤاره‌وه هاتن
به‌خیانه‌تیان سپاردین
به‌ناوی داهاتووه هاتن
به‌سه‌ده‌کانی جه‌هلیان سپاردین
به‌ناوی داڵده‌وه هاتن
له‌ماڵ ده‌ریانکردین
به‌ناوی ئازادییه‌وه هاتن
به‌جه‌للادیان سپاردین
به‌پیری هاتن
گه‌نجێتیان لێساندین
سه‌به‌ته‌ی زانستیان پربوو
له‌درۆو خیانه‌ت
پربوو له که‌رتبوونی گه‌ردیله‌کان و ته‌فره‌دان
ئای له‌ئێمه،
ئێمه‌ی دۆرا چیما به‌خۆکرد
نه‌فره‌ت له‌و ئاوێنانه‌ی خۆمان تیانه‌دی
نه‌فره‌ت له‌و وه‌رزانه‌ی که‌خۆمان تیانه‌شت
که‌جه‌للاد به‌شێک بێت له‌تۆ
خیانه‌ت به‌شێک بێت له‌و
ئیتر چی ده‌مێنێ بۆ حونجه‌کردنی نیشتیمان
نامۆ سامان