
گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی گه‌رمیان
ئه‌گه‌ر هۆکارێکی کوشتنی گه‌رمیان و رێژوان و سورکێو‌و هه‌موو منداله‌کانی دیکه نیشانه‌ی سته‌می ده‌سه‌لات بێت ئه‌وه هۆکارێکی دیکه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌لات تا بلێی بێئاگایه له‌بواری گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی منداڵان و تاوه‌کو ئێستاش تێگه‌یشتنی بۆ پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه له‌لای ئه‌و مندالانه تێگه‌یشتنێکی کرچ و کاله. من له‌م دوو به‌شه‌دا هه‌ولم داوه گرفته‌کان له‌روانگه‌ی خودی منداله‌کان و به‌پێی جیهانبینی ئه‌وان نه‌ک جیهانبینی گه‌وره‌کان، شیبکه‌مه‌وه. بۆیه ده‌مه‌وێ خوێنه‌ر شیکردنه‌وه‌کانی خۆی تێگهل به‌شرۆڤه‌کردنی منداله‌کان نه‌کات.
له‌م وتاره‌دا هه‌ول ده‌ده‌م به‌زۆری له‌به‌ر رۆشنایی تیۆری مه‌عریفیدا ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی گه‌رمیان و هه‌موو منداله هاوته‌مه‌نه‌کانی ورد بکه‌مه‌وه. به‌هه‌مان شێوه هه‌ول ده‌ده‌م ئه‌وه بخه‌مه‌روو له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتن له‌پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مندالان بۆیه ده‌سه‌لات هه‌موو مندالێک به‌مه‌ترسی و بهموئامهرهچی و گێره‌شێوێن تێده‌گات. هاوکات ده‌بێ ئه‌وه‌ش یاداشت بکه‌م کهگهرمیان و هه‌موو ئه‌و مندالانه‌ی له‌ته‌مه‌نی 10 تا 15 سالاندان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌قریبی به‌هه‌مان شێوه بیرده‌که‌نه‌وه‌و که‌م تا زۆر له‌هه‌مان ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفیدان. من لێره‌دا ناوی گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌جازی له‌بری هه‌موویان به‌کار دێنم و له‌هه‌مان کاتیش‌دا رووداوی چه‌ند خۆپیشاندانێک تێگهل به‌یه‌ک ده‌که‌م بۆ ئههی وێنه‌یه‌کی روونتر پێشکه‌ش بکه‌م
مندال له‌ته‌مه‌نی گه‌رمیاندا هێشتا گیرۆده‌ی دیارده‌ی خودبینیه که‌رێگری له‌وه ده‌کات گه‌رمیان شته‌کان وه‌کو خۆیان ببینێت. مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی کارگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی خودبینی له‌کاتی یاریکردنهکاندا ده‌بینێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زاناکانی تیۆری مه‌عریفی زۆرجار که‌دوو منداڵی ورد له‌گه‌ل یه‌کتردا یاری ده‌که‌ن، هه‌رکه‌سه‌و بۆ خۆی قسه ده‌کات و باسی شتێک ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل یه‌کدی قسه بکه‌ن. واته هه‌ر یه‌ک له‌و منداڵانه باسی بابه‌تێکی جودا یا هه‌مان بابه‌ت ده‌که‌ن و قسه‌کانیان بریتی نیه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانی دیکه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه که‌زیاتر شێوه‌ی مه‌نه‌لۆژێکی به‌کۆمه‌ل وه‌رده‌گرێت بریتیه له‌وه‌ی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانێت خۆی بخاته جێگه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌یه‌وه یا به‌شێوه‌یه‌کی دی ناتوانێت له‌گۆشه نیگای یه‌کێکی تره‌وه گرفته‌کان ببینێت. ئه‌م دیارده‌یه کهبهخودبینی ناوده‌برێت (Egocentricm)لهخودپهرستی یا خۆویستی جودایه‌و نابێت خوێنه‌ر تێکه‌ڵیان بکات. له‌کاتێکدا خۆویست به‌مانای یه‌کێکی خۆویست دێته‌وه که‌ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌کاته‌وه، خودبین به‌مانای یه‌کێک دێته‌وه که‌توانای ئه‌وه‌ی نیه گرفتێک له‌روانگه‌ی یه‌کێکی دیکه‌وه ببینێت، واته بیروبۆچوونه‌کانی خۆی له‌هه‌موو ئه‌وانی دیکه به‌باشتر ده‌زانێت. به‌ڵام گه‌رمیان و رێژوان و منداله‌کانی دیکه‌ش له‌و ته‌مه‌نه ورده‌دا نه‌بوون کهگیرۆدهی مه‌نه‌لۆجی به‌کۆمه‌ڵ بووبن به‌لکو له‌ته‌مه‌نێکی بالاتردا بوون و گیرۆده‌ی شێوه‌یه‌کی له‌شێوه‌کانی خودبینی بوون.
خودبینی چییه
تێرمی ((خودبینی)) لهتیۆرییهکهی ژان پیاژێ – دا که‌له‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی منداڵانه‌وه نووسیویه‌تی باس له‌وه ده‌کات که‌منداڵ توانای دهسنیشاکردن و تێگه‌یشتنی ئه‌و که‌موکورتیانه‌ی نیه کهلهبهشێک له‌په‌یوه‌ندییه دوگانهکانی نێوان سوبژێکت- ئۆبژێکتدا هه‌یه. واته له‌لای ئه‌و جۆره تێکهڵابوونێک له‌نێوان سوبژێکت (خودی خۆی) و ئۆبژێکتدا (بابه‌ته‌کان) هه‌یه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خودبینی منداڵ به‌ئاسانی له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه کاری تێده‌کرێت. بێتوانایی منداڵ له‌خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان له‌گۆشه‌نیگای یه‌کێکی دیکه‌وه، جیاوازه له‌نه‌خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان به‌هۆی که‌می زانست یا زانیارییه‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی دیکه مه‌رج نیه هۆکاری خودبینی له‌لای منداڵ به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت که‌ئه‌و زانست یا زانیاری ته‌واوی پێ نیه. کاتێک مندال تێروانینی بۆ تیۆری رێژه‌یی ئه‌نشتاین یا تیۆری کێشی زه‌وی نیوتن نیه ، مه‌رج نیه ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت کهمندال زانستی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م تیۆریانه پێ نیه، به‌به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی کاتێک منداڵ قۆناغی خودبینی به‌جێدێلێت و پێ ده‌نێته قۆناغی کۆمهلبینهوه (Sociocentrism) ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و دوو تیۆرییه پێ نیه به‌ڵام ئاماده‌یه له‌گۆشه‌نیگای که‌سی به‌رامبه‌ریشه‌وه بیر له‌و بابه‌تانه بکاته‌وه‌و تێروانینی خۆی هه‌بێت.
خودبینی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندنی نوێی مندالدا فۆرمێکی نوێ وه‌رده‌گرێت که‌له‌گه‌ل تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌دا ده‌گونجێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه خودبینی له‌لای کۆمه‌لێک مندالی هاوته‌مه‌ندا به‌چه‌ندین شێوازی جودا ده‌رده‌که‌ون ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه کهمندالهکان ئه‌گه‌رچی له‌یه‌ک تهمهنیشدابن به‌لام به‌ئاستی جیاواز گه‌شه ده‌که‌ن. گه‌رمیان و رێژوان یا هاوته‌مه‌نه‌کانی ئه‌وان له‌ئاستێکی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی هێنده به‌رزدا نین که‌بتوانن هه‌موو شته‌کان وه‌کو خۆیان ببینن و بتوانن له‌گۆشه‌نیگای بهرامبهرهکهشیانهوه تێروانینیان بۆ رووداو به‌سه‌رهاته‌کان هه‌بێت. بۆیه چوون بۆ خۆپیشاندان له‌لای ئه‌وان، مانایه‌کی جیاوازی هه‌یه له‌و مانایه‌ی له‌لای سهربارزو پێشمه‌رگه‌و ئاسایشه سته‌مکاره‌کانی ده‌سه‌لات هه‌یه، چونکه لێره‌دا دوو جیهانبینی جیاواز ناوه‌رۆک بۆ فۆرمی بابه‌ته‌کان که خۆپیشاندان، دیاری ده‌که‌ن. جیهانبینی سه‌ربازه‌کان کهلهقۆناغێکی زۆر بالای کۆمهلبینیدان و جیهانبینی گه‌رمیان و هاورێکانی کهلهقۆناغێکی نزمی خودبینیدان.
سه‌ره‌تا با بزانین جیهانبینی گه‌رمیان له‌چ ئاستێکدایه‌و تێروانینی ئه‌و بۆ گرفته‌کان چۆنه‌و تاچه‌ند توانای بینێکی بابه‌تیانه‌ی بۆ گرفته‌کان و رووداوه‌کان هه‌یه، واته بینینی رووداوه‌کان له‌روانگه‌ی که‌سێکی دیکه‌وه.
گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی له‌م ته‌مه‌ندا توانای ئه‌وه‌بۆ مندال بۆ ده‌ره‌خسێنت که کهلهروانگهی مه‌زه‌نده‌و گریمانه‌کانی خۆیه‌وه بابه‌ته‌کان شرۆڤه بکات و بگاته هه‌ندێگ ده‌رئه‌نجام. خودبینی منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا له‌سه‌ر سێ ئاست به‌رجه‌سته ده‌بێت. یه‌که‌م: مندال توانای ئه‌وه‌ی نیه جیاوازی له‌نێوان مه‌زه‌نده‌و گریمانه‌کانی خودی خۆیدا بکات. دووه‌م: توانای ئه‌وه‌ی نیه جیاوازی له‌نێوان مه‌زه‌نده‌و گریمانه‌کانی خۆی و مه‌زه‌نده‌و گریمانه‌کانی یه‌کێکی تردا بکات. سێیه‌م: توانای ئه‌وه‌ی نیه جیاوازی له‌نێوان ئه‌و مه‌زه‌نده‌و گریمانانه له‌گه‌ل واقیع و فاکته‌کاندا بکات. منداڵ له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌ر ئه‌و بێتواناییه جۆره تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیه‌ک له‌نێوان واقیع و گریمانه‌کاندا ده‌کات که‌له‌بنه‌ره‌تدا جیاکردنه‌وه‌یان زۆر ئاسان نیه. له‌م ته‌مه‌نه‌دا مندال به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گریمانه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م خۆیدا داده‌نێت و کاری له‌سه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له‌گه‌ل واقیعی رۆژانه‌دا ده‌گونجێت یا نا، ئه‌گه‌ر نه‌گونجا ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات وازی لێبێت و گریمانه‌یه‌کی دیکه تاقیبکاته‌وه. به‌زۆریش منداڵ له‌کاتی نه‌گونجانی گریمانه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ واقیعدا ده‌ست ده‌کات بهگۆرانکاری لهگریمانهکهدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل واقیعه‌که‌دا بیگونجێنێت چونکه به‌لای منداله‌وه له‌به‌ر زۆر هۆکار واقیعی رۆژانه شتێکه جێگه‌ی قبوڵه‌و که‌متر گۆرانکاری هه‌ڵده‌گرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌ی گه‌رمیان تێبگه‌ین سه‌ره‌تا ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بین کهمندال هه‌رگیز وه‌کو کاغه‌زی سپی نیه، به‌ده‌ر له‌تیۆری ده‌رونناسی فێربوون کهمندال وه‌کو ئۆبژێکتێک ته‌ماشا ده‌کات ئیدی هه‌موو تیۆریسته هاوچه‌رخه‌کانی ده‌رونناسی و په‌روه‌رده‌ناسی ئه‌وه ده‌زانن کهمندال له‌نزیکه‌ی دوو سالیه‌وه ده‌توانێ بیربکاته‌وه‌و پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌ش له‌لای به‌چه‌ند قۆناغێکدا تێپه‌ر ده‌بێت که‌من لێره‌دا ده‌ره‌فه‌تم نیه له‌سه‌ریان راوه‌ستم، بۆیه هه‌موو ئه‌و گریمانانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه له‌هه‌ندێک له‌میدیاکاندا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتدا هاتووه ره‌ت ده‌که‌مه‌وه. که‌واته ده‌بێ گه‌رمیان وه‌کو هه‌ر یه‌کێکی دیکه گریمانه‌ی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌وه هه‌بێت بۆیه چۆته بۆ ناو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رێکه‌وتیش که‌وتبێته ناو خۆپیشاندانه‌که‌وه ئه‌وه له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختدا گه‌رمیان گریمانه‌یه‌ک یا چه‌ند گریمانه‌یه‌کی بۆخۆی دروستکردووه.
گریمانه‌کانی گه‌رمیان
گریمانه‌کانی گه‌رمیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن بۆ ئه‌م خه‌لکه کۆبوونه‌ته‌وه ؟ بۆ ئه‌م خه‌لکه توره‌ن؟ بۆ ئه‌م خه‌لکه به‌رد ده‌هاون بۆ لقی چوار یا هه‌ر باره‌گایه‌کی دیکه؟ …هتد مرۆڤ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت شرۆڤه بۆ یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌م گریمانانه بکات پانتاییه‌کی زۆری ده‌وێت بۆیه ئێمه به‌خێرایی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ر ده‌بین. به‌لای هه‌موو ئه‌م مندالانهوه که‌شه‌هید کراون، سه‌رجه‌می سه‌ربازو پێشمه‌رگه‌کانی ناو باره‌گاکان بریتین له‌که‌سانێکی کورد‌و دلسۆز که‌ئه‌وان پێیان ئاشنان و له‌م بواره‌دا هیچ گرفتێک له‌ئاراد نیه. به‌لام له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م مندالانه له‌یه‌ک ره‌هه‌ندی توره‌بوونی خۆپیشانده‌ران تێده‌گه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه توره‌بوون نیشانه‌ی نارازیبوونه له‌بارودۆخێک یا شتێک که‌به‌لای ئه‌و مندالانهوه ئێستا یا چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌ئێستا هاتۆنه‌ته ئاراوه. ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفی ئه‌وان و خودبینی له‌لای ئه‌وان رێگره له‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن خۆپیشاندانه‌کان له‌روانگه‌ی گه‌وره‌کانه‌وه ته‌ماشا بکه‌ن، واته من پێم وایه ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه ببینن هۆکاری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌وانی تێدا به‌شدارن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌نده‌لی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له‌ماوه‌ی 20 سالی رابروودا پیاده‌کراون. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وان ناتوانن لایه‌نی گوناهبار له‌م ناداپه‌روه‌ری و گه‌نده‌لیه به‌و روونیه ببینن که‌ئێمه ده‌یبینین.
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی گه‌رمیان گریمانه‌کانی خۆی و ئه‌وانی دیکه تێکه‌ل ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌حوکمی ئه‌وه‌ی جۆره تێکهلوپێکهلیهک له‌نێوان سوبژێکت و ئۆبژێکته‌کاندا ده‌کات، بۆیه گریمانه‌کانی ده‌شێت لهساتهوهخته جیاوازه‌کانی هه‌مان خۆپیشانداندا گۆرانکاری به‌سه‌ردا بێت به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و گۆرانکارییه خێرایانه‌ی به‌سه‌ر رووداوی خۆپیشاندانه‌کاندا هات. ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی دوو ره‌هه‌ندی گرینگی خۆپیشاندانه‌که، واته زه‌مه‌ن و که‌سی گوناهبار یا تاوانبار له‌لای گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌کی مندالانه به‌لام لۆژیکی شرۆڤه‌یان بۆ بکرێت.
بۆیه له‌روانگه‌ی زه‌مه‌نه‌وه گه‌رمیان وابیرده‌کاته‌وه ئه‌مرۆ یا به‌ر له‌چه‌ند رۆژێک ئه‌م سه‌ربازو پێشمه‌رگانه کارێکی خراپیان کردووه که‌بۆته هۆکاری توروبوونی خۆپیشانده‌ران. به‌شێوه‌یه‌کی دی زه‌مه‌نی ئه‌و کاره خراپه له‌چه‌ند رۆژێک تێپه‌ر ناکات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌سایه‌تی گوناهبار له‌لای گه‌رمیان کهلهگریمانهکانی خۆیدا بوونی هه‌یه، ته‌نها بریتیه لهوسهربارزو پێشمه‌رگه چه‌کدارانه‌ی ناو باره‌گاکان و ده‌وروپشتی خۆپیشانده‌ران. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری له‌دایکبوونی جۆره توره‌ییه‌ک له‌لای گه‌رمیان که‌به‌رای ئه‌و ره‌وایه‌تی به‌به‌شداریکردنی لهخۆپیشاندانهدا پێده‌به‌خشێ. به‌شداریکردنی گه‌رمیان وه‌کو به‌شداریکردنی گه‌وره‌کان نیه به‌لکو بریتیه لهپرۆسهیهک بۆ گه‌ران به‌دوای ولامه نادیاره‌کاندا. من هه‌ول ده‌ده‌م له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا شرۆفهیهک بۆ هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌م.
فایه‌ق سه‌عید