چاوەڕوانی …. ناسك حسێن
ژیان بۆ من ژەهرێکی کوشندەیە بێ تۆ
هەموو دەمێ ئەم سوتێنێ
ڕۆژانە ئەم کاتە سەد پاڕچەوئەم شکێنێ
جاوەڕوانی دەستی تۆم
بێ لەم محنەتە دەرم بێنێ
چاوەڕووانم ئەی ئەو کەسەی من تەنها هەر تۆم هەی
تا لەم غوربەتە ڕۆحم بە دیاری بۆ بێنێ
مەگەر تەنها بۆنی هەناسەیەکی تۆ بێت
هەناسەیەك بە من بدات
ئەم زامەی من ساڕێژبکات
یان پەنجەکانی سۆزی تۆبێت
خۆیان بەڕوخساری شێواوی منا بێنێت
سۆزێك بداتەوە ڕۆحم
کەی دێی ئازیز؟..
چاوەڕێتم دەوەرە تا ماوم
تادڵ لە لێدان نەکەوتوە
تا بۆ یەك جاریش بێت بت بینم
تا بە بینینی نیگایەکت سۆمای چاوم ڕۆشنبن
تائەشقت جارێکی تر سەراپای ژینم داگیر کات
وەرە لەم حەسرەتی غەریبیە دەرم کە
وەرە تەنیایم برەوێنەوە
وەرە من لێرە نامۆم
تەنەنەت لە خودی خۆم
ئەی ئەزیزم ئەزانم کە تۆ نایەیەت
تۆ دابڕانت هەڵبژاردوە
بەجێت هێشتوم…..
بەجێت هێشتوم لە گەڵ کۆڵێك خەما
ئیتر توانام نەماوەو کۆتایمە!!..
تا کەی چاوەڕێبم ؟
مەرگ چنگی لەیەخەم گیرکردوە
دوا ساتەکانی ژیانمە
چاوەڕێتم ..
گەر مردیشم تۆ هەر نەهاتی
بە مردویش هەر چاوەڕێتم
گەر هاتی ئەوسا فرمێسکم بۆ مەڕژێنە
چەپکێ گوڵە مێخەکی سوربێنە
مۆمێك داگیرسێنە
پەنجەکانت بە ڕوخسارما بێنە
بۆنی گوڵاوی هەناسەکەت بەسەر گیانما بپرژێنە
تاکو ڕۆحم شاد بێت بە بۆنی گوڵاوی هەناسەکەت
وەرەو ئەم داوایەم بەجێبینە
چاوەڕێتم دڵی مردو مەشکێنە
بەڕۆحی مردوم ئەت بینم ، ڕۆح نامرێ
ڕۆح نامرێ جاوەڕێتم …. چاوەڕێ