داواکارین له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر ڕێگای خۆپشاندان له‌هاوڵاتیان نه‌گرن
بیست ساڵ پێش ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ڕووی سته‌می تاک ده‌سه‌ڵاتی حزب ودیکتاتۆریه‌ت هاته ده‌ست. له‌و کاته‌وه تا ئه‌مڕۆ , سه‌باری سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن له‌بواری جیا جیادا,که‌جی جارێکی ديكه کێشه‌و قه‌یرانی قوڵ له‌نێو ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی و له‌نێو ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی سه‌ریان هه‌ڵداوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵات نکوڵی له ڕه‌وایه‌تی داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان نه‌کردووه، دانی به‌قه‌یران و کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان داناوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه مایه‌ی گومان و پرسیاربێت, بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر , بۆجى رێگای خۆپشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین له خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌گرن؟ بۆ ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت ده‌که‌ن؟ به‌گوێره‌ی یاسا هه‌ر تاقم و گروپێک و حزبێک و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک مافی خۆپشاندانی هه‌یه، که‌چی ڕێگا له‌دانیشتوانی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک هه‌ولێر ده‌گیرێت , خۆپشاندان بکات. له یاسای ژماره (11) ساڵی 2010 رێکخستنی خۆپشاندان له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراق. که له 3/11/2010 له‌لایه‌ن په‌رله‌مان ده‌رچووه، هاتووه:
له ماده‌ی دوو بڕگه‌ی (یه‌ک و دوو) ده‌ڵێت
1- خۆپشاندان مافێکی ده‌ستووریه‌و به‌پێی یاسا پیاده‌ده‌کرێ.
2- نابێ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه پیاده‌کردنی مافی خۆپشاندان قه‌ده‌غه بکرێ.
له‌ماده‌ی شه‌شیشدا ده‌ڵێت
نابێ که‌س له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ناچاربکرێت له‌خۆپشاندانه‌که‌دا به‌شداری بکات یا نه‌کات.
هه‌روه‌هاله هۆکاری ده‌چوونی ئه‌ویاسایه‌ش، له‌په‌رله‌مانی کوردستاندا هاتووه، که‌پێشتر ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم به‌بڕیاری ژماره (17) ی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رچوێنراوه، ده‌ڵێت:
(له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپشاندان مافێکی ده‌ستووریه بۆ مسۆگه‌رکردنی وه‌دی هێنانی ژیانی دیموکراسی و پاراستنی وه‌رسوڕان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وڕێزگرتن له‌ئازادیه‌کان ومافه‌کانی مرۆڤ و له پێناو مسۆگه‌رکردنی گوزارشت کردنی جه‌ماوه‌ر له‌ڕای خۆی و پیشاندانی خواستی ڕه‌وای به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه وڕاسته‌وخۆو دوور له‌پشێووی نانه‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وتایبه‌ت له زه‌ره‌رو زیان و ره‌چاوکردنی پره‌نسیپ وڕێساکانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ماف و ئازادیه‌کان و، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌ڕێکخستنی خۆپشاندان ومانگر‌تن و په‌ناگیری نیه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا), ئه‌مه‌و چه‌ند بڕگه ى ديكه نێو ياساكه, نه‌ك فه‌رامؤشكراوه‌و كارى پێنه‌كراوه, به‌لكو ته‌واو پێچه‌وانه كارى پێكراوه, به‌مه‌ش ياساكه له ئامانجى خۆى دوورخراوه‌ته‌وه,
به‌واتایه‌کی تر ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر به ڕێگا گرتنیان له سازدانی خۆپشاندان کارێکی نایاسایی ونا ده‌ستوری په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، ئه‌و مافه ده‌ستوریه‌ش له‌هاوڵاتیان زه‌وت ده‌که‌ن, ئه‌مه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر ئه‌م ڕێگا ليگرتنه ، ده‌بێته مایه‌ی وه‌دی نه‌هێنان و ئیفلیجکردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی و هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و به‌شدار پێ نه‌کردنی هاوڵاتیان له‌بڕیاری سیاسی، ئه‌نجامه‌که‌شی به‌پوکاندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ته‌واو ده‌بێت، ئامانجى گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ و پێشکه‌وتوو , ته‌نیا له‌دروشمه بریقه‌داره‌کاندا بوونی ده‌بێت. ڕێگه‌گرتن له‌ڕا ده‌ڕبڕینی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی، که‌هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه. وه‌ك گه‌نده‌ڵی سیاسی، دارایی، هه‌روه‌ها نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌ر ئاسته‌کانی بژێووی و داهات و خزمه‌تگوزاری, به پێشێلکردن و زه‌وتکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیيه‌کانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئێمه تا ئێره هیچ ئیزافه‌یه‌ک و سه‌رنجێکی خۆمان نه‌خستۆته روو، ئه‌مه ته‌نیا خستنه‌ڕوو و شێکردنه‌وه‌ی یاساکه‌يه, كه واده‌ڵێت.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌يه‌وه, ئێمه‌ش وه‌ک خه‌مخورانی شاری هه‌ولێر, ده‌مانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ربێت و ئه‌و مافه‌ش به‌خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ڕه‌واببینرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێریش له‌گۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی هه‌رێمه‌که‌ماندا ، به شيوه‌يه‌كى بۆزه‌تيفانه توانا‌و کاریگه‌ری هه‌بێ و جێ په‌نجه‌ی له پرۆسه‌ی به‌دیموکراسیکردن و وه‌دیهێنانی گۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دیاربێ, وابزانین ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سیاسی هه‌ولێریش، چ وه‌ک پارێزگا چ وه‌ک (پارتی دیموکراتی کوردستان)، وا تينه‌گه‌ن دانیشتوانی پایته‌خت گۆشه‌گیره‌و خۆيان له پرسه نیشتمانیه‌کان به دوور ده‌گرن. بۆيه ئه‌گه‌ر خۆتان به‌خه‌موورو دڵسۆزی شاره‌که بزانن , ده‌تانه‌ویت شاری هه‌ولێریش چ وه‌ک پایته‌خت چ وه‌ک دانیشتوانه‌که‌ی وه‌ک هه‌ر پایته‌ختێکی ئه‌م جیهانه, نموونه‌ی زیندوویه‌تی و پێشه‌نگی سیاسی بێت, چونکه نالوژیکیه ئه‌مڕۆ پایته‌ختێکی یه‌ک ملیۆن که‌سی هه‌ست به‌كێشه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی نه‌کات. له‌کاتیکدا سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی (پ،د،ک) ڕاستی بوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی دووپات بکه‌نه‌وه و داوای چاره‌سه‌ریشی بکه‌ن!!
جگه له‌مه شاری هه‌ولێر وه‌ک هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان ده‌نگی جیاواز‌و ڕای جیاوازی تێدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێرێش له ئه‌نجامی په‌سندکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان له (25/7) دانيان به‌و ڕاستیه داناوه . که‌واته به بۆچوونی ئێمه ڕای جیاواز بوونی له‌هه‌ولێر هه‌یه ، ئه‌م ڕاجیاوازانه‌ش مافی خۆیانه په‌یام و داخوازای و ناڕه‌زایی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات. بۆیه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمی و چالاکوانی مه‌ده‌نی و خه‌مخۆرانی شاری هه‌ولێر له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا، داواکارین له وه‌زاره‌تی ناوخۆله هه‌ولێرو ده‌سه‌ڵاتی (پ،د،ک) ، که‌ڕێگا له‌خۆپشاندانی جه‌ماوه‌ری و چالاکی سیاسی له‌به‌رده‌م هیچ که‌سێک و گروپێکی شاری هه‌ولێر نه‌گرن. هه‌روه‌ها داواکارین بارودۆخی شاره‌که‌مان ئاسایی بکرێته‌وه و دیارده‌ی چه‌کداری و ترس و تۆقاندن نه‌مێنێت و ڕێگا له ميدياكان نه‌گیرێت، له‌ڕوماڵکردنی سه‌رجه‌م چالاکیه‌کانی شاره‌که‌ماندا، هه‌روه‌ها داواكارين به‌زووترین کات ره‌وشى گشتى هه‌ولێر و ته‌واوى شار‌و شارؤچه‌كانى هه‌ريمى كوردستان ئاسایی بکريته‌وه و ده‌رگاى زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین واڵابكريته‌وه، چونکه ئێمه ئه‌وه به‌غه‌درێکی زانستی و رۆشنیری گه‌وره ده‌زانین که ده‌رهه‌ق به‌شاره‌که‌مان ده‌کرێت.
به‌ڕێزان ئیمـه له‌گه‌ڵ خۆپشاندانی هێمن و مه‌ده‌نى دوور له توندوتیژین، جا ئه‌و توند‌و تیژیيه له‌هه‌ر لایه‌ک بێت. ئێمه له‌گه‌ڵ خۆپشاندانیكين كه له‌چورچیوه‌ی یاسا‌و ڕێساکاندا بێت. به‌ڕای ئێمه به‌ردگرتن و تیکشکاندنی هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌كى شاره‌كه‌مان، به‌ده‌ستدرێژی ده‌زانین بۆسه‌ر موڵکی گشتی , هه‌روا ته‌قه‌كردنيش له خۆپشانده‌ران به تاوانيكى گه‌وره ده‌زانين, ئێمه هه‌موو لايه‌ك دڵنیا ده‌که‌ین که‌هه‌ناسه‌ی ئازادانه‌ى خه‌ڵکی سه‌رشه‌قام له‌به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌وپرۆسه‌ى ديموكراسى و چاكسازييه ، هه‌رڕێگرو له‌مپه‌رێ که له‌م نیوه‌دا هه‌ڵتانناوه , ده‌بێته هۆی زیاتر گرژی وگوشاری توندتر‌و په‌نگخواردنه‌وه‌ی تووره‌یی زیاتری خه‌ڵک. به‌ڵام کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌قام و زانکۆ‌و فه‌رمانگاکان له‌ڕووی خه‌ڵکی ناڕازی و گوێگرتن له‌داخوازی وخه‌مه‌کانی، ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ بنیادنانی پردی پێکگه‌یشتنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی دایا‌لۆگی نیشتمانی حه‌قیقی له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و هێزه سیاسیه‌کاندا.
ناو بيشه نيشته‌جيی
1- ئومێد عیسا (ڕه‌وه‌ز) پێشمه‌رگه‌ی دێرین سوید
2- بنار سلێمان علی کارمه‌ند و چالاكوانی بواری ژنان سوید
3- ده‌شتی سلێمان علی چالاکوانی سیاسی وکه‌لتووری سوید
4- سه‌ید که‌مال کاکل پێشمه‌رگه‌ی دێرین سوید
5- خاليد شه‌يدا شاعیر‌و نووسه‌ر ئه‌لمانيا
6- خه‌لیل عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر.
7- دارا ئه‌حمه‌د بێکه‌س کارمه‌ندی دیبلۆماسی سوید
8- دکتور دانا سه‌عید سوفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر.
9- دڵشاد مه‌جید نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس سوید
10- دلۆڤان محمد سه‌رسپی وه‌رگێر ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
11- ديار عزيز شه‌ريف نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس هه‌ولير
12- رابه‌ر ته‌لعه‌ت چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ولێر
13- ڕێبوار سیوه‌یلی مامۆستا‌و سه‌رۆکی به‌شی فه‌لسه‌فه له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین
14- دکتۆر سلیمان جه‌عفه‌ر محمه‌د مامۆستای کولێجی زانست له زانکۆی سه‌لاحه‌دین.
15- دکتۆر سه‌روه‌ر عبدالرحمن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر.
16- سه‌لاح مه‌زن رۆژنامه‌نوس و چالاكوانى مه‌ده‌نى هه‌ولير
17- سوداد ڕه‌سول نووسه‌ر به‌ریتانیا
18- شۆرش سه‌ید مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
19- عه‌لی سیرینی نووسه‌ر ئوسترالیا
20- عه‌لى مه‌حمود چالاكوانى مه‌ده‌نى هه‌ولير
21- فه‌هه‌د گرده‌وانى نووسه‌ر سويد
22- کاروان کاکه‌سوور چیرۆکنووسو نووسه‌ر دانیمارک
23- گۆران ئازاد حه‌مه‌گه‌محان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ولێر
24- دکتور مه‌غدید سه‌پان مامۆستای به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سه‌لاحه‌دین
25- موزه‌فه‌ر سه‌ید سابیر چالاکوانی سیاسی و که‌لتووری نه‌رویج
26- نه‌جات ڕۆستی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕۆژنامه‌وان سلێمانی
27- نه‌جيبه عومه‌ر جالاكوانى بوارى ژنان هه‌ولير
28- هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن نووسه‌ر سوید
29- هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د نووسه‌رو شاعیر سوید.
30- هێمن ئه‌نوه‌ر جالاكوانى مه‌ده‌نى هه‌ولێر
31- هێمن فه‌ريد جالاكوانى مه‌ده‌نى هه‌ولير
32- یوسف مه‌نتک ڕۆژنامه‌نووس ئه‌ڵمانیا
تێبینی/ ناوه‌کان به‌گوێره‌ی ئه‌لف وبێی کوردی ڕێزکراوه.
27/3/2011
یه‌کشه‌مه