
شیعر بۆ چێژ و جوانی، چێژ و جوانی بۆ هه‌موومان
1
له نێوان بوون و هه‌قیقه‌تدا بیری مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ر بار و بوار و ئاراسته‌ی خۆبوونی وه‌رده‌گرێت، له‌ناو دوو كه‌وانه‌ی هه‌میشه ئاماده‌ی سه‌رسامبوون به‌ره‌و ئامانجی تایبه‌ت ده‌ڕوا و خۆی له‌ناو چڕكردنه‌وه‌ی كات و شوێن و بێ گه‌ردكردنه‌وه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كات. خودی پاراو و بێگه‌رد و گه‌شاوه‌ی دابه‌شی سه‌ر هه‌موو جوانییه‌كان ده‌بێت و ختووكه‌ی ڕسكانیان ده‌دات. جوانی گشتێكه پارچه پارچه ناكرێت، هه‌موومان پێویستمان پێیه‌تی و ئاسووده‌ییی هه‌میشه‌ییمانه. به‌رهه‌مهێنی جوانبه‌خش هه‌ست و سۆز و خه‌ون و بیر له ڕێگای وشه و وێنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ و ببڕای ببڕیش ئاماده نییه خۆی له‌پاڵا ده‌سه‌ڵات و گرووپی هه‌ڵه‌شه و خۆبژیێن و دیكتاتۆر ڕابگه‌یه‌نی و ڕسته‌كانی بكاته‌وه.
سروشتی كه‌سایه‌تی و گیانی پڕه له به‌دوادا گه‌ڕان بۆ داهێنان و به‌گه‌رمی داده‌گیرسێ. شوێنی مرۆڤ له ژیان ده‌دۆزێته‌وه و ده‌ستنیشانی ده‌كات، بۆچوون و بیروڕای كه‌سی باش بیركه‌ره‌وه له لێك حاڵی‌بوون و خه‌یاڵی جووڵێنه‌ری ده‌ق ده‌چێنێت و دید و دیدگا و شێوازی، فۆرمی فره پێوه‌ندی وه‌رده‌گرێت.
نهێنییه‌كان بیركردنه‌وه دروست ده‌كه‌ن. هیچ شتێك بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی له ڕێگای به‌رهه‌مهێنانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه و خۆی به تیشكۆی جوانبه‌خشییه‌وه خه‌ریك ده‌كات، مه‌حاڵا نییه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌یخوڵقێنێت گه‌ردوون و هه‌موو شته‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌ناو ئه‌و گه‌ردوونه‌دا هه‌میشه شته‌كان له‌پێناو ئاماده‌كردنی بوون و هه‌قیقه‌تدا بۆ مرۆڤ ده‌بن به سێبه‌ر و هه‌تاوی فریا و یارمه‌تیی یه‌كتری ده‌ده‌ن بۆ پێكهێنانی شته‌كان. هاوسه‌نگی پێداویستییه‌كانی ژیان له‌وه‌وه ڕاده‌گیرێت.
گه‌ردوون بۆ پێكهێنانی شته‌كان، بۆ گشت مرۆڤ و كۆمه‌ڵگایه‌ك ناوه‌ندێكی هاوبه‌شی هه‌یه. له‌به‌كه‌ڵكترین شێوه‌دا بیری پێ ده‌كاته‌وه و ده‌یڕسكێنێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جیاكاری خوڵقاندن و به‌خششی كولتووری گشتی و كه‌سی. ڕۆژگار، ڕۆژگاری داهاتوو نییه، بگره ده‌چێته تێكڕای سه‌رده‌م و كات و هاوده‌قی پێك ده‌هێنێت، شته‌كانیش ده‌كات به ئاماژه له هه‌ستیاری بیری مرۆڤی به‌رهه‌مهێن، به‌رانبه‌ر پرسیاره گرینگ و كاریگه‌ره‌كانی بوون و هه‌قیقه‌ت ئاگادارمان ده‌كاته‌وه. ده‌شبێت به‌و بڕوایه‌مان بگه‌یه‌نێت ئه‌و پرسیارانه‌ی كارلێك له‌گه‌ڵا ئه‌فسانه و داستان و به‌یت و مێژوو و ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌كه‌ن له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه‌موكوڕییه‌كان له چیدا ئاشكرا ده‌بن، په‌یدا بوونه‌كانیش چین.
بوون و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای شته‌كان پێوه‌ری مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و هه‌موو شته‌كانه نه‌ك هه‌قیقه‌ت. جیاكارییه‌كانی نێوان بوون و هه‌قیقه‌ت پێویسته به‌رده‌وام به كاریگه‌رییه‌كی زۆره‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و كاریگه‌ری خۆی بسه‌پێنێ. هه‌وڵه‌كانیش بێ ئومێد نه‌بن. هه‌قیقه‌ت بینینه، بوون بیركردنه‌وه‌یه له بینین و ئه‌فسوونی ژیان. دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای شته‌كان بنه‌مای ژیانی به به‌رهه‌م و ئاره‌زوویه‌كی به‌رده‌وامه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نوێبه‌خشی و جوانبه‌خشی. هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌م دۆزینه‌وه‌یه‌وه ده‌بێته ئه‌زموونێكی خاوه‌ن كاركردن له‌سه‌ر مۆتیڤه هونه‌رییه‌كان و ماناداریان ده‌كات، هه‌روه‌ها ختووكه و چه‌شه‌ی ئه‌وی دیكه ده‌دات بۆ جیاكاری خوڵقاندن.
ئازادكردنی نووسین، جووڵه‌یه‌كی هه‌میشه‌یییه، كه بیركردنه‌وه په‌یدای كردووه. زۆر وێستگه هه‌ن جوانبه‌خش تێیدا هه‌ڵوه‌سته ده‌كات و ده‌وه‌ستێت و ده‌كه‌وێته باری لێوردبوونه‌وه و تێڕامانی كارا و دوورودرێژ و قووڵبین، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك وێستگه‌یان ورووژێنه‌ر و دیاری كراوه، ده‌توانین قسه‌ی تێدا بكه‌ین. هیچ شتێك له‌م بوونه‌دا نوێ نییه تا مرۆڤیش دۆنایدۆنی گیانێكی به‌ر له خۆیه‌تی. ژیان منی دووباره كردووه‌ته‌وه و ده‌بێت قسه‌ی ئه‌م دووباره كردنه‌وه‌یه‌ی خۆمم هه‌بێت و بیكه‌م، به‌ڵام وه‌ك خۆم و خۆم له‌گه‌ڵا خۆمدا، ئه‌م خۆم له‌گه‌ڵا خۆمدایه له‌ناو دووكه‌وانه‌ی هه‌میشه ئاماده‌ی دۆخگۆڕین ئازادی ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت و كه‌ره‌سته‌كانی گوزارشتكردنی خۆی ده‌ناسێت. ئه‌م پێوه‌ندییانه‌ی هه‌سته‌كانی كه‌سی جوانبه‌خش له‌گه‌ڵا پانتاییی فۆرمی فره پێوه‌ندی و فره بنیادی و فره ترپه و ئاوازی ده‌ق دروستی ده‌كات بانگهه‌ڵدانی نوێبه‌خشی نییه، بگره به‌دیهێنانی نوێبه‌خشییه.
نوێبه‌خشی گه‌شه‌كردنێكی سه‌رتاپاگیرییه، له ئه‌فسوونی كراوه‌ی بوون و ژیانی مرۆڤ، بار و بوارێك ده‌كاته‌وه بۆ شكاندنی گه‌ماڕۆی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگا. ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش ده‌ناسێت كه نوێكردنه‌وه‌ی بیر و كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سووڕێنێت، هه‌ستی گۆڕانكاری كاریگه‌ر ده‌هێنێته ناو هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی ژیانمانه‌وه. ژیانێكیش نوێبه‌خشی به‌رهه‌م بهێنێت سه‌ر به بیرێكی خوڵقێنه‌ره و بینینێكی ته‌واوه بۆ گه‌ردوون و پێكهێنانی شته‌كان. نوێبه‌خش هه‌میشه هه‌وڵا ده‌دا ژیان له بینینی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی ژیاوه ده‌ستكاری بكات و بیروڕاكانی بۆ گۆڕان بخاته گه‌ڕ. جوانی له چاوی كۆمه‌ڵگا زیاد و به‌پیت بكات و پاشخاپه‌رۆكی داهێنان بسڕێته‌وه، یان لانی كه‌م به‌لای بنێت.
زمان به شیعر ده‌ستی پێ كردووه و خۆی ناساندووه، بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ته‌ندروستییی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشانه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌م نیشانه ئاده‌میزادییه به‌شێكی ده‌بێت له‌بیر و بیركردنه‌وه‌ی منیش‌دا بڕسكێت و لێكدانه‌وه‌یه‌كم هه‌بێت بۆ ڕسكان و گواستنه‌وه و كارپێكردنی.
شارستانییه‌تی بوونیش له ڕێگای هۆشێكه‌وه بۆ هۆشێكی دیكه به‌رده‌وامی داهێنان به ده‌ست ده‌هێنێ. گۆڕانه یه‌ك به دوای یه‌كدا هاتووه‌كانی نێوان كه‌سایه‌تیی داهێنه‌ر و كۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌بێ مه‌یل و ئالووده‌بوونی نه‌مرییی و به‌رز فڕێنێكی ئێجگار زۆر له پێناویدا، مرۆڤ ناتوانێت گوزارشت و داهێنان له جوانییه‌كانی ژیان بكات و بچێته ناو به‌رده‌وامییه‌وه. داهێنان خۆی وزه‌یه‌كی شاراوه و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستییه، بوون ده‌دۆزێته‌وه و ئاشكرای ده‌كات. ده‌چێته ناو كرۆكی كارتێكه‌ره ڕۆشنبیری و كولتوورییه‌كان. له‌باره‌ی شتێكه‌وه قسه ده‌كات كه، گه‌ردوون و مان و له‌ناوچوونی ته‌واوی سه‌رزه‌مینه و ده‌بێته ناوه‌ند. وه‌ك بنه‌ڕه‌تێك، بۆ ئه‌و دامه‌زراوه ڕۆشنبیرییانه‌ی بوون به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له‌سه‌ری داده‌مه‌زرێن، له‌ڕێگای جوانییه‌وه درێژه به به‌خشش ده‌ده‌ن، وه‌ك پێویستییه هه‌ستییه‌كان ده‌ڕۆن به‌ڕێوه و مه‌شق ده‌كه‌ن، مه‌شقی به‌رده‌وام بیر تیژ ده‌كات و له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا پێویستمان پێی هه‌یه. ئاماژه‌ی كارا و گرینگه به دوایدا ده‌چین بۆ پێوانه‌كردنی پاشه‌ڕۆژ، له‌هه‌مان بار و بواریشدا بوێریی چوونه ناو و قسه له‌باره‌وه‌كردنی.
به‌رهه‌مهێنی جوانبه‌خش، بینینی خه‌ونی بۆ ژیان، هه‌سته‌كانی ڕازاندووه‌ته‌وه و ئارامییه‌كی تێدا به‌دی ده‌هێنێت، كه‌شه ده‌روونی و پێشهاته‌كان به ئاستێكی هونه‌ری و كاریگه‌رییه‌كی ئاشكرا ده‌گوازێته‌وه بۆ واقیعی نووسین، كه برینی كاریگه‌ری شه‌ڕی خۆبه‌خۆ له گه‌ڕه‌كه‌كاندا دید و دیدگا و قووڵبینی مرۆڤی كوردیان شێواند و جوانی و توانا و به‌هره‌یان كوشت و په‌یوه‌ستبوون به ژیاندۆستی و شه‌یداییان تا ڕاده‌ی له‌ناوبردن كز كرد.
به‌رهه‌مهێنی جوانبه‌خش ناچار بوو به‌رهه‌م وه‌ك ئامراز و ئامانجی كاریگه‌ر بۆ ژیاندنه‌وه‌ی جوانی و توانا و به‌هره به‌كاربهێنێت و چاكه بناسێت. له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕۆژانه‌ی من تێیدا ژیاوم و شیعرم نووسیووه زۆر ڕوون و ئاشكرا نه‌بووه. بووژێنه‌ره‌وه‌ی جوانی و توانا و به‌هره له خه‌ونێكدا له هێلكه‌ی سه‌مه‌نده‌ر ترووكا. خوداوه‌ند به هێزی به‌خشنده‌یی بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسمان به‌رزی كرده‌وه تا فێری بلیمه‌تی و په‌رجووی به‌رزایی و گه‌یشتن به به‌هه‌شتی بكات. سه‌ره‌تاكانی هه‌ستپێكردن بنووسێته‌وه. شیعر بۆ چێژ و جوانی، چێژ و جوانی بۆ هه‌موومان، چێژ و جوانی ئه‌و ڕووداوه‌ن له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا ڕووده‌ده‌ن و هه‌ستی سست بوو له مرۆڤدا چالاك ده‌كه‌نه‌وه. له‌م كرده‌وه و كرده‌یه‌دا شیعری پاراو و بێگه‌رد ده‌دۆزێته‌وه، شیعری بووژێنه‌ره‌وه‌ی جوانی و توانا و به‌هره. هیچ بووژێنه‌ره‌وه‌یه‌كی جوانی و توانا و به‌هره‌ش لێڵا و ناڕوون نانووسێت. زاڵه به‌سه‌ر ئاگاییی نووسین و ئامرازه‌كانی گوزارشتكردن و كاكڵی مه‌به‌ست. وه‌رگر بانگهێشت ده‌كاته سه‌ر خوانی فره بنیادی و فره پێوه‌ندی و فره ترپه و ئاوازی و فره ده‌نگی خۆی، بۆ وه‌رگرتن و چێژ و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
2
مرۆڤ یه‌كه‌مجار كه به‌هره‌ی گوزارشتكردنی تێدا ئاشكرا بوو له خانه‌ی شیعردا جێی كردووه‌ته‌وه، بۆ مانه‌وه‌شی له‌م خانه پیرۆزكراوه‌یدا هه‌میشه قوربانی له ئه‌ژمار نه‌هاتووی داوه و هێڵه ئه‌فسوونییه‌كان و چالاكیی درێژ كردووه‌ته‌وه. زمانیش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی پڕ جووڵه بوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه. گیانی لێوڕێژ له شه‌پۆلدانی له ئاراسته‌كراوه سڕكه‌ره‌كان ڕاپسكاندووه و پاراستوویه‌تی، هێز و ئاماژه‌ی خستووه‌ته وێستگه و سه‌كۆی داهێنانه‌كانی. پێوه‌ندی نێوان مانا و شیعرییه‌تی له‌ناو فۆرمی فره پێوه‌ندی به‌ستووه و شكۆی داوه به گوتن و زمان.
زمان كه‌ره‌سته و به‌خششێكی خودایییه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ربڕین و هێزی گیانی ده‌دات به‌خۆویستی و خوڵقاندنی شیعرییه‌ت و مانا له‌ناو زمان و جوانیدا. زمان و جوانی ڕووبه‌رێكن خود و خه‌یاڵا خۆش ده‌كه‌ن و بیریان تێدا ده‌كرێته‌وه، ئاست و جیاكارییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
هێمای دره‌وشاوه زۆرن، كه توانا و بوێریی نه‌خێریان تێدایه، سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ر بووونه و بوونه‌ته قوربانی شیعری پاراو و بێگه‌رد. هه‌موو په‌یامێكیان له شیعره‌وه بۆ شیعرییه‌ت هێناوه. په‌یامیش جگه له شیعری پاراو و بێگه‌رد بۆ شتێكی دیكه نییه. ده‌یانه‌وی له‌ڕێگای ئه‌م په‌یامهێنانه‌یاندا گوزارشت له بارێكی ده‌گمه‌ن، ئاوێته به جووڵه و وێنه‌ی ناوازه و شایان بكه‌ن.
ته‌نیا شیعری پاراو و بێگه‌رد، له‌سه‌رچاوه‌ی خود و خه‌یاڵه‌وه بنه‌چه‌ی ڕٍاسته‌قینه و به‌های هونه‌ری وه‌رده‌گرێت و بۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه‌ی گه‌مه مه‌حاڵییه‌كان ده‌دات. تانوپۆی فۆرمی فره پێوه‌ندی خۆی تۆكمه و پته‌و پێك ده‌هێنێت. هه‌موو بوون ده‌خاته ناو پرسیاری خود و خه‌یاڵه‌وه، ته‌نیا خود و خه‌یاڵیش هونه‌ری پاراو و بێگه‌رد ده‌خوڵقێنن و بڕوا به گفتوگۆی هه‌ستیاری ده‌هێنن.
كێشه‌ی نێوان شاعیر و ڕه‌ها هه‌ڵبژاردنی په‌ڕگیرییه و شیعر ده‌كات به پاراو و بێگه‌رد. هه‌موو په‌له‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب: په‌خشان، شانۆگه‌ری، چیرۆك، ڕۆمان…. تاد، ته‌واو ژیری ده‌یانجووڵێنێت و بزووتنه‌وه‌یه‌كی وریاكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رین. له ڕێگای ئه‌م جووڵانه‌شیدا جۆرێك تێكه‌ڵی دێته ناوه‌وه. هێزی ده‌ستی، هاوسه‌نگی تێك ده‌چێت و ڕه‌هایی و پاراوی له ناخ و بیركردنه‌وه‌یدا ده‌بێته پاشخاپه‌رۆكێكی بێزراو. جومگه‌كانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ر و قوربانییه‌كانی شیعری پاراو و بێگه‌رد له‌به‌ریه‌كدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌چێته ناو پێزانینه به‌ئاگاكان و ده‌ربڕینی فریوده‌ر له پێناو ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراودا، بینای كولتووری خۆی پێك ده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵا كولتووری ئه‌وی دیكه‌دا ده‌كات. له هه‌موو كارێكی ڕۆشنبیری گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵا ئه‌وی دیكه‌دا له سوودگه‌یاندن به‌ده‌ر نییه. ته‌نیا له شیعردا زه‌ره‌رمه‌ند و هه‌ڵه‌به‌ره. به‌هۆی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی هێزی كه‌سێتی ون ده‌بێت، ونبوونێك كه دۆزینه‌وه‌ی ده‌بێته جۆرێك له مه‌حاڵا.
جوانی شێوازێكه بۆ بیركردنه‌وه. هه‌یه له كه‌ش و هه‌وا هه‌ستییه‌كانیدا جوان بیر ده‌كاته‌وه، كه‌چی له هه‌نگاوێكی نزیكدا ئاماده ده‌بێت بچێته ناو خۆ هه‌ڵبژاردنی لیستێك كه حزبێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و كارپێكردنی خۆی ئاماده‌ی كردووه و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ ژماره‌یشی له‌په‌نادا كردووه به قه‌ڵای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و دابه‌شی سه‌ر ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و گوێڕایه‌ڵا و به‌رفه‌رمانه‌كانی خۆی ده‌كات. هه‌ركه‌سێك پێودانگێك بۆ كه‌سایه‌تیی خۆی دانه‌نێت، گه‌وره‌یی نه‌خێر له ده‌ست بدا و ملكه‌چ و ئاماده‌ی به‌ڵێ بێت بۆ هه‌میشه‌یی به‌ختیاریی گیانی دۆڕٍاندووه. ملكه‌چكردن بۆ ده‌سه‌ڵات، ژیان و شێوازی بیركردنه‌وه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڕۆتین و نووسینه‌كانت نابن به‌سه‌رچاوه‌ی پاراو و بێگه‌ردی هونه‌ر.
شیعر بۆ چێژ و جوانی، چێژ و جوانی بۆ هه‌موومان، چێژ و جوانی ئه‌و ڕووداوه‌ن له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن و هه‌ستی سست بوو له مرۆڤدا چالاك ده‌كه‌نه‌وه. شیعری پاراو و بێگه‌رد ئه‌ی به‌ختیاریی به‌هره‌وه‌رانی سه‌ر زه‌مین. مێژووی خۆ دروستكه‌ر له‌خاڵێكدا كورت ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته تیشكۆ و بوێری ئه‌وه بكات بڵێت نه‌خێر. نه‌خێر پرۆژه‌یه‌كه بۆ جوان بیركردنه‌وه. جوان بیركه‌ره‌وه جووڵه‌ی سروشت هاوتا ده‌كات به جووڵه‌ی ئازادیی مێشك و هۆشمه‌ندی. بیركردنه‌وه‌ش وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له پێناو خۆدۆزینه‌وه و خۆبوونی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه تێكه‌ڵه له بڕیاری ناوه‌وه‌یدا، پێوه‌ندییه‌كانی هونه‌ری نووسین و جوانی و ڕه‌های ڕاگرتووه، كه شیعری پاراو و بێگه‌رده. له ده‌ره‌وه‌ش له‌ناو تاكتیك و زانیاریدان به حزب و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و گوێڕایه‌ڵی و به‌رفه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدایه، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌شێك له دیكتاتۆریه‌تی به‌جووڵه و وێنه‌وه له‌ناو خۆیدا په‌روه‌رده كردووه.
شیعری پاراو و بێگه‌رد ئه‌ی پاكیزه‌ی دووه‌م، له‌گه‌ڵا یه‌كه‌م هه‌ست به ئارامی كردنی ده‌روونی به‌رانبه‌ر دیمه‌نی جوانی ده‌ستت پێ كردووه، به‌وه‌شاندنی گورزێك ئاگری بێ ئامان كۆتایییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی گڕكاناوی ڕامان گره و هه‌موومان به سووتان و توانه‌وه و لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئێسك و گۆشت جه‌زه‌ربه بده. ته‌نیا ئه‌و سه‌مه‌نده‌رانه به‌رده‌وامی وه‌رده‌گرنه‌وه كه په‌ڕگیری شیعری‌یان هه‌ڵبژاردووه و پێشه‌نگی تێدا به ده‌ست ده‌هێنن. له‌م گۆشه زۆر هه‌ستیاره‌دا شێواندن داده‌ڕێژنه‌وه و ده‌یكه‌ن به بوونی جوان و یاده‌وه‌ریی داهاتوو.
به‌هره‌وه‌ر ئه‌گه‌ر تۆ خه‌ونی داهاتووت له ده‌ست دابێت بۆچی ده‌ژیت، چۆن بوون و خۆبوونیت دیاری ده‌كه‌یت. پێویسته سه‌ره‌كیترین پرسیار دروستكردن له بیركردنه‌وه‌ماندا ئه‌وه بێت من چ جۆره به‌هره‌وه‌رێكم. ئه‌ڵقه‌له‌گوێ و گوێڕایه‌ڵا و به‌رفه‌رمان، یان كه‌لكێش و ئازاد و دڵكه‌ش. پێكهاته‌ی زه‌مین چۆنه، شكۆ به‌رهه‌می كامه قوربانییه. بۆ ئه‌وه‌ی سییه‌كان له رزیبوون بپارێزین پێویستمان به چ جۆره هه‌وا وه‌رگرتنێكه. پێمان له‌ناو خۆڵی نه‌رمونیان، یان خۆڵه‌مێشی فریوده‌ر پشوو پێ بده‌ین.
شیعری پاراو و بێگه‌رد ئه‌ی پاكیزه‌ی دووه‌م، ئه‌ی ته‌نیا دایكی شاعیره كه‌لكێش و ئازاد و دڵكه‌شه‌كان.
3
به‌رهه‌مهێنه‌رانی شیعری پاراو و بێگه‌رد له پێناو چێژی نادیار گیانیان وه‌ك دیاریكردنی ناوه‌ندێك له‌ناو كرده‌وه و كرده‌ی نووسین و هونه‌ر ی جوانبه‌خش و باڵا پیشان داوه. هیچ كامێكیشیان شیعریان تایبه‌ت نه‌كردووه بۆ ڕووبه‌ر و ڕوواڵه‌تی واقیع، بیركردنه‌وه‌ی داخراویان وه‌ك پێودانگێك بۆ پێوه‌ندیی زه‌ینی و بوونی شته‌كان به‌كار نه‌هێناوه. له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌هره و جوانبه‌خشیی جووڵاون و تێگه‌یشتن و تاسه‌یان بۆ جوانبه‌خشی كار پێ كردووه، ئاسۆی توانای ته‌نیایی، كه داهێنه‌ر هه‌میشه توانایه‌كی ته‌نیایه. به‌سه‌ر دیاریكردنی ناوه‌ندی گیانیان كردووه‌ته‌وه، له‌و ڕه‌گه دوورودرێژه‌ی شیعر، له‌به‌رده‌وامی و گۆڕٍان بۆ خۆی ئه‌زموونی كردووه و له خولیاماندا ده‌سووڕێته‌وه، هیچ كاتێك نه‌بووه‌ته بنه‌ما و بنچینه‌یه‌ك یاسای به‌ڕێوه‌برنی ده‌وڵه‌ت و پرۆگرام و پلانی ساڵانه‌ی داموده‌زگایه‌كی له‌سه‌ر دابمه‌زرێندرێت، بگره بمانه‌وێت نه‌زاندراوێك بزانین و له كولتووری ناسراوی زانسته‌كان به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه، سه‌رقاڵی سوود لێ بینین و په‌یڕه‌و كردنی ده‌بین.
شیعر بۆ دۆخی ده‌روونی و ورووژاندنی گیانی له نێوان مه‌وداكاندا دێت و ده‌چێت، دۆخی ده‌روونیش به‌شێكه له وزه زیندووه‌كانی زانیاری، چونكه بینین ده‌گۆڕێ، به‌ڵام جیهان ناگۆڕێت، بگره جیهان بۆ شێوه هه‌ڵسووڕانێكی شیاو و چه‌شه‌ی جوانیویستی و جواننواندن و جوانبه‌خشی ئاماده ده‌كات. ته‌نیا دوو شت ده‌توانن جیهان به بارێكدا بگۆڕن. ئه‌ویش ئایین و سیاسه‌تن، ئایین و سیاسه‌تیش كاری كۆیه، تاكیش له‌ناو كۆدا بزر ده‌بێت و نامۆیی له پێوه‌ندییه‌كاندا دروست ده‌بێ.
لێره‌دا پرسیارێك، كه كاری شاعیری نوێبه‌خش و جوانبه‌خش داهێنانی پرسیاره، ده‌بێته بار و بوار به‌هۆیه‌وه ده‌توانین له نێوان مه‌وداكاندا بێین و بچین و چالاكیی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وڕۆییمان به تاو و تینی جوانی ده‌رببڕین. نوێبه‌خش كه مامه‌ڵه‌ی جوانبه‌خشی له‌گه‌ڵا هه‌سته‌كانیدا ده‌كات، شیعرییه‌تی له‌ناو سروشت ده‌رهێنا و گواستییه‌وه ناو هه‌سته‌كانی مرۆڤ و له ناوه‌ڕۆكدا ڕسكاندی، ئه‌فسوونی خود و هێزی تاكی تاقی كرده‌وه، كه ده‌توانێت گیان وه‌ك ناوه‌ندێك دیاری بكات. به وردی له سروشتی گیان و خه‌ون وردبوومه‌ته‌وه و گیان و خه‌ونیش بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی شیعری منن. شیعر بۆ چێژ و جوانی، چێژ و جوانی بۆ هه‌موومان، چێژ و جوانی ئه‌و ڕووداوه‌ن له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن و هه‌ستی سست بوو له مرۆڤدا چالاك ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵێك به‌های جوانی هه‌ن سروشت پشتگوێی خستوون. جوانبه‌خش جموجووڵی هێماكانی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یانهێته پانتاییی نووسین و ده‌یانكات به هونه‌ری پاراو و بێگه‌رد و باڵا.
داهێنه‌ری پرسیار، ئاراسته‌ی فۆرم لای پاڵنه‌ری كردارییه و لێیه‌وه شوێن بۆ په‌یژه‌كانی كاركردن ده‌ستنیشان ده‌كات. كرده‌وه و كرده‌ی به‌رده‌وامبوون له بیركردنه‌وه‌یدا كه‌رسته‌یه‌ك نییه بۆ ناسینی جیهان، كه‌رسته‌یه‌كه بۆ ناسینی خۆی و له‌پاشانیشدا بۆ ناساندنی خۆی و شكۆداركردنی جیهان به داهێنانی پاراو و بێگه‌رد.
4
شاعیره نوێبه‌خش و جوانبه‌خشه‌كان به‌رپرسن له خوڵقاندنی شیعر و ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵگا بۆ جوانیویستی و جواننواندن و كاركردن و مانه‌وه‌ی له‌ناو كرده‌وه و كرده‌ی جوانیناسیدا، قۆناغی یه‌كه‌می نوێبه‌خشیی شیعری كوردی هه‌ندێك جووڵه و پانتاییی و ماكیان له بیر و هونه‌ری قۆناغی شیعری كلاسیكی كوردی وه‌رگرت و له بره‌وپێدان و چاره‌نووسی داهێنان و دۆخگۆڕینی ناوازه‌دا فۆرمی جیاكارییان تێدا خوڵقاند، قۆناغی دووه‌می نوێبه‌خشیی شیعری كوردیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ندێك جووڵه و پانتاییی و ماكیان له بیر و هونه‌ری قۆناغی یه‌كه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی وه‌رگرت و كاری به‌ره‌و پێشه‌وه چوونیان له‌سه‌ر كرد، ئه‌نجام كۆمه‌ڵێك كاری جوانیان له زه‌مینه‌یه‌كی به پیتدا دامه‌زراند، به‌ڵام قۆناغی سێیه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی، له ئاماژه‌ی هه‌ریه‌ك له‌م قۆناغانه‌دا، مه‌به‌ستم شاعیره نوێبه‌خش و جوانبه‌خشه‌كانه، نه‌ك پاشخاپه‌رۆكه بێزراوه‌كان، هه‌وڵیان بۆ خوڵقاندن و ئاشكراكردنی بیر و هونه‌ری جیاكاری بوو، دلێرانه داكشانه ناو خود و پاراو و بێگه‌ردیان كرد. له‌م پاراو و بێگه‌ردییه‌دا زه‌مینه‌ی له‌باریان بۆ كێڵان ئاماده كرد و تۆوی به‌هره و ڕۆشنبیرییان له‌ناو وه‌شاند و فۆرمی فره پێوه‌ندییان دامه‌زراند.
ده‌سته‌یه‌كی كارا له ناوه‌ند و به‌هره‌ی دیارده دینامیكییه‌كانن. شیعریان به ژیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه و نانی گیانیان له ده‌ستی میهره‌بانییه‌وه خواردووه. هه‌ژانێكی توند له بیر و هونه‌ری پێشوو ڕووی دا، كه له ده‌قه نایابه‌كاندا خۆی نواندووه و زمان تێیاندا زۆر هه‌ستیاره و زوو خۆی ئاشكرا ناكات و ماناكانی ڕاناگه‌یه‌نێ.
شیعری پاراو و بێگه‌رد له كرۆكی خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی بوونی و ژیانی ده‌روونییه، پێویستی به هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساو و هۆ و به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ بوونی خۆی. كاركردن له جیاكاری بیر و هونه‌ر، ده‌ركه‌وتن و شه‌وق و توانا و به‌هره به‌كه‌سی بیركه‌ره‌وه ده‌ده‌ن و هێزی سووربوون له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكارییه‌كان بنیاد ده‌نێن، كه جیاكاری سووربوون و بوونی كرده‌وه و كرده‌ی نووسینه. له‌م بنیادنانه‌دا تێگه‌یشتن و قبووڵكردنی وه‌رگر له‌سه‌ر جیاكارییه‌كان ڕادێن و جیاكارییه‌كان خانه‌ی دیارده و جووڵه و مانه‌وه و خۆبوونی وه‌رده‌گرن.
گیانی نوێبه‌خش و جیاكارییه‌كان هه‌سته‌كانی له‌ناو شاكار و ژیانی ده‌روونی په‌ره پێ ده‌دا و زیره‌كانه شێواز له‌ناو شێوازدا ده‌گونجێنێت، شكۆی ناخی مرۆڤ به‌جێ ده‌هێنێ و مانا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كان ڕووبه‌ڕووی مانا ڕاگه‌یاندراوه‌كان ده‌كاته‌وه. جیاكارییه‌كان به پێی جیاكارییان له‌گه‌ڵا ئه‌وانی دیكه‌دا ئاستدار ده‌بن. ماك و ئاسۆی هه‌ستیاری و ئاست له بیری زمان وه‌رده‌گرن و پڕشنگیش له تیشكه به‌هێزه‌كان. یه‌ك ئاستیش بیر و هونه‌ر له پاشخاپه‌رۆكی بێزراو وه‌رده‌گرێت و گه‌شه‌دار نابێت.
من له ئه‌زموونی خۆمدا زۆر شه‌ونوێژ و كه‌لكێشیم بۆ شیعری پاراو و بێگه‌رد كردووه. ئه‌و كاته‌ش شه‌ونوێژ و كه‌لكێشی له شاعیر وه‌رده‌گیرێت، كه شیعر به ژیان بكێشێت و وه‌ك كێشه‌ی مردن و ژیانی لێی بڕوانێ و كاری بۆ بكات.
مردن و ژیان پێكهێنه‌ری بوونن، شیعریش كه ڕه‌گه‌زێكی بوونییه ده‌بێت له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له دڵه‌وه لێی بڕواندرێ و كاری بۆ بكرێت. نووسین له‌وپه‌ڕی شادی، یان ئه‌و په‌ڕی ناشادی به‌رهه‌م نایه‌ت. كاتی ئه‌فسووناوی خۆی په‌یدا ده‌بێت، كه خورپه‌ی شاراوه‌ی ناخ دروستی ده‌كات. ته‌نیا ئه‌و خورپه‌یه‌ی كه ده‌چێته ناو كرده‌وه و كرده‌ی نووسینه‌وه روونی ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی گیانی ده‌داتێ.
سه‌رنجڕاكێشترین ئه‌زموونی جیاكاری له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هۆشمه‌ندیی نووسیندا به‌رجه‌سته ده‌كرێت، جیاكارییه‌كانی ئاره‌زوویه‌كی ته‌نك په‌یدای نه‌كردووه به‌ڕێگای ئه‌زموونه‌وه ده‌یگه‌یتێ، بڕوایه‌كی به‌رزی تێدا به‌دی ده‌كرێت و هێزه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی مرۆڤ ده‌خاته گه‌ڕ و مانایه‌ك بۆ بوون له گیان ده‌بووژێنێته‌وه و ئه‌وینداری ده‌كات به ژیان. چێژ به‌رده‌وام له مرۆڤی هه‌ستداردا ده‌گۆڕێت. به هیچ پێودانگێكیش ژیان دامه‌زراو و ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت به‌و دیاردانه‌ی له پێناو خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ خۆیان پێشكێش ده‌كه‌ن، بگره به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك بۆشاییی پڕ جادووی لێ به‌ده‌رده‌كه‌وێت. پێویسته مرۆڤی نوێبه‌خش و جوانبه‌خش بچێته ناویان و گه‌وهه‌ره‌كانیان بدۆزێته‌وه و مشتوماڵیان بكات. ئه‌م دۆزینه‌وه و مشتوماڵكردنه چییه‌تی جیاكاریی مرۆڤ و كۆششی گیانی و جیهانبینییه‌تی.
به‌رچاوییه‌ك له ئه‌زموونی جیاكاریدا، له به‌شی زۆری ده‌قه‌كانم دێرێك وه‌ك ناوه‌ند هاوبه‌ش ده‌كه‌م له نێوان دوو وێنه‌دا، هه‌م ته‌واوكه‌ری وێنه‌ی یه‌كه‌مه و هه‌م ته‌واوكه‌ری وێنه‌ی دووه‌م.
ئه‌م ڕووبه‌ر و جووڵه و ڕٍووداوه‌ش بۆ سه‌رسامیی وه‌رگر به‌كارده‌هێنم، ئه‌گه‌ر وه‌رگر به‌ته‌واوی هێزی هۆشمه‌ندییه‌وه ئه‌م ناوه‌ند و هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵا هه‌ردوو وێنه‌دا وه‌رنه‌گرێت و جۆره ڕێكخستنێك له ئاگادارییه‌كانی ناو ده‌ق پێك نه‌هێنێ هه‌ردوو وێنه‌كه‌ی به لێڵی و ناته‌واوی دێته به‌رچاو و زه‌ین. یه‌ك له گیر و گرفت و لێك حاڵی نه‌بوونی ئه‌ده‌بی جیاكار له‌گه‌ڵا وه‌رگردا ئه‌وه‌یه ئه‌م هونه‌ره وردانه هه‌ست پێ ناكه‌ن، یان خۆیانی له ئاستدا نه‌بان ده‌كه‌ن، یان توانایان نییه له جیاكارییه‌كانی جوانبه‌خشی جیاكار تێ بگه‌ن. به‌وه‌شه‌وه له‌وه ده‌ترسن هه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵا ئه‌وی دیكه‌دا به‌شداری پێ بكه‌ن. جیاكار پێویسته له هۆی بوونی خۆی بپرسێت، پرسیارێك وه‌ك دۆخگۆڕین له پنتی پێكهێنان و بنه‌مای كراوه‌دا ئیش بكات.
5
ئه‌وه‌ی له نێوان من و شیعردا درێژ ده‌بێته‌وه، خه‌ونه نه‌ك واقیع. له كرده‌وه و كرده‌ی نووسیندا خه‌ون ده‌كه‌م به واقیعی نووسین. به ویست و داوا و هه‌ستیارییه‌كی خه‌ونی، به‌یادگه‌ی كۆمه‌ڵگادا چوومه‌ته خوارێ و خانه‌یه‌كی سستبووم له جه‌سته‌ی شیعری كوردیدا ته‌واو زیندوو ڕٍاگرتووه، خانه‌ی ده‌قی خه‌ونی. خه‌ون یه‌كێكه له هێما هه‌ستیاریییه‌كانی مرۆڤ. له ساده‌ترین ئاستیدا خه‌سڵه‌تی كیمیاگه‌ری په‌یدا ده‌كات، ده‌توانێت توخمێك بۆ توخمێكی دیكه بگۆڕێت. پێكهاته و داڕشن و ڕایه‌ڵێكی توند و تۆكمه‌ی لێیه‌وه درێژ بكاته‌وه. له چالاكییه‌كی دیكه‌یدا بیكات به دیمه‌نێكی به‌شكۆ. هه‌وڵێكی خوداڕسكی به‌هره‌مه‌نده، پێوه‌ندی مرۆیی و گه‌ردوونی نزیك ده‌كاته‌وه، په‌له بكه‌ین به دوای هه‌ستیارییه‌كانی ئه‌م پێوه‌ندییه له‌ناو ژیانی گه‌شاوه‌دا بگه‌ڕێین. وێنه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی چێژ و جوانی به‌رز ده‌كاته‌وه و خۆی ده‌ناسێنێت و ده‌بێته هێما بۆ مانا و مه‌به‌ست.
وه‌ك گیان پشت به‌خه‌ون ده‌به‌ستم، خه‌ون هێز و بڕٍوا بوون به وریایی هه‌ست و خه‌یاڵی نادیار ده‌به‌خشێ. دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی خه‌یاڵی نادیار به خه‌ڵكی دیار ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی گیان به‌یه‌كه‌وه به ڕٍێگای تایبه‌تی خۆیدا ده‌بات، كه ڕێگای جادوویییه. خه‌ون نوێبه‌خشی زۆری داوه به‌به‌یتی كوردی و زمان تێیدا گه‌رموگوڕه. شێوه و ماكی به‌یتم وه‌رگرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌خۆی نواندوومه‌ته‌وه، به ئاشكرا ئه‌م وه‌رگرتنه دره‌وشانه‌وه‌ی له بیر و بیركردنه‌وه‌ی مندا په‌یداكردووه و ڕسكاندوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌ربڕیندا زاڵ بم پێویستیم به‌خۆڕاهێنان بووه له‌سه‌ر شێوه و ماكی به‌یت و خواستی ئه‌م شێوه و ماكه‌ش قبووڵا بكه‌م، به‌ڵام خواستی واقیعی به‌یته‌كه‌م قبووڵا نه‌كردووه.
6
دروستكردن و دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤ، یانی هونه‌ری بوون و جوانی. هه‌ست و گیان و خه‌ون له هه‌موو چه‌شنه شیعر و گۆرانی و مۆسیقا و تابلۆ ….تاد، هه‌ن و ده‌دۆزرێته‌وه. له دروستكردنی یه‌كتریدا بۆ یه‌ك پێویستن. چالاكیی ژیان له‌ناو ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌هێنن و كاریگه‌ری به‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تی یه‌كه‌م مرۆڤ و دوایین مرۆڤه‌وه داده‌نێن. ئه‌م ڕه‌گه‌زانه ده‌ستنیشانكه‌ری به‌های دروستكردنی یه‌كه‌مین مرۆڤن و ده‌ربڕین له چه‌مكی جوانی و تاسه و گوڕ و تینی دوایین مرۆڤیش ده‌كه‌ن.
داهێنه‌ره‌كانی ئه‌م چه‌شنه ده‌قه به‌رهه‌م ده‌هێنن، هه‌موویان به‌هره‌داری بێ پایانن و خولیا به‌تین و كاریگه‌ره‌كانی خۆیان پێشكێش به مرۆڤایه‌تی كردووه، بنه‌ما هه‌مه جۆره‌كانی جوانیویستی و جواننواندن و جوانبه‌خشییان كۆ كردووه‌ته‌وه. هه‌ست و گیان و خه‌ون كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌فسوونی ده‌قن. به‌رده‌وام ئه‌مڕۆ به بیركردنه‌وه‌ی دوێنێ ناپێون و له دۆخگۆڕیندان. جوانی له خۆیاندا پڕ خورپه‌ی به‌هێز ده‌كه‌ن. ده‌قێكیش ئه‌م خورپه به‌هێزكردنه له‌گه‌ڵا بیركردنه‌وه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌ی نه‌به‌ن، خۆی ئه‌م كرده‌وه و كرده‌یه‌ی قبووڵه له ژێر پاڵه‌په‌ستۆ و چه‌پۆكی شته ڕووكه‌شه‌كان بخنكێت. ده‌قیش په‌یوه‌سته به ترپه و ئاوازی دڵی ژیان و بار و بواره‌كانی جوانی و هونه‌ری بوون، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌كرێت به‌و ترپه و ئاوازه، ده‌قێكی ته‌كنیكاری مۆمیاكراوه، له پێكهاته‌ی مێژووی گیان، ده‌ستخه‌ڕۆ و ڕه‌نجه‌ڕۆیه. ده‌قی ته‌كنیكاری مۆمیاكراو فره‌ماناییی جیهان ده‌كوژێ و ژیان وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی داماڵدراو له هه‌سته‌كان نیشان ده‌دات. به‌شه هه‌ره گرینگه گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی مێژووی گیان. ئه‌فسانه و ئایینه‌كان پێكیان هێناوه و به‌رده‌وامی گه‌شه‌كردنیه‌تی، به پیتی ده‌كه‌ن و بگره و به‌رده‌ی جیاكاریی ده‌ورووژێنن. ته‌نیا وه‌رگرتن و كارپێكردنی دیمه‌نی شڵه‌ژاوی ده‌ره‌وه و به‌هره‌ی تایبه‌ت، فریای شیعر ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر ڕه‌گی شكۆی خواست له‌ناو بوون ئاوی نه‌خواردبێته‌وه، كه ئاو هێمای سه‌ره‌تا و هێز و به‌رده‌وامییه. تێڕامان دروست نابێت، پڕ مایه‌ترین ئه‌ده‌ب له جیهانی نووسیندا ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه، كه په‌یوه‌ست بكرێت به ئه‌فسانه و ئایین. ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه گوزارشتكردن بووه له بلیمه‌تییه‌ك، كۆمه‌ڵێك ڕووداوم وه‌ك ئه‌فسانه هێناوه‌ته ناو نووسین. هه‌موویان دروستكراوی هێزی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵمن. ئه‌فسانه و ئایین بۆ كڵپه‌پێكردنی مێژووی گیان گه‌نجینه‌ن و له پانتاییی بیركردنه‌وه‌دا به نه‌رمونیانی بای په‌ڵه جووڵه ده‌كه‌ن. لێكدانه‌وه‌ی گیانیم بۆ هێز و كاریگه‌ریی كه‌سانی ناو ئه‌فسانه و مێژوو، وه‌ك پشتیوانیكه‌رێكیش له‌بیركردنه‌وه و مانا و ئاسۆی جۆراو جۆر و ئاینده بینینییان، مرۆڤ ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جوانییه‌كانی زه‌مین حیكمه‌تێكی په‌رتوبڵاوه پێویسته به ته‌نافه‌وه هه‌ڵبواسرێنه‌وه بۆ حیكمه‌ت و بینیی دیكه.
7
داهێنان ڕێخۆشكه‌ره بۆ یه‌كگرتنی كولتووره هه‌مه‌جۆره‌كان. هه‌رچی هونه‌ری شێوه و شێوازه له ڕۆشنبیرییه به‌زه‌بره‌كانی بێگانه‌وه فێری ببین. نه‌ك لاسایی بكه‌ینه‌وه و بیخوازین. یه‌كگرتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه له داهێنان و جوانیدا. هاوده‌قی هه‌ر له‌م بار و بواره‌دا دروست ده‌بێت. ڕه‌خنه‌گرانێكی زۆر و هه‌مه‌چه‌شنیش بایه‌خیان به چه‌مكی زمان و هاوده‌قی داوه و بارودۆخه‌كه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه، به‌ڵام ئاشق به ئه‌ده‌بی بێگانه‌بوون به نیازی ده‌ستبه‌رداربوون له ڕه‌گی زمانی زگماك، وات لێ ده‌كات به‌هره و بیری زمانت ناته‌واو بێت. ئه‌گه‌ر به‌هره و بیری زمانیشت ناته‌واو بوو هه‌وڵا ده‌ده‌یت خوێنه‌ر له كرۆكی شیعرییه‌ت دوور بكه‌یته‌وه و سه‌رقاڵی شتێكی ناكامی بكه‌یت، چونكه شیعرییه‌ت له به‌هره و بیری زمانی زگماكدا په‌روه‌رده ده‌كرێت و ده‌ڕسكێت.
خه‌یاڵا و زمان له‌سه‌ر ئاستی شیعرییه‌ت و ئاسته‌كانی دیكه‌وه ده‌چنه ناو یه‌ك و ڕێژه‌ی شیعرییه‌ت به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه ده‌به‌ن، شیعرییه‌تیش به جوانیی خه‌یاڵا و زمانی خۆڕسك و خودایی په‌یوه‌سته و له چێژدا ده‌بێته خاڵێكی به‌هێز. هه‌یه زانیارییه‌كی بێشوماری له‌ڕێگای خوێندنه‌وه و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه‌ڵه‌كه كردووه، به‌ڵام نازانێت به‌كاری بهێنێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاوی ڕسته‌ی ناو ناخی خۆ بنیادنه‌ر و خۆبوونی نه‌بووه. كاریگه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی زمان له‌و ئاسته‌دا ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
8
هه‌موو دیارده‌كانی بوون مرۆڤی داهێنه‌ر به‌رهه‌میان هێناون، پڕ كاریشن له‌به‌ره‌و پێشبردن و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ قبووڵكردنی جیاكارییه‌كان. كۆششی شێلگیرانه ده‌كه‌م ده‌قه‌كانم بابه‌تی تێڕامان بن به‌رانبه‌ر دیارده‌كانی بوون، وزه‌ی شاگه‌شكه‌ییی چێژ و جوانییان تێدا نه‌مربێت، به‌ڵام له‌وه دڵنیام به نیازی هۆ و ئامانج و هیچ شتێكی نزیك له‌و مانایانه نانووسم. پێوه‌ندییه‌ك له جه‌سته‌ی ده‌قه‌كاندا نیشته‌جێیه، پێوه‌ندیی شیعرییه‌ت و زمان.
سه‌رچاوه‌كانم له ده‌روونم دۆزیوه‌ته‌وه و ڕاستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش تێكه‌ڵاوی خه‌یاڵا و هێما و ئه‌فسانه ده‌كه‌م. مرۆڤێكم تێكه‌ڵاو له گشت گۆڕانكارییه‌كان، گیانم له قووڵاییمدا ده‌رده‌هێنم و به‌یارمه‌تیی كه‌ش و هه‌وای ڕسته‌سازی زمان پێشانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌م. ئه‌م خۆپیشاندانه‌م ختووكه‌یه‌كی كورتخایه‌ن نییه. ڕه‌گه‌زی حه‌ز به‌ڕێوه‌ی ببات، شێوازی ژیانه مرۆڤی خاوه‌ن سیمای پاك له‌ناویدا نیشته‌جێیه. گونجاویشه پێش ساڵانێكی زۆر وه‌ك ئه‌م چركه‌یه گیانم هاتبێته ژان و هه‌راسان، دوای ئه‌م چركه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌كی دیكه له چركه‌یه‌كی پڕ پشووی گیانی له‌لانكی منداڵیمدا بنوومه‌وه. ئه‌م نووستنه‌ش دوا مانا و شێوه وه‌رناگرێت.
شێواز ده‌بێته خاڵێكی به‌هێز له داهێناندا، له‌وه‌ش گرینگتر، وشه ده‌بێته خاڵێكی به‌هێزتر له ڕسته‌دا. هیچ شێوازێك تاسه‌ر جێگای سه‌رسامیی ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی نییه. جێ له‌ق ده‌بێت، به‌ڵام ناكرێت به‌كۆتاهاتنی یه‌كجاره‌كی ناوی ببه‌ین و وه‌ك سڕاوه‌یه‌ك دڵخۆش بین پێی. تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزی ژیریم گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌نده‌م توانا و به‌هره‌یه، خۆم كۆكردووه‌ته‌وه شێوازی شیعریم هێڵی ڕوونی ئاشكرا بێت.
تێكۆشاوم به‌هۆی په‌خشان، به گیانی شیعریی نیشانه و هێما له داڕشتنێكی قووڵبووه‌وه له ئاخاوتنی مرۆڤ و جوانناسیدا بهێنمه ناو زه‌ینی ڕۆشنبیری پاراو و بێگه‌رده‌وه. به دوای ئه‌و هۆكارانه‌دا بگه‌ڕێم منی سه‌رنجكێش كردووه. گرفتارییه‌كانی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بكه‌م به بابه‌تی جوانی. له ناخی هه‌ر هه‌موومان ده‌سته‌یه‌ك چاو‌دێر خۆی په‌نا داوه، هه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی و هه‌شه لێیان لا ده‌دات. خۆم له ده‌ستی ئه‌م ده‌سته چاودێره ڕاپسكاندووه. ئاسته قووڵه‌كانی ئاگایی ده‌ورووژێنم.
ده‌قی خه‌ونی، له خه‌ونی ڕاسته‌قینه نزیك ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك چۆن ڕاشكاوانه قوربانی بۆ ژیان ده‌ده‌م. به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕاشكاوانه‌ش شێوازێك له هه‌ستیارترین ئاستدا كار پێ بكه‌م. شێوه و ڕسته‌یه‌كیش نییه. شێواز له‌گه‌ڵا خۆیدا نه‌هێنێته ئارا و نه‌یجووڵێنێت.
9
نوێبه‌خشی له داهێناندا دیمه‌ن و هێما و هێزی بوونه. له‌مڕۆی به چه‌قه‌ڵا و چه‌وره و پڕ مافیای ئه‌ده‌بی و حه‌ربای هه‌موو له‌ش ڕوو، به‌رده‌وامبوون له نوێبه‌خشیی و داهێنان چاوقایمی و گیانی ژیری ده‌وێت. ته‌نیا له‌گه‌ڵا ئه‌و نووسینانه ئاسووده‌م كه شیری گیانمن و مایه‌ی سه‌رسامین، ده‌مگه‌یه‌نن به‌و ڕووناكییه خودایییه‌ی له هه‌ستیاری و زه‌ینی چالاكدا په‌یدا بووه. هه‌موو وزه‌یه‌كی گۆڕان و پێشكه‌وتن له گیانی مرۆڤی به بڕوا و دامه‌زرێنه‌ر و كه‌لكێش گه‌شه پێ ده‌دات، بار و بوار بۆ ده‌ربڕین و كرانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌دۆزێته‌وه و تێگه‌یشتن له گه‌شه‌ی گیان و خه‌ون په‌ره پێده‌دا و لێ ده‌كۆڵێته‌وه و ده‌یكات به واقیعی نووسین. هزری ده‌وڵه‌مه‌ندیش به‌رهه‌م ده‌هێنێ و خۆشی و ئارامی ویژدانی په‌ناگه‌ی خه‌یاڵی پاراو و بێگه‌رده. سه‌رچاوه‌ی جوانبه‌خشی هێڵێكی هاوشێوه‌ی خه‌ون بۆ نوێبه‌خش دروست ده‌كات. ئه‌م هێڵه به جووڵه خستنی نوێبه‌خشیی هونه‌ری خۆیه‌تی، كۆمه‌ڵگا بانگ ده‌كات بۆ ناو ژیانی ئاسووده‌ییی ئه‌ده‌ب. به‌هه‌شتی شادمانی ژیانی ناو داهێنانه. مرۆڤی جوانبه‌خش ده‌خوازێ ته‌مه‌نێكی پڕ دانایی و كارامه له‌ناو ژیانی ئه‌ده‌بدا بژیت. نه‌ك له ئارامی ساخته و خۆشدوویی ده‌سه‌ڵات، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به‌شێك له دیكتاتۆریه‌تی به جووڵه و وێنه‌وه له‌ناو خۆیدا په‌روه‌رده كردووه.
10
به‌شێكی زۆری قۆناغی دووه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی زیاتر وشه‌یان له‌ناو مانادا توانده‌وه، له‌وه‌ی وشه بارگاوی بكه‌ن به‌بزێویی زمان. وشه هه‌ست و هه‌ستیاریی دروست نه‌كردووه، بگره مانای گه‌یاند. جۆره پێوه‌ندییه‌كی هێمائارا له نێوان توانه‌وه‌ی وشه له‌ناو مانا و وشه بارگاویكردن به شیعرییه‌ت خۆی ڕوون كردووه‌ته‌وه. شیعرییه‌تیش ده‌مانكات به ئه‌ندێشه‌ی خۆی و ڕازی به‌هێزی ئه‌ندێشه‌كردنمان له بیركردنه‌وه و دۆخی ده‌روونیدا ده‌خوڵقێنێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له هاڵاوی مه‌ستی ده‌قدا مووچڕكه نه‌رمه‌كانی خه‌یاڵا و چێژ په‌ی پێ ده‌به‌ن. تواناكانی خۆگۆڕین و دۆزینه‌وه‌ی خود ئاشكرا ده‌بێت. به هۆشێكی ڕووناك و شكۆوه ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. له دید و دیدگا و قووڵبینی دووری خستوونه‌ته‌وه و له ده‌ربڕین نزیك. هه‌موو هه‌ڵچوونه نه‌ستییه‌كانی خۆیان تێیدا هه‌ڵڕشتووه، هه‌ڵڕشتن له دۆخێكی ده‌روونی كورت خایه‌ندا سرووش وه‌رده‌گرێ و زوو داده‌مركێته‌وه. ئاگری نادیار و نهێنی نووسین ته‌واو گه‌رمیان ناكاته‌وه، ناوه ناوه ته‌زووی به‌تینیان له له‌شدا په‌یدا ده‌كاته‌وه. له بێ ئومێدی ده‌ریانده‌هێنێت و له شه‌قامێكدا به‌ره‌و پیاسه و ونگه ده‌یانبات. خه‌یاڵا تێیدا له قووڵایی ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌كۆڵێته‌وه، كه ده‌بێته واقیعی نووسین.
نه‌ست كاریگه‌رییه‌كانی خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و له خرۆش و واقیعی نووسین دێنه ناو ئاگادارییی و ده‌بنه‌وه بوونێكی وشیارییی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری و ئاسته‌كانی دیكه‌وه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵا شیعر و ژیان نه‌كردووه، بگره جه‌ختیان له‌مه‌ودا ده‌ره‌كییه‌كان كردووه‌ته‌وه، دانه‌كشاونه‌ته ناوه‌وه، كه ناوه‌وه تایبه‌تكاری كه‌سایه‌تی به‌رهه‌می ده‌هێنێ و زه‌ینی چالاك توانای به‌گه‌ڕخستنیه‌تی.
مانای مه‌جازییان ڕاونه‌كردووه و به ئه‌سپایی و دامه‌زرێنه‌رانه سه‌یری هه‌ستیاری زمانیان نه‌كردووه، كه له‌هه‌ستیاری زماندا مرۆڤ به‌پڕی ژیانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یبینێ و سه‌ر له نوێ چاوی پێدا ده‌گێڕێته‌وه. زیاتر وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی كاریان به شیعر كردووه. له بنجیشدا ئایدۆلۆژیا ڕه‌گی جوانیویستی و جوانواندن و جوانبه‌خشی ده‌به‌ستێ و هه‌موو هۆیه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنیان لێ ده‌ستێنێته‌وه.
سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و كرانه‌وه‌ی شیعری كوردی ڕۆڵی خۆیان به‌رز كرده‌وه و هه‌موومانیان به خوێندنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك و سه‌رقاڵا كرد، كۆمه‌ڵگاشیان خسته مشتومڕێكی ناته‌با و سه‌خته‌وه. كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و پیشاندانی سه‌ره‌تایه‌ك بوون بۆ قۆناغی سێیه‌می نوێبه‌خشیی شیعری كوردی و خاڵێك بوون بۆ جۆشدان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا سروشتی ئازاد‌دا.
قۆناغی سێیه‌می نوێبه‌خشیی شیعری كوردی به فۆرمی فره پێوه‌ندی و جیاكارییه‌وه ئاستی داخوازییه‌كانی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. به‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ئه‌وان بۆ واقیعیان دایه‌وه، ئێمه ده‌یكه‌ینه‌وه پرسیار و له‌ناو گیانی ده‌قه‌كانماندا ده‌یكه‌ین به ترپه و ئاوازی نوێبه‌خشی و وێناكردنی جیهان و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی كه‌شی خۆده‌ربڕین.
ترپه و ئاوازی قۆناغی دووه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی زیاتر له ترپه و ئاوازی مۆسیقای جه‌نگ ده‌چوو، كه جه‌نگاوه‌ریان بۆ جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌سه‌ر ڕاده‌هێنا. قۆناغی سێیه‌می نوێبه‌خشی شیعری كوردی له‌و ترپه و ئاوازه ده‌ریانهێنا و شكاندیانه‌وه به‌ره و ناوه‌وه‌ی ڕسته‌ی سه‌ربه‌خۆ و جووڵه‌ی وێنه. شاعیری نوێبه‌خش بڕوای به بوونی ئه‌و هه‌قیقه‌ته هێناوه، كه ترپه و ئاواز پێوه‌ندی به جوانبه‌خشی مرۆڤه‌وه هه‌یه و وزه‌یه‌كی خۆشگوزه‌رانی ژیانی كۆمه‌ڵگایه. هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كیش بنه‌مای ئازادیخوازی به جووڵه و وێنه‌وه له‌ناو خۆیدا په‌روه‌رده كردووه.