دِینُكُمْ دِینارُكُمْ , رَبُكُمْ َتحْتَ َقدَمی
ئه‌م ڕسته‌یه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌گرێته‌وه به پرۆلیتارو سه‌رمایه‌داره‌وه , به رۆشنبیر‌و نه‌خوێنده‌واره‌وه , به‌ئاستی به‌رزو نزمه‌وه , به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه , جارێ باله‌حكومه‌ته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین , بێگومان حكومه‌ته‌كه‌مان وه‌كو حكومه‌تێكی ئۆلیگارشی كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تیش له‌و حكومه‌ته‌دا په‌راوێز خراوه‌و له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا پرسیان پێ ناكرێ , كه‌سی پسپۆر‌و پرۆفیشناڵ كاره بچوكه‌كان ده‌كه‌ن و كه‌سی نه‌خوێنده‌وارو ساده‌وساكاریش له شوێنه به‌رزو هه‌ستیاره‌كاندا جێگیرده‌كرێن , له‌حكومه‌تی ئۆلیگارشیدا كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌میشه گرنگی به سه‌روه‌ت و سامان ده‌ده‌ن و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی پشتگوێ ده‌خه‌ن , هه‌میشه بیر له‌و ڕێگایانه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌رزترو سامانی زۆرتر ده‌یانبات , ئه‌مجۆره حكومه‌ته ڕێگا ده‌دا به ئه‌ندامه‌كانی به‌بێ ترس و دوودڵی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌ن , بێگومان ئه‌مجۆره سیاسه‌ته‌ش ڕێك له‌وڵاتی ئێمه‌دا پێڕه‌و ده‌كرێ , ئێستا له‌نێو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان كێبڕكێی بازرگانی و بیری ئابوری جێگای به زانست و مه‌عریفه‌و داهێنان له‌ق كردووه‌و بیرۆكه‌ی پڕۆژه دامه‌زراندن و كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ زۆر گرنگی پێده‌درێ , حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی بازار‌و سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان كردووه كه هه‌ر داهاتێك هه‌بێ ده‌بێ بڕژێته نێو قاسه‌ی ئه‌وانه‌وه , ئێستا دۆلاره‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك دابنرێت به‌قه‌د قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌بێت , جگه له‌و هه‌موو كۆمپانیا‌و كارگه‌و ڤێللاو كۆشك و ته‌لاره‌ی كه هه‌یانه , بێگومان كوردستان به‌ره‌و ئه‌وه چووه كه‌وا كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارو پاره‌دارو خاوه‌ن سه‌رمایه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بوارێكی ئابوری‌دا بگرن , كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان , ته‌ماشای ئه‌وخه‌ڵكه ده‌كه‌ی به‌حاكم و مه‌حكومه‌وه به‌ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌سه‌رمایه‌دارو بێ سه‌رمایه , هه‌مووی سه‌رقاڵی دۆلار كۆكردنه‌وه‌یه‌و كه‌س ئاگای له‌كه‌س نیه , كه‌س ئاگای له به‌هابه‌رزه‌كان و داب و نه‌ریته جوانه‌كان نیه , شیرازه‌ی خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌ته‌واوی تێكچووه , واتا لایه‌نی ماددی به‌ته‌واوی زاڵبووه به‌سه‌ر لایه‌نی ڕۆحی دا , ئه‌مه‌ش ئه‌و قه‌وله‌ی ئیبن عه‌ره‌بی مان دێنێته‌وه‌یاد كه ده‌ڵێ ( دینكم دیناركم ربكم تحت قدمی ) , ئاپۆڕای ئه‌و خه‌ڵكه چ هه‌ژارو چ سه‌رمایه‌دار هه‌موو وزه‌وتوانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ شه‌و و ڕۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ك بۆ پاره په‌یداكردن , كه‌سیش به به‌شی خۆی ڕازی نیه كه‌س ته‌ماشای له‌خۆی نزمتر ناكات به‌ڵكو هه‌مووی له‌خۆی به‌رزتر ده‌ڕوانێ , ئه‌مه‌ش وته‌یه‌كی سه‌عدی شیرازیمان وه‌بیر دێنێته‌وه كه ده‌ڵێ ( زۆر گریام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێڵاوم نه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ی پیاوێكم بینی پێی نه‌بوو ) , كورد چ وه‌كو حكومه‌ت چ وه‌كو خه‌ڵكه‌كه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو به‌هۆی ئابلوقه‌ی ئابوری دوولایه‌نه له‌هه‌ژارییه‌كی ئابوری قوڕسدا ده‌ژیا , به‌ڵام ئێستا كه باری ئابوری چاك بووه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كان و بازرگانه مافیاكان نوقمی ناو دۆلار‌و دینار بووینه به‌ڵام له‌سه‌رێكی تره‌وه له‌هه‌ژارییه‌كی مه‌عریفی قووڵدا ده‌ژین و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان به هه‌ڵه به‌سه‌رده‌به‌ن , یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره گه‌وره‌و دژواره‌كانی سیسته‌می سیاسی كوردی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌ركاتێ گه‌یشتنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ئیتر به‌یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و خه‌ڵكه ناكه‌ن , هه‌ندێ كه‌س به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ندێ كه‌سیش به‌قوڕدا ده‌به‌نه خواره‌وه , هه‌ندێ كه‌س بۆی وێرده‌كه‌ن و هه‌ندێ كه‌سیش لێی ده‌گرنه‌وه , بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ش تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووه , له ئێستا‌و ئاینده‌ی خۆیان ده‌ترسن له ئاینده‌ی مناڵه‌كانیان ده‌ترسن و ده‌یانه‌وێ شتێكیان بۆ دابین بكه‌ن , له وڵاتانی دنیادا په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و به‌خێوكردنی خێزان چه‌ند ئه‌ركی سه‌رشانی باوكانه هێنده‌ش زئاتر ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته , به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر كاروباری خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ئاگایان له كاروباری وڵات و میلله‌ت نیه , په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و سیاسه‌تمه‌دار , په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك , وه‌كو پێویست شه‌وق و زه‌وقی پێوه دیارنیه , بۆیه واهه‌ست ده‌كه‌ی خه‌ڵك ڕووی له‌لایه‌كه‌و حكومه‌تیش ڕووی له‌لایه‌كی تره , ئاخر كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا چۆن ده‌توانن ژیانیان و سیسته‌می خێزانیان ڕێكبخه‌ن به‌بێ هاوكاری و چاودێری حكومه‌ت , بێگومان ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵنه‌ستێ به ڕێكخستنی ژیانی خه‌ڵك و دابین كردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانیان ئه‌م قۆناغه چ جیاوازییه‌كی ده‌بێ له‌گه‌ڵ قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كان , ئێستا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته به‌و فۆرمه ته‌قلیدیه‌ی كه هه‌یه پێویست به‌وه ده‌كات كه گۆڕانكارییه‌كی ڕادیكالی له‌سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م وڵاته‌دا بكرێت , ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش به‌هه‌وڵ و كۆشه‌شێكی ده‌سته‌جه‌معی ده‌بێت كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵات تێیدا به‌شدار بن , سیسته‌می سیاسی كوردی كه دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن گرێدراوی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و داب و نه‌ریتی عه‌شائیرییه‌و له‌نێو ئه‌و قالبه ته‌سكه‌دا گیری خواردووه بۆیه له‌ڕووی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه‌وه كزولاوازی پێوه دیاره , باڵاده‌ست بوونی حیزب به‌سه‌ر بواره‌كانی سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری‌دا هیوای دواڕۆژی له‌لای تاكی كوردی كزولاواز كردووه , حیزبه كوردییه‌كان له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا هه‌میشه باسی گۆڕانی ڕادیكالی و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن , له‌كاتێكدا هێشتا خۆیان له‌واقیعێكدا ده‌ژین كه داب و نه‌ریت تیایدا حوكم ده‌كات , پابه‌ندبوون به داب و نه‌ریت و عه‌قڵی عه‌شائیری وای كردووه هه‌ندێك له ڕێسا‌و یاساكانی ژیان كه زۆر بنه‌ڕه‌تین له‌نێو سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئێمه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێن و فه‌رامۆش بكرێن , وه‌ك عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی , بێگومان چه‌مكی عه‌داله‌ت له‌ناو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا زۆر به‌كاردێت و باسی لێوه‌ده‌كرێ , به‌ڵام هه‌ر قسه‌یه‌و له‌هیچ بوارێكدا پراكتیزه نه‌كراوه , گرفته‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه دان به‌ناعه‌داله‌تی خۆماندا نانێین , ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه دان به‌ناعه‌داله‌تی خۆماندا بنێین ئه‌وكاته ده‌بێ به‌دوای پڕه‌نسیپه‌كانی عه‌داله‌تدا بگه‌ڕێین و بیاندۆزینه‌وه‌و له‌ژیانی خۆماندا پڕاكتیزه‌ی بكه‌ین , به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانین كه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌نه‌بوونی عه‌داله‌ت , چونكه بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه , ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن كه له‌ژێر ڕۆشنایی عه‌داله‌تدا ناتوانن سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م خه‌ڵكه گل بده‌نه‌وه‌و له بانكه‌كانی ئه‌وروپا دایبكه‌ن , یان لێره‌دا به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌یان مه‌زره‌عه‌و ڤێللای گه‌وره ڕاقی پێ دروست بكه‌ن و كه‌سیش نه‌توانێ بڵێ ( من این لك هژا ) له‌سایه‌ی ئه‌واندا ئێمه‌ش كه‌وتووینه‌ته ناو واقیعێكه‌وه كه له‌ژێر رۆشنایی پلان و سیسته‌مێكی بێ به‌رنامه‌دا كاروباری وڵاتمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ,