
ئێوارە …. ئاڤان
من ته‌نیام و ئاسمانی دڵم چەندە په‌رێشانه
مۆمی چاوه‌کانم کز کز ده‌دره‌وشێ ،
پروشه‌ی ئه‌ستێره‌ی گیان
بێ جریوه‌و
تریفه‌ی مانگ بێ ناز
باخچه‌ی ژینم چ بێ هودە لێ وێرانه ،
ئاخ و داخ
لە ژانی ئه‌م ئێواره‌یه !
توخوا شان لە شانی سەرشێتی مەدەو
توخواجێم مه‌هێڵه
وا گوێم له ڕاکردنی هه‌ناسه‌ی شه‌وه
که هەرههنگاوێکی له خێرایی ترپەی دڵی دا
به‌سه‌ر چاوی مهخمهلیه گوڵ هه‌نارییه کانیدا
بەڵێنی گەڕانەوە
بە قه‌راخ کانیه ڕووته کان
لێوارە وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان دەدا ،
ئێواره‌یه‌و دەترسێم :-
له‌کاڵ بوونه‌وه‌ی
ژوانی سه‌وزی گه‌ڵا
لەبەرامەی شەکەتی گوڵه‌کان
له ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی چیرۆکی زه‌رده‌خه‌نه‌و
وه‌رینی دووا پیتی خونچەکان ،
جێم مه‌هێڵه
جێ هێشتنت قیامەتی گه‌رده‌لوولێک لەم وەرزی تەنیایە بەرپا دەکا
دڵی لێک ئاڵاوی دار سنه‌وبه‌ره ئاشقه‌کان
له تاقە ئومێدی مانەوەی ئه‌وین
بێ بەری دەکا ،
کێ دەڵێ من دەتوانم
قورگی گرینۆکم ببەستم کە دەبینم لەم قیامەتە
ڕه‌شه‌بایه‌کی شێتانهچنگ لهزوڵفی زه‌وی ده‌گرێ
چنگ لە چاو و کانیەکانی
گیر دەکا ؟
جێ هێشتنت ، ڕەشەبایەکی بێ ڕەحمە
هاژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریاو
بیرەوەری مروارییه دزراوەکانی دەهەژێنێ
زمانی شیعروئەم ئەوینە درەنگ وەختەم لێ شێلوو دەکا ،
بەر لەم کۆچە
ویستم پشکۆکانی نێو ئاگردانی دڵ بکوژێنمه‌وه
که چی له ویستم دا :
بێ باکی تۆ ،
کۆچی سەرشێتانەی تۆ
ڕوحمی سووتاند‌و نووزەکانی جوانیم وەک باڵندەی ئێواران
تا ئێستا بێ سەمەر لێ دەتۆرێنێ ،
تازە بێ تۆ
چیروکی ئەم دووا ئێوارەیەش مەحاڵە بنووسمه‌وه
چونکە من
داستانێکی ته‌واو نه‌کراوم له ئه‌وین
لە ڕووبارێکی پڕ لە خەون به‌جێ ماوم ،
په‌رتوکێکی پڕئه‌ندێشه په‌ڕپه‌ڕ کراوی نێو ده‌لاقه‌ی
خه‌یاڵێکی له دایک نه‌بووم
هەتا هەم
بۆ ئه‌م داستانه ،
بۆ ئەم کتێبەی که ناتوانم تەلیسمی ووشه ئاگرینه‌کانی بکەمەوە
بوون و نەبوونی تۆ
بە ڕەوا بوونی ئەم ئەشقە لەت بووە گرێ دهدەمهوه !