
له‌سه‌ر جاده‌کانی مه‌نفاوه …..!!
فاڵچی نیم ئه‌گینا
فاڵێکم بۆ ئه‌م به‌خته‌ی کورد ده‌گرته‌وه!
قه‌شه نینم ئه‌گینا
ده‌چوومه لای خودا‌و ئابرووی ئه‌م دووپێیه‌م ده‌برد!
هاورێ به‌قه‌د تۆزقالێک دڵم به‌هیچ خۆشه
به‌قه‌د تۆزقاڵێک پیاوێک لێم نزیک ده‌بێته‌وه ده‌یه‌وێت شتێکم پێ بڵێ
به‌قه‌د پیاڵه‌یه‌ك ئاره‌ق ده‌یه‌وێت پێکێکم له‌گه‌ڵدا فرکا
هاورێ ئه‌و دڵی لای پێکه‌که‌یه‌و من دڵم به‌قه‌د هیچ خۆشه
نێوان من ئه‌و بۆشاییه‌ک به‌قه‌د ئه‌م جیهانه له‌یه‌که‌وه دوورین
به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێکمان هه‌ستکه‌ین
ئه‌و به‌بێزاریه‌وه ده‌ڵی ئێواره‌یه‌کی خۆش
من به‌ته‌نیایی جاده‌کانی مه‌نفاوه
به‌قه‌راغی سێبه‌ره‌کانی ته‌نیایمه‌وه
ده‌ڵێم ئیواره‌یه‌کی سارده
ده‌شێ ریشۆڵه‌کانی نیشتیمان ئێستاکه سه‌رمایان بێت
ئه‌و به‌پێکێ ئاره‌قه‌وه
به پێکێ بێزاری ساته‌کانه‌وه
ده‌یه‌وێت شتێکم پێ بڵێ هاورێ!
گومان ده‌مکوژێ
ئه‌م ئاره‌قه تامی ژه‌هری لێدێت
گومان ده‌که‌م گوڵه‌کانی نیشتیمان ئێستا ئێواره‌کان پڕ ڕه‌نگ که‌ن
من ده‌ڵێم هاورێ نیشتیمان!
چه‌ند وشه‌یه‌کی شیرینه
چه‌ند وشه‌یه‌کی پڕ له‌سۆزه
پڕه له‌خۆشه‌ویستی
پره له پیاسه‌ی ئێوارانی شار
من چیم تا‌له ئایه‌ته‌کانی عه‌شق بگه‌م
من چیم تا‌له راز‌و نیازی که‌نه‌سمه‌کانی نیشتیمان بگه‌م
من چیم ئێواره‌یه‌ک له پێکێکدا بمخواته‌وه
من چیم تا ڕکاتێک درۆ له‌خۆیان بمجۆێته‌وه
هاورێ به‌قه‌د هیچ دڵم به‌م دنیایه خۆشه
به‌قه‌د ئارایشی دڕۆیه‌ک که‌سێک لێمنزیک بۆته‌وه
که‌سێک به‌کۆڵی فه‌لسه‌فه‌ی رزیوه‌وه
ده‌یه‌وێت شتێک بڵێ…
هاورێ
ژنێک ده‌یه‌وێت بۆ مه‌رگی تاقانه‌ی ته‌مه‌نی
به‌قه‌د ڕزینی قه‌یره‌بونی گه‌وره کچێك
پێم ده‌ڵی ته‌نها دێرێک له‌فه‌لسه‌فه رزیوه‌کانی پیاو
له‌په‌یڤه ئارایشکراوه‌کانی پیاو
هاتووم دێرك بۆ سه‌ر دێری ته‌مه‌نی مه‌نفا‌و
ته‌مه‌نی قه‌یره بونیم به‌عه‌شقه‌وه بنوسمه‌وه
سه‌ره‌تا ئێمه به‌درۆ هاتینه ئه‌م جیهانی دووپێیه‌وه
له‌یه‌وه هه‌موو شتێکمان به‌فشه گرتبوو
له‌یه‌وه ئێمه به‌گاڵته‌وه دڵداریی درۆزنه‌مان ده‌کرد
به‌گاڵته‌وه نامه‌ی دڵداریمان ده‌گۆریه‌وه
زۆر كه‌س به قه‌راغی دڵی ئێمه‌دا رێبوارانه رۆشتن
بێ وته‌یه‌ك، بێ تارماییه‌ك
به‌بێ ئه‌وه‌ی نیگایه‌ك بكه‌ن
به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵاوێ له‌ته‌نیایی ئێمه بكه‌ن
زۆر بێ باكانه رۆشت
ئێمه وتمان وانابین
هه‌ندێ كه‌س به‌لێواری دڵی ئێمه‌دا خۆیان هه‌ڵواسی
به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسێ له‌ترپه‌ی دڵی ئێمه بكه‌ن
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی دڵمان
ئێمه وتمان وانابین
هه‌ندێ كه‌س هاتن بێ باكانه پێكیان نا به‌سه‌ر دڵی شكاوماندا
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ته‌ری چاوی ئێمه‌كه‌ن
بێ شه‌رمانه رۆشتن
ئێمه وتمان ئێمه وانابین
هه‌ندێ كه‌س هاتن به‌میوانی له ماڵێ دڵی ئێمه‌دا ره‌شماڵی عه‌شقیان هه‌ڵدا
له‌ژه‌هری وشه‌كانو ساده‌یی سروشتمان
تیرێكیان گرته دڵمان
ئێمه وتمان ئاوا ده‌بێت عه‌شق
چه‌ند رۆژێك له مالی دڵی ئێمه‌دا بوون
پشوویاندا‌و حه‌سانه‌وه
بێ فه‌ر رۆشتن
هاورێ ئێمه!
ئای له ئێمه
ئێمه هه‌ر وتمان وانابین وانابین
كه‌چی ئێمه،، ئا ئێمه!
هه‌ر هه‌موومان یه‌ك كۆپی یه‌ك بوین
یه‌ك كۆپی عه‌شق‌و یه‌ك كۆپی تاوان
یه‌ك كۆپی درۆ یه‌ك كۆپی دۆراوی وته‌كانبوین
ئای له ئێمه هاورێ!
ئێمه دوایی سوپای دۆراو
دوایی فه‌لسه‌فه‌ی سواو
دوایی پیاوی دۆراو
دوایی سه‌رکرده‌ی په‌رۆو
دوای دوایی دواییه‌كان بووین
هاورێ!
كێ ناڵێت ئه‌و شه‌وانه كه‌فوو له‌چرای دڵ ده‌كرا
ئیتر هیچ هێزێك نه‌بوو بستێك له‌تاریكی روناك كاته‌وه
بارێ چه‌كو خیانه‌ت خۆیان نه‌ئه‌كرد به‌سنگی شاردا!
كێ ناڵێت ئه‌و شه‌وانه‌ی كه‌جریوه‌كان راپێچ ده‌كران
خیانه‌ت نه‌ی ده‌خستنه بۆسه‌ی تاوانه‌وه!
كۆمه‌ڵێ ئێش‌و ئازار سه‌ریان كردووه به‌كۆشی یه‌كتریداو
هه‌ڵنجی بێئابروی یه‌كتری ئه‌ده‌ن
ناویان ناوه مرۆڤ!!
بستێك خاک نییه له‌سه‌ر رووی ئه‌م گێتێیه‌دا تاپۆ بێت له‌سه‌ر ئه‌م مرۆڤه.
هه‌رچی خه‌مو په ژاره ی دنیایشه
پاسپۆرتێكی بێ ڤیزه‌یه‌و وا‌له هه‌گبه‌ی دڵی ئه‌م مرۆڤه‌دایه!
وه‌ره مه‌رۆ به‌سه‌ر پێستی سپی منداڵیما وه‌ره‌وه
به‌سه‌ر نه‌فره‌تی مێژووی دۆراوو
ته‌مه‌نێك پر له‌درۆدا وه‌ره‌وه
وه‌ك زه‌رده‌شت له‌چاوه‌كانتا هه‌ڵمگره
وه‌ك ئا‌ڤێستا له‌رۆحتا توند بمنوسێنه به‌خۆته‌وه
تا وشه سواوه‌كانی پیاو
نیگای ئافره‌ته حه‌شه‌رێكان هه‌ڵیان نه‌فراندوم
تا‌گومان له‌تی نه‌كردوم
وه‌ره مه‌رۆ، وه‌ره مه‌رۆ
تا نیشتیمان نه‌یخستومه‌ته زبڵخانه‌ی ناپاکانه‌وه
تا نیشتیمان به‌م ته‌مه‌نی شوشه‌ییه‌وه
نه‌یداموته ده‌ست جه‌لاداو قومارچی
جامبازانه‌وه
060130&ستۆکۆلم
نامۆ سامان