
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوورت بۆ چیرۆکێکی زۆر کوورت
الکلیمه معناها، نووسینی ئاری عوسمان خه‌یات
له‌م چیرۆکه‌دا ئاری عوسمان به شێوه‌یه‌کی لێهاتووانه په‌نچه‌ی خستۆته سه‌ر بێهوده‌یی خویندن له سیستمێکدا که هیچ بایه‌خ به وشه نادات. له ڕاستیدا ناونیشانی چیرۆکه‌که‌ی ”الکلیمه و معناها” هه‌ر بۆخۆی ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که ئاشکرا ده‌خات و به تایبه‌تی که ده‌قا و ده‌ق به عه‌ره‌بی هاتۆته‌وه. ”الکلیمه و معناها” ته‌واو ده‌کاته ئه‌مدیوی ”وشه و واتاکانی” ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستێتی بیخاته به‌رچاومان ته‌نها بێ مه‌عنابوون نیه، به‌ڵکوو هه‌ڵگره‌کانی وشه‌ی مه‌به‌سته، وشه بێ که‌سێک بوونی نیه، ئه‌مه‌ش بایه‌خ به هه‌ڵبژاردنی ناونیشانه‌که‌ی ده‌دا که به عه‌ربیه نه‌ک کوردی.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه چیرۆکێکی کوورته و ستروکتوری ئه‌م جۆره نووسینه جیاوازه له رۆمان و چیرۆکی درێژتر، به‌ڵام ئاری عوسمان ئه‌م لایه‌نه‌شی زیره‌کانه کۆتایی پێهێناو که ده‌ڵێ:”من خوێندم، پانزه ساڵ خوێندم. پانزه ساڵ له‌پاڵ (التربیه الاسلامیه)دا، هه‌زار و یه‌ك ده‌رسی بێمه‌عنای ترم خوێند، كه‌چی ده‌رسێك نه‌بوو، مامۆستایه‌ك نه‌بوو، بتوانێ.. بزانێ: مه‌عنای ژیانم بۆ لێكباته‌وه. ” ئه‌مه ده‌رئه‌نجام بابه‌ته‌که ڕوون ده‌کاته‌وه که له سه‌ره‌تادا به شیکردنه‌وه‌ی وشه‌کان و واتاکانیان ده‌ستی پێکردوه.
گرنگی ئه‌م چیرۆکه کوورته له‌وه‌وه هاتووه که باره‌که‌ی دراماتیک وه‌رنه‌گرتووه، زۆر به چاکی ده‌تهێنێته پێکه‌نین و به‌شداریی بۆچوونه‌کانی ده‌بی. ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌م چیرۆکه به شێوه‌یه‌کی دی بنووسرایته‌وه ڕه‌نگه ئه‌و گرنگیه‌یی نه‌بوایه. پرسیاری که‌سێک له بێهووده‌یی خوێنده‌ن ته‌نها له‌لای ئه‌و که‌سانه‌یه که سه‌رقاپی جیهانێکی تر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه تا ئه‌ودیو واتاکانیان بۆ ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌مدیوی واتا بۆ ئاری عوسمان ناکاته هیچ غه‌یری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بێ مه‌عنایی، ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌وه نه‌هاتووه که مرۆڤ ده‌بێ ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرێ ئه‌وه‌نده‌ی هانده‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بۆ کلێشه‌ی بابه‌ته‌کان و بێ مه‌عناییان، بکرێ. که‌سه‌کانیش هانده‌دا له کۆپی کردنه‌وه‌ی واتا و سه‌لیقه‌تی تووتی دوورکه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش جۆرێ له گاڵته‌جاڕیی به شیوه‌ی وه‌رگرتنی واتا له‌لای ئه‌و که‌سانه‌ی وشه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرنه‌وه و له‌هه‌موو بۆنه و کاتێکدا ده‌ێڵێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به چاکیی له مه‌عناکه‌ی تێگیشتبن. ئه‌م پرۆسه‌ی گاڵته پێکردنه له ناخی سیستمی خوێندن ده‌دا، که‌سه‌کان ده‌خاته سه‌ر پارسه‌نگی زانیاری و ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی له ئه‌سڵی وشه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌یانخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه له جۆر و گرنگیی بابه‌ته‌کان و تا ڕاده‌یه‌کیش گوومان ده‌خاته سه‌ر به‌های زانستی ئه‌و که‌سانه، لێره به تایبه‌تی مه‌به‌ستی مامۆستایه. مامۆستا وه‌ک ده‌ڵین یان بونیادکه‌ره یان رۆخێنه‌ر.
کۆتایی چیرۆکه‌که وه‌ستانێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر واتای ژیان، ئاری عوسمان لێره‌ش به شێوه‌یه‌کی ”ئیرۆنی” کلیلی چیرۆکه‌که‌یمان ده‌داته ده‌ست، چوونکه ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌قه‌که‌ی ئاراسته‌ی ئێمه‌ی خوێنه‌ر کردوه:”من ئێستا كه‌مێك نه‌بێ، شتێكی ئه‌وتۆم له ماناكان بیر نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێمخۆشه له خواره‌وه، مانای هه‌نێك وشه‌تان بۆ لێكبده‌مه‌وه، هه‌رچه‌ن وێده‌چێ له‌گه‌ڵ شتی تردا، تێكه‌ڵی بكه‌م، به‌ڵام له‌گشت بارێكدا، سودێكی هه‌ر ده‌بێ بۆتان.. ها وانییه!”
ئه‌وه‌ی له هه‌موو خۆشتره له‌م چیرۆکه یاریکردنه به ”معنى”، ئاری عوسمان به له‌زه‌ته‌وه ده‌ستکاریی واتای کردوه و ئازاده‌یه‌کی ته‌واویی له ده‌ربڕینیان وه‌رگرتووه.
به‌یان سه‌لمان