
ئافره‌تی بارمته‌كراوی گه‌نج بۆ شانۆ له دیداری گوڵه‌مێخه‌ك نمایش ده‌كرێت
كاری شانۆیی و مۆنۆدرامای (ئافره‌تی بارمته‌كراو) له نوسینی (د.مه‌نسور نو‌عمان) و نواندن و ده‌رهێنانی شانۆكاری ئافره‌ت (سایه حوسێن) وه‌كو به‌رهه‌می گروپی گه‌نج بۆ شانۆ به‌شداری ده‌كات له دیداری (گوڵه مێخه‌ك) له شاری سلێمانی، كه تایبه‌ته به پێشكه‌ش كردنی نمایشی شانۆیی و نیشاندانی هه‌وڵ و به‌رهه‌می شانۆكاری ئافره‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شانۆكار و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ری (ئافره‌تی بارمته‌كراو) له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌شداری كردنیان ووتی “گه‌نج بۆ شانۆ وه‌كو گروپێكی دیاری نێو ناوه‌ندی هونه‌ری و شانۆیی له كوردستان، وه‌كو تاكه گروپی شانۆیی له شاری هه‌ولێر به‌شداری دیداری (گوڵه مێخه‌ك)ی كردووه، هه‌ڵبه‌ته به‌شداری كردنی گه‌نج بۆ شانۆ له هه‌ر پرۆژه‌و ڤیستیڤاڵێكدا، گه‌رم و گوڕی و جموجۆڵێكی باشتر دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی نمایشه شانۆییه‌كانی بو شێوه‌یكه جوان، بۆ ئه‌مجاره‌ش ئێمه هه‌وڵمانداوه به هێزه‌وه به‌شداری ئه‌م دیداره بكه‌ین، كه بریاره له رێكه‌وتی 3/4/2011 له شاری سلێمانی ده‌ست پێبكات، ده‌سته‌ی ته‌كنیكی و كارگێری گروپ به شێوه‌یكی تۆكمه خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌م نمایشه، دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م كاره شانۆییه‌ی ئێمه ده‌بێته یه‌كێك له كاره هه‌ره سه‌ركه‌وتوه‌كانی نێو دیداری (گوڵه مێخه‌ك)”.
شانۆگه‌ری (ئافره‌تی بارمته‌كراو) رێكه‌وتی 4/4/2011، كاتژمێر 5 ی ئێواره، رۆژی دووشه‌ممه له هوڵی رۆشنبیری،له شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ