Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
وه‌سێته‌كانی گه‌نم ….بورهان ئه‌حمه‌د

وه‌سێته‌كانی گه‌نم ….بورهان ئه‌حمه‌د

Closed
by March 31, 2011 ئەدەب

تاگه‌نم مه‌رگی خۆی نه‌بینێ‌
تاكو ته‌رمی خۆی به‌ده‌ست خۆی نه‌نێژێ‌
تاكو خاك وخۆڵ كفنی نه‌دوورێ‌
تاشینبوون ته‌ڵقینی نه‌خوێنێ‌
مامزوو باڵنده‌ناچنه‌ ئاهه‌نگی پێكه‌نینه‌وه‌
كاریله‌و به‌رخۆلان به‌شداری مه‌راسیمی خه‌نده‌ ناكه‌ن
سفره‌كان هه‌رده‌بێ‌ له‌ڕه‌نگ وله‌بۆن
له‌گوڵ وقاقاخاڵی بن
هه‌ژاران هه‌رده‌بێ‌ چاوه‌رێی په‌نیری برسێتی بكه‌ن
هه‌رده‌بێ‌ تامی ئه‌ناناس بلاوێننه‌وه‌
به‌ته‌مای ژووانی گێلاس وشاتوو بن
دووای ئه‌وه‌ی باڵنده‌ باڵه‌كانی له‌خۆی تۆراند
بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فڕیندا ئاشتببێته‌وه‌
بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ‌ ئاسۆی لێوه‌دیاربێ‌
پێویسته‌نزایخۆی بگه‌یه‌نێته‌لای هه‌ور
ده‌بێ‌ له‌ئه‌ستێره‌كان بپاڕێته‌وه‌
هه‌رده‌بێ‌ بچێته‌وه‌ژێر ساباتی گه‌نم
عه‌شقه‌كه‌ی گه‌نم ئه‌وه‌نده‌ خه‌م پۆشه‌
به‌رد ریشی بۆبه‌رده‌داته‌وه‌
مانگی فێره‌ جگه‌ره‌ كێشان كردووه‌
گیاوپونگه‌,كووژاڵك وژاڵای له‌سه‌رپێكه‌وه‌ژیان راهێنا
قه‌ڵه‌م خه‌جاڵه‌ت
ته‌رازووی ته‌ریقكردۆته‌وه‌
نووسین له‌ئاستیا شه‌رمه‌زاربووه‌
ئه‌و عه‌شقه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوودایه‌
په‌پووله‌ ده‌خاته‌ سه‌رخوولیای شه‌رانگێزی
به‌زه‌یی به‌خشیوه‌ته‌ ددانه‌كانی پڵنگ
كۆتر راده‌كێشێته‌ سه‌ر مێزی تۆڵه‌
زۆر زوو بوو گه‌نم دركی كرد
كونده‌په‌پوو راهێنان له‌سه‌ر ته‌ناف و ته‌لی ستاتیكا ده‌كا
زۆر زوو بوو كه‌ زانی
هه‌ڵۆ لوتكه‌ی له‌ خۆی ره‌نجاندووه‌
ئێستاكه‌رامان وسه‌رنجی نه‌وه‌كانی هه‌ڵۆ
ناچارن پێكه‌نینه‌كانی بیابان لێكبده‌نه‌وه‌
له‌چه‌كه‌ره‌كردنی ده‌نكێك گه‌نمدا هه‌ستێك روواوه‌
ئه‌وه‌مان پێ‌ راده‌گه‌یه‌نێ‌
ئاشووبی كه‌وتۆته‌ نێوان سه‌وزایی و گه‌ڵاوه‌
هه‌ نووكه‌ له‌دژی كلۆرۆفیل پیلان ده‌گێرێ‌
له‌لاسكی گوڵه‌گه‌نمدا هه‌ستێك شینبووه‌
وامان پێ‌ ده‌لێت
دره‌خت وچڵ گه‌ڵاكانی له‌خۆی زیزكرد
ئه‌مێستا مه‌جبووری سێبه‌ر بووه‌
ئه‌ڤینی گه‌نم دانه‌وێڵه‌ی خه‌ یاڵ له‌سه‌رماده‌چێنێ‌
جه‌سته‌می گۆِریوه‌ته‌كێڵگه‌ی رووناكی
له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مین رۆژی
شینبوونی زه‌ماوه‌ندی گه‌نم نووسرابوو
جووتیارانی ئه‌م ووڵاته‌
چاویان بڕیوه‌ته‌لووتكه‌
زه‌وییان فه‌رامۆش كردووه‌
له‌بۆشایی ئاسماندا
به‌ته‌مای چاندنی دانه‌وێڵه‌ی غروورن

بورهان ئه‌حمه‌د

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.