Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
كۆنگرەی حزبی شیوعی , چوار سەرنجی خێرا

كۆنگرەی حزبی شیوعی , چوار سەرنجی خێرا

Closed
by March 12, 2008 گشتی

…. ڕەحمان غەریب*…..

 وەك نەریتێكی دیموكراسیانەی ژیانی نێوخۆی خۆی، وابڕیارە حزبی شیوعی كۆنگرە دواخرواوەكەی لەم نزیكانە ببەستێت. دیارە وەك كۆنگرەی چوار وەك هەر كۆنگرەیەیەكی تر، واچاوەروان دەكرێت گفتوگۆی ئەندامان لەسەرمەسەلە ئاڵۆزەكانی سیاسەت ورێَكخراووكاری جەماوەری وپێناسەی فكری وهەڵبژادنی سەركردایەتیەكی كارا ساغبنەوە، هیودارم هەر واش بێت
 حزبی بریار،حزبی كردار
 كۆنگرە وبڕیار دوو چەمكن كە بەبێ ناوهێنانی هەردوكیان ناتوانرێ باس لە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بكرێت ، لە كۆنگرە شتێك نیە پێویستی بە بریار ویەكلاكردنەوە هەبێت دوابخرێت بۆ كۆنگرەیەكی تر، یان كۆنگرە تەمەڵی لێبكەن و مەسەلە چارەنوسازەكان سەرلەنوێ بدنەوە دەستی سەركردایەتی تازە هەڵبژێردراو، ئەمە بە مانا نیە سەركردایەتی تازە ئەم كارەی پێدەكرێت یان نا، بەڵكو بە گوێرەی  ئەزمونی رابردومان لەگەڵ بڕیارەكان وادەخوازێت ، كۆنگرە بریاردەربێت.
 حزبی شەقام ، نەك بارەگا
  دامەزرێنەرانی حزبی شیوعیەكان بۆ ئەوە حزبیان دانەمەزراندوە كە كۆمەڵێك بارەگا ئالای سوری تیا بشكێتەوە وكادێری تەمەڵ وبێبڕوا بە فەلسەفەی گۆران بەڕێوەی ببەن وبیكەنە دیوەخان وچایخانە،ئەم حزبە بۆ ئەوە قوربانی نەداوە ،ئەندامانی بێدەنگ بن بەرامبەر گرانی وبێكاری وناعەدالەتی وفساد وبەهەدەربردنی سامانی وڵات و بەرتەسكردنی ئازادی و فرۆشتنی موڵكی گشتی كەرتی دەوڵەت بە نرخی تۆڵەكە، ئەم حزبە دروستبووە بۆ دژ بەهەمموو ئەمانە، ناكرێت بێدەنگی لێبكەین لەبەر هاوپەیمانێتی سیاسی، وەستان بەرامبەر هەموو  ئەمانە ،كۆكردنوەی نارەزایەتی خەڵك ورێكخستنیان ئەركی كۆنگرەیە لە لایەك و پەرۆشی شیوعیەكانیش نیشان ئەدات بەرامبەر ئەزمونی هەرێمی كوردستان.
 كادێری رابردوو پاك، نەك تێوەگلاو بە جاسوسیكردن
 حزبی شیوعیش وەك بزوتنەوەیەكی سیاسی دەكات لە ریزەكانیدا وەك چۆن خەڵكی خەباتگێر وخۆنەویستی تیابوە، هەر بە هەمان شێوە خەڵكی بەرژەوەندخواز گەندەڵی تیابوە، تا دەگاتە جاسوس ، باژمارەیان كەمبوبێت، مانای ئەوە نیە كە نەبوە، هەقە حزب ئەم دۆسییانە لە كۆنگرەكی یەكلابكاتەوە ، ساغبێتەوە لەسەر ئەو كەسانەی ناویان بە جاسوس لە فیلی موخابەراتدا هاتوە، ئەم حزبە حزبی مەكتەبی سیاسی نیە تا بە راگەیەنراوێكی شەرمنانە بیەوێ خۆڵ بكاتە چاوی ئەندامانی كۆنگرەو بڵَێت " عفى الله عما سلف"، ئەبێت ئەندامانی كۆنگرە ئەو فایلە ببینن كە سەركردایەتی حزب لەبەر هەندێ ئیعتبارات لە قاعدەی شاردۆتەوە
 یەك سیاسەت، نەك لەهەر شارو سیاسەتێك
 هیچ كاتێك حزبی شیوعی بە ئەندازەی ئەم ساڵانەی دوایی بێ دیسپلین نەبوە ، لە هەر شارێك بە ئاوازێك سیاسەت دەكرێت ، رێخراوەكانی دەرەوە ئاوزێك و هەوڵێر ئاوازێك، مەكتەبی سیاسی شارێك شتێك ئەڵێت ئەم پێچەوانەكەی، عەشقی هەندێكیان بۆ مایكرەفون وكامێرای رۆژنامەنوسان وای لێهاتوە كە گاڵتەمان پێبكەن ، رۆژنامەنوسێكی هاوڕێم ووتی چوم لێدوانێكی كورت لە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیتان وەرگرم ، یەك سەعات قسەی كرد،چیبكەم، هەندێكیشیان لە ماسی بێدەنگترن ، ئەم حزب بە شەمەندنەفەر وەسفدەكات، ئەو بە مەكینە، من ناڵیم دەبێت هەموو وەك یەك تەماشای دونیا بكەین، بەڵام ئەمە چ كارەساێكە لە حزبەمان قەوماوە ئەندامی مەكتەبی سیاسیەكی ئەوەندە سەر لە سیاسەت دەرئەكات كە لە چاوپێكەوتنێكیدا بڵێت" مەكتەبی سیاسی پرسم پێناكات"، هاوڕێیان ئەبێت چاونەترسانە دژ بە دیاردە دزیوەكانی خۆمان قسە بكەن ، ئەگەر نایكەن نەچنە كۆنگرە باشترە.
 *ئەندامی كۆنگرەی سێهەم      
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.