
سكاڵا نامه‌ی زه‌وی …. برهان ئه‌حمه‌د
بۆنی دووكه‌ڵێكی چڕ
له‌هه‌نیه‌ی زه‌وی به‌رز ده‌بیته‌وه
به‌رامه‌ی ئاگرَیگی شین له‌چاوانییه‌وه هه‌ڵده‌ستێ
زه‌مین شه‌كه‌ت و ماندوو,هیلاك وبێتاقه‌ت
به‌ته‌مای پشووه
یاخوود به‌نیازه
له زێر بالیفی گوڵ گوڵی ئاسماندا سه‌رخه‌وێك بشكێنێ
بلاجكتۆری تێبینی ,نیۆنی ته‌ماشا هه‌ڵبكه‌ن
ببینن,زه‌وی تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی هاتووه
له‌سییه‌كانییه‌وه غوباری زه‌رد
له‌ده‌ماره‌كانییه‌وه وه‌یشوومه هه‌ڵده‌كا
له‌ماسوولكه‌كانیه‌وه كڵپه‌ی ماته‌می دێته‌ده‌رێ
نێرگزله داخی ئه‌وپه‌نجه‌ره‌ی زامانه‌ی به‌رووی زه‌میناخرانه‌سه‌رپشت
قاقا پێده‌كه‌نێ وبه‌گۆنایه‌وه‌فرمێسك دَیته‌خوارێ
له‌حه‌ژمه‌تدا دارگوێز حاڵگرتوویه‌تی
خۆی ده‌داته به‌رخه‌نجه‌ری رۆژگار
روومه‌ت و سنگی زه‌وی
شه‌قارشه‌قاربوو
زمان ولێوی قلیشاو
هه‌زاران تونێل,تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌ها جۆری بۆمب,به‌رپاكردنی ئه‌وجه‌نگانه‌ی,براوه‌ودۆراویان تیادانییه,به‌سه‌دان میترۆ,ملیۆنه‌هاجۆگه‌له‌ی خوێن,ملیاره‌هائه‌شكه‌وتی بوغزووكینه,سه‌نگه‌ری فه‌نا
به‌سه‌دان هه‌زارشه‌قامی ناهه‌قی,كارێزی جه‌فا
پاركی بێ نه‌وایی,به‌ربه‌ستی فڕین
گۆڕی شووشه‌كانی عه‌تری وه‌فا
كۆشكی جه‌ور,ڤیلای سته‌م,هۆڵی بێ مافی
ئوتێلی پیلان ,گۆڕه‌پانی بێدادی
باخچه‌یفێل,مه‌له‌وانگه‌ی خه‌ونی نه‌زۆك
گه‌رماوی ئومێدی درۆزنانه,ده‌ستووری تلیاك
یاسای هێرۆیین,شه‌ریعه‌تی زه‌رنیخ
له‌كاسه‌ی سه‌رووبڕبڕه‌ی پشتیا هه‌ڵكه‌نرا
رۆزانه به‌ده‌یه‌ها تۆن
ئه‌فیون و كافوور رۆده‌كرێته گه‌رووی زه‌وییه‌وه..
سروشت به‌ته‌مای خه‌وێكی قووڵه
زه‌مین نیگاری بێقه‌راری ده‌كێشی
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی مه‌ره‌كه‌بی حه‌وسه‌ڵه‌ی تیادانه‌ماوه
مانگ ته‌ریك و ته‌نیایه
ئێستاكه زه‌وی كه‌متر ریتمی پرووشه ده‌بیستێ
ئاسمان ,زه‌وی,ئێمه‌ی ئاده‌می
كاممان به‌خشنده‌ییمان له‌ده‌ستدا
كێمان لێبوورده‌ییمان فه‌رامۆش كرد
جاران ژووان چه‌نده به‌تام بوو
هاوریێه‌تی ج مانایه‌كی مه‌زن وقووڵی هه‌بوو
سێبه‌ره‌كه‌ی هه‌تابڵێی دڵنه‌رم ده‌هاته بێشوازیمانه‌وه
بێ پێچ وپه‌نافه‌رشی حه‌وانه‌وه‌ی بۆراده‌خستین
سه‌رینی متمانه‌ی ده‌خسته‌ژێرسه‌رمان
وه‌ختێك رۆژگارهه‌ناسه‌بڕكێی پێده‌كردین
كاتێك زه‌مه‌ن گه‌مه‌ی به‌سه‌عاته‌كه‌ی مه‌چه‌كی دڵمان ده‌هات
له‌كانی دۆستایه‌تییه‌وه چ چاوێكی فێنكمان ده‌نۆشی
به‌هه‌فته‌باران نه‌یده‌كرده‌وه
له‌ژێرهه‌تاوی لێزمه‌ی باراندا
چه‌ندچێژمان له‌و مۆسیقایانه‌وه‌رده‌گرت
كه‌ئاوازه‌كانی ئاوێته‌ی ئیقاعه‌كانی حه‌رفی تنۆك ونۆته‌كانی باران ده‌بوون..
زه‌وی تابلۆی بێ ئۆقره‌یی نه‌خشاند
نیگاكانی ده‌گرمێنێ
غه‌مه‌كانی چه‌خماخه‌ده‌دا,
ئازاره‌كانی ده‌بریسكێته‌وه
دره‌وشانه‌وه‌ی ناسۆره‌كانی له ئه‌ستێره‌كانی تره‌وه دیاره
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی كسپه‌ی خه‌یاڵا
زه‌مین خۆی ده‌رازێنێته‌وه
سروشتی بروسكه گۆڕا
ئێستاكه بۆ به‌خشینی ساتێك رووناكی
ئه‌وه‌نده‌ی ته‌مه‌نی فوویه‌ك
نابه‌خشێته شه‌وه زه‌نگی وێڵبووه‌كان
باران كچه جوانه‌كه‌ی ئاسمان
ئێستاكه ترپه‌كانی دڵی
تێكه‌ڵ لێدانی دڵی عاشقان ناكا
تاریكی هێرشی خۆی ده‌ستپێكره‌وه
ئه‌ستێره‌كان به‌ته‌ما نین بچنه هانای مانگه‌وه
روشنایی به‌رگه‌ی ئه‌م په‌لاماره ده‌گرێ
تریفه توانای به‌رگریكردنی هێشتاكه ماوه
زه‌مین وه‌ختێك ساوا بوو
حه‌زی له وێنه‌گرتنی زۆر ده‌كرد
دڵخۆش بوو به‌نه‌خشه‌ی ئه‌و باخچانه‌ی
له‌ناو له‌پیا ده‌كێشرا
به‌مه‌چه‌ك و بازووی ئه‌و جووتیارانه‌ی
راسپارده‌كانی ئه‌ویان جێبه‌جێ ده‌كرد
به‌گرووگاڵی ئه‌و ساوایانه‌ی
مه‌مكه‌كانی ئه‌ویان ده‌مژی
زه‌وی هه‌رچی ئه‌و وێنانه‌ی
به‌درێزایی ته‌مه‌ن خۆی گرتوونێتی
ئێستاكه به نیازه سه‌رپاكیان بدڕێنێ
زه‌وی شۆخترین كیژۆڵه‌ی گه‌ردوون
زه‌وی به ئه‌مه‌كترین بووكی ئه‌م كه‌ونه
زه‌مین دڵته‌نگ و ته‌نیا, په‌ست و تووڕه‌یه,
بێ ئۆقره و نیگه‌رانه
گله‌یی و گازنده‌یه‌تی
كاتێك ده‌بینێ به‌سه‌ر پێڵووی رَیحانه‌وه
ته‌پ و تۆز گۆرانی ده‌چڕێ
هه‌ور ده‌ستخه‌ڕۆی ده‌كا
باران خوێنسارده له‌گه‌ڵیا
ئاسمان رایكێشاوه‌ته نێوبازنه‌ی سازشه‌وه
زه‌مین زۆرچاك تێده‌گا
هه‌ستی گیاچاوه‌كانی پڕبووه له‌گه‌ردووخۆڵ
شعوری گوڵ كه‌له‌هه‌ناوییه‌وه‌چاوه‌كانی ترووكا
دره‌خت كه په‌روه‌رده‌ی ئامێزی خۆیه‌تی
گوڵه‌به‌رۆژه‌كه‌دۆستی هه‌میشه‌یی خۆره
ئاوكه‌به‌بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن
به‌روویه‌كی گه‌شه‌وه ناچنه پێشوازی په‌پووله‌و هه‌نگه‌وه
جاران سروه لاووك وحه‌یرانی زه‌وی بوو
شه‌ماڵ بێشكه كه‌ی راده‌ژه‌ند
هه‌نووكه ده‌سته‌كانی زه‌وی مووتوربه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه
كاسه‌ی سه‌ری لافاو ده‌لاوێنێته‌وه
ده‌فته‌ری سینه‌ی داڵده‌ی نووسینه وه‌ی گه‌رده‌لوول ده‌دا.
(حه‌ب)و(كه‌بسول)ی جۆراوجۆر
ده‌رزی وشرینقه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه
داوو وده‌رمانی تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵ
نه‌خۆشی به‌هه‌ڵپه‌وئیشتهای نوێوه
زه‌مینی تووشی هه‌ڵامه‌ت كردووه
ئێستاكه‌خوێدان له‌قینا ده‌پژمێ
به‌لووتیا شه‌كراو شۆڕده‌بێته‌وه
له‌پای ئه‌وهه‌مووغه‌دره‌ی ده‌رحه‌ق به‌زه‌وی كرا
هه‌نووكه ده‌نگی شه‌كردان نووساوه
شۆره‌كات قوڕگی گرتووه
سروشت به‌ته‌مای خه‌وێكی قووڵه
له‌به‌ردڵسۆزی بۆدره‌خت ,باڵنده‌خۆی له‌قوڕهه‌ڵده‌كێشێ
له‌تاوابوونه‌وه‌ره‌كانی تر
هاوڕێ دڵسۆزه‌كانی زه‌مین
به‌نیازن به‌شداربن له‌شین و واوه‌یلای زه‌وی
ئه‌رێ..ئه‌م هه‌موو بولبوله قوڕاوییانه چین..؟
ده‌چمه ریزی باڵنده‌كانه‌وه
ئه‌وانه‌ی جریوه له لێویان تۆراوه
وه‌ك ئه‌وان خۆم له قووڕێكی مه‌یله‌ومۆرهه‌لده‌كێشم
له‌ناوقووڕبه‌ستران به‌دووای هه‌یبه‌تی له‌ده‌ستچووی ئینساندا ده‌گه‌ڕێم
ده‌یهێنمه‌وه بیر مرۆڤ
زه‌وی هێشتاكه ئه‌ڤینی هه‌رمێ
نازی هه‌نارووترێی له‌یادماوه
هێشتاكه ره‌گ وریشه‌ی دارزه‌یتون
ختووكه‌ی خوێنبه‌روو خوێنهێنه‌ره‌كانی ده‌دا
زه‌وی هه‌نگاوه‌كانی خۆی ناناسێته‌وه
رێگه‌ناباته‌وه لای ده‌سته‌دێرینه‌كانی خۆی
زه‌مین شه‌كه‌ت و په‌رێشان,مات وهه‌راسان
دارماڵه له‌بێزاری,كه‌یله له گۆشه‌گیری
چونكه‌زۆرجوان حاڵی بوو
ته‌واوله‌بێوه‌فایی ئینسانه‌كانی ئه‌م ده‌ورووزه‌مانه تێگه‌یشت
زه‌مین له‌رز گرتوویه‌تی
منیش عه‌شقه(تا)پله‌ی گه‌رمای گریانم به‌رزترده‌كاته‌وه
بۆ خوودی زه‌وی,بۆخۆمی ئاده‌می
زه‌مین دا‌غ بووه
منیش رۆحم ته‌زیوه
زه‌وی سزای خۆی ده‌دات
یان سزای ئه‌و مه‌خلوقاتانه‌ی
ئابرووی باخچه‌یان تكاند
زه‌ماوه‌ندیان له په‌پووله تێكدا
زه‌وقی گولیان شێواند
شه‌ره‌فی پوونگه‌یان رووشاند
زه‌وی دادگایی خۆی ده‌كات
یان ئه‌نجومه‌نێك پێكه‌وه ده‌نێ
بۆئه‌شكه‌نجه‌دانی ئێمه
بۆمه‌حكومكردنی ئه‌وانه‌ی له‌دایكیان,له‌تۆ وه‌رگه‌ڕانه‌وه
میوه‌ی حورمه‌تیان به‌هیچ دره‌ختێكه‌وه نه‌هێشت
به‌سه‌وزی قه‌رسیلی خۆشه‌ویستیان رَنییه‌وه
دیكۆری بازاڕی عه‌شقیان كرده خه‌رابات
سه‌رسینه‌وناوله‌پی زه‌وی بزمارڕێژ
سووڕانه‌وه‌ی سووڕی خوێنی وه‌رزه‌كانی چێنراوبه‌مین وبارووت
كۆت وزنجیرله‌ده‌ست وپێیدا
له‌بری ملوانكه‌ی رووناكی,تاجه‌گوڵینه,زریزه‌ی نورووبازنگی وورشه‌دار
ته‌وقێكی ئاگربه‌گه‌ردنیداشۆربووه‌ته‌وه هه تاكوبه‌رپێی
مه‌دالیای پشكۆیه‌كی به‌قین له‌به‌رۆكی درا
هه‌رزه‌مانی زووئاسۆی لێوه‌دیاربوو
هه‌رجاران هه‌تاوی به‌خشنده‌ییله‌هه‌ناوییه‌وه هه‌ڵده‌هات
هه‌رئه‌وسابه‌رده‌م خۆی به‌روونی ده‌بینی
ئَیستاكه دووكه‌ڵ بواری ناداعیزه‌ت وشكۆیئه‌سپ ته‌فسیركا
لوغزی وانه‌ی كۆششی هه‌نگ و ره‌نجی مێرووله لێكبداته‌وه
ئاگرده‌رفه‌تی ته‌ماشای له‌دیده‌یدا دزیوه
ته‌م ومژ مۆله‌تی ناداتێ پاپۆڕه دووره‌كان ببینێ
ئه‌وپاپۆڕانه‌ی لۆكه‌یان ده‌گه‌یانده عه‌ماره‌كانی ئێمه
بۆی نالوێ ئاڵتوونی چاوه‌كانی به‌سه‌یركردنی كۆتره‌كان زاخاودا
ئه‌وكۆترانه‌ی فڕینی سپییان ده‌پرژانده‌سه‌ردیواروحه‌وشه‌وسه‌ربانه‌كانمان
ئاوونگی تریفه‌وئه‌ستێره‌یان دابه‌شده‌كرده‌سه‌رگوومه‌زومناره‌كان
گمه‌یان ئاوێته‌ی زه‌نگی كه‌نێساكان ده‌كرد
پێكه‌نینیان ده‌به‌خشییه‌هه‌یوانه‌كانی مزگه‌وت.
زه‌وی بۆن دووكه‌ڵێ چڕی لێبه‌رزده‌بێته‌وه
به‌رامه‌ی ئاگرێكی خه‌ست له‌زامه‌كانیه‌وه هه‌ڵده‌ستێ
مه‌خابن,زه‌وی به‌رشاڵاوی گه‌مژه‌یی ونه‌فامی ده‌سته‌نه‌وتاوییه‌كانی ئێمه‌كه‌وت
ئای خوودای گه‌وره…
تۆنه‌بیت,له‌یاداشتنامه‌دا به‌ره‌نگاربوونه‌وه چۆن تۆماربكرێ
له‌رۆژمێره‌بچكۆلانه‌كه‌مداجێگای ئه‌م قه‌سیده‌یه‌چۆن بكه‌مه‌وه؟
چۆن زه‌وی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌مووهه‌ڵمه‌تی ناڕه‌واییه‌بگرێ؟
چۆن بتوانێ به‌رانبه‌رئه‌م هه‌مووپه‌ڵامارانه‌بوه‌ستێ؟
ئاخرچۆن چۆنی ئاسمان قایل بكات
به‌چ شێوازێ كۆتربهێنێته‌سه‌رقه‌ناعه‌ت
كام رێگا بگرێته‌به‌ر؟
تاكوكوكوختی په‌شیمانكاته‌وه‌له‌وه‌هم و واسواسی
كام باڵنده‌ی پۆسته‌به‌ر راسپێری ئارام بگه‌یه‌نێته‌وه رووبار
پشیله‌ناچاربكات وازله‌پاسه‌وانێتی بێچووی چۆله‌كه‌بهێنێ
دڵنیایی بخاته‌گیرفان كێڵگه‌كانه‌وه
بۆبن ئه‌وبنجگه‌زه‌لانه‌ی كه‌ئێواران سوێسكه‌پشوویان له‌ژێردا ده‌دا
هێمنیوهێوری بداته‌ئه‌وشارانه‌ی كه‌خه‌ریكه‌ده‌گۆرێنه‌جه‌نگه‌ڵ
تووڕه‌یی له‌په‌ڕه‌سێلكه‌بشارێته‌وه
مردن بدات له‌یه‌خه‌ی تفه‌نگ
هاواربباته‌وه‌ئه‌ودارستانه‌چاوسه‌وزانه‌ی كه‌ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه‌بێده‌نگی بیانكوژێت
مامزووبزنه‌كێوی خاڵیكاته‌وه‌له‌ترس و گوومان
په‌پووله‌له‌دڵه‌راوكێ
ِمتمانه‌بگه‌ڕێنێته‌وه‌بۆهه‌نگ,كوێری بكاته‌دیاری تاپڕ
بڕوابداته‌وه‌به‌دره‌خت ,به‌كه‌و,به‌كوڕكوڕ
په‌روه‌ردگاری مه‌زن
تۆله‌حه‌وته‌مین رۆژی خوڵقاندا
دڵی زه‌ویت به‌قه‌ده‌رخۆی گه‌وره كرد
تاكوبتوانێ ,به‌رانبه‌رئه‌م هه‌موو زوڵمه
ئه‌م هه‌موو ته‌ماحه
ئه‌م هه‌مووخیانه‌ته
ئه‌م هه‌موو نمه‌ك حه‌رامییه
ئه‌م هه‌موو نامه‌ردییه
خوڵقی خۆی گه‌وره‌تربكات
(خوودای گه‌وره)
ئه‌گه‌رتۆ(ئه‌یوب)ت پێ نه‌ناسیمایه
مه‌حاڵ بووله‌م كوشتارگه‌یه‌داهه‌ڵبكه‌م
ئه‌سته‌م بووبه‌رگه‌ی زینده‌به‌چاڵكردنی كه‌مانچه‌م بگرتایه
زه‌حمه‌ت بووبه‌به‌رچاومه‌وه‌ژن سه‌رببڕن,منداڵ بكوژن
ئاشتی بنێژن,سروشت خه‌ڵتانی خوێن بكه‌ن
كراسی سووتوبكه‌نه‌به‌رزه‌وی
پاڵتۆی ئاگربده‌نه‌شانیا
گۆڕستان بۆجوانی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و
پێشم بڵێن:
ده‌ی نه‌مامی سه‌بوری بنێژه
ده‌ی ئۆقره‌ت هه‌بێت وپشووت درێژبێت
ناووكی ئارام بخه‌ره‌چاڵی نائومێدییه‌وه
ئه‌م قه‌سیده‌یه‌له2009نووسراوه‌له2010له‌ژماره(184)ی گۆڤاری كه‌ركووكی ئه‌مڕۆبڵاوبووه‌ته‌وه
Burhanahmad57.yahoo.com برهان ئه‌حمه‌د