
دره‌وشانه‌وه‌ی ڕوخسارم له فنجانی قاوه‌دا!
باران ده‌بارێ
چه‌تره‌كه‌م له ته‌نیشت خۆم هه‌ڵكردووه
وه‌كئه‌وه‌ى منداڵێك له ته‌ڕبوون بپارێزم:
پێكه‌نینم لێ ده‌تكێ؛
پێڵاوه‌كانم ته‌ڕ ده‌بن،
شاریش!
كه تۆ هه‌ى
جوانى به خوڕ ده‌بارێ،
منیش!
ده‌ست درێژ بكه‌م
زه‌ریا ده‌گرم!
كه تۆ هه‌ى،
زه‌ریا منم!
له قه‌راغی زه‌ریادا
ماڵێكى بچووكمان هه‌یه؛
زه‌وى دوو گۆیه له ده‌ستتدا؛
له ته‌نیشت ته‌ڕیی زه‌ریادا،
به ڕووتى!
حه‌زم له پیزایه
بۆ دوو كه‌س:
ئێمه‌ین
له قه‌راغی ڕووباریِكى ته‌ڕدا؛
تۆى!
كه خۆر به‌ر شانه‌كانم ده‌كه‌وێ،
مانگ له دڵمدا
باوێشك ده‌دا!
بارانه‌كه ده‌بارێ
گوڵى گوڵه‌به‌ڕۆژه
سه‌رى كزى
له زه‌ویدا!
هه‌نگێك دێته سه‌ر گوڵى به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م
من،
تاڵیی ده‌مبا!
له نێو دێڕه‌كاندا ڕووبارێك هه‌ڵده‌كه‌نم
گه‌یشتن به تۆ،
له مردن گه‌رمتره!
پشیله‌كه ئینجانه‌كةى به‌ردایه‌وه
منداڵه‌كه‌م،
ڕاچه‌ڵه‌كا!
نێزیكم لێته‌وه
كه ناتوانم نزیكترین بم
غه‌مگینم
كه نێزیكتر نیم!
ناموێ
هه‌میشه له‌گه‌ڵت بم
چه‌ند ساتێك بێ تۆ،
بۆ بیركردنه‌وه له تۆ!
چه‌ند ڕۆژێكه فروغ ده‌مبا
مه‌رگ لێره
نێزیكتر لێره
له باغچه‌كه‌دا
ده‌سته‌كانى ده‌شوا!
تاریكیم هه‌رس كردووه
وا سپێده چێ ده‌كه‌م؛
ده‌چمه خه‌وێكى قووڵه‌وه!
كه تۆ هه‌ى
ڕووتبوونه‌وه‌م خۆشده‌وێ!
ده‌مانچه‌یه‌ك له تاریكی‌دا
گه‌رووى پاكده‌كاته‌وه!
ته‌رمێك،
زه‌وى پیس ده‌كا!
ئه‌م منداڵه
ترساوه،
ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه
مردنێكى دى
ئه‌زموون ده‌كا!
باران
زه‌ویی شووشتووه
چۆله‌كه‌ى نێو داركاژه‌كان
هه‌ڵده‌له‌رزن
پشیله‌یه‌ك له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه‌م دا
ده‌میاوێنێ
ده‌بێ بڵێم:
تۆ چى ده‌كه‌ى؟
به قورسى ده‌ڕوا
ڕانه‌كانى پانتر بوونه
دوو دڵ له یه‌ك جه‌سته‌دا
كراسه‌كانى كورت بوونه‌ته‌وه
ژنێك بیر له ناولێنانى منداڵێك ده‌كاته‌وه
پێڵاوێكى زۆر گچكه سرنجى ده‌با
به قورسى ده‌ڕوا
سووك سووك پێده‌كه‌نى
ده‌ستێك له زگى ده‌دا!
له ژووره‌كه‌مدا
ته‌پڵه‌كێكى سیگار هه‌یه
له‌وێ:
پیاوێك،
سیگار ده‌خاته لێوییه‌وه،
شتێك وه‌ك مردن
شتێك وه‌ك ژیان
له دڵم ده‌چه‌قێ!
كه باران ده‌بارێ
ناتوانم تۆم هه‌بێ و
چه‌تریش!
به ده‌نگی نزم بیربكه‌وه
ئینجانه‌كان نووستوون!
تۆ كه له‌وێى،
لێره‌ى!
هه‌ناسه‌ت: گه‌رم گه‌رم
به‌ر سینگم ده‌كه‌وێ؛
ده‌ستێكم له ژێر سه‌رتدا سڕ بووه!
تۆ، هى منى!
شه‌قام و زه‌ریا و
ئینجانه‌كانیش!
خۆشمده‌وێى
وه‌ك گۆی زه‌وى
له ده‌ستێكم دا؛
كه تۆ هه‌ى!
تۆ، كه ته‌نیای
من،
جوانی ده‌خه‌مه نێوان په‌نجه‌كانمه‌وه!
ویستم بڵێم:
سیگارێك!
گه‌ربه خه‌یاڵیش
به‌شاره‌كه‌مدا تێپه‌ڕی……….
من بۆنی ده‌ریام بۆدێت!
هێرۆ كورده
ی 1ی 2011