ناسیۆنالیزمی كوردی و زمانی كوردی
ده‌روازه
زمان و نه‌ته‌وه دوو پێكهێنه‌ر و ئامانجی ستراتیژی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یین.
زمان، هه‌ر ئامرازێكی په‌یوه‌ندی نییه مرۆڤه‌كان له‌و كه‌ناله‌وه له‌یه‌كتری بگه‌ن، به‌ڵكو وێرای ئه‌و ڕه‌هه‌نده كۆمه‌لایه‌تییه، زمان ڕه‌هه‌ندێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی پێكده‌هێنێ. له مێژووی مرۆڤایه‌تی و قوناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی له پال هزرو باوه‌ڕه ئایینیه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی دیالێكتێكی نێوان زمان و ئایین ئاشكراتر ده‌بێ و زمان ده‌بێته ناسنامه‌ی ئایینه‌كه و ده‌قی ئایینیه‌كه‌ش هۆكارێك ده‌بێ له پاراستن و هه‌تا پیرۆز را‌گرتن زمانه‌كه. هه‌رچی زمانه وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی تێرروانینی زانستیدا چه‌مكێكی زۆر نوێ یه به هیچ جۆرێ به‌راورد ناكرێ به مێژووی ئایین وه‌ك باوه‌ڕ و میتۆدی ژیان..
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ (( ناسیۆنالیزمی كوردی) و قۆناغه‌كانی و هه‌روه‌ها ئامانجه ستراتیژییه‌كانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین زمان و نه‌ته‌وه و ئایین و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له كوێ ی ئه‌و بزاڤه دایه.
ئایینی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی نه‌ته‌وه‌یی
چه‌مكی نه‌ته‌وه
چه‌مكی نه‌ته‌وه، وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌تنیكی هه‌روه‌ها وه‌ك بوونێكی سیاسی Political entity. مێژوێكی كۆنی نییه … به‌واتایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه بگرێته‌وه. كه زمانی هاوبه‌ش و كه‌لتوری هاوبه‌ش و ئابوری هاوبه‌ش و جوگرافیه‌كی هاوبه‌ش كۆیان بكاته‌وه‌و وه‌فاداری بۆ نه‌ته‌وه پیرۆزییه‌كانی له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێكی تری ڕوحی و ماددی بێت، ئه‌وه ئه‌و چه‌مكه ته‌مه‌نی له دووسه‌د ساڵا تێپه‌ر ناكات.
له قورئانی پیرۆزدا، سێ وشه (قوم، مله، الناس) بۆ خه‌لكانێكی جوگرافیه‌كی هاوبه‌ش، ئاینێكی هاوبه‌ش (خودایی یان مرۆڤكرده) و ئابوری هاوبه‌ش هاتووه. گوتاری قورئان له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌م سێ یه، گوتارێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و وه‌ك – یه‌كی نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ تێكستدا له‌یه‌ك نزیك بن، واتا و مه‌دلولی تایبه‌ت به‌خۆیشی هه‌یه. بۆ نموونه وشه‌ی ((الناس)) مه‌دلولێكی فره ڕه‌هه‌نده له‌ئایه‌تی (13) سوره‌تی (الحجرات) ( یاایها الناس انا خلقناكم من ژكر وانپی وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا…)) لێره واتای ((خه‌ڵك))ی عه‌وام ناگه‌ینێ، به‌ڵكو واتای (( ئومه))ش ده‌گه‌ینێ، چونكه (گه‌ل) و (قه‌بیله) به‌شێكن له (ئومه). هه‌رچی وشه‌ی ((مله – میلله‌ت)) له‌ئایه‌تی (( مله ابراهیم حنیفا )) مه‌دلولێ سیاسی و باوه‌ڕیی هه‌یه نه‌ك مه‌دلولێكی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌تنیكی. هه‌رچی وشه‌ی (قوم) جگه له‌وه‌ی له‌هه‌ندێ ده‌ق هه‌ر ته‌نها به واتای (خه‌ڵك) دێ، ئه‌وه ئه‌و وشه‌یه بۆ هۆزو خێلی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان، جگه له هۆزو قه‌بیله‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، به‌كارهاتووه. هه‌ر له‌وێوه‌ش ئایینی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپابووه. گوتاری ئه‌و ده‌قانه تایبه‌ت كراوه به (قه‌وم)ێكی دیاركراو هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قی تر به‌ئاشكرا له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێغه‌مبه‌ره‌كه و زمانی په‌یامه‌كه‌ی ده‌دوێن. ئه‌وه‌ته ئایه‌تی (4)ی سوره‌تی (ابراهیم) به‌راشكاوی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌دوێ (وما ارسلنا من رسول الا بلسان قومه لیبین له‌م ) – ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌ره‌كمان ڕه‌وانه نه‌كردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌كه‌ی نه‌بێت و به‌و زمانه په‌یامه‌كه‌ی خودای بۆ ڕوونكردونه‌ته‌وه)).له‌م ڕوانگه‌وه , جگه له ئیسلام هه‌موو ئاینه‌كانیتر وه‌ك یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت… ئاینی نه‌ته‌وه‌یین !
مه‌دلوله‌كانی چه‌مكی نه‌ته‌وه
له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، ئینگلیزه‌كان وشه‌ی Nation وفه‌ره‌نسیه‌كان Nation La و ئه‌لمانیه‌كان Volk و فارسه‌كان و توركه‌كان و كوردیش میلله‌ت به‌كاردێنن ئه‌و هه‌موو ناوه، ئه‌گه‌ر به‌واتای (نه‌ته‌وه‌ش)بێ، ئه‌وه بزاڤه ناسیۆ نالیستیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا هه‌ر به‌واتای ئه‌تنیكی یان گروپی ئه‌تنیكی به‌كاری ناهێنن.
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بزاڤی ناسیۆنالیزم له‌دوای هه‌ردوو شۆرشی ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسی په‌یدابووه. نه‌ته‌وه‌ش له‌و دوو شۆرشه‌دا مه‌دلولێكی نه‌ته‌وه‌یی – ئه‌تنیكی نه‌بووه. له ئه‌مریكا – نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه كه یه‌ك زمان و یه‌ك ڕه‌گه‌زی هه‌بێ، بۆیه له‌وێ له‌بریتی قه‌ومی ئه‌مریكی، گه‌لی ئه‌مریكا، یان ئومه‌تی ئه‌مریكا به‌كاردێ. به‌واتای فاكته‌ری فره ره‌گه‌زی، زمانی و ئه‌تنیكی ته‌واو كاریگه‌ری به‌سه‌ر گوتاری شۆرشی ئه‌مریكی دا هه‌بووه هه‌ر ئه‌میش وایكردووه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به ڕه‌سمی هه‌تا زمانی ئینگلیزی به‌زمانی ڕه‌سمی وڵاته‌كه‌ی نه‌ناسێنێ!
فرێد هالیداس (2002 = 15 و16) ده‌رباره‌ی گوتاری خه‌ڵكی به‌رهه‌ڵستكاری سیسته‌می پاشاكانی فه‌ره‌نسا و قه‌شه‌كانی وڵات، خۆیان به نه‌ته‌وه nation La ناوده‌برد.
له‌ڕاستیدا ده‌سته‌واژه‌ی (میلله‌ت) بۆ هه‌موو خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا، بێ جیاوازی و بێ له‌به‌ر چاوگرتنی شۆڕش و خۆ راگرییه‌كانی پێشوو خه‌ڵكی كه به‌كارده‌هێنرا، به واتایه‌كی تر، چه‌مكی (نه‌ته‌وه) كه له‌لایه‌ن شۆرشگێرانی فه‌ره‌نسیه‌وه به‌كارده‌هێنرا، نیشانده‌ری یه‌كێتی گه‌ل و خه‌ڵك به‌كارده‌هێنرا، نیشانده‌ری یه‌كێتی گه‌ل و خه‌لِك (هاو وڵاتیبوون) بوو كه‌ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی تیادا پشكدار و یه‌كسان بوون.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ (نه‌ته‌وه) په‌یوه‌سته به‌بنه‌ماكانی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی جان جاك رۆسۆ و بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی Civic nationalism چونكه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئتنیكی هاوبه‌ش دانامه‌زرێ، به‌ڵكو نه‌ته‌وه هه‌ر خۆی بوونێكی سیاسی political entity. ئێرنست ڕانان له موحازه‌ره‌یه‌كی ساڵی 1882 به‌ناوی نه‌ته‌وه چی یه What is a nation? پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وها كردووه = نه‌ته‌وه ده‌نگدانێكی خه‌ڵكی ڕۆژانه‌یه.ئه‌مه‌ش به ویستی خه‌ڵكه‌كه‌وه په‌یوه‌سته و هه‌وڵێكه بۆ پێكه‌وه ژیان … ئه‌م جۆره دیتنه‌ش بۆ نه‌ته‌وه خۆی جۆرێك له عه‌قلانیه‌ت و لیبرالیه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ.
نه‌ته‌وه ده‌كرێً بوونێكی كه‌لتوریی – Cultural entity بێ نه‌ك بوونێكی سیاسی. فه‌یله سوفێكی بواری ناسیۆنالیزم ده‌نووسێ ( نه‌ته‌وه‌كان پێكهاته‌ی ناسروشتین و ده‌ستكردن.
سنوری نێوان نه‌ته‌وه‌كان له خوێنی شه‌ڕه‌كانی ڕابردوو ڕاكێشراون. هیچ نیشتمانێك له‌سه‌ر زه‌وی نییه، نیشتمانی تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ و نه‌ته‌وه‌ی دی جودا لێ ی نه‌ژیابێ)
تیۆری خه‌ڵك یاخودvolk یان falk خوێندنه‌وه‌یكی ئه‌تنیكیه بۆ چه‌مكی نه‌ته‌وه، فرێد هالیدای (2002= 16 و 17) له باره‌ی تیۆری خه‌ڵكه‌وه ده‌نووسێ، Volkنیشانده‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌ی مێژوو، نه‌ریت و فه‌رهه‌نگه‌وه جێگیربوون، نه‌ك ناسنامه‌ی سیاسی. دارێژه‌رانی تیۆری Volk ،هه‌رده‌ر و فیشه، له‌و بڕوایه دابوون كه مرۆڤایه‌تی دابه‌ش بۆته سه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا جیا كه ده‌شێ له ڕێی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندندا په‌ی به لایه‌نه جیاوازه‌كانیان ببه‌ین. به‌بروایی ئه‌وانه، وه‌ك چۆن زاناكان ده‌توانن گیا‌و گۆل و ڕووداوه‌كان، گیانله‌به‌رو ( كان)ه‌كانی شوێنه جیا جیاكانی دنیا له‌سه‌ر نه‌خه‌شی گۆی زه‌وی نیشانبده‌ن یان وه‌ك چۆ زمان‌ناسان ده‌توانن زمانه جیاجیاكانی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی دیاری بكه‌ن، ئه‌واش ده‌توانرێ بوونی نه‌ته‌وه جیاجیاكان به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه دیاریكراوه‌كانیانه‌وه نیشان بدرێن و دیاری بكرێن..
ئه‌م تیۆره، تیۆرێكی ئه‌لمانیه بۆ نه‌ته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، بزاڤێكی نه‌ته‌وه په‌سه‌ندی له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌وانه‌كرا و فاشیزم و نازیزم و توركایه‌تی و عه‌ره‌بیزم بوونه بزاڤێكی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی هۆڤانیی!
2.1 . ئایینی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی نه‌ته‌وه‌یی
(ئایین) و (زمان) له‌په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتیكی دان هه‌ردووك له‌گه‌ڵا مرۆڤ له‌دایك ده‌بن و له‌گه‌ڵا گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگادا به ئاراسته‌ی جیاجیا داده‌چن. ئایین له فیتره‌ته‌وه‌یه هه‌روه‌ها زمان یش له فیتره‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام دیاركردنی ناسنامه‌ی ئایین و زمان و نه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌تنیكی له‌سه‌ر زه‌وی به‌رپابووه به واتای زمانی دایك هه‌ڵگری ناسنامه‌ی زمانی نه‌ته‌وه نییه. ئه‌و پرۆسه‌یه، له‌دوای قوناغی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیووه دروست بووه. له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه، ده‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كان له‌دوای جێگیربوونی كه‌شتیه‌كه‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر له كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له Edgarwgiram W . A . Wigram: the cradle of mankind كوردستان به‌لانكی مرۆڤایه‌تی ناو ببه‌ن هه‌روه‌ها توێژه‌رانی بواری زمان‌ناسی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی نووح : سام،حام، یافیس بگه‌رێننه‌وه!
له قورئاندا، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر (زمان) كراوه به‌جۆرێك له بیست و پێنج ده‌قی قورئانیدا وشه‌ی (لسان) هاتووه.له‌زۆربه‌ی تێكسته‌كانیشدا به‌واتای زمانی قه‌وم هاتووه. به گوێره‌ی ئه‌و ده‌قانه، زمانی قه‌وم و زمانی ئایین قه‌وم یه‌ك بووه. ئه‌مه‌ش، ئه‌و كاته بووه كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌ی كردووه و به‌ره‌و قوناغی شار‌و مه‌ده‌نیه‌ت چووه و هه‌ر قه‌ومێك وه‌ك بوونێكی ئه‌تنیكی و یه‌كه‌یه‌كی سیاسی له ناوچه‌یه‌كی جوگرافی جێگیر بووه. ئایین نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێ له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگای شار به‌رپابووه هه‌ر له‌وپێش زمانی ئایینی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی كردووه. قورئان دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه زمانی په‌یامی هه‌ر فریاده‌سێكی ئه‌وسا، زمانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بووه.
هه‌بوونی ئایین نه‌ته‌وه‌یی و زمانی نه‌ته‌وه‌یی دوو دیارده‌ی زۆر سروشتی بوونه، چونكه مرۆڤ هه‌ر له كۆمه‌ڵگای به‌راییه‌وه، كه خاوه‌نی ته‌نها كه‌لتورێكی به‌رایی و هزرێكی ساده‌بووه، ئایین به‌هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئاسمانیی و نا ئاسمانیی به‌شێك بووه له بوون و بیركردنه‌وه‌و سیسته‌می سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌كانی شار، ئایینی ئاسمانیان ڕه‌دكردۆته‌وه هه‌رچه‌نده ده‌قه‌كه وزمانه‌كه تایبه‌ت بووه به خۆیان، هه‌ر په‌یوه‌ست بوونه به كه‌لتوری باب و باپیرانیان … ئه‌و كه‌لتوره‌ش جگه له پاشڤه‌بردن هیچی تری بۆ نه‌كردوون!
له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا، جۆره نه‌ته‌وه په‌سه‌ندییه‌ك په‌یدا بوو، كه‌له‌سه‌ر ئاستێكی مه‌عریفیی داكۆكی له‌بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی – ] Ethno nationalism ده‌كات. موله‌ر جێری له ” -Us and them” ئێمه و ئه‌وان” ئه‌وها ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزمه ده‌ناسێنێ : شێوه‌یه‌كه له ناسیۆنالیزم، كه نه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیكی پێناسه ده‌كات… سیمای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و شێوه ناسیۆنالیزمه ئه‌و ڕه‌گه‌زانه له خۆ ده‌گرێ ( زمانی هاوبه‌ش،كه‌لتوری هاوبه‌ش، نه‌ژادێكی ئه‌تنیكی هاوبه‌ش ) هه‌روه‌ها ( هاوخوێن) و (خزمایه‌تی) به‌به‌شێك له پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و ناسیۆنالیزمه داده‌نێ.
له‌لایه‌كی تر، ئانتنی سمیس، ئه‌و ناسیۆنالیزمه به ناسیۆنالیزمێكی نا – رۆژئاوایی پێناسه ده‌كات چونكه فاكته‌ری ئه‌تنیكی به‌گرنگتر له فاكته‌ری جوگرافیا داده‌نێ… هه‌روه‌ها به گوێره‌ی بنه‌ما و شه‌نگسته‌كانی ئه‌و ناسیۆنالیزمه خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگای دایه سپۆرا – كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای نه‌ته‌وه – به‌به‌شێك له تاكه‌كانی نه‌ته‌وه داده‌نێ، چونكه له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هاو زمان و هاو خوێن و هاو كه‌لتورن.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاش ئاماژه‌مان بۆ كرد، ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی – ناسیۆنالیزمێكی ئه‌تنیكیه هه‌روه‌ها به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی قه‌ومی عه‌ره‌بی، توركی و فارسی به‌شێك له خاكی كوردیان وه‌به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه ئه‌و ناسیۆنالیزمه جوگرافیای ئه تنیكیش ده‌شێوێنێ و بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ مۆركێكی كۆلۆنیالیستی وه‌رده‌گرێ! له‌و نێوه‌ش، ناسیۆنالیزمی كوردی كه هه‌ر ته‌نیا بزاڤێكی میللیه كۆپی بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزمی ڕۆژهه‌ڵاتی كردووه و نه‌یتوانیوه بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم له هزری تاكه‌كانی دروست بكات به‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و زمانی خۆی بێت.
2-1-2 ناسیۆ نالیزمی كوردی
ئارێشه‌ی نه‌ته‌وه – عه‌شیره‌ت
له قوناغی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌فادارو دڵسۆز بوون بۆ (سه‌ركرده)و عه‌شیره‌ته‌كه‌یان. مێنتالیتی خێل به‌سه‌ر ته‌واوی بیركردنه‌وه‌و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خه‌ڵك زاڵ بوو. په‌یوه‌ندییه جڤاكییه‌كان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی عه‌شیره‌تگه‌ری دامه‌زرابوون. له‌ناو كۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تدا جۆری خزمایه‌تیه‌كانیش له‌یه‌كتر جودان: ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان خاڵ – خوارزادا هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كه له رێگای هاوسه‌رگیریه‌وه دروست ده‌بێ، بۆیه له ته‌ره‌ف تاكه‌كانی عه‌شیره‌ته‌وه به چاوێكی نزمتر سه‌یرده‌كرێ!!
جا ئه‌گه‌ر له‌نێو خێزانێكدا، په‌یوه‌ندییه جڤاكیه‌كان به‌و جۆره بووین، ده‌بێ له‌نێوان دوو خێزاندا چۆن بووبێ؟!
یان له‌ناو عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تێكی تر چۆن بووبێ؟!
ئایین و نه‌ته‌وه‌گه‌ری نه‌یانتوانی زۆرێك له‌و په‌یوه‌ستی بوونه به‌عه‌شیره‌ته‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ن، خه‌ڵك هێنده‌ی وه‌لاو خۆشه‌ویستی بۆ عه‌شیره‌ت و ئاغاكه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستیه‌ی بۆ (( نه‌ته‌وه)) نییه! ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تگه‌ری به‌شێك گرنگ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكده‌هێنێ هێشتا ته‌واو ڕزگار نه‌بوونه له ته‌لیسمی عه‌شیره‌تگه‌ری! دوو خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه‌وا وازه‌ن ببه‌ین كه عه‌شیره‌ت ئاماده‌گی زیاتر هه‌یه له نه‌ته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی ئینتمای تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له‌لایه‌ك هه‌روه‌ها غیابی حوكمڕانیه‌تی حكومه‌تكاری ده‌رباز بوون له‌ئاقاری ناوچه‌گه‌ری. ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دواوه هێشتا هه‌ر دیارده‌یه‌كی زاڵه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی هه‌تا ڕۆشنبیر و سیاسه‌كانی وڵات، شێوازێك له میرنشینی، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌گه‌ری دامه‌زراوه،له ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ستی پێ ده‌كرێ. هه‌روه‌ها هه‌روه‌ك چۆن مه‌سه‌له‌ی ((نه‌ته‌وه)) وه‌ك نه‌ته‌وه، ده‌خرێته ژێر گومانه‌وه زمانی نه‌ته‌وایه‌تیش ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه به‌وه‌ی نه‌ك كار بۆ زمانێكی ستانده‌رو فه‌رمی بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناكرێ، به‌ڵكو بزاڤێك هه‌یه كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ژموونی زمانی عه‌شیره‌ت و میرنشینه‌كان ده‌كات له‌هه‌مووش سه‌یرتر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زمانی ستانده‌ر سه‌پاندنی زمانی ناوچه‌گه‌ری به به‌شێك له‌پیاده‌كردنی دیموكراسیه‌ت تێده‌گه‌ن!! ئه‌مه‌یان ده‌سه‌ڵاتی خێوی عه‌شیرتگه‌ری به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌ری نادات؟!
ئه‌مه له‌سه‌رده‌مێك جاڕی بۆ ده‌درێ، عه‌شیره‌تگه‌ری و په‌یوه‌ست بوون به‌بنه‌ماكانی عه‌شیره‌تگه‌ری ته‌نها له‌شوێنه دووره‌كان دنیای مه‌ده‌نیه‌ت و حه‌زاره‌ت خه‌ریكه ده‌پوكێته‌وه كه‌چی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، به‌شێك له (( ڕۆناكبیرانی)) كورد‌و سیاسه‌تمه‌دارانی به به‌رگێكی دیموكراسیه‌وه زیندووی ده‌كه‌نه‌وه!!
103 جۆره‌كانی ناسیۆنالیزمی كوردی
ژماره‌یه‌ك له ناسیۆنالیزم له‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌یره‌وكراوه: ناسۆنالیزمی مه‌ده‌نی، ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی، ناسیۆنالیزمی چه‌پ یان ناسیۆنالیزمی سۆشیالیستی، ناسیۆنالیزمی فراوانخوازی.. هتد جگه له ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی، ئه‌وانی تر زیاتر بزاڤێكن ئایدیۆلۆژیا ئاراسته‌یان ده‌كات و مێژووێكی ڕه‌شیان هه‌یه، چونكه زۆربه‌یان هه‌تا مافی (( هاوڵاتیبوون)) به نه‌ته‌وه‌كانی نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی زۆره ملێ ی خۆیان به‌ڕه‌وا نابینن. ئه‌وروپا كرێتترین مێژووی له ژیانی سیاسی خۆی له ڕێگای ( فاشیزم) و (نازیزمه‌وی) تۆماركردووه هه‌روه‌ها كورد تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن بووه له‌لایه‌ن ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی.
ده‌كرێ ناسیۆنالیزمی كوردی بۆ دوو جۆر‌و دوو قوناغ دابه‌ش بكه‌ین:
ناسیۆنالیزی میللی: ئه‌م جۆره ناسیۆنالیزمه نه رۆژئاواییه له‌ناو كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری سه‌ریهه‌ڵدابێ و له ئاكامی گۆرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسییه‌وه به‌رپابووبێ نه ڕۆژهه‌ڵاتیه ناوه‌ڕۆكێكی (( ئیستعماری)) و (( ره‌گه‌ز په‌سه‌ندی)) هه‌بێ و نه‌ته‌وه‌ی تر به (( كه‌متر له خۆی)) بخوێنێته‌وه.
ئه‌م جۆره ناسیۆنالیزمه، ناسیۆنالیزمێكی دروست و ساخله‌مه ئایین ئاراسته‌ی ده‌كات و بنه‌ماكانی گوزراشت له بنه‌ماكانی ئایین و كه‌لتوری دروستی كۆمه‌ڵگا ده‌كات. له ڕووی تیۆرییه‌وه، ئه‌حمدی خانی فه‌یله‌سوف و شاعیر به بنیاتنه‌ری داده‌نرێ هه‌روه‌ها حاجی قادری كۆی به (( شۆرشگێریكردنی ئه‌و تیۆره داده‌نرێ ده‌توانین شۆرشه‌كانی به‌درخان، عوبه‌دێلای نه‌هری و عبدالسلام بارزانی و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و شێخ سه‌عیدی پیران به پیاده‌كه‌ری ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزمه دابنێین، چونكه ئه‌و شۆرشانه ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناڕازی بوو له پێناو حورمه‌تی دین و مافی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
203 ناسیۆنالیزمی میللی و زمانی كوردی
له خوارووی كوردستان دوو بزاڤی ڕزگاریخوازی له ماوه‌ی ساڵانی 1919-1975 له‌لایه‌ن دوو سه‌ركرده‌ی كلاسیكییه‌وه رابه‌رایه‌تی (( ناسیۆنالیزمی میللی)) كوردیان ده‌كرد. ئه‌و دوو بزاڤه، ئه‌گه‌ر له دوو قوناغی جودا و بێ پالپشتی یه‌كدی بوون، مه‌سه‌له‌ی زمانی كوردیان به به‌شێك له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد داناوه. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمودا 1918-1930، سلێمانی جارێكی تر بۆ وه مه‌ڵبه‌ندێكی روناكبیری. هه‌رچه‌ند حكومه‌تی عێراقی به هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نی ئینگلیز توانی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود له سلێمانی بهێنێ، به‌ڵام حكومه‌ت و ئینگلیز ناچار بوون دان به هه‌ندێ له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بنێن یه‌كێ له‌وانه زمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
له 24/12/1922 حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی به‌ریتانیا له باره‌ی حكومه‌تی كوردییه‌وه ئه‌و ڕاگه‌یاندیان بڵاوكرده‌وه: حكومه‌تی خاوه‌نشكۆی به‌ریتانیا و حكومه‌تی عێراق دان به‌مافی ئه‌و كورانه ده‌نێن كه له‌سنوری عێراقدان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كوردی له‌ناوچه‌كه‌یاندا…))
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی له كانونی دووه‌می 1926 ئه‌و بریاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد: ده‌بێ مافی كورده‌كان بده‌ین، كارمه‌نده‌كانیان له خۆیان بن، زمانیان زمانی ره‌سمی بێ، منداڵه‌كانیان له قوتابخانه‌كاندا ده‌بێ فێری زمانی خۆیان ببن و به زمانی خۆیان بخوێنن…))
له‌و لاوه‌ش، له 2/2/1926 شه‌ش په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵا هه‌ندێ له پیاو ماقوڵانی سلێمانی و كه‌ركوك، چه‌ند داواكاریه‌كیان: له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد،
داواكارییه‌كان ئه‌مانه بوون:
1- زمانی كوردی ببێته دووه‌م زمانی فه‌رمیی له په‌رله‌مانی عێراقیدا.
2- هه‌موو به‌رپرس لیوا كوردییه‌كان، كورد بن.
3- یه‌كێك له سێ نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كورد بێت هه‌روه‌ها له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش كورد هه‌بێ.
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی هه‌ر پێكۆڵی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، عێراق له ژێر ماندێتی (ئینتداب)ی به‌ریتانی ده‌ربچێ و ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان. له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كێشه‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له عیراقدا زۆر بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا له ناوچه‌كه ده‌كرد. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا به ئاراسته‌ی خواسته‌كانی كورد نه‌بوو,بۆیه ئینگلیزه‌كان بڕیاری لكاندنی باشوری كوردستانیان به عیراقی عه‌ره‌بی دابوو, به‌ڵام ئه‌و پرۆژه ئیستعماریه پێویستی به بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو.مه‌سه‌له‌كه‌یان گه‌یانده كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ,ئه‌وانیش لێژنه‌یه‌كیان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له ئلینده‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكۆڵێته‌وه و سنوری جوگرافی سیاسی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كان دیاری بكات، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان چه‌ند مه‌رجێكی دانا بۆ ئه‌وه‌ی عێراق( به باشوری كوردستانه‌وه) ببێته ده‌وله‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، یه‌كێ له‌وانه: ده‌بێ خواسته‌كانی كورد بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری كورد بۆ به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌یان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، خوێندن به كوردی له قوتابخانه‌كاندا هه‌روه‌ها به‌ڕه‌سمیكردنی زمانی كوردی له گشت دام ده‌زگاكانی ناوچه‌كه‌یاندا، له‌به‌ر چاوبگیرێن …)) ناچاری حكومه‌تی عێراقی له 23/5/1931 په‌یمانی یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كانی به‌ناوی یاسای ژماره (74) بڵاوكرده‌وه. ئه‌ویاسایه له ژماره (989) الوقائع العراقیه، له 1/6/1931 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و مافه (( ده‌ستوری)) و ((نێوده‌وڵه‌تیانه)) بوونه بنه‌ما و شه‌نگست بۆ داواكارییه‌كانی شۆرشه‌كانی بارزان.
له شۆرشی 1943، مه‌لا مسته‌فا یاداشتێكی له‌سه‌ر مافی كورد بۆ حكومه‌تی عێراقی ناردوو، كه ئه‌م چه‌ند خاله، له خاله سه‌ره‌كیه‌كانن:
1- پێكهێنانی ویلایه‌تی كوردستان له شاره كوردییه‌كانی كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، قه‌زا كوردییه‌كانی موسڵ، ئه‌و ویلایه‌ته‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی كوردییه‌وه به‌رێوه‌ببرێ.
2- دانانی بریكاری كوردی بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقی.
3- زمانی كوردی ببێته زمانی كارگێری و فێركردن له كوردستان.
له دوا ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له عێراق، حكومه‌تی كۆماری عێراقی ده‌ستورێكی كاتی ده‌ركرد. له‌و ده‌ستوره‌دا جگه له‌دووپاتكردنه‌وه‌ی له ناساندنی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دووه‌م له عێراق و زمانی یه‌كه‌م له كوردستان، ئه‌وه له به‌ندێكی تری ده‌ستوره‌كه دا هاتووه: عه‌ره‌ب و كورد هاوبه‌شن له‌م نیشتمانه‌دا و دان به‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له ناو یه‌كێتی عێراق نراوه…. هه‌روه‌ها له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلول، چه‌نده‌ها ڕێككه‌وتنامه له نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و ڕژێمه‌كانی عێراقی كراوه مافه زمانه‌وانی وكه‌لتورییه‌كان یه‌كێ له به‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بووه به‌تایبه‌تی له ڕێكه‌وتنامه‌ی به‌عس – پارتی 1963، رێككه‌وتنامه‌ی به‌زاز حوزه‌یرانی 1966.
ڕێككه‌وتنامه‌ی یازده‌ی ئازاری 1970 دوا ده‌ستكه‌وتی مێژوویی ناسیۆنالیزمی میللی كوردی بوو، به جۆرێك سه‌ركردایه‌تی كوردتوانی سه‌رانی حكومه‌تی عێراقی , كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزمی ئه‌تنیكی و ئایدیۆلۆژی سۆشیالیزمی!، دامه‌زرا بوو ناچاربكات، له به‌رانبه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد به چۆك دابێ و بڕیاربدات:
(( زمانی كوردی هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێته زمانی ره‌سمی ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانی كوردن. له‌و شوێنانه، زمانی كوردی ده‌بێته زمانی پێخوێندن و فێركردن هه‌روه‌ها زمانی عه‌ره‌بی یش ده‌بێته مادده‌یه‌ك له‌و قوتابخانانه ده‌خوێندرێ. هه‌روه‌ها زمانی كوردیش وه‌ك زمانێك له‌سه‌رانسه‌ری قوتابخانه‌كانی عێراقی وه‌ك زمانی دووه‌م ده‌خوێندرێ)). ئه‌و بریاره‌ی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی شۆرشی عێراقی هۆكارێك بوو زمانێكی نیمچه ستانده‌ر له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی دروست ببێ هه‌روه‌ها هه‌ر به‌و زمانه‌ش چه‌نده‌ها گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی كوردی وه‌ك ڕۆشنبیری نوێ، به‌یان، كاروان، كۆڕی زانیاری و هاوكاری … هتد ده‌ربچن.
ناسیۆنالیزمی ئایدیۆلۆژی
پێناسه‌كردنی ناسیۆنالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆژیایه‌كی ڕووت ته‌واو له شوێنی خۆی نییه، چونكه ناسیۆنالیزم له‌چه‌ند بوارێكه‌وه شرۆڤه كراوه‌و هه‌ر بواره‌و پێناسه‌یه‌كی بۆ هه‌یه. مایكل فریدن باوه‌ڕی وایه كه پۆڵین كردنی ناسیۆنالیزم وه‌ك (ئایدیۆلۆژیا یه‌ك ) هه‌رده‌م له لێكۆڵینه‌وه سیاسه‌كاندا لێڵی و تارماییه‌كی بۆ خۆوه هێناوه. هه‌تا به‌م دواییانه، ناسیۆنالیزم هه‌ر جێگه‌ی گرنگیی و خه‌می مێژوونووسان و كۆمه‌ڵناسان بووه و مونه‌زیرانی سیاسی پشتگویان خستبوو.
ناسیۆنالیزم خۆی ئایدیۆلۆژیا نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژیای تره‌وه ته‌به‌نی ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها لێره‌و له‌وێ تاسیۆنالیزم له‌گه‌ڵا چه‌مكی نیشتمانیی patriotism تێكه‌ڵا یه‌ك ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م دووه‌ش ته‌واو له‌یه‌ك جیان هه‌تا هه‌ندێ نوسه‌ری وه‌ك پرۆفیسۆر لو كاكس به دوو شتی هه‌ڤدژی یه‌كتریان داده‌نێ، چونكه له دیدی لوكاكس، نیشتمانیی بریتیه له خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ خاك و مێژووه‌كه‌ی هه‌رچی ناسیۆنالیزمه بریتیه له چیمه‌نتۆیه‌كی له‌زگه كه كوتله‌یه‌كی بێ شه‌كڵ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.))
له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناسیۆنالیزمی ئایدیۆلۆژی خۆی له خۆیدا واتای ناسیۆنالیزمی سۆشیالیزمی، ناسیۆنالیزمی چه‌پ ده‌گه‌یه‌نێ. له‌ناو كوردان، ئه‌م جۆره ناسیۆنالیزمه له‌گه‌ل دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی – لینینی ( كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان په‌یدابوو.
ڕابه‌رانی ئه‌و بزاڤه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای ماركسی – لینینی بوون یان وه‌ك هه‌ندێكیان ده‌ڵێن له‌به‌ر رۆشنایی ماركیسزم – لینینزم له مه‌سه‌له‌كان ده‌ڕوانن.
له‌دوای هه‌ره‌سی شۆرش ئه‌یلول 1975، جگه له‌پارتی سۆشیالیستی كورد ناسراو به ( پاسۆك) هه‌موو حیزبه عه‌لمانیه‌كانی تر، بانگه‌شه‌یان بۆ ناسیۆنالیزمی ئایدیۆلۆژی (ماركسیه‌ت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد، ده‌كرد.
ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزمه هێنده‌ی دڵسۆزه بۆ (ماركسیه‌ت!) و بنه‌ماكانی هێنده دڵسۆز نییه بۆ دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌وه، ساردی له ماركسیزم هه‌نگاوێك بووه بۆ هه‌ر ئنشقاقێك له‌ناو به‌ره‌ی چه‌په‌كانی كوردستان!
له‌ساڵی 1976 –ه‌وه هه‌تا ساڵی 1991 هیچ رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نووسراو له‌نێوان حیزبه‌كانی كوردی و حكومه‌تی عێراقی دانه بووه. گفتوگۆكانی به‌ره‌ی كوردستانی و ڕژێمی عێراقی هه‌ر جه‌خت كردنه‌وه بووه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی یازده‌ی ئازاری 1970!!
له‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ك ئه‌و حیزبانه، شه‌ڕی شاخیان گواسته‌وه بۆ ناو شار بۆ ئه‌وه‌ی ( نه‌وه‌ی نوێ)ش له خه‌باتی شاخی حیزبه كوردیه‌كان بگات!
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا 1992 – 2010، ده‌سه‌ڵاتی كوردی جورئه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق و حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی به غدای نه‌بووه به‌وه‌ی زمانی كوردی بكاته زمانی ڕه‌سمی حكومه‌ته‌كه‌ی و زمانی ستانده‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی!!
ئه‌و خه‌م ساردیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له دیاركردنی زمانی ڕه‌سمیی حكومه‌ت و زمانی پێخوێندن له هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ندێ كه‌س خۆشكرد، فیتنه‌ی بادین – سۆرانی هه‌ڵبگیرسێته‌وه!
ئه‌وه‌ته ئێستا به (( ڕه‌سمیی)) كار بۆ به دوو ستانده‌ركردنی زمانی كوردی ده‌كرێ!!
ئه‌و بزاڤه هه‌ر ده‌رهاوێشته‌ی ناسیۆنالیزمی ئایدیۆلۆژیه، كه جگه له (( ماڵوێرانی، پاشا گه‌ردانی)) هیچی تری بۆ كورد نه‌هێنا!!
ئه‌و پاشا گه‌ردانیه، ترسناكترین هه‌وڵه ده‌رحه‌ق به‌كورد ده‌كرێ، چونكه جیاوازی سیاسی هێنده گرنگ نییه، به‌ڵام بانگاشه‌كردن بۆ دوو ستانده‌ری له‌ناو یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا ڕێگا بۆ دروستبوونی دوو نه‌ته‌وه خۆش ده‌كات هه‌روه‌ها ئه‌و دووه‌ش نه‌ته‌وه تیرۆر ده‌كا و حوكمڕانی كوردی به‌ره‌و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌ت ده‌باته‌وه!!