
فه‌لسه‌فه و جه‌ماوه‌ر
کارل مارکس له نووسینه سه‌ره‌تایه‌کانیدا چوار ڕووی نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رمایه‌داریدا باسکردوه ، “ده‌ستنووسه‌کانی پاریس ساڵی 1844” : نامۆیی کرێکار له‌وه‌ی که به‌رهه‌میده‌هێنێت، نامۆیی له چالاکیه دروستکراوه‌کانیدا (کاتی خۆی ئه‌م دوو ڕووه‌مان به درێژی باسکرد)، نامۆیی له برا مرۆڤه‌که‌ی، نامۆیی له سروشتی مرۆییه‌که‌ی( کۆمه‌ڵگا)، ئه‌مانه هه‌موویان ڕووخسارگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویین به‌هۆکاری بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی سنوردار دروستبووه، که به گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه، یان لابردنی بۆ بارودۆخێکی تر ئه‌م نامۆیانه نامێنێت. کاتی خۆی ئه‌مه‌مان ڕوونکرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو نامۆیی یه‌که‌م و دوه‌م. ئه‌م ئارتیکڵه تایبه‌تده‌که‌ین بۆ باسکردن له‌سه‌ر دوو نامۆییه‌که‌ی تر، واته سێیه‌م و چواره‌م.
مارکس باش له‌وه تێگه‌یشتبوو که “پێشبڕکێ” به پێویست هه‌ڵقوڵاوی سیسته‌می موڵکایه‌تی تایبه‌تیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بارودۆخه‌که‌یه‌تی، سیسته‌می موڵکایه‌تی تایبه‌تیش بێ ئه‌ملاولا سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی که له سه‌رمایه‌داری خۆیدا ده‌گاته لوتکه. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که قۆناغی سه‌ره‌تایی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌وشێوه‌بووبێت، وه‌ک زۆرێک له بیرمه‌نده بۆرژوازیه‌کانی ڕۆژئاوا له‌وانه (هۆبز)تێیگه‌یشتبوون، به‌ڵکو ئه‌مه له ئه‌نجامی گه‌شه‌یه‌کی مێژوویی ئاڵۆز و درێژخایه‌نه‌وه دروستبوو، که‌تیایدا ئه‌و یه‌کێتیه ئۆرگانیه‌یی که پێشتر تاکه‌کانی تیاکۆببوه‌وه تێکیشکانن له ناوخۆیدا، هه‌ڵیوه‌شاندن بۆ ئۆرگانی بچوک بچوکی له‌یه‌ک جیا. کۆمه‌ڵگا له‌ناوه‌ڕۆکدا پێکهاته‌یه‌ک نه‌بوو له‌تاکه‌کان که هه‌ڵگری پێشبڕکێبن له نێوخۆیاندا، وه‌ک بیرمه‌نده بۆرژوازیه ڕۆژئاواییه‌کان وێنای ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له کۆمه‌ڵگای بۆرژوازیه‌ته‌دا ده‌رکه‌وت به‌هۆکاری پێکهاته‌که‌ی و پرنسیپی بزاوتنی. ئه‌و بیرمه‌ندانه تایبه‌تمه‌ندێتی سه‌رمایه‌داری گشتگیرده‌که‌ن به‌سه‌ر هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، به‌ڵکو به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژیشیدا. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه کرۆکی هه‌موو مرۆڤه‌کان بێت له هه‌موو جێگه‌و سه‌رده‌مێکدا. به‌م جۆره نامۆیی بوونی مرۆڤ له برا مرۆڤه‌کانیتری ده‌که‌ن به هه‌میشه‌یی و چاره‌نوسێک که لابردنی بۆ نیه. ئنجلزیش، سروشێکی گاڵته‌جاڕیانه‌ی داوه له نوسینه‌کانی دواییدا به‌وه‌ی که تشارلز داروین که‌سێکیتره که توانیوێتی شه‌رعیه‌تی جه‌نگه‌ڵه سه‌رمایه‌داریه باوه‌که بڕوخێنێت له کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیدا به ڕاڤه‌کردنی په‌ره‌سه‌ندنی توخمه بایۆلۆژیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی ئامڕازگه‌لێکی سروشتی. ( داروین: گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هه‌موو زینده‌وه‌ران به پێی هه‌ڵبژاردنی سروشت و بارودۆخێک خۆیان ده‌گونجێنن و په‌ره‌ده‌سێنن، باشترین و له‌بارترن توخم ده‌مێنێته‌وه و په‌ره‌ده‌سێنێت، ئه‌م په‌ره‌سه‌ندن و مانه‌وه‌یه به خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کاندا. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش مارکسیه‌ت پێیوایه که گۆڕینی بارودۆخێکی له بارچوو بۆ کاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته به شۆڕش بگۆڕێت بۆ بارودۆخێکی باشتر، واته بابه‌ت ده‌بێت بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ گۆڕینی بابه‌تدا خودیش ده‌گۆڕێت، خود و بابه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کی جه‌ده‌لیان هه‌یه، گۆڕینی هه‌ریه‌کێکیان کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌ویتریان. بارودۆخه هه‌ڵبژێراوه‌که به‌زه‌روره‌ت بۆ سه‌رده‌مێک، درێژ یان کورت، گونجاوه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی تاکه‌کاندا، له‌گه‌ڵ گه‌شی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌م بارودۆخه به حوکمی نامۆیی، به حوکمی ناعداله‌تی، به حوکمی چه‌وساندنه‌وه له‌بار ده‌چێت، بۆیه به زه‌روره‌ت ده‌بێت بگۆڕێت، ئه‌م گۆڕینه له مارکسیه‌تدا به شۆرش ناوده‌برێت… وه‌رگێر) .
زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین یاساگه‌لی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری هه‌مان یاساگه‌لی جه‌نگه‌ڵستانه. کرێکار به ناچاری پێشبڕکێی برا کرێکاره‌که‌ی ده‌کات له پێناوی خزمه‌تکردن به سه‌رمایه‌داری، چوونکه ئه‌مه ته‌نیا ڕێگه‌یه‌که بۆ مانه‌وه‌ی بایۆلۆژیی. هیچ ده‌رفه‌تێکی تری نیه، جگه له کۆیله‌یه‌تی سه‌رمایه‌داری، دانانی خۆی له‌ژێرده‌ستی دژه‌که‌یدا که چۆنی بخوازێت ئه‌وه‌ی پێده‌کات و هه‌رچی ته‌ڕاییه‌کی هه‌یه ده‌یمژێت. یان ده‌بێت کۆیله‌یه‌تی و سوتان له خزمه‌تی سه‌رمایه‌داریدا قبوڵبکات، یان برسێتی و بێ به‌شی هه‌تا مردن. دوو هه‌ڵبژاردنی وه‌ک یه‌ک تاڵ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا کرێکار هیچ هه‌ڵبژاردنێکی له‌به‌رده‌مدا نیه جگه له پێشبڕکێ نه‌بێت له‌گه‌ڵ برا کرێکاره‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مدا.
به تێڕوانین له ڕوخساری کۆمه‌ڵایه‌تی کار و به‌رهه‌م، په‌یوه‌ندی نێوان کرێکار و برا کرێکاره‌که‌ی وا ده‌بینرێت که په‌یوه‌ندیه‌کی یارمه‌تیدان و کاری هاوبه‌ش و هاوسه‌نگیه، به‌جۆرێک که توانای که‌سێک(تاکێک)(کرێکارێک)و ئازادیه‌کانی وخودیه‌تی(ذاتیه) بوونی و به‌ها کرده‌ییه‌که‌ی له‌وی تردا ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری ئه‌م په‌یوه‌ندیه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و سه‌ربه‌ره‌وخواریده‌کاته‌وه، کارێک ده‌کات که ئه‌ویتر هێزێکی نامۆبێت که زنجیر و که‌ڵپچه‌یده‌کات و به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و که‌نار پاڵی پێوه‌ده‌نێت، هێزێکه که خود مایه‌پوچ ده‌کات و سه‌رکه‌وتنه‌کانی تێکده‌شکێنێت و به‌به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات به‌وه‌ی که مه‌رجه‌کانی مانه‌وه‌ی لێده‌سه‌نێته‌وه.( یه‌کێک له جیاوازیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می کۆمۆنیزمی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، سه‌رمایه‌دار به نادادپه‌روه‌ری و نه‌بوونی یه‌کسانی نێوانی کرێکاره‌کان به په‌یه‌وندیه‌کی نامۆیی له یه‌کتری ڕاده‌گرێت، وه‌لێ کۆمۆنیزمی به دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه راده‌گرێت…وه‌رگێر)
به‌ڵام په‌یوندی له نێوان خاوه‌ن کار(سه‌رمایه‌دار) و کرێکاردا، زۆر زیاتر نامۆ و دودڵی و شپرزه‌یه. خاوه‌ن کار وه‌کیلی کاری مه‌ییو و نامۆیه، (سه‌رمایه) و هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی زیندوشێتی، ده‌توانین بڵێین خاوه‌ن کار برژانگ و که‌ڵبه‌ی سه‌رمایه‌که‌یه که ده‌توانێت ڕاوی کرێکار بکات و هێزی کاره‌که‌ی بدزێت و خوێنی بمژێت. سه‌رمایه، ئامرازی نامۆییه که کار ده‌گۆڕێت بۆ دژه‌که‌ی، واته بۆ خۆی(سه‌رمایه)، هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ ئامرازێکی چاپوککردن و زیندوێتی کار. له دواجاردا، نامۆیی ده‌گاته لوتکه له نێوان سه‌رمایه و کرێکاردا. سه‌رمایه‌دار هه‌وڵئه‌دات به‌رهه‌مهێنانی کرێکار زیادبکات و ده‌مژمێری کارکردنیشی تا ئه‌وپه‌ڕی درێژبکاته‌وه، کرێکه‌شی که‌مبکاته‌وه تا نزمترین ئاست، کرێکار به ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی به پێچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌وه ده‌بێت. په‌یوه‌ندیه‌که‌یان دوورده‌بێت له یارمه‌تیدان و هاوسه‌نگیی و په‌یوه‌ستبوونێکی ئۆرگانی، له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌یان به به‌رهه‌مێکی هاوبه‌ش و کۆمه‌ڵگایه‌ک و سروشتێکی مرۆیی هاوبه‌ش. سه‌رمایه‌داری وه‌کیلی نامۆیی سه‌رمایه‌داری و کاریگه‌رێتیه زیندوه‌کانێتی. به‌ڵام کرێکار، قوربانی ئه‌و نامۆییه‌یه. هه‌ردووکیان نامۆن. به‌ڵام جیاوازی له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌دار وای داده‌نێت که نامۆیی سه‌رمایه ئاماژه‌یه به بوونی و هاوسه‌نگ و گونجاوه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی و به‌خته‌وه‌ریه‌کانیدا ، به‌ڵام کرێکار به چاوێک ته‌ماشای ده‌کات که بووه به سه‌رچاوه‌ی شه‌که‌تی و کۆیه‌له‌یه‌تی و ونبوونی ڕێز و ژیانی. نامۆیی سه‌رمایه‌داری لای خاوه‌ن کار وه‌همێک به بوون و گرنگی هێزی دروستده‌کات، وه هه‌ڵپه و چاوچنۆکیه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات، پێویستیه غه‌ریزه‌ییه‌کانی و ئاره‌زوی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و دوژمنایه‌تی پڕده‌کاته‌وه. بۆیه ده‌بێت به سه‌ربازێکی به‌رگریکار بۆ سه‌رمایه‌که‌یی و شێوازی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی، مه‌به‌ستم شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت که خاوه‌ن کار(سه‌رمایه‌دار) بڕیار و هه‌ڵسوڕانه‌کانی سه‌رمایه‌که‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕانی خۆی و کرێکاره‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌بێت. نا! سه‌رمایه( کاری نامۆ) سه‌رمایه‌دار هه‌ڵده‌سوڕێنێت به پێکهێنانی هوشیاریی و غه‌ریزه‌کانی و کار و کرداره‌کانی و پراکتیکه ڕۆژانه‌ییه‌که‌ی و سۆزه‌کانی به‌شێوازێک هاوسه‌نگ و گونجاو و ئامرازه‌کانی کۆکرنده‌وه و که‌ڵه‌که‌بوون ڕێکده‌خات(واته ڕه‌فتار و کرداری چاوچنۆکی، که‌ڵه‌که‌بوونی چی زیاتری سامانه، دورکه‌وتنه‌وه له کاری مرۆیی، یان ئه‌گه‌ر کارێکی مرۆیی بکات به ئۆرگانیی و دڵوده‌رونێکی مرۆیانه‌وه نایکات، به‌ڵکو بۆ خۆ ده‌رخستن و پۆزلیدان ده‌یکات، به‌رگریکردنی له سیسته‌می سته‌مکاری سه‌رمایه‌داری… ئه‌مانه هه‌موویان سه‌رمایه‌که‌ی پێیده‌که‌ن، بێ سه‌رمایه‌که‌ی و سه‌رمایه‌گوزاریه‌که‌ی له سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌دریدا، سه‌رمایه‌دار که‌سێکی نۆرماڵی مرۆیی کۆمه‌ڵایه‌تیه… که‌واته سه‌رمایه‌دار سه‌رمایه‌که‌ی کردو‌ێتی به کۆیه‌له… وه‌رگێر). به‌مه‌ش ده‌بێت به خزمه‌تکاری سه‌رمایه‌که‌ی، خزمه‌تکارێکی خۆبه‌خش و گوێڕایه‌ڵ. به‌ڵام کرێکار، کۆیله‌یه‌کی ناچاره بۆ سه‌رمایه‌دار، به فشاری کوێره‌وه‌ریی و نه‌بوونی و بێ‌کاری و برسێتی و به‌ێبه‌شبوون هه‌تا مردن. بۆیه له شۆڕشێکی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆرێک له فۆرمه‌کان وه‌ربگرێت، له ئاسانی و سوکی کاره‌وه تا ده‌گاته وێرانکردنی ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و مانگرتن له کارکردن و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر به‌سه‌ر لۆژیکی سه‌رمایه‌داریدا. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که مارکس چینی کرێکار و پرۆژه‌که‌ی داده‌نێت بۆ ڕزگارکردنی له نامۆیی مێژوویی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆمۆنیزمی ڕزگاربوو له سه‌رمایه‌داریی و نامۆییه‌که‌ی. مارکس پڕۆژه بیرییه ڕه‌خنه‌ییه‌که‌ی له واقیعی سه‌رمایه‌داری وادانه‌ناوه بۆ ئاشکراکردنی په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیه‌کانی ئه‌و ده‌رکه‌وته هه‌مه‌جۆرانه به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی نامۆییه‌وه، دواجاریش بۆ ده‌رخستنی پێکهاته میژووییه‌که‌ی و تواناکانی سڕینه‌وه‌ی. نا! به‌ڵکو پرۆژه‌که‌ی مارکس له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی ژیان و گه‌وره‌بوونی پارادۆکسیه‌کانی شێوازی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه‌یه، ده‌رکه‌تن(هاتنه سه‌ر هێل)ی ژماره‌یه‌ک له ڕه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی بیریی له به‌یه‌کگه‌یشتنێکی پێکه‌وه‌ی جه‌دلیدا(دایلێکتیکیدا)، دواجاریش دانانی به پڕۆژه‌یه‌یکی چینایه‌تیه، پڕۆژه‌ی چینی کرێکاره؛ له هه‌وڵدانیدا بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌وترێت نامۆیی فره لایه‌ن، دواجاریش سڕینه‌وه‌ی هه‌موو فۆرمه‌کانی نامۆییه مێژووییه‌کانه. پڕۆژه‌که‌ی مارکس نرخ و باها و ڕاستییه‌کانی و په‌یوه‌ستبونه لۆژیکیه‌کانی ونده‌کات ئه‌گه‌ر به‌ندکراوبێت به زانکۆکان و ناوه‌نده لێتوژنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کان و قه‌تیسمانی له نێوان ده‌سته‌بژێره بیرییه‌کان.
مارکسیه‌ت، به پێی ستراکتوره ناوکیه‌که‌ی، هه‌وڵئه‌دات بگۆڕێت(به‌رجه‌سته‌بێت) بۆ کارێکی جه‌ماوه‌ریی سیاسی. به‌زه‌روره‌ت هه‌وڵئه‌دات بۆ تێپه‌ڕاندنی بیر و ڕۆشنبیری به‌ره‌و جه‌ماوه‌ر و کاری به‌رهه‌مهێنانی شۆڕشگێڕێتی، ده‌نا حوکمی دۆگمایی و مردن ده‌دات به‌سه‌ر خۆیدا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه، خه‌باته‌کانی چینی کرێکار و شۆڕشه به‌رده‌وامه‌کانی به‌سه‌ر نامۆیی سه‌رمایه‌داری ناوخۆییدا، بائاگایی یان بێ ئاگایی، له ڕاستای جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی مارکس دا و گه‌یشتنی به شۆرشی هوشیاری له جێبه‌جێکردنیدایه. به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین ئه‌م پڕۆژه‌یه نوێنه‌ری هوشیاری مێژوویی شاراوه‌یه له‌لای چینی کرێکار، وه‌ک فه‌یله‌سوفی مه‌جه‌ری جۆرجی لۆکاتش وه‌سفی ده‌کات، ئامرازی گه‌و‌ره‌ش لای چینی کرێکار بۆ یه‌کگرتنی چینی کرێکار و گۆڕینی له چینایه‌تی خۆیه‌وه بۆ چینایه‌تی خۆی، وه دروستکردنی هێزێکی سیاسی مێژوویی رۆشنبیریی نوێ، وه‌ک چۆن فه‌یله‌سوفی ئیتالی ئه‌نتۆنیو گرامشی وێنایکردوه.
ئالێره‌وه، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی عاقڵانی توێکار و ڕزگارکار ده‌بینین که بگاته به‌رزترین پایه‌ی ڕزگاریی و ببێت به پڕۆژه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی جه‌ماوه‌ریی بۆ گه‌وره‌ترین دوو چین له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، کرێکاران و جوتیاران.
به‌به‌راوردکردن، بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان( جوتیاریی و کۆچه‌ریی) له شارستانیه‌کانی پێشودا ڕوخسارێکی دینیان هه‌بوو، نه‌ک روخسارێکی زانستی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی گۆڕان نه‌بوون. له‌وانه‌یه یه‌که‌م هه‌وڵ بۆ گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی عاقڵانی ڕزگارکار بۆ پڕۆژه‌ی شۆڕشگێڕێتی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌ی که “سان جیست” و “روبسبییر” تاقیانکرده‌وه له شۆڕشی گه‌وره‌ی فاره‌نسیدا، که هه‌وڵیاندا عه‌قڵ دامه‌زرێنن، وه‌ک فه‌یله‌سوفه‌کانی هه‌ردوو سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده باسیانکردوه، بۆ کۆماری فارنسی تازه هه‌ڵچوو. به‌ڵام هه‌وڵێکی هه‌ندێک سۆزدار و بێبه‌رنامه بوو، که سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا هه‌رچۆنێک بێت. گرنگیی له خۆشکردنی ڕێچکه‌ی پرۆژه‌ی مارکسیدا شارابوه‌وه و چه‌سپاندنێکی گرنگ بوو بۆی.
دواجار ده‌گوێزینه‌وه بۆ ڕووی سێیه‌می نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رمایه‌دریدا، ئه‌ویش نامۆیی کۆمه‌ڵگایه له تاکی کرێکار، واته نامۆیی تاک له سروشته مرۆییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی خۆی. کۆمه‌ڵگا له سه‌رمایه‌داریدا(کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری) ڕوخساری سیسته‌مێکی ماتریالی و بابه‌تی ئاڵۆزی سه‌ربه‌خۆ له ویستی تاک وه‌رده‌گرێت، یاساگه‌لێکی دیار حوکمی ده‌کات که مرۆڤه‌کان ده‌یدۆزنه‌وه وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی یاسا سروشتیه‌کان(یاساکانی بازاڕ و وه‌به‌رهێنان و پاشه‌که‌وت و له‌وبابه‌تانه). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا له بناغه‌دا کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندی میراتگریی و بۆماوه‌یه له نێوان تاکه‌کاندا، که‌چی له سه‌رمایه‌داریدا ده‌گۆڕێت بۆ سیسته‌مێکی ماتریالی سه‌ربخۆ له ویسته مرۆییه‌کان، ئه‌م به‌رهه‌مه(ئه‌م حاڵه‌ته) به‌شێوه‌یه‌کی فراوان خۆی دووباره ده‌کاته‌وه به پێی یاساگه‌لێکی جیا له ویستی تاکه‌کان. بێگومان، ده‌ستگاکانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، له پێشیانه‌وه ده‌وڵه‌ت و ڕژێمی سیاسی، هه‌وڵئه‌دات حوکمی به داهاته سه‌ره‌کیه‌کانه‌وه و ئه‌نجامه پراکتیزه‌کراوه‌کانی سه‌رمایه‌وه بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانست و ته‌کنۆلۆژیا و کۆمپیوته‌ر به‌کارده‌هێنێت بۆ سودی خۆی. به‌ڵام چڕی و ئاڵۆزی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و گه‌وره بوونی ئه‌م ئاڵۆزیه کارێک ده‌کات که ئه‌م ئامانجه نیمچه مه‌حاڵییه‌ک بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. تاکه ڕێگه بۆ حوکمی کۆمه‌ڵگا و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ویسته مرۆییه یه‌کگرتووه عاقڵه‌کان ئه‌ویش گۆڕینی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری ئاڵۆز و بیسه‌روبه‌ره‌یه بۆ سیسته‌مێکی ساکار که ده‌ستپێکی پێکهێنانی ویستی مرۆیی هوشیار و عاقڵ پێکبهێنێت، وه بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ریی ئاماژه‌کانی ئه‌و ویسته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی که یاسای تایبه‌ت که وه‌ک یاسا سروشتیه‌کانه حوکمی بکات. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت که‌ته‌نیا ڕێگه بۆ ئه‌وه تێپه‌ڕاندنی شێوه‌ی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می موڵکایه‌تی تایبه‌تیه و وازهێنانیان له له‌مپه‌ڕ دروستکردن بۆ ڕوه‌وو شێوه‌ی به‌رهه‌می شیوعیه‌ت و سیسته‌می موڵکیه‌تی گشتی، به‌جۆرێک که ویستی(ئیراده‌ی) گشتی که دیموکراتی ده‌رگای بۆ ده‌خاته سه‌رپشت له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که به‌رهه‌م و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و چاودێری سامانی کۆمه‌ڵگا و داهاته‌کانی به شێوازێک ئاراسته‌ده‌کات که بگونجێت له‌گه‌ڵ ئازادی تاکه‌کان و گه‌شه‌ی سروشتی و به‌ختیاریان و پاراستنی ژینگه سروشتیه‌که‌یان بۆ خۆیان و بۆ نه‌وه‌کانی دهاتوویان. به‌ڵام سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی نامۆی سه‌رکێشه یاساگه‌لێکی کوێرانه حوکمی ده‌کات و پاڵ به به‌شه‌ریه‌ته‌وه ده‌نێت بۆ دۆزه‌خ. ده‌رفه‌تێک نیه بۆ تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان تا بچنه ڕۆخیه‌وه ته‌نیان له‌ده‌روه نه‌بێت له‌به‌ر کاریگه‌ریه به‌هێزه‌که‌ی نه‌ک له‌به‌ر خۆپاراستن.
له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دریدا په‌یوه‌ندیه به‌شه‌ریه‌کان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ربه‌ره‌وخوار. له جیاتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌ربڕی ویستی گشتی تاکه‌کان بێت له هاوکاریه داهێنه‌ر و دروستکه‌ره‌که‌یاندا، ویستی به‌شه‌ریه‌ت شله‌په‌ته و له‌قه به کۆمه‌ڵگاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ماتریالی سروشتیه که یاساگه‌لێکی نیمچه سروشتی و هێزێکی کوێرانه‌ی نیمچه سروشتی ده‌یداتبه‌یه‌کدا و حوکمی ده‌کات. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مه‌خلوقێکی ئاراسته‌کراو به ئاماژه‌کانی خالق بێت، ئایه‌ته قورئانیه‌که پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه، له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا هه‌ر هه‌مان شته، ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه که له جیاتی ” خالق” مه‌خولوق دانراوه، ئیراده‌ی هه‌موو مه‌خلوقه‌که به‌ستراوه به ئاماژه‌و فه‌رمان و یاساگه‌لێکی سیسته‌ماتی سه‌رمایه‌داری. حاڵه‌ته‌که وای لێدێت که تاکه‌کان رووت بنه‌وه له هه‌موو سیفه‌تێکی مرۆیی دروستکه‌ر و داهێنه‌ر، وه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆی ویستێکی هوشیاریانه‌ی هه‌بێت و وه پاشای بڕیاره‌کانی خۆی بێت، له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، مۆرڤه‌کان وه‌ک شتومه‌که‌کان و ماڵ و سه‌رمایه، ئه‌مانیش ده‌بن به‌شتومه‌ک، کۆمه‌ڵگا وه‌ک شانۆیه‌کی لێدێت که کاری مرۆڤ و داهێنانی مرۆڤه‌کانی تیا نه‌بێت، به‌بێ تاکه‌کان ـ وه‌ک بوکه شوشه‌یه‌کی سه‌ماکه‌ر هه‌ڵده‌سوڕێت. ( ئه‌م بووکه سه‌ماکه‌ره به پێی لێکدانه‌وه‌ی دین، ئه‌وه خالقه که ده‌توانێت هه‌ڵیبسورێنێت، واته هه‌موو پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌کان ده‌گێڕنه‌وه بۆ خالق، نادادپه‌روه‌ریی و نایه‌کسانیش ده‌گێڕه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان خۆیان به‌رپرسیارن، خالق، له ڕچه‌ڵه‌کدا، مرۆڤه‌کانی وا دروستکردوه که ده‌بێت هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بن، به‌ڵام خۆیان جوزئی ئختیاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانن به‌زییان به یه‌کتریدا بێته‌وه و خێروبێر به یه‌کتری بکه‌ن تا هه‌ژاره‌کان زۆر برسی نه‌بن، واته له جیاتی نادادپه‌روه‌ریه‌که‌ی خالق خۆیان ده‌توانن هه‌ندێک دادپه‌روه‌بن!!. له سه‌رمایه‌داریدا، خالق ده‌بێت به سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران، هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کانی تاکه‌کان ده‌گێڕنه‌وه بۆ هێزی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران، دیموکراتی و لیبرالیه‌تیش جۆرێکه له هه‌وڵدان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه هێوربکاته‌وه و هه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ تاکه‌کان که وه‌ک مرۆڤ بژین و هه‌ندێک مافیان پێبدرێت، به‌ڵام کۆمۆنیزمی شۆرش و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌که که به جارێک ویستی تاکه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داراندا و سیسته‌مێکی ته‌واو دادپه‌روه‌ر و یه‌کسان دروستده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م تاکه‌کان و هه‌موو نامۆییه‌کان ده‌فه‌وتێن…. وه‌رگێر)
—————————————————
سه‌رچاوه: حوار مته‌مدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=252102