
ئێواره‌ی هه‌مه‌دان موناجاتێكه له چاوه‌كان
ئێواره‌ی هه‌مه‌دان موناجاتێكه له چاوه‌كان
به‌ڵام موناجاتی چاوه‌كان…!!
خۆرنشینی ئه‌م هه‌موو گوناهه،
ده‌ڕواته كه‌لی چ ئێواره‌یه‌كه‌وه..
ژیان چه‌ند دۆڕاوه بێ خۆشه‌ویستی،
چه‌ند به‌له‌مێكی خنكاوه بێ سه‌وڵ…
ته‌ماشایه‌ك له‌سمكۆڵانی(با(
چۆن پێڵاوه‌كانی ده‌به‌گن له‌ڕۆشتنا
ئه‌وه چۆله‌كه‌یه‌كی ووتاربێژه، ئه‌وه‌نده خه‌یاڵ شك نابا
رستێك جریوه بكاته جۆلانه،
بۆ له‌ره‌ی دره‌خت…
ئه‌وه په‌ڕه‌نده‌كانی ووڵاتی منه هه‌مه‌دان،
هاتووم بۆلات باڵم پڕكه‌یت له‌ئه‌فسانه‌ی
ئێستا‌و فڕین له‌ئاسه‌واری زمڕوت…!
روانینێك له‌ئاشوبی ئاو،
چۆن چۆته ده‌ستی ناخودا…
ئه‌وه كانییه‌كه قه‌د زراڤ
ئه‌وه‌نده ئۆقره‌ی پێ نه‌ماوه
له‌جامێك ئاویدا، تریفه‌ی مانگ مه‌له‌بكا…
ئه‌وه ئه‌فسانه‌ی نوتفه‌ی ئاوی منه هه‌مه‌دان…
هاتووم بۆلات په‌ڕه‌مووچی ئاو بانگ كه‌ی،
به‌تریفه سواغی بده‌ی رومه‌تی په‌نجه‌ره‌م…
چۆڕێك له ته‌ریبی تاریكی چۆن هه‌ڵده‌قوڵێ،
له هه‌نده‌سه‌ی مه‌رگ
ئه‌وه ئه‌ستێره‌ی ده‌ڤه‌ری منه،
له پێده‌شته‌كانی ئاسماندا، ئه‌وه‌نده
رووتبوونه‌ته‌وه…مه‌عریفه‌یان به‌شی ئه‌وه ناكا،
سه‌رێك بده‌ن، له‌كۆڵانی شه‌وه‌زه‌نگ…!
هاتوم بۆ لات هه‌مه‌دان بزه‌ی ڕووناكیت بگرم و
بۆنی ئه‌ستێره‌ت ئاوڕشێن…!
ئاوڕێك بۆ پاركێكی په‌ژمورده،
له‌ناو پێخه‌فی ئاسمان چۆن گریان عبورده‌كا
ئه‌وه قیژه‌كانی هه‌وری وڵاتی هه‌ناوی منه
ئه‌وه‌نده نوستون،
باران له‌ده‌فته‌ری چاوه‌ڕوانییان
روئیای ده‌ڕۆێ…
هه‌مه‌دان هاتوم بۆلای ئه‌و پاركانه‌ت،
نوقمی سه‌وزین‌و دره‌ختێك نیه ئه‌ڵهابكا، له باڵنده‌ی باران!!
چاوێك داگره له‌ته‌رازوی له‌ت،
چۆن بیسمیلای ئایه‌تێك ده‌ڕووشێ..
قه‌فه‌س ئه‌وه‌نده قورس بووه به‌باڵنده،
بیری چووه په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ناویا
شه‌پۆل بدا…
ئه‌وه قه‌فه‌سی تاوسه‌كانی منه هه‌مه‌دان
فێرم كه ره‌نگی ئه‌و قه‌فه‌سانه چۆن،
بكه‌مه دووڕیان‌و گڤه‌ی باڵی تاوسه‌كانیش،
به‌موناجاتی چاوه‌كان…
گرێیه‌ك بكه‌ره‌وه له‌پێستی ئینجانه،
من پێناسی بیابان چۆته ده‌ماره‌كانم،
بیابان هه‌ر له‌مناڵییه‌وه تا كامڵ بوون،
هه‌ر به‌دوای لمدا ده‌گه‌ڕێ
دڵۆپێ ئاو چییه له مه‌تاره‌ی خه‌ویا،
نزا ناكا…
هاتووم بۆلات هه‌مه‌دان…
توو موناجاتی چاوه‌كانت
فێرم كه له ئاوێنه‌ی ئاوه‌كانته‌وه به‌جۆگه‌م بڵێ:-
ئاو چۆن نووچ ئه‌دا بۆ لمستان…!!
* * *
خۆرنشینی ئه‌م هه‌موو گوناهه،
ده‌ڕواته كه‌لی چ ئێواره‌یه‌ك‌و
سه‌لیقه‌ی ئه‌م هه‌موو گوناهه له‌كوێوه دێن…
ده‌خیلتم هه‌مه‌دان ژیان كه‌ی گره‌وی بردۆته‌وه،
جگه له‌دۆڕان..
تۆ ده‌توانی ئه‌م هه‌موو كه‌ڵه‌كه‌ی بینینه،
به‌ختوكه‌یه‌كی چاو بیناكه‌ی
تۆ ده‌توانی ئه‌م هه‌موو خه‌یاڵاته زه‌ردو سورانه،
رژاونه‌ته ناو به‌له‌مێك،
به‌قاقایه‌ك بیانكێشی….
به‌ڵام ناتوانی عیشق ره‌نگكه‌ی
عیشق گه‌مه‌یه‌كه زووتێك ده‌چێ
ئاگرێكه شیفۆنی…
ئاوناتوانێ ده‌ستی لێ‌بدا،
ئه‌لفێكه ده‌بێته تۆز
به‌له‌م ناتوانێ رای ژه‌نێ،
نونێكه ناسك هه‌ڵده‌وه‌رێ
چه‌ند دوور ئه‌ڕۆم.. له‌ناو موناجاتی ئه‌و چاوانه‌دا
ده‌ڕۆمه‌وه بۆلای خوا…
كه‌چی عیشقم زه‌مه‌نێكه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێ..
له‌ناو به‌له‌می ئه‌و چاوانه‌دا هه‌موو
هه‌مه‌دان ده‌بینم،
كه‌چی به‌له‌می رۆحم له‌ناوهه‌ڵمدا باڵا ده‌كا…
كه‌ی خه‌تای ئێوه‌یه ئه‌ی موناجاتی چاوه‌كان
ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا
قه‌ده‌رێكه ده‌ڕواته سه‌ر قریوه‌ی مه‌رگ…
قه‌ده‌رێكه ده‌ڕواته سه‌ر قه‌سابخانه‌ی زه‌مه‌ن…
بریقه‌ی دێ له‌ته‌نیایی‌و
له‌زه‌لكاوه‌كانی وه‌هم‌و
میهره‌بان به‌گۆڕستانه‌كانی ئومێد…!!
كه‌ی خه‌تای تۆیه ئه‌ی خۆرنشینی ئێواره..
شوشه‌ی قسه‌كانت،
له‌موناجاتی گوێكانمدا ده‌شكێ…
بارانی قسه‌كانت له‌قه‌وزه‌ی په‌نجه‌كانه‌وه،
ته‌ڕبوونێك زڕه‌ی نایه‌ت..
خه‌تای كه‌س نییه.. ئه‌وه موناجاتی چاوه‌كانی تۆن،
ده‌مگه‌یه‌نێته لای خوا…
ئه‌وه قه‌ده‌ره‌كانی منن.. له‌ترپه‌ی پێڵاوێكه‌وه
هه‌ر زه‌مه‌ن شه‌هید ده‌كه‌ن و بێ كه‌وشه‌نن…
هه‌ر ده‌ڕۆن و بێ ئاگا,
ناگه‌نه لاپه‌ڕه‌یه‌ك ڕێگا…!!
* * *
جارێكی تر ده‌ڵێم ژیان چه‌ند به‌ره‌لاَیه,
بێ خۆشه‌ویستی..
هه‌ق وایه دڵۆپه ئاوه‌كان ته‌لاَق بدرێن,
گه‌ر بۆنیان نه‌چێته‌وه سه‌ر له‌نجه‌ی گوڵێك
هه‌ق وایه ته‌رجه‌مه‌ی چرا جه‌لادێك بینوسێ
گه‌ر پێكه‌نینی تاریكی له‌ت, له‌ت نه‌كرێ
هه‌ق وایه سێوێكی سوور له باخچه‌ی ئه‌ندێشه‌دا
بانگ نه‌كرێ,
گه‌ر باران ره‌نگی بۆ نه‌نووسێ…
هه‌ق وایه شه‌رابێك پیاسه نه‌كا,
له ناو تونێلی كوپه‌ڵه‌یه‌كا
گه‌ر ترێ له مه‌كته‌به‌ی باخچه‌یه‌كدا ئارشیف بێ!
هه‌ق وایه بولبول له گه‌ڕه‌كی چه‌هچه‌هه‌دا بمرێ,
گه‌ر نه‌غمه‌یه‌كی نه‌چێته گه‌روی كه‌مانچه‌یه‌ك…
چیت پێ بڵێم هه‌مه‌دان…من شه‌هره‌زادێكم,
له‌و عیشقه كه بۆم باسكردی…
تۆی شه‌هریار چاوه‌كانت موناجتێكه,
تاریكی تیا راكشاوه..
له‌وه‌ناچێ خه‌یاڵێكت بچێته سه‌ر كتێبێك,
رووناكی عیشقی تیا ببینیت
له‌وه‌ناچێت ئه‌زمونێكت بچێته‌وه سه‌ر فڕین..
باڵنده له كۆنكرێت دروست نه‌كه‌ی
له‌وه‌ناچێ ته‌كبیرێكت بچێته‌وه سه‌ر شانی
ره‌شه‌باو به‌كزه بایه‌ك بڵێ‌ی
كه كه‌وتنه كه‌مین به‌تۆمه‌تی ماچ,
گه‌لاَله قاموسی وه‌رینا تۆمار مه‌كه‌ن…!
چیت پێ بڵێم هه‌مه‌دان,زه‌مه‌ن چه‌ند ره‌قه
بێ خۆشه‌ویستی…
ئێستا زه‌مه‌ن ئێواره‌یه‌كه سه‌رما ده‌یشێلیێ,
له ده‌فته‌ری ئه‌شكه‌وته‌كه‌تا…
ئێواره‌یه‌كه‌و تاوێكی تر , ئاوسه به‌جێهێشتنی
رێگا…
تاوێكی تر جگه‌ره‌یه‌كه له‌پایپی تاریكییا,
دووكه‌ڵ چڕ ئه‌كا,
تاوێكی تر بێ‌ده‌نگی له‌رۆحما ئابڵوقه‌م ئه‌دا…
ده‌ستم دامێنت هه‌مه‌دان…
كاتژمێر كه‌ی بیری كردۆته‌وه بۆ دواوه هه‌ڵفڕێ..
مێژوو كه‌ی بیری چووه, ره‌وڕه‌وه‌كه‌ی له‌دواوه
هه‌ڵكا…ئێواره‌یه‌كی دۆڕاو
سروشتێكی بێ متمانه,
ده‌كاته چه‌نی بێزاری…چه‌نی ونبوون له هه‌مه‌دان..
من بۆ مشتێك چاو ده‌گه‌ڕام نوێژی تیابكه‌م,
تۆ به غه‌دری ئیلحاده‌وه,
ئاسمانی خوا كه ده‌یجریواند,
له بنی پێكێكدا ده‌وكرده بستێك شه‌وو
له قومارێكدا ده‌ودۆڕاند..
من بۆ په‌رستگه‌ی چاو ده‌گه‌ڕام و
تۆ به‌غه‌دری به‌له‌مه‌كانه‌وه,
له مناره‌ی ئاوه‌وه شه‌پۆلی جێهێشتنت,
له هه‌ناوی هه‌وره هاوینه‌یه‌كدا, ده‌ناشت
ئاخر له چ گوناهێكدا, گێژه‌نی پرسیار
بۆسه‌ی مه‌راقی بۆ نامه‌وه…
ئه‌وه‌یان نازانم موناجاتی چاوه‌كان بوو,
یان چرپه‌ی كفری دارچنارێك,
له‌ته‌نیشت ماڵه‌كانی ئاوه‌وه…
ئه‌وه‌یان نازانم,ئه‌وه‌نده هه‌یه
به‌م هه‌موو مه‌راقی ئیمانه‌وه
ئیمان راو ده‌كرێ به‌چاوه‌كانی تۆ‌و
دڵنییاییم جه‌هلێكه پڕ له پێكه‌نینی ته‌ڕو
موماره‌سه‌یه‌كه بۆ دراوسێ بوونی گریان…
دڵنیاییم له‌سه‌رپۆشی هه‌مه‌دان,
له‌ئۆخژنی تابوتێ ده‌چێ,
خه‌یاڵێكی رووخۆشم نییه بۆ سه‌بوری مردن…
په‌رداخێك ژیانم پی نییه بۆ ئاشبونه‌وه‌ی
قاژێك چاو.. بۆ هه‌واڵێك سه‌به‌ته
پڕ له‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی ترش‌و شیرین..!!
ئای! هه‌مه‌دان موناجاتی چاوه‌كان،
ئه‌وه‌نده‌ی باڵه‌كانی ئومێدیان له‌فڕین كرده‌وه،
ئاسمانێكیان نه‌هێڵا نوێژێك
به پۆستی دره‌ختا، بگاته لای خوا…
زه‌مه‌نێكیان نه‌هێڵا، خۆرنشین
ده‌ستنوێژ بگرێ‌و بچێته‌وه سه‌ر،
مه‌زهه‌بی ئێواره ئاسا…
خودایه.. گه‌ر عیشق له‌یه‌خه‌ی هه‌مه‌داندا،
سته‌می لێنه‌كردمایه…
له‌وانه‌بوو موناجاتی چاوه‌كانی ئه‌و،
له‌ئێواره‌ی شیعرێكمدا
له‌رۆحیانه‌تی گه‌ڵایه‌كی بچو‌وكدا،
ببوایه‌ته ده‌رگا بۆ دارستان
له‌وانه‌بوو شیعرم كه كه‌رنه‌ڤاڵی ئێواره‌ی تیاخنكا،
به‌موناجاتی چاوه‌كانی ئه‌وه‌وه،
بڕۆشتمایه بۆناو مه‌رقه‌دی تاریكی‌و
سه‌مایه‌كم راخستایه له‌په‌راسوی سپێده‌یه‌كی
ساوا…له‌وانه‌بوو هه‌مه‌دان
گه‌ر دوو دڵی نه‌كردایه به‌یه‌خه‌مه‌وه‌و
گومانی نه‌پێچایه له پێكه‌نینم
هه‌ر له‌به‌ر خاتری موناجاتی چاوه‌كانی ئه‌و
ئیراده‌ی ئێواره‌م له‌ستیانی
هه‌ناره هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا
حیجاب بكردایه‌و
بۆ هه‌تا، هه‌تایه گاڵته‌ی گوڵ‌و
گلله‌ی گیا‌وباوێشكی به‌له‌م‌و ئاژاوه‌ی ئاو…
له‌رۆحمدا بڕوایه..
هه‌مه‌دان..ئه‌ی موعه‌ده‌لی خه‌سڵه‌ته‌كانی
خه‌یاڵ‌و هه‌شته‌مین،
خولی سه‌ر سوڕمان..
نمه‌نمی تێڕامان‌و فه‌جری فه‌لسه‌فه‌و
ئه‌فسانه‌ی ئه‌فسون..
جارێكی‌تر موناجاتی چاوو
ئیحایه‌ك له‌ئه‌دره‌سی ئاو
یاداشتی…یاداشت…!!
rozhhalabjay@yahoo.com