له به‌نه‌ته‌وه‌ییكردنی ئیسلامه‌وه بۆ به ئیسلامیكردنی نه‌ته‌وه
به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئیسلام و ناسیۆنالیزمی عیلمانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
پوخته‌یه‌ك:– ئه‌م نوسینه به وردی له كارلێكردنی نێوان ئیسلام و (نه‌ته‌وایه‌تی ) ناسیۆنالیزمی عیلمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا ده‌كۆڵێته‌وه . هه‌رچه‌نده له گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ناسیۆنالیزمدا هێزی سیاسی ئیسلام كه‌مبوه‌وه , به‌ڵام به‌لای زۆره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ر وه‌ك وزه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز مایه‌وه . چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی جیهانی ئیسلامی هه‌وڵی زۆریان دا بۆ دروستكردنی بونیادی ده‌سه‌ڵاتێكی عیلمانی به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆكاری پراكتیكی و واقعی هه‌ر وا به‌پشت به‌ستووی به هێزی ئیسلام مانه‌وه . له ساڵانی 1920 ه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵیاندا ئیسلام بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه . ئه‌وه‌بوو ئه‌مه‌یان بۆ مه‌یسه‌ر بوو , ئیسلام خرایه ژێركۆنترۆڵه‌وه و دواتریش ئه‌م ناسیۆنالیزمه عیلمانیه به هێوری ده‌ستی پێكرد . به‌رهه‌رحاڵ , له ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م دروست بوو شوێنگه‌ی ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جارێكی تر هه‌ڵسه‌نگێنرایه‌وه له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كانه‌وه , ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیاندا به‌كاری بهێنن . كۆنترۆڵكردنی ئیسلام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌و كاته مه‌یسه‌ر ده‌بوو كه پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌ییكردنی ئیسلام ئه‌نجامبدرایه , ئه‌ویش به هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می په‌روه‌رده‌وخوێندنی گشتیه‌وه ده‌كرا. له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئیسلام پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلامیان ده‌ستپێكرد . له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا من ئه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕو كه چۆن ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زوه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ئیسلام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی خۆیاندا هه‌یانبوو , رێگه‌ی خۆشكرد بۆ گه‌شه‌كردنی ئیسلامی سیاسی . ئه‌وه چ هه‌لومه‌رجێك بوو كه سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ناچاركرد تا په‌نا ببه‌ن بۆ ئه‌وهێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئیسلام هه‌یه‌تی ؟ پرۆژه‌كانی به‌نه‌ته‌وه‌ییكردنی ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا چۆن ئه‌نجام ده‌درا ؟ پێ به‌پێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه , من له ڕێگای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیاری زۆر گرنگه‌وه ئه‌نجامگیری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ئه‌كه‌م : بۆچی پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلام تێكشكا ؟ ئایا هه‌ر تێكشكانی ئه‌م پرۆژانه‌بوو بووه هۆكاری زیاتر به ئیسلامیكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
پێشه‌كی
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه مه‌یدانی جه‌نگێكی ئایدۆلۆجی له نێوان ئیسلام و ناسیۆنالیزمی عیلمانی . ناسیۆنالیزمه عیلمانیه‌كان توانیان ره‌زامه‌ندی زۆر له ڕوناكبیران و سیاسیه‌كان ببنه‌وه , به‌ڵام به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كرا . هه‌رچه‌نده له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناسیۆنالیزمدا هێزی سیاسی ئیسلام كه‌مبوه‌وه , به‌ڵام به‌لای زۆره‌وه هه‌ر وه‌ك وزه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مایه‌وه. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌كان سه‌ركرده سیاسیه ئیسلامه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا بۆ دروستكردنی بونیادی ده‌سه‌ڵاتێكی عیلمانی , به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆكاری پراكتیكی و واقعی ئه‌مانه هه‌ر وا به‌پشتبه‌ستووی به ئیسلام مانه‌وه . له ساڵانی 1920 ه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانویست ئیسلام بخه‌نه ژێر كۆنرۆڵی ده‌وڵه‌ت و دواتریش ئه‌و ناسیۆنالیزمه عیلمانیه‌ی كه هه‌بوو , سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش چاكسازیه‌كانی پرۆسه‌ی تازه‌گه‌ری به‌هێوری ده‌ستی پێكردبوو . ده‌كرا ئیسلام به‌ته‌نها و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته ئیسلامه‌كان به‌كاربهێنرایه ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ و به‌نه‌ته‌وه‌یی بكرایه به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنی گشتیه‌وه . له سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ئیسلام پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلامی ده‌ستپێكرد . له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا من ئه‌وه ده‌خه‌مه ڕو كه ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زوه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسلامه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ئیسلام هه‌یانبوو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی خۆیاندا , رێگه‌ی خۆشكرد بۆ گه‌شه‌كردنی ئیسلامی سیاسی.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه رۆماڵی كارلێكردنی ئیسلام و ناسیۆنالیزم ئه‌كات له توركیا و جیهانی عه‌ره‌بی و ئێران . له چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه و به‌مۆدێرنكردندا ( تازه‌گه‌ریكردن )توركیای كه‌مالیست توانی ناسیۆنالیزمێكی عیلمانی پێك بهێنێت و روناكبیرانێك بۆ خۆی بخوڵقێنێت كه ڕێگای ناوه‌ڕاستیان داهێنا , ئه‌مه‌یش ئاوێـته‌یه‌كی توركی ئیسلامی بوو TIS ( كورتكراوه‌یه بۆ Turkish –Islamic Synthesis ) له نێوان ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی عیلمانیدا . مانه‌وه‌ی ئیسلام وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌خلاق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی وای كرد TIS (ئاوێـته‌ی توركی ئیسلامی ) بكه‌وێـته مشتومڕی گونجاندنی كه‌مالیزم و ئیسلامه‌وه , له‌ئه‌نجامیشدا ئیسلام و ناسیۆنالیزم و دیموكراسیه‌ت و سه‌رمایه‌داری . له ماوه‌ی جه‌نگی ساردا ( TIS ) بو به لێكدانه‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی ئیسلامی , به‌ڵكو به هۆی خوڵقاندنی ئاگاییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاینیه‌وه له ساڵانی 1980 ا كاندا . ئه‌مه‌یش له توركیای 1990 ه‌كاندا زه‌مینه‌یه‌كی به‌پیتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌شه‌كردنی ئیسلامیه‌كان دروست كرد.
ئیسلام وه‌ك ئامرازێكی سیاسی له جیهانی عه‌ره‌بیدا زیاتر له هه‌ر شوێنێكی تر ده‌توانێـت خزمه‌ت بكات . پێغه‌مبه‌رێكی عه‌ره‌ب و كتێبی پیرۆز به‌زمانی عه‌ره‌بی ئیسلامی خستۆته چه‌قی ژیانی رۆشنبیری عه‌ره‌بیه‌وه , ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆژیای عیلمانیانه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیشه‌وه . كه‌سێكی ئایدۆلۆجیستی وه‌كو میشیل ئه‌فله‌ق ئیسلامی به‌لاوه نه‌خست له كاتێكدا كه ئایدۆلۆجیا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی دا ئه‌ڕشت . هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئیسلام ده‌كرا بۆ زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب به‌كار بهێنرایه‌ت , به‌ڵكو چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ئیسلام ده‌كرا خزمه‌تی گه‌لی عه‌ره‌بیش بكات . له راستیدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسلام و عه‌ره‌ب له دژایه‌تیكردنی كۆلۆنیالیزمدا ته‌واو به‌ناویه‌كدا چووبون . ماوه‌یه‌كی زۆر جۆشدانی ئیسلامیانه‌ی جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجامدرا . شه‌ڕی رزگاریخوازی جه‌زائیریه‌كان ( 1954 – 1962 ) و شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی توركه‌كان (1919- 1922 ) باشترین نمونه‌ن بۆ به‌كار هێنانی ئیسلام له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كاندا . دوای ئه‌م شه‌ڕانه بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عیلمانیانه ده‌ستی به‌سه‌ر سیسته‌م و ده‌وڵه‌تدا گرت . هه‌لومه‌رجی سیاسی شه‌ڕی سارد لاوازی ئایدۆلۆجیای عیلمانیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی ده‌رخست . ئه‌وكات سۆشیالیسته‌كان توانیبوویان بچنه ناو بزوتنه‌وه عیلمانیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه . له جیهانی عه‌ره‌بیدا حیزبی به‌عس هه‌ردوو ئایدۆلۆجیای سۆشیالیزم و ناسیۆنالیزمی ئاوێتـه كردبوو . له توركیا بزوتنه‌وه‌ی كادرۆKADRO له1930 یه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی یۆنYON له شه‌سته‌كاندا لێكدانه‌وه‌ی سۆشیالیستانه‌یان هێنایه ناو كه‌مالیزمه‌وه , ئه‌وه‌ی كه وایكرد ئایدۆلۆجیای فه‌رمی توركیا بێ توانا بێـت له دژی سۆشیالیزم .
هه‌تاوه‌كو شه‌ڕی عه‌ره‌ب – ئیسرائیلی ساڵی 1967یش , ئایدۆلۆجیای پانعه‌ره‌بیزم وه‌ك ئایدۆلۆجیایه‌كی زۆر چالاك ده‌بینرا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عه‌ره‌ب . له دوای ساڵی 1967 ه‌وه ئایدۆلۆجیای پانعه‌ره‌بیزم كه له‌لایه‌ن میسری دۆستی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا ره‌ونه‌قی خۆی له‌ده‌ستدا . دواتر سعویه‌ی عه‌ره‌بی لایه‌نگیری ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك هێزی جێگره‌وه هاته ناوچه‌كه‌وه و بوو به یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ بۆ هێنانی ئیسلام بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی جیهان . له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئیسلام وه‌كو ئاسته‌نگیه‌ك له به‌رده‌م سۆشیالیزم‌دا به‌كارده‌هێنرا , دواتریش پشتیوانیكردنی جیهانی ئیسلامی خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عه‌ره‌ب . گرنگی ئیسلام له سه‌رله‌نوێ جه‌ختردنه‌وه‌ی ژیانی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بوو . هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی كرد ته‌نها ویژدانه ئیسلامیه‌كه بوو . بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی عیلمانیانه ورده ورده كه‌وته له‌ده‌ستدانی شوێنكه‌وتوانی خۆی له به‌رامبه‌ر جۆشدانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی گروپه ئیسلامیه‌كان له ئه‌فغانستانه‌وه تا فه‌له‌ستین .
ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌هله‌وی له ئێران تا راده‌یه‌ك پێویستیان به‌هیچ نه‌بوو بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلام . له‌وه‌ته‌ی زۆرینه‌ی ئێرانیه‌كان بونه‌ته شیعه ناسنامه ئاینیه ناوازه‌كه‌یان له هه‌مان كاتدا وه‌ك ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشی لێهاتبوو بۆیان . له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌هله‌ویه‌كان له جیاتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ڕه‌تی زیاتر به ده‌ركه‌وتنه فیزیكیه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه خه‌ریكبون, ده‌یانویست تێگه‌یشتن و بۆچونی ئێرانیه‌كان بگۆڕن و كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرنیان لێ دروست بكه‌ن . ئه‌وه بوو شا له نێوان ده‌سه‌ڵاتگه‌راییه‌كی ئیداری و خواستی تازه‌گه‌ریكردندا په‌رته‌وازه‌بوو , چونكه ته‌نها له ڕوكاره‌كاندا چاكسازیه‌كانی ده‌ست پێ كردبوو . له جیاتی گۆشه‌گیركردنی گروپه په‌راوێزكه‌وتووه‌كان محه‌مه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی خۆی په‌راوێزخست به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ی . شا بێ ئاگا بوو له گرنگی پیاوه ئاینیه نه‌ریتیه ناسیاسیه‌كانی شیعه , ئه‌وه‌بوو دواتر باجی ئه‌م بێ ئاگاییه‌شی دا . كه‌می ریفۆرمی سیاسی لانی كه‌م تا ئه‌و راده‌ی پیاوه ئاینیه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه ڕێگای خۆشكرد بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی بیروباوه‌ڕی شیعه , هه‌ر ئه‌مه‌یش شیعه‌ی سیاسی به‌ناو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بڵاوكرده‌وه .
له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ئیسلامیه‌وه بۆتوركیای عیلمانی و ناسیۆنالیست
به كارهێنانی ئیسلام بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی شتێكی زۆر نامۆ نه‌بوو به‌لای سه‌ركرده سیاسیه توركه‌كانه‌وه .دواین نمونه‌ی عوسمانیه‌كان سوڵتان عبدالحمیدی دووهه‌م بوو 1987-1909 . ئه‌وله‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه سیاسه‌تی پانئیسلامیزمی به‌ڕێوه ده‌برد . هه‌ر ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی نازناوی ( خه‌لافه‌ت ) ده‌كرده‌وه . به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه پلانی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی خۆی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری موسوڵمانان ی كۆڵۆنیه به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و روسیه‌كاندا داڕشت . له‌م ڕێگایه‌وه سوڵتان به‌هیوای به‌ده‌ستهێنانی دڵنیاییه‌ك بوو تا به‌هۆیه‌وه خۆی به‌دوربگرێت له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ ناو سنوری شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی . جگه له‌م سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه پان ئیسلامیزمه , له ئاستی ناوخۆیشدا سوڵَتان زۆر به‌توندی له لایه‌ن زانائیسلامیه ناوداره‌كانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا ده‌رباره‌ی كاروباری ناوخۆیی وڵات . سیاسه‌تی پان ئیسلامیزم چه‌كێكی سیاسی ترسناك بوو كه له‌ئاستی دورماوه‌دا وه‌ك ئاگری ژێركا و به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه كاری له سوڵتان ده‌كرد , ئه‌مه‌یش به هۆی سه‌رنج راكێشانی دوژمانانی هێزه كۆلۆنیالیسته‌كانه‌وه . له راستیدا جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌تی پانئیسلامیزمه نه‌سولتانی پاراست و نه نازناوی خه‌لافه‌تیش .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوڵتان به‌ته‌نها نه‌بوو له‌پشت به‌ستنی به هێزی ئیسلام , نه‌یاره‌سه‌ره‌كیه‌كانیشی , توركه لاوه‌كان خه‌ریكی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زانا ئیسلامیه به‌ناوبانگه‌كان بوون . جیهانبینی زاڵی توركه لاوه‌كان ئه‌و كات پۆزه‌تیڤزم بوو . بۆ توركه لاوه‌كان هانیۆگڵۆ Hanioglu نوسیبوی ” ئیسلام ته‌نها ئامرازێكه و هیچی تر(1) ” ئایدۆلۆجیای توركه لاوه‌كان چوارچێوه‌ی توركیای مۆدێرنی ئاماده كرد . سه‌ركرده‌ی توركه لاوه‌كان ( ئه‌حمه‌د ره‌زا Ahmed Riza و توركه لاوه‌كانی تریش خه‌ونیان به حكومه‌تێكی به‌هێز و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌وه ئه‌بینی بتوانێت به‌و جۆره‌ی كه ئه‌وان ئاره‌زویان ده‌كرد كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت . (2)به بۆچونی توركه لاوه‌كان زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی عوسمانی خه‌ڵكی بێ ئاگا‌و نه‌خوێنده‌وارن . به‌لای ئه‌وانه‌وه رۆشنبیران خه‌ڵكی پێشڕه‌و و باڵان به‌راورد به‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر . ئه‌مه ئه‌و گۆڕانكاریه‌بوو له سه‌ره‌وه كه پێویستبوو بكرایه (3). ئه‌م توركه لاوانه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بیروو باوه‌ڕه ده‌سته‌بژێریه‌كه‌ی خۆیانیان له فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی گۆستاڤ لێبۆنGustave LE BON ه‌وه وه‌رگرتبوو (4) . به‌هۆی نیشاندانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسلامیه‌وه ئه‌مانه شه‌رعیه‌ت و پاساوی ئه‌م بیروباوه‌ڕه ده‌سته‌بژێریانه‌یان به نزیكبونه‌وه له چه‌ند گفتوگۆیه‌كی ئیسلامیانه ده‌هێنایه‌وه .(5) . له‌راستیدا ده‌یشكرێـت چه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسلامی بدۆزینه‌وه تا پشتگیری ئه‌م ئارگۆمێنتانه بكات . بۆنمونه چوار خه‌لیفه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام له لایه‌ن سه‌ركرده ناوداره‌كانی ئیسلامه‌وه هه‌ڵبژێردران زیاتر له‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێن .
توركه موسوڵمانه‌كانی بالقان وقه‌وقاس ناسیۆنالیزمێكی په‌رچه‌كردارانه‌یان گه‌شه‌پێدا له‌دژی ناسیۆنالیزمی یۆنانی , روسی , و سربی , بولگاری . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه عوسمانیزم و بیرۆكراسیه‌تی عوسمانی و پانئیسلامیه‌تی سوڵتان هه‌روا وه‌ك ئایدۆلۆجیایه‌كی سه‌رنجڕاكێش مابوه‌وه . بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی توركی له سه‌ره‌تای 1898 له‌ناو توركه‌كانی بالقاندا ئاماده‌گی هه‌بوو . بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه لای توركه‌كانی بالقان وای كرد بانگه‌شه ناسیۆنالیسته ته‌واوه‌كه‌یان پێش توركه لاوه‌كان هێزی سیاسی ناسیۆنالیزم بناسێت , ئه‌م هه‌سته پێشوه‌خته‌ی ناسیۆنالیزمی تورك به فۆرمێكی ئاینیه‌وه هات . له ساڵی 1898 دا توركه‌كانی بالقان رایانگه‌یاند ” ئیسلام و ناسیۆنالیزم یه‌كانگیربوون و یه‌ك پێكهاته‌یان دروست كردووه ” (6) . هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ رۆشنبیرانی تورك دروستكردنی ناسیۆنالیزمی تورك وه‌ك له‌خۆدان و خۆكوشتن وابو به پێله‌قه‌ی ئه‌و توركانه‌ی كه ئیمپراتۆریه‌تێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یان ئه‌برده ڕێوه . ئه‌م بیرۆكه‌ی ناسیۆنالیزمی تورك زۆر به‌وریاییه‌وه نزیك ده‌بوه‌وه . له‌راستیدا سه‌ركرده‌كانی CUP ( كۆمیته‌ی یه‌كێتی و پێشكه‌وتن ) به‌جدی ئه‌و بزوتنه‌وه ناسیۆنالیزمه كوێره‌یان وه‌رنه‌گرت كه له‌ناو لقه لۆكاڵیه‌كانی CUP دا هه‌بوو . هه‌ردوو ئه‌و فشارانه‌ی له لقه‌كانی CPU له بالقان و ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕانه‌ی له توركه ناسیۆنالیسته‌كانی سه‌ره‌تاوه هاتبوون توركه لاوه‌كانی ناچار كرد جارێكی‌تر به‌و نزیكایه‌تیه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی توركدا هه‌یانبوو .
وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیست توركه لاوه‌كان به سێ قۆناخ‌دا تێپه‌ڕین : قۆناخی دانپیانان , به‌عیلمانی كردن و تیۆریزه كردنی ناسیۆنالیزمی تورك . به تێپه‌ڕینی كات ئه‌م سێ ئامانجه هاته دی , رێسا و سه‌رده‌می توركه لاوه‌كان تێپه‌ڕی , به‌ڵام بیرۆكه‌كانیان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا , له راستیدا دانپیانان و بڕواپێكردنی ناسیۆنالیزمی تورك له‌ناو رۆشنبیرانی تورك و سه‌ركرده سیاسیه‌كاندا پێویست بوو بۆ گۆڕینی ناسیۆنالیزم به‌ره‌و چه‌كێكی به‌هێز . هه‌ردوو مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فه‌ره‌نسایی و مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ئیتنیكی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ڵمانی له‌ناو توركه لاوه‌كاندا لایه‌نگیری خۆی دۆزیه‌وه . ئه‌و كاته‌ی لقه عیلمانی و ناسیۆنالیسته‌كه‌ی توركه‌لاوه‌كان له ساڵی 1913 هاته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه , یه‌كسه‌ر ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له‌سیاسه‌ته عیلمانیه لۆكاڵیه‌كانیان , له‌وانه ئه‌نجامدانی چه‌ند چاكسازیه‌ك له‌قوتابخانه ئاینیه‌كاندا . به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌تانه فه‌رامۆشكرا دوای ئه‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌كه‌ی توركه لاوه‌كان CUP( كۆمیته‌ی یه‌كێتی و پێشكه‌وتن ) دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ده‌سه‌ڵات خرا (7) . زۆر موسوڵمان و زانای ئاینی تورك هاوشێوه‌ی عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت Abdulla Cevdet , جه‌ماله‌دین ئه‌فغانی Cemaleddin Afgani , ئه‌حمه‌د ئۆغۆلۆ Ahmed Agaoglu , زیا گۆكاڵپ Ziya Gokalp , یوسف ئاكچۆرا Yusuf Akcura پێیان وابوو كه ده‌كرێـت ئیسلام بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنرێت . ئه‌وان گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چۆن ئیسلام و ناسیۆنالیزم پێكه‌وه گونجاون و چۆن ناسیۆنالیزم ده‌توانێـت توانای ئیسلام به‌هێزتر بكات . (8)
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م CUP و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی توانه‌وه , به‌ڵام ئایدۆلۆجیای توركه لاوه‌كان هه‌ر وا به‌زیندویی مایه‌وه . به‌شی هه‌ره زۆری ده‌سته بژێری كاربه‌ده‌ست له كۆماره نوێكه‌ی توركیادا 1923 له ئه‌ندامه كۆنه‌كانی CUP بوون , به مسته‌فا كه‌مالی دامه‌زرێنه‌ری كۆماریشه‌وه (1881- 1938) , ئه‌مانه بیرۆكه‌كانی توركه‌لاوه‌كانیان گۆڕی بۆ ئایدۆلۆجیای كۆماری توركیای نوێ , كه‌مالیزم .
له ناو به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی توركه لاوه‌كاندا وه‌رگرتنی ئه‌لفوبێی لاتینی و دواتریش سازكردن و گونجاندنی هه‌بوو , ئه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌تاتوركه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه . كۆمه‌ڵێكی گه‌وره له رۆشنبیران به‌شداریان له دامه‌زراندنی ئایدۆلۆجیای كه‌مالیزمدا كرد , به‌ڵام له‌ناو ئه‌م رۆشنبیرانه‌دا ( زیا گۆكاڵاپ Zya Gokalap , 1847- 1924 ) پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و به‌شداریانه‌ی له دروستكردنی كۆماری توركیای نوێ دا هه‌یبوو . به‌گشتی گۆكاڵاپ وه‌ك باوكی ئایدۆلۆجی ناسیۆنالیزمی تورك ئه‌ناسرێت . بیرۆكه‌كانی ته‌نها هه‌ر سیاسه‌ته ناسیۆنالیست و عیلمانیه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی CUP پێك نه‌ده‌هێنا له ساڵانی 1913 تا 1918 , به‌ڵكو دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كۆماره نوێیه‌كه‌ی توركیایش هه‌بوو له ساڵانی 1920 ه‌كان و 1930یه‌كان .
سه‌ره‌ڕای ئایدۆلۆجیا پۆزه‌تیڤیست و عیلمانیه‌كه‌ی , له به‌ر چه‌ند هۆكارێكی پراگماتیانه گۆكالپ پێی باش بوو ئیسلام وه‌ك پێكهێنه‌رێكی گرنگی رۆشنبیری تورك و سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بمێنێتـه‌وه . به‌لای گۆكالپه‌وه (millet) ( نه‌ته‌وه )كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكن به‌هۆی هه‌مان زمان , ئاین , ئه‌خلاق و ئیستاتیكای هاوبه‌شه‌وه یه‌كیانگرتووه . (10) هه‌ر بۆیه ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه پێویسته توركه‌كان بڕوا به‌و چه‌مكه بهێنن كه ئه‌وان له نه‌ته‌وه‌یی تورك و ئاینی ئیسلام و شارستانیه‌تی خۆرئاوایین (11).
كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی گۆكالپ , ( به‌تورككردن , به‌ئیسلامیكردن , به‌مۆدێرنكردن Modernization Islamization Turkification , ) 1918 زۆر سه‌رچاوه‌ی بۆ ئیسلامی تیا‌بوو به‌راورد به‌كاره‌كانی دواتری (The Principles of Turkism . بنه‌ماكانی توركایه‌تی ) . له كتێبه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا گۆكالپ ده‌یویست ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ده‌كرێت رۆشنبیری و مێژوی تورك له‌گه‌ڵ ئیسلامدا یه‌كانگیربكرێت بۆ بۆ دروستكردنی ( فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مێژویی توركی ئیسلامی ) (12) . زیاتر له‌مه ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه فه‌لسه‌فه و زانستی مۆدێرن پێویسته به پشت به‌ستن به نه‌ریتی Tradition توركی و ئیسلامی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت . ” شارستانیه‌تێكی توركی – ئیسلامی ئه‌شێت لێره‌وه سه‌رهه‌ڵبدات “. گۆكالپ به وه‌رگرتنی هه‌ندێك ئیقتیباس له قورئان و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ئیسلام و ناسیۆنالیزم پێكه‌وه گونجاون (14) به‌لای ئه‌وه‌وه توركایه‌تی له هه‌مان كاتدا ئیسلامه‌تیشه (15). ئه‌و هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌م بۆچونانه‌ی ده‌دا به‌و پێیه‌ی كه زانسته نوێیه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئاینه‌وه نیه , شارستانیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین بونیادنانرێت .
” له‌وه‌ته‌ی هیچ شارستانیه‌تێك توانای په‌یوه‌ندی دروستكردنی به هیچ ئاینێكه‌وه نه‌ماوه , ئه‌وا نه شارستانیه‌تێكی مه‌سیحی و نه شارستانیه‌تێكی ئیسلامیمان نیه . ئه‌مه هه‌ڵه‌یه بیر له‌شارستانیه‌تی خۆرئاوا بكرێـته‌وه وه‌ك شارستانیه‌تی مه‌سیحی , یان شارستانیه‌تی رۆژهه‌ڵات وه‌ك شارستانیه‌تی ئیسلام ” (16) .
له پێناوی ئاین و نه‌ته‌وه‌دا گۆكالپ ئه‌مه‌ی راگه‌یاند كه هێزی دادوه‌ری ئاین ( شه‌ریعه ) و دادگاكان پێویسته بگۆڕێن بۆ دادگای عیلمانیانه‌ی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت , یان چه‌ند یاسایه‌كی ده‌وڵه‌ت , گۆكالپ پێی وابو ئه‌م یاسانه نابێت له لایه‌ن ڕێسا ئاینیه‌كانه‌وه دابنرێت , به‌ڵكو پێویسته به‌پشت به‌ستن به هه‌لومه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابڕێژرێت (17) . بۆیه پێویسته ئه‌م یاسا عیلمانیه‌كان بچێـه شوێنی یاسا ئاینیه‌كان , هه‌ر به‌هه‌مان شێوه پێویسته قوتابخانه عیلمانیه‌كان بچێته شوێنی قوتابخانه ئاینیه‌كان . ده‌بێت ده‌رفه‌تی یه‌كسان ببه‌خشرێتـه ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگادا بۆ گشت بواره‌كانی وه‌كو خوێندن و دامه‌زراندن له‌سه‌ركار , ناوی خێزان پێویسته به هه‌موو خێزانه‌كه ببه‌خشرێت .
گۆكالپ پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد له جیاتی وازهێنان له ئیسلام , پێویسته توركه‌كان ئیسلام به‌نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن . ئه‌م بۆچونه‌ی به‌وه ده‌سه‌لماندا كه نوێژكه‌ران و وتاربێژان به‌شێكی كتێبه ئاینیه‌كان به زمانی توركی بوایه‌ن خه‌ڵك ده‌یانتوانی به حه‌ماسه‌تێكی زیاتره‌وه ئاینه‌كه‌ی خۆیان پراكتیك بكه‌ن , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌یش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد بانگدان و خوتبه‌ی مزگه‌وته‌كان و نوێژیش پێویسته به‌زمانی توركی بێت . ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه وه‌زاره‌تی كاروباری ئاینی پێویسته دابمه‌زرێـت , ده‌بێت ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌خوێندن و فێركردنی ئاینیش به‌رپرس بێت . به‌تێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌كرا ئیسلام پێكهاتێكی رۆشنبیریی بوایه بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی تورك و دواتریش په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان , بۆدروستكردنی ناسیۆنالیزمێك و مانیفیستۆیه‌كی نوێی ئیسلام .(20). له‌م پرسه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه له‌سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسلامه‌وه بووه , ئیسلام به‌كارهێنراوه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و دواتریش بووه‌ته ئاینێكی نه‌ته‌وه‌یی (21) سوڵتانه‌كانی عوسمانی وه‌ك خزمه‌تكاری ئیسلام خۆیان ناودێر ده‌كرد . به‌لای گۆكالپه‌وه كاتی ئه‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه تا ئیسلام ناچاربكرێـت خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌بكات , ئه‌و دژی ئیسلامی سیاسی و پانئیسلامیزم بوو . ئه‌و گفتوگۆی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه یه‌كێتی ئیسلامیانه بووه هۆی دروستكردنی توندره‌وی و ڕێگریش له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه . هه‌ر ئه‌مانه‌یش بووه ڕێگر له باشتر بوونی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی موسڵمانه‌كان و دواتریش ئازادی (22).
به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلام له‌توركیا
چاكسازیه عیلمانیه‌كانی ئه‌تاتورك و به‌رنامه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یكردن شان به‌شانی یه‌كتر هاتن , ئه‌مه‌یش بۆ په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیزم بوو وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئیسلام به‌هۆی دروستكردرنی( ئاینێكی مه‌ده‌نیه‌وه civil religine ) , به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌تاتورك دوای پێشنیاره‌كانی گۆكلاپ كه‌وت , ئه‌وه‌بوو به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئاینی ده‌ستی پێكرد . بڕیاری دا بانگدانی مزگه‌وته‌كان له‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بكرێـته زمانی توركی , وتاری پێشنوێژه‌كان بكرێته زمانی توركی , هاوكات قورئانیشیان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی توركی و به‌ئه‌لفوبێی لاتینی چاپیان كرد . وه‌رگرتنی ئه‌لفوبێی لاتینی له ساڵی 1928 ه‌وه به‌جۆرێك له جۆره‌كان توركیای خسته ده‌ره‌وه‌ی جیهانی رۆشنبیری ئیسلامه‌وه و ده‌رگای رۆشنبیری خۆرئاوای بۆ خسته سه‌رپشت . به‌هه‌مان شێوه یاساكانی شه‌ریعه‌یشیان به‌لاوه خست و هه‌ندێك یاسای تریان له ئه‌وروپاوه هێنا كه توركیای به‌ره‌و نزیكبونه‌وه له جیهانی خۆرئاوایی ده‌برد . ئه‌م چاكسازیه بیرۆكراسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌تاتورك داموده‌زگا كۆن و هه‌زارساڵیه‌كه‌ی ئیسلامی سیاسی و رۆشنبیری زاڵی له توركیا ته‌واو له‌رزاند . ئیسلام هه‌روا وه‌ك پێكهاتێكی رۆشنبیری مایه‌وه به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌گیه به‌هێزه‌ی له سیاسه‌تدا هه‌یبوو كۆتایی پێهات .
وه‌ك باوكی ئایدۆلۆجی ئه‌تاتورك , گۆكالپ پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبوو كه ده‌كرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ئیسلام به‌كاربهێنرێت دوای ئه‌وه‌ی كه به‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت و به‌ئاراسته‌ی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌گه‌ڕ ده‌خرێت . ئه‌تاتورك پێی باش بوو ئیسلام وه‌ك پێكهاتێكی رۆشنبیری یه‌كخه‌ر بمێنێتـه‌وه , دیاره ئه‌مه‌یش له ڕێگای به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلامه‌وه مه‌یسه‌رده‌بوو. له‌راستیدا به‌رنامه‌كه هه‌ر بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلام بوو . له ساڵی 1928 دا لیژنه‌یه‌ك پێكهات له چه‌ند پرۆفیسۆرێكی زانكۆی ئه‌سته‌نبول كه له لایه‌ن ( كۆپرولوزاد مه‌همه‌ت فواد Kopruluzade Mehmet Fuad ) ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا , ئه‌م لیژنه‌یه به‌رنامه‌ی چاكسازیان ئاماده‌كرد . پرۆژه پێشنیاره‌كه‌یان بۆ چاكسازی به‌شێك بوو له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی هه‌موو داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماده‌كرابوو , له‌ناویشیاندا ئاین . ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بڕوایان وابوو ده‌بێـت به گوێره‌ی هه‌لومومه‌رجی دنیای مۆدێرن ئیسلام هه‌مواربكرێت . ئه‌م لیژنه‌یه گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه گۆڕانكاریه پێشنیاركراوه‌كان ناكۆك نیه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلامدا . ( دیاره ئه‌م پێشنیارانه ناكۆك بن یان نا له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت كه تا ئێستایش هه‌ر به ناكۆكی ماوه‌ته‌وه ) هه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه كورسی دانیشتنی خوێندنگا‌و ئامێره مۆسیقیه‌كان بخرێته ناو مزگه‌وته‌كانه‌وه‌و نوێژ و وتاربێژیش به‌زمانی توركی بێت (25) . حكومه‌تی ئه‌و كاته ئه‌م پێشنیارانه‌ی ره‌تكرده‌وه له ترسی كاردانه‌وه‌ی گشتی جه‌ماوه‌ردا .
ئه‌تاتورك چه‌نده حه‌زی له به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلام ده‌كرد , هێنده‌یش وریا بوو له‌وه‌ی كه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسلام توشی شێواندن و روخاندن نه‌كات . ئه‌و به‌شداری له هیچ نوێژێكی ئیسلامی‌دا نه‌كرد دوای ساڵی 1924 به‌ڵام رێزی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌گرت كه نوێژیان ده‌كرد . (26)ئه‌و چه‌ند سنورێكی دانابوو بۆ چاكسازیه‌كانی له‌ناو ئیسلامدا , هه‌ر كاتێكیش ئه‌م سنورانه ببه‌زێنرایه خۆی ڕێگری ده‌كرد و نه‌یده‌هێشت . تا جارێكیان له‌مه‌سه‌له‌ی كتێبێكدا هه‌ر خۆی بڕیاری كۆكردنه‌وه و راگرتنی وه‌رگێڕانی دا كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كتێبه‌كه به‌توندی دژی ئیسلامه . كتێبێكی تر كه له پشتی ره‌زامه‌ندی ئه‌تاتوركه‌وه تێپه‌ڕی زۆر سنوردار بوو , له‌وه‌ئه‌چێت هه‌ر توشی هه‌مان چاره‌نوس هاتبێت . هه‌موو كتێبه‌كه به‌ته‌واوی نه‌یتوانی بگاته هیچ شوێنێك , ته‌نانه‌ت ناوی كتێبه‌كه له‌ناو كه‌ته‌لۆگی كتێبه چاپكراوه توركیه‌كاندا تۆمار نه‌كرا (28) , ته‌نها چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی كه‌می كتێبه‌كه ڕێگه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی پێ ده‌درا , چونكه پێشتر له‌لایه‌ن (لوتفی لیڤۆنیان Lootfy Levonian ) ه‌وه وه‌رگێڕدرابووه سه‌ر زمانی ئینگلیزی , له‌م كتێبه‌دا نوسه‌ره‌كه‌ی ( ئه ئیبراهیم A. Ibrahim) پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبوو كه توركه‌كان ئیسلام قه‌ده‌غه‌بكه‌ن و ئاینێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئه‌و ده‌یگوت ئیسلام ئاینی عه‌ره‌به‌كانه , ته‌نانه‌ت نوسیبوی ” (ئێمه ) ده‌بێت به‌هۆشیاریه‌كی خودی – توركانه‌وه , ئاینێكی تایبه‌تی بۆتوركه‌كان بخوازین , خودایه‌كیشمان بوێت هه‌ر بۆتوركه‌كان , ” (30) . ئاینی نه‌ته‌وه‌یی نمونه‌یی به‌لای ئیبراهیمه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتبێت , گونجاو بێت له‌گه‌ڵ زانست‌دا و هاوكات قابیلی تێگه‌یشتنیش بێت به زمانه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه , پێویسته مۆسیقایشی تیا به‌كاربهێنرێت بۆ ورورژاندنی هه‌ست و سۆزی ئاینی . (31). له‌سه‌ر داوای ئه‌تاتورك چه‌ند كتێبێكی تر ئاماده‌كران بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلام . ( روشه‌نی Ruseni ) كه زانایه‌كی ساڵانی 1920 ه‌كان بوو كتێبێكی ده‌ستنوسی ئاماده‌كرد به‌ناوی ( لێره ئاین نیه به‌ڵكو نه‌ته‌وه هه‌یه ) (32) له 1926 دا روشه‌نی پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌كرێت ناسیۆنالیزم بخرێته شوێنی ئیسلام . ئه‌تاتورك ستایشی دانه‌ری كتێبه‌كه‌ی كرد به‌نوسینی ده‌ستوخه‌تی خۆی له‌سه‌ر كتێبه‌كه . زیاتر له‌مه ( شێنێر Sener ) باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌تاتورك داوای له (ره‌شیت گالیپ Resit Galip ) كردووه – كه بۆماوه‌یه‌كی كه‌م له ساڵی 1928 دا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده خزمه‌تی ده‌كرد – كتێبێكی تر بنوسێت . كتێبه‌كه ناوی ( ئاینی نه‌ته‌وایه‌تی تورك National Religion of the Turk ) بوو . ئه‌م كتێبه ده‌یگوت ئیسلام له‌بنه‌ره‌تدا ئاینێكی توركیه , هه‌روه‌ها ( پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د ) یش له‌بنه‌ره‌تدا توركن (35) . له‌وانه‌یه ئه‌م بۆچونانه به‌لای ئه‌تاتوركه‌وه زۆر په‌سه‌ند نه‌بوبێتن , چونكه دواتر كتێبه‌كه نه‌بووه به‌شێك له‌و كتێبانه‌ی كه كرایه میتۆدی خوێندنی مێژوو . له راستیدا ئه‌تاتورك چه‌ند سنورێكی هه‌بوو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئایندا به‌ڵام زۆر له هاوكار و هاوڕێكانی له‌و سنورانه‌ی ئه‌و تێنه‌ده‌گه‌یشتن و ئه‌ویان بۆگۆرانگاری توندره‌وانه سازده‌كرد . هه‌نگاوێكی تری توندڕه‌وانه‌ی ئه‌و ساڵانه بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤێرژنێكی نوێی ( ئیمانی موفه‌سه‌ل Details of faith ) بوو له 1928 دا , كه‌ئه‌مه خۆی یه‌كێكه له بڕبڕه پشته‌كانی ئیسلام .
له ( ئیمانی موفه‌سه‌ل Details of faith ) هاتووه كه ” من جه‌خت له ئیمانی خۆم ده‌كه‌مه‌وه به خودا و فریشته‌كانی , كتێب و پێغه‌مبه‌ره‌كانی , به‌رۆژی دادگاییه‌كه‌ی و روبه‌روبونه‌وه چاره‌نوسسازه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و باشی و خراپیانه‌ی كردومانه , هه‌روه‌ها به زیندووبوونه‌وه “. (36) ( ئه‌مه له ڤێرژنه راسته‌قینه‌كه‌یدا )
له فێرژنه توركیه‌كه‌ی ئیمانی موفه‌سه‌ل دا هاتووه ” من جه‌خت له ئیمانی خۆم به مسته‌فا كه‌مال ده‌كه‌مه‌وه , ئه‌و نمونه‌ی پاڵه‌وانێتیه , ئه‌وه ئه‌و بوو له هیچه‌وه ئازادی بۆ نیشتمانی دایك دروست كرد , دواتر بۆچه‌كه شه‌ڕكه‌ره‌كانی , یاسا مه‌زنه‌كانی , دایكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی .. هه‌روه‌ها من جه‌خت له ئیمانی خۆم ده‌كه‌مه‌وه كه ڕۆژێكی دادگایكردن نیه بۆ توركیا . له پاكی دڵمه‌وه من بڕوام هه‌یه به‌وه‌ی كه هه‌موو باشی و خراپیه‌ك له مرۆڤه‌وه دێت , نه‌ته‌وه‌كه‌م قۆناخێكی باڵای له جیهانی نوێ‌دا به‌ده‌ست هێناوه , یه‌كێتی سوپای توركیا مێژویی پڕكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌كه‌ی كه غازی (مسته‌فا كه‌مال ) ه , خزمه‌تكارێكی خۆشه‌ویستی خودایه ” (37) .
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه , شاعیری كه‌مالیست به‌هجه‌ت كه‌مال چاگلار Behcet Kemal Caglar هه‌وڵ ئه‌دا سه‌رله‌نوێ قورئان بنوسێـته‌وه . ته‌نانه‌ت چه‌ند نمونه‌ی ئایه‌تێكیشی ئاماده‌كرد (38) . به‌هه‌مان شێوه چاگلار Caglar شیعرێكی نوسی بوو ئه‌تاتوركی وه‌هانیشان دابوو كه وه‌ك پێغه‌مبه‌ره (39) یاخود وه‌كو ( مه‌هدی ) ناوی بردبوو . هاوشێوه‌ی ئه‌م پێشنیار و بۆچونانه له دوای مردنی ئه‌تاتوركیشه‌وه گوزارشیان لێكرا . ئارین ئه‌نگین Arin Engin لێكۆڵه‌ری كه‌مالیست هه‌وڵی دا ئه‌وه بسه‌لمێنێـت كه نوێژ و ڕۆژوگرتن و سیسته‌می دانیشتنی كاتی نوێژ و مزگه‌وت ئه‌شێـت به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی ته‌مه‌ن بگۆڕێت , هه‌ر وه‌ها ئه‌مه له ڕوی ئاینیشه‌وه ره‌واو دروسته (41) . چاكسازیخوازێكی تری كه‌مالیست عوسمان نوری چه‌لمان Osman Nuri Celman بوو له ساڵی 1957 ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی مانگنامه‌یه‌ك و چه‌ند كتێبێكی بڵاوكرده‌وه ته‌نها بۆ چاكسازیكردن له‌ناو ئیسلامدا (42) . له یه‌كه‌م ژماره‌ی بڵاوكراوه مانگانه‌ییه‌كه‌یدا چه‌لمان رایگه‌یاند كه ” بۆنه‌ته‌وه ئاین ئامانج نیه به‌ڵكو ئامرازه ” ئه‌مه‌یش ده‌كرێـت بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌كار بهێنرێت . چه‌لمان 54 ئه‌رك و پابه‌ندی له ئینجیل و قورئان و حه‌دیس و وته‌كانی ئه‌تاتوركه‌وه كۆكرده‌وه . له‌راستیدا , یه‌كێك له‌و په‌راوێزانه له‌وه ئه‌چوو كه كه بڵێـت ئه‌تاتورك وه‌ك مه‌هدی وایه و په‌ره‌ی به به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان داوه . دیاره زۆر له‌مه باشتر و پلانی عه‌قڵانیانه پێویستی به دروستكردنی ئاشتیه‌ك هه‌بوو بۆ ئیسلام و كه‌مالیزم , یاخود ئیسلام و ناسیۆنالیزم .
بنه‌ڕه‌تی ئه‌م تێكه‌ڵه‌ی توركی – ئیسلامیه
زیا گۆكلاپ پێشنیاری دروستكردنی ” فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مێژیی توركی ئیسلامی كرد ” له 1918دا (44). ئه‌و بڕوای وابوو له‌گه‌ڵ سه‌ر له‌نوێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری ئیسلامدا وه‌ك ” شارستانیه‌تی نوێی توركی – ئیسلامی ” ئه‌شێـت ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه دروست بكرێت (45). ئه‌وه بوو دواتر گۆكڵاپ پێشنیاری به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلامی كرد (46) . ئه‌و پێی وابوو ده‌كرێـت ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان بمێنێتـه‌وه و هاوكات خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش بكات ” (47) له‌راستیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بنه‌ڕه‌تی TIS له‌لایه‌ن گۆكڵاپه‌وه ده‌ستی پێكرد (48)به‌هه‌ر حاڵ , گۆكلاپ درفه‌تی دروستكردنی فه‌لسه‌فه‌ی مێژویی ئیسلامی – توركی نه‌بوو , ئه‌وه‌ی كه خۆی پێشنیاری كردبوو . به‌ڵام هه‌ر دوای گۆكلاپ و له سه‌رده‌می كه‌مالیزمدا (1923 – 1938 ) داواكاری بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مێژویی (هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی گۆكلاپ داوای ده‌كرد ) هاته ئاراوه , به‌ڵام ئه‌و تێزه‌ی توركیای كه‌مالیزم بۆ مێژوو هه‌یبوو له‌روی ئه‌كادیمیه‌وه هێنده گونجاو نه‌بوو تا له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكاریانه‌دا بگونجێت . به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو THT به‌هۆی ئه‌و پابه‌ندیه تونده‌ی بۆ عیلمانیه‌ت هه‌ی بوو بێ ئاگابوو له رۆڵی تورك له مێژوی ئیسلامدا.
دیاره زۆر له لێكۆڵیار و سیاسه‌تمه‌داره‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو بیسه‌لمێنن كه ده‌كرێت هێزی ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌كار بهێنرێت به‌ڵام ئه‌و هاوسه‌نگیه فشۆڵه‌ی له نێوان عیلمانیه‌ت و ئیسلامدا هه‌بوو وای كرد كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكانه زه‌حمه‌ت بێت . گه‌لێك له سیاسه‌تمه‌دارانی وه‌كو ( شه‌مسه‌دین گاناڵتای Semseddin GUNALTAY ) كه هاوپیشه‌یه‌كی گۆكلاپ بوو له زانكۆی ئه‌سته‌نبول , به‌هیوا بوو توركیا ببینێت وه‌ك پارێزه‌رێكی ئیسلام . له ساڵی 1923 و پێش به‌عیلمانیكردنی توركیا شه‌مسه‌دین گاناڵتای ئه‌م بیرۆكانه‌ی خۆی نوسیبوو. دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت له 1924 و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی به عیلمانیكردن ئیتر توركیا هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی نه‌ما بۆ پاراستنی ئیسلام . ئه‌گه‌رچی ده‌كرا ئیسلام به‌كار بهێنرایه بۆ پاراستنی توركیا له‌هه‌ر شوێنێكدا هه‌لومه‌رجه‌كان بیخواستایه .
دید و روانگه‌كانی گۆكلاپ و شه‌مسه‌دین گاناڵتای سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كه‌مالیزمی دروست كرد له 1920 ه‌كانه‌وه تا 1930 ه‌كان , له راستیدا نزیكبونه‌وه‌ی پراگماتیانه‌ی كه‌مالیزم له ئیسلام بو به خاڵی ده‌ستپێكردنی ئایدۆلۆجیای TIS . كێ به‌هۆی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كه‌مالیزمه‌وه تێئه‌په‌ڕی , له كاتێكدا ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان بڕوای پێبهێنرێت , یاخود روخساره سیاسیه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه و بیانو و پاساوه‌كانیان له‌روی ئه‌كادیمیه‌وه پشتیوانی لێكراوه . ئه‌م بیرۆكانه كه له لایه‌ن گۆكلاپه‌وه ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن TISه‌وه گه‌یشته قۆناخی پێگه‌یشتن و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ئاركیۆلۆجی و مێژوویدا سه‌لمێنرا , زیاتر له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا . TIS پێویستی به ئه‌نجامگیری سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كه‌مالیزم هه‌بوو وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ THT. ئه‌مه ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستكرا , رێك بۆ ده‌سه‌ڵات دروستكرا , بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكات .
هه‌ندێك له پێكهێنه‌ره‌كانی TIS ده‌كرا هه‌ر له ساڵانی 1930ه‌كانه‌وه ببینرایه , ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی مێژویی توركی ( سافێت ئه‌نگین Saffet Engin) كه دڵسۆزێكی THT ه . ده‌ستی كرد به لێكدانه‌وه‌ی ئیسلامیانه‌ی كه‌مالیزم . ئه‌نگین كاری له سه‌ر چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان كرد و دواتر له لێكدانه‌وه‌كه‌یدا نوسیبووی ئیسلام په‌ره به پرۆسه‌ی به‌خۆرئاوایكردن westernization ده‌دات . (51) له‌م كاره‌ی ئه‌م دواییه‌دا ئه‌نگین گفتوگۆی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئیسلام و كه‌مالیزم پێكه‌وه گونجاون (52) ” ئه‌تاتورك مه‌زنترین توركی موسڵمان بووه . ئه‌و گه‌لێكی مه‌زنی موسوڵمانی وه‌ك توركی پاراستووه به هۆی متمانه‌ی به‌خودای خۆی , خودای مه‌زن ئه‌وی دیاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ” (53) . ئه‌نگین یه‌كێك بوو له‌كه‌مالیسته سه‌ره‌تاییه‌كان كه پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد ده‌بێـت ئاین له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌دا بێـت . به دیدی ئه‌نگین . نوێژ له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیسلام نیه , به‌ڵكو بنه‌مای سه‌ره‌تایی ئیسلام خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌یه . تێگه‌یشتنی ئه‌نگین بۆ ئیسلام ئه‌وه بووه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه له پێش هه‌موو شتێكه‌وه دێت , ئیسلام ده‌بێت په‌ره به به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بدات . (54) .
له 1946دا , نوسه‌ری بڵاوكراوه‌ی ( Turk Yurdu ) حه‌مدوالله سۆفی تانریۆڤێر Hammdullah Suphi Tanriover پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته ئیسلام له دژی كۆمۆنیزم به‌كار بهێنرێت . ئه‌م پێشنیاره جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌بوو له لایه‌ن ئیداره‌ی RPP یه‌وه , به‌ڵام بۆچونه‌كه بۆ خۆی چه‌ند پشتیوانیه‌كی دۆزیه‌وه له‌ناو RPP و پارله‌مانی توركیادا . دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1931 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داخرا بڵاوكراوه‌ی ( Turk Yurdu ) ی ناسیۆنالیست له سێپته‌مبه‌ری 1942 دا جارێكی تر ده‌ركرایه‌وه . یه‌كه‌م ژماره‌ی له گه‌ڵ وتیه‌كی نوێ‌دا ده‌ستی پێكرد كه نوسیبووی ” ئێمه نه هیومانیستین و نه كۆمۆنیستین , به‌ڵكو توركێكی موسوڵمانین ” , ئیتر ورده ورده ئیسلام له پشتی رۆشنبیری توركیه‌وه خۆی ڕێكخست . تێگه‌یشتنی حه‌مدوالله سۆفی بۆ نه‌ته‌وه به جۆرێك بوو كه خواست و مه‌رجی به موسوڵمان بوون تورك بوونه . ئه‌وه‌بوو دواتر و به‌هۆی ئه‌م جۆره بوچونانه‌یه‌وه ره‌زامه‌ندیه‌كی به‌رفراوانی ئه‌و بازنه كۆنه خوازه‌ی به‌ده‌ست هێنا كه دواتر بوون به پاشخانی له‌ناكاو دروستبونی TIS . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش بوو كه له 1946 ه‌وه هه‌تا 1950 ژماره‌ی رێكخراوه خێرخوازیه ئیسلامیه‌كان له توركیا زیادی كرد . (58) ئه‌مه ژینگه‌یه‌كی گونجاوی دروست كرد بۆسه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی ئیسلام له توركیا .
ئه‌م ژیانه‌وه نوێیه‌ی ئیسلام له‌ژێرده‌ست و كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدا مایه‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیش به‌كار ئه‌هێنرا . له‌ماوه‌ی ساڵانی 1930 ه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتی توركیا ره‌گه‌زپه‌رستی racism ی به‌كار ئه‌هێنا بۆ په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیزم . هه‌ر كه‌سێك به بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تورك ره‌گه‌زپه‌رستی به‌كار بهێنایه ڕێگه‌ی لێ ده‌گیرا و به‌پێی دادگاكانی 1944 ده‌ستگیر ده‌كرا . ئه‌وه بوو ئیسلام كرایه ئامرازێكی تری نوێی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و دژ به‌هه‌ستانه‌وه‌ی سۆشیالیزم . هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی ئیسلام به‌كار بهێنێـت ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت . ئه‌م ئیسلامه سیاسیانه ڕێگه‌ی هه‌بوون و كاركردنیان پێ نه‌ئه‌دان . TIS له‌گه‌ڵ ئه‌م گرژی و نیگه‌رانیانه‌دا هاته ئاراوه .
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی 1940ه‌كاندا چه‌ند مێژوونوسێكی پانتوركیست كه له‌لایه‌ن ( ئه‌حمه‌ت زه‌كی ڤه‌لیدی تۆگان Ahmet Zeki Veldi Togan ) پرۆفیسۆرێكی مێژووی زانكۆی ئه‌سته‌نبوله‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كران و ( ئیبراهیم كافیسۆگڵۆ Ibrahim Kafesoglu ) و (ئۆسمان تۆران Osman Turan )مێژووناسی ناودار و نوسه‌ری رۆژنامه‌ی پانتوركیست Turk Yurdu زنجیره‌یه‌ك وتار و كتێبیان بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی مێژویی تورك و رۆشنبیریه‌كه‌ی . ئه‌وان گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه مێژوی توركی پێش ئیسلام و مێژویی ئیسلامی تورك به‌ناویه‌كداچوون , ئه‌مه ڕێك دژ به تێزی مێژویی كه‌مالیسته‌كان بوو. ئه‌م مێژوو نوسه پانتوركیستانه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ره‌خنه‌یان له تیۆریه فه‌رمیه‌كان ده‌گرت , ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه THT دابینكه‌ری وزه‌ی ناسیۆنالیزم بوو .
ئۆسمان توران داكۆكی له‌و بۆچونه‌ی ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵاته توركیه‌كان له پێش ئیسلام و له دوای هاتنی ئیسلامیش هه‌ر بۆهه‌مان ئامانج كاریان كردووه كه بریتیه له دروستكردنی سیسته‌مێكی جیهانی (the Word order ) . سه‌ره‌ڕای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی بۆ ئیسلام ده‌كرا ئامانجه سیاسیه‌كانی تورك به‌پێی ئایدۆلۆجیای TIS هه‌ر هه‌مان ئامانجی پێشوو مابونه‌وه . به‌و پێیه‌ی كه ئه‌وان مێژویان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بینی , گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه توركیای مۆدێرن هه‌مان سیته‌می جیهانی دروست ئه‌كاته‌وه و ئامانجه مێژوویه‌كه‌ی دێنێـته دی . ئازادكردنی توركه‌كانی ئاسیای ناوه‌راستیش ده‌شێت یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه بێت . پانتوركیسته‌كان ئه‌و بۆچونه‌یان بڵاو ئه‌كرده‌وه كه ملیۆنه‌ها توركی ئاسیای ناوه‌راست چاوه‌ڕوانن له‌لایه‌ن توركه‌كانی ئه‌نادۆڵه‌وه ئازاد بكرێن . كافێسۆگڵو Kafesoglu به‌هۆی به‌عه‌قڵانی كردنی به‌ڵگه و گفتوگۆكانی ئۆسمان تۆرانه‌وه ئه‌م كه‌لێنه‌ی پڕكرده‌وه له رێگای كاره مێژویه رۆشنبیریه به‌راوردكاریه‌كه‌یه‌وه . هه‌ردوو مێژوو نوس كافێسۆگڵو و ئۆسمان تۆران فه‌لسه‌فه مێژوویه‌كه‌ی TIS یان دروست كرد . له‌راستیدا به‌شداریه‌كانی ئه‌حمه‌ت زه‌كی ڤه‌لیدی تۆگان چ وه‌ك هاوپیشه‌یه‌كیان و چ وه‌ك رێنیشانده‌رێكیش ناكرێت فه‌رامۆشبكرێت . دوای ئه‌وه‌ی پاشخانه مێژوویی و رۆشنبیریه‌كه دروست كرا هه‌مان ئه‌م بیروبۆچونانه له لایه‌ن زۆر لێكۆڵه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كۆنه‌پارێزه‌وه بڕوای پێهێنرا . ئه‌وه‌بوو دواتر بۆچونه‌كانی TIS خرایه بواری جێبه‌جێكردنی سیاسیه‌وه .
TIS دڵسۆزیه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵات دروست كرد , ئه‌مانه په‌ره‌یان به‌ئیسلام ئه‌دا وه‌ك فاكته‌رێكی ئه‌خلاقی , به‌ڵام هانده‌رنه‌بوون بۆ ئیسلامی سیاسی . لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌گشتی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌پێدانی TIS له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له ساڵانی 1970كان و 1980 كاندا یه‌كێك بوو له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی دروست بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلامی سیاسی له ساڵانی 1990ه‌كاندا . سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه , TIS له ساڵانی 1970 و 1980كاندا ده‌ستی كرده كه‌مكردنه‌وه‌و سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی چونكه ئه‌مه ئه‌و ته‌ماحه سیاسیه‌ی گروپه ئیسلامیه‌كانی ده‌ژیانده‌وه كه بوبوه جێگه‌ی سه‌رنجراكێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ ناو كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانیان . وه‌ك روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بڕوا پێشینه‌ییه شۆڕشگێڕیه‌كانی ئیسلام , ئایدۆلۆجیسته‌كانی TIS ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه كه دلسۆزی بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌ركێكی ئاینیه .هه‌ر ئه‌مانه بنه‌ماكانی گوێڕایه‌ڵی ئیسلامیان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گوێڕایه‌ڵی هاووڵاتیان بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی عیلمانی .
به‌گوێره‌ی ئه‌مه , TIS بووه نه‌یارێكی ئایدۆلۆجی زۆر به هێزی سۆشیالیزم له توركیادا , وه‌ك ئه‌و نه‌یاریه‌ی بۆ گروپه ئایدۆلۆجیسته ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان هه‌یبوو , سۆشیالیسته كان و ئیسلامیه‌كانیش . هه‌وادارانی TIS ئامانجی گۆڕینی رژێمی كه‌مالیزمیان نه‌بوو له رێگای شۆرشه‌وه , به‌ڵكو له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیدا بوون بۆ بازنه ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمیه‌كه . هه‌ر چه‌نده TIS نه‌یاری ناسیۆنالیزمی عیلمانی كه‌مالیزم بوو به‌هۆی پێشوازیه گه‌رمو گوڕه‌كه‌ی بۆ ئیسلام , كه‌چی شوێنكه‌وتوانی TIS خۆیانیان وه‌كو كه‌مالیستی راسته‌قینه راگه‌یاند . TIS هه‌موو گروپه ناسیۆنالیسته جیاوازه‌كانی برده‌وه و وه‌ك ئایدۆلۆجیایه‌كی ناسیۆنالیستی باڵا‌و زاڵ خۆی جێگیركرد , نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تیۆریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كارێكی ئه‌كادیمی جدیه‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرا , به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌یتوانی پشتیوانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی بیرۆكراسیش به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌وه كهTIS ی دروست كرد ئه‌و تێگه‌یشتنه زاڵ و باوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردبو بۆ ناسۆنالیزمی تورك ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی كه هه‌یبوو . به‌دیدی TIS ئیسلام و ناسیۆنالیزم , ئیسلام و كه‌مالیزم , ئیسلام و دیموكراسی , ئیسلام و سه‌رمایه‌داری , هه‌موویان له‌گونجان و پێكه‌وه‌بونێكی ته‌واودان . ئه‌م بانگه‌شانه هه‌میشه كه‌مترین پشتیوانی روناكبیره جدیه‌كانی به‌ده‌ست نه‌ئه‌هێنا . چونكه ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵاتگه‌راو دیكتاتۆریه‌كاندا ئه‌م جۆره بۆچوونانه گه‌شه‌و بڵاوه ئه‌كات . داروده‌سته‌ی سه‌ربازیه‌كانی ( 1980 – 1983 ) و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌ده‌نیانه‌ی كه دوای داروده‌سته سه‌ربازیه‌كه هاتن , هه‌مان ئه‌م رێسا ده‌سه‌ڵاتگه‌رانه‌یان دابینكردبوو , هاوكات رێگه‌یان ئه‌دا به TIS تا زاڵ ببێـته سه‌ر رۆشنبیری تورك و ژیانی روناكبیریشدا . ته‌نها چه‌ند ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ئازادی راده‌ربڕین له‌ساڵه‌كانی 1990 ه‌كاندا گه‌ڕایه‌وه , TIS نه‌یده‌توانی شوێنگه به‌هێزه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسیدا . ئه‌وه‌بوو توشی به‌ره‌نگاری چه‌ند ئایدۆلۆجیایه‌كی نوێ بوه‌وه وه‌ك لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی . به‌م جۆره TIS چووه قۆناخی ئفلیجبون و ئاوابونی خۆیه‌وه . ئه‌و زه‌مینه به‌پیته‌ی TIS له‌دوای خۆی به‌جێی هێشت ڕێك بووه ژینگه‌یه‌كی باش و له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناخی پاش شه‌ڕی ساردا ئیسلامی سیاسی كاری تیا بكات .
2
ناسیۆنالیزم و شۆسیالیزم و ئیسلام له جیهانی عه‌ره‌بیدا
له جیهانی عه‌ره‌بیدا , له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگدا كێشه‌ی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كۆلۆنیالیزم بوو . هه‌ر شتێك له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تی عه‌ره‌بی دابێت بۆ سه‌رفرازبونیان له كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی ئه‌وا به‌گه‌رمی پێشوازی لێكراوه . له ساڵانی 1920 ه‌كاندا بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئیسلام وه‌كو كۆمۆنیزمی ئیسلامی ته‌ماشای ده‌كرا , ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ( ئیخوان موسلمین ) یشه‌وه (60) .له سه‌ره‌تاوه سۆشیالیسته‌كان هه‌وڵیاندا له جیهانی عه‌ره‌بیدا سۆشیالیزم له‌گه‌ڵ ئیسلامدا دروست بكه‌ن , به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانیه نه‌خوازراوه تاسه‌ر درێژه‌ی نه‌كێشا . دوای تێكشكاندنی , سۆشیالیسته‌كان كه‌وتنه هاوپه‌یمانی كردنی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژ به كۆلۆنیالیزم . ئه‌وه بوو ناسیۆنالیزم بووه ئامرازێك به‌ده‌ستی سۆشیالیزمه‌وه تاپێی بێته ناو جیهانی ئیسلامیه‌وه . ڕێك هه‌مان به‌لاغه‌تی دژه كۆلۆنیالیزم و دژه ئیمپریالیزمی به‌كار هێنایه‌وه . له راستیدا هه‌ردوو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و توركیش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان به ئیسلام رازی بوون , به‌ڵام له‌ئاستی گوتار و به‌لاغه‌تدا ئیسلامی سیاسیان ره‌تده‌كرده‌وه , كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا خۆیشیان دورنه‌بوون له به‌كارهێنانی سیاسی ئیسلامه‌وه . جۆشدانی ئیسلامیانه‌ی جه‌ماوه‌ر رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له جه‌نگی رزگاریخوازی جه‌زائیردا (1954- 1962) به‌ڵام ئه‌وه سۆشیالیسته‌كان بوون كه به‌روبومی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان چنیه‌وه .
میشیلی ئه‌فله‌ق Michel Aflaq, كه‌سێكی خه‌ڵكی سوریایه , كه له‌بنه‌چه‌دا یۆنانیه‌كی ئارسۆدۆكس بوو كه له زانكۆی سۆرۆبۆن خوێندبووی , میشیل به‌هێزترین حیزبی عه‌ره‌بی دروست كرد له‌ماوه‌ی جه‌نگی سارددا . ( حیزبی به‌عس ) كه له 1943 دروست بوو . میشیل ئه‌فله‌ق كاریگه‌ری هیتله‌ر و سۆشیالیزمه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر بوو , ئه‌وه بو هه‌ستا به په‌ره‌پێدانی ئاویـَته سۆشیالیست – ناسیۆنالیستیه‌كه‌ی هیتله‌ر . (62) میشیل ئه‌فله‌قیش وه‌كو گۆكالپ بڕوای به به‌كار هێنانی ئیسلام هه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان . زۆر سه‌رنجراكێشانه و زیاتر له‌مه‌یش , ساتیع الحوسری Satii AL-Husri كه موسولمانێكی سوری بوو , گوتی ئاین هیچ ده‌ورێكی نیه له دروستكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا , ساتیع الحوسه‌ری ئه‌و كه‌سه‌بوو كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندنی عه‌ره‌بی عیلمانی له سوریا‌و عێراق دروست كرد . ئه‌و كه‌سێكی عیلمانی ئایدیالیست بوو كه ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كانی میشیل ئه‌فله‌قدا , تا ئه‌و كاته‌ی حوسه‌ری چه‌مكه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ( ئومه ) ی به‌نه‌ته‌وه كرد , ئه‌وه‌ی كه له‌بنه‌ره‌تدا ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای گه‌ردونی موسوڵمانان وه‌ك ( ئومه‌ی ئیسلامی ) . حوسه‌ری چه‌مكی ( ئومه‌ی عه‌ره‌بی) به‌كار هێنا , هه‌مان ئه‌و زاراوه‌ی كه له‌یه‌ككاتدا ئاماژه‌یه بۆ نه‌ته‌وه و گۆمه‌ڵه‌ی ئاینیش , كه ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه كه‌وته خزمه‌تی ویسته‌كانی ئیسلامی سیاسیه‌وه . چونكه له‌وماوه‌یه‌دا له جیاتی ناوه‌ڕۆكه جیهانیه‌كان ناوه‌ڕۆكه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان زیاتر مایه‌ی سه‌رنج راكێشان بوو بۆ زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر . ئیسلامیه سیاسیه‌كانیش هه‌مان چه‌مكی ( ئومه ) یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ وێناكردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان , چونكه چه‌مكی ( ئومه ) ناوه‌ڕۆكێكی ئاینی جیهانیانه‌ی وه‌رگرتبوو .
میشیل ئه‌فله‌ق ده‌یویست هه‌موو عه‌ره‌به‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بدا یه‌كبخات . دۆخی سیاسی جیهانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد ئه‌و چه‌مكه پانعه‌ربیزمه‌ی به‌هێزكرد كه ئه‌فله‌ق وێنای كردبوو . قه‌یرانه‌كه‌ی سوێس له ساڵی 1956 و شه‌ڕی رزگاری خوازی جه‌زائیر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له سۆشیالیزم نزیك كرده‌وه , دروستكردنی یه‌كێتی كۆماری عه‌ره‌ب (1958 – 1961) له نێوان سوریا و مسر دا هه‌نگاوێك بوو بۆدروستكردنی وڵاتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌ب , به‌ڵام ( UAR یه‌كێتی كۆماری عه‌ره‌ب ) زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا . ئه‌و سه‌رده‌مه دژایه‌تی ئیمپریالیزم دروشمێكی زۆر باو بوو لای ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و سۆشیالیزمه‌كانیش . به‌كارهێنانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی وه‌كو دروشمێك بۆهێنانی ئایدۆلۆجیای سۆشیالیزم بۆ جیهانی عه‌ره‌بی خۆی له‌خۆیدا ستراتیجیه‌تێكی زیره‌كانه بوو , دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه جۆره بان و دوو هه‌واییه‌كی تیا بوو , به‌وه‌ی كه په‌ره به‌به‌رژه‌وه‌ندیه كانی عه‌ره‌ب ئه‌دات و سۆشیالیزمیش به‌كار ئه‌هێنن به‌و جۆره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت . به‌رهه‌حاڵ شانیشینه عه‌ره‌بیه‌كان به‌گومانه‌وه له‌م سۆشیالیزمه نزیك ده‌بووه‌نه‌وه , هه‌ندێك جار به‌دژواری و ناكۆكیشه‌وه . چونكه بڵاوبونه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمێك هاوخوێنی سۆشیالیزم بێت هه‌ڕه‌شه بوو له خێزانه شانیشینه‌كانی وه‌كو ئوردون و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و عێراق . . سه‌روژێركردنی عه‌رشی پاشایه‌تی ساڵی 1958 له عێراقدا و له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی سۆشیالیست مه‌یلی وه‌كو عه‌بدولكه‌ریم قاسم وریاكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز بوو بۆ هه‌موو خێزانه پاشایه‌تیه‌كانی تری جیهانی عه‌ره‌بی .
له‌م نزیكبونه‌وه‌یاندا له سۆشیالیزم , له كاتی جه‌نگی ساردا وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به سه‌ر دوو گروپی گه‌وره‌دا دا به‌ش بوبوون . كۆماره‌كان و , شانیشینه‌كان . به‌شێویه‌كی سه‌ره‌كی كۆماره عه‌ره‌بیه‌كان هه‌موو توانایه‌كی خۆیانیان بۆدژایه‌تی ئیپریالیزم و كۆلۆنیالیزم چڕكردبوه‌وه , له‌هه‌مانكاتدا ئه‌یشیان ویست یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بخه‌نه به‌ره‌ی خۆیانه‌وه به هیوای چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل , ئه‌م وڵاتانه هیچ هه‌ستێكیان به مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی سۆڤیه‌ت نه‌ده‌كرد , به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكیشیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو . به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی تری عه‌ره‌ب كه له لایه‌ن خێزانه پاشایه‌تیه‌كانه‌وه به ڕێوه‌ده‌بران زیاتر ده‌یانویست له ئه‌مریكاوه نزیك بن , چونكه گه‌شه‌كردنی سۆشیالیسته‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزی ئه‌وان ده‌كرد . له دوای ساڵی 1967 , واقعه سیاسیه‌كه وڵاتانی عه‌ربی ناچار كرد هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه سیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی به‌ڕێوه‌ببات بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئاین و هه‌ستی ئیتنیكی . نه ئیخوان موسلمینه‌كان و نه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیش نه‌یانتوانی هیچ فشارێك له‌سه‌ر ئه‌م راستیه سیاسیه نوێ یه دروست بكه‌ن . له دوای شه‌ڕی 1967 ه‌وه پانعه‌ره‌بیزمی كۆماریه‌كان توشی شكست هات و ورده ورده پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا بۆ ئیسلامیه‌كان و شانیشینه‌كانی جیهانی عه‌ره‌ب .
به‌كارهێنانی ئیسلام بۆبه‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان , یان بۆ په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیزم ته‌نها داهێنانێكی توركه‌كان نیه . هه‌ر هه‌مان پرۆسه له‌ناو ناسیۆنالیسته عه‌ره‌ب و ئێرانیه‌كانیشدا رویدا . له ماوه‌ی شه‌ڕی ساردا , لێكۆڵه‌ره عه‌ره‌به‌كان هه‌ندێك جار ئاماژه‌یان بۆ ( شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی ) ده‌كرد (64). هه‌ر ناسیۆنالیسته تورك (65) و عه‌ره‌به‌كان (66) هه‌وڵی بڕواپێهێنانی موسوڵمانانیان ده‌دا به‌وه‌ی كه ئاوێتـه بوون و یه‌كانگیری نێوان ناسیۆنالیزم و ئیسلام گونجاوه . ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به مه‌سیحیه ناسیۆنالیسته‌كانیش , خه‌ڵكانی وه‌كو میشیل ئه‌فله‌ق و قوسته‌نتین زوریاق Costantine Zuraq پێیان باش بوو ئیسلام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌كار بهێنرێت (67) . دوای شه‌ڕی 1967 عه‌ره‌ب – ئیسرائیل (68) ئیسلام خرایه خزمه‌تی پێداویستیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه (69). تێكشكانی سۆشیالیزمی عه‌ره‌بی و پانعه‌ره‌بیزم سه‌ركرده عه‌ره‌بیه‌كانی ناچاركرد تا ئایدۆلۆجیایه‌كی جێگره‌وه‌ی سیاسی نوێ بدۆزنه‌وه . ئیسلام ئه‌و جێگره‌وه بوو . دامه‌زراوه‌ی ( رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی Islamic Conference Organization ) ICO یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییانه بوو كه بۆ به سیاسیكردنی ئیسلام نرا . سعودیه‌ی عه‌ره‌بی دروستكه‌ر و به‌خێوكه‌ری ICOبوو كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی وڵاته موسوڵمانه ناعه‌ره‌بیه‌كان له شه‌ڕی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل دا به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن .
ئه‌گه‌ر چی هه‌موو هه‌وڵه‌كان هه‌ر بۆ ئامانجێكی سه‌ره‌كی بووكه پێشخستنی ناسیۆنالیزم بوو , به‌ڵام ورده ورده له‌ناو خه‌ڵكدا ئیسلام جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست هێنایه‌وه . ئه‌م ناسیۆنالیزمه نه‌یده‌توانی ئیسلام به‌كار بهێنێـت بێ ئه‌وه‌ی ئخلاقیاتێكی ئاینیانه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ویژدانی دروست بكات . ئه‌وه‌ی كه دروست كرا ته‌نها ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوو , ئه‌م زه‌مینه فشۆڵه بو به ژینگه‌یه‌كی مه‌زن بۆ ئیسلامیه سیاسیه‌كان و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی هه‌وادارانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان . ئه‌گه‌ر به بێ كۆنترۆڵیش وازیان لێ بهێنرێت , ئه‌وا بێگومان رابونی ئیسلامی ده‌بیـَته هه‌ڕه‌شه‌ی داهاتوی رژێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . هه‌ر بۆیه مانه‌وه‌ی ئیسلام له ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدا پێداویستیه‌كه . له توركیادا ئه‌م ئه‌ركه ئاسانتره چونكه سیسته‌می كه‌مالیست ئیمامه‌كانی خستۆته ناو لیستی موچه‌وه‌رگرتنه‌وه , ئه‌مه‌یش وه‌كو ئه‌فسه‌ری لێكردوون . به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرا به له سه‌ركاردانان و دواتریش ده‌ركردنی ئیمامه‌كان .
هه‌ر چه‌نده ناسیۆنالیسته‌كان هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن و دواتریش به نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلامیان ئه‌دا , ئه‌وا بزوتنه‌وه ئیسلامیه كۆنترۆڵنه‌كراوه‌كان ئازادانه رایانگه‌یاند كه ئیسلام و ناسیۆنالیزم پێكه‌وه نه‌گونجاون . مه‌ولانا عه‌لا المه‌ودودی Mawlana I-ALa Mawdudi كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پاكستانه , حه‌سه‌ن به‌نا كه دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمینه له میسر , نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان كه دامه‌زرێنه‌ری پارتی سه‌ر به‌ئیسلامی NOP و دواتریش پارتی فریاكه‌وتنی نیشتمانی National Salvation Party (NSP) بوو له توركیا , هه‌موو ئه‌مانه نه‌یاری ناسیۆنالیزم بوون . به‌لای ئه‌مانه‌وه سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك له پابه‌ندیه ئاینیه‌كه‌ی و گوێڕایه‌ڵیه‌كه‌یه‌وه دێـت نه‌ك پاشخانه ئیتنیكی و ره‌گه‌زیه‌كه‌ی . له ئاستی دورماوه‌دا ناسیۆنالیسته‌كان و ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ونه ململانێی سیاسیه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان به‌ڕاستی نوێنه‌ری ئیسلامن .
له راستیدا ناسیۆنالیزم ڕێگه‌خۆشكه‌ری ئیسلامی سیاسی بوو , ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ند ده‌ه‌یه‌یه‌كی پێچوو . له‌ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی ساردا كێشه‌ی نێوان ئه‌و ناسیۆنالیزمه عیلمانیه‌ی كه ده‌یویست ئیسلام به‌كار بهێنێـت بۆ ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و ئه‌و ئیسلامیانه‌ی ئامانجی گۆڕینی بونیاده‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به گوێره‌ی رێسا ئیسلامیه‌كان به‌ته‌واوی نه‌كه‌وتبووه ڕو . دوای تێكشكانی یه‌كێتی كۆماری عه‌ره‌ب 1958 – 1961 و شه‌ڕی 1967 ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل , پانعه‌ره‌بیزم و سۆشیالیزمه‌كان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی پشتیوانیه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا . ئیتر پێكه‌وه بونی ئیسلام و كۆمۆنیزم مه‌حاڵ بوو , به‌ڵكو كۆمۆنیزم بوو به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئیسلام . ئیسلام وه‌كو ده‌وایه‌ك له‌دژی كۆمۆنیزم به‌كار ئه‌هێنرا . ساڵانی 1960 ه‌كان ده‌یه‌یه‌كی زۆر چاره‌نوسساز بوو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بخرێـته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه . له‌و خزمه‌ته‌ی ئیسلام پێشكه‌شی ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد , ئیسلام بوبووه هێزێكی كاریگه‌ر دژ به سۆشیالیزم ( هه‌ڵبه‌ته له ده‌یه‌ی 1960 ه‌كان به‌دواوه ) . ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئیسلام هه‌یبوو ورده ورده ره‌وتی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلامی گۆڕی بۆ به‌ئیسلامیكردنی نه‌ته‌وه .
له توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه هه‌یبوو TIS ئیسلامی به‌كار ئه‌هێنا بۆ په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیزمی توركی و به‌رژه‌وندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی به‌هۆی گۆشه‌گیركردنی ئیسلامی سیاسیه‌وه. هاوشیوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌بوو , له‌توركیا ( بزوتنه‌وه‌ی كادرۆKadro movement ) له ساڵانی 1930 یه‌كان , ( بزوتنه‌وه‌ی یۆن Yon movement )له ساڵانی 1960 ه‌كان ( كه دواتر گفتوگۆی ئه‌كه‌ین ) ناسیۆنالیزمیان وه‌ك فۆرمێكی ئایدۆلۆجیای كه‌مالی به‌كار ئه‌هێنا و وه‌ك دروشمێكیش بۆ ناساندنی سۆشیالیزم . ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌تی كه‌مالیزمیان ده‌كرد وه‌ك ئایدۆلۆجیایه‌كی دژه ئیمپریالیزم و دژه سه‌رمایه‌داری . پره‌نسیپه عیلمانیه‌كانی كه‌مالیزمیان زۆر لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر ئیسلام به‌كار ئه‌هێنا , ئه‌مه‌یش بۆ بێده‌نگكردنی بازنه پارێزگاره‌كان بوو. ئه‌و كاته به‌جۆرێك له جۆره‌كان كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو دژی ئه‌م بازنه پارێزگارانه , هه‌م له توركیا‌و هه‌م له جیهانی عه‌ره‌بیشدا , چونكه ئه‌مانه به‌جۆرێك ئیسلامیان ده‌ناساند كه جێًگره‌وه‌یه بۆ هه‌موو شتێك , نه‌ك ته‌نها سۆشیالیزم به‌ڵكو بۆ ئه‌و رژێمه سیاسیانه‌یش كه له‌ئارادا بوون . روناكبیرانی تورك ده‌ستیانكرد به نیشاندانی ورده‌كاری ئه‌و پلانی چاكسازیه‌ی بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یكرن و دواتریش سروشتی كردنی روخساره سیاسیه‌كانی ئیسلام هه‌بوو . به‌هه‌رحاڵ , له جیهانی عه‌ره‌بیدا ئیسلامی سیاسی بووبوه په‌ناگایه‌ك به‌رامبه‌ر دژه كۆلۆنیالیزمه‌كان . جگه له داگیركردنی قوبرس له ساڵی 1974 ئیسلامیه‌كانی توركیا نه‌یانتوانی بانگه‌شه‌ی هیچ شتێك بكه‌ن بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خۆیان و به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تورك . له جیهانی عه‌ره‌بیشدا , له‌جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی جه‌زائیره‌وه بۆ راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین , گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی ده‌یانتوانی جۆرێك له‌شكۆ بۆ خۆیان دروست بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌نیه‌كانی عه‌ره‌ب . هه‌موو ئه‌م هۆكارانه ئه‌وانی به‌هێز كرد له‌به‌رچاوی خه‌ڵك .
وه‌هابیه‌ت Wahhabism
یه‌كێك له ئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی تری پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یكردن بڵاووبونه‌وه‌ی وه‌هابیه‌ت بوو له جیهانی عه‌ره‌بیدا . وه‌هابیه‌ت له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوالوه‌هاب (1703 – 1792) له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا دروست بووه . هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌بدولوه‌هاب و محه‌مه‌دی كوڕی سعود ( 1710 – 1766 ) له‌دواجاردا خێزانی پاشایه‌تی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هێنایه سه‌ر ته‌خت . زۆر له لێكۆڵه‌ره‌وه خۆرئاواییه‌كان بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابیه‌تیان وه‌كو لێكدانه‌وه‌یه‌كی چاكسازیخوازانه‌ی ئیسلام بینیوه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا . وه‌هابیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه به چاكسازیخواز دائه‌نران كه دژ و ناكۆك بوون به‌و سیسته‌مه سۆفیه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاكانی مێژوی ئیسلامه‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌بوو . سۆفیزم هه‌وڵی ئه‌دا ئه‌و رۆحه‌ی ئیسلام بدۆزێته‌وه له پشت تێگه‌یشتنێكی گشتیه‌وه بۆ ئیسلام . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریكردن له سیسته‌می ته‌سه‌وفدا خۆبه‌خشانه بوو نه‌ك به ناچاری , ئه‌و رێگریانه‌ی وه‌هابیه‌كان بۆ به‌شداری خۆبه‌خشانه هه‌یان بوو , به‌پێویست نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی چاكسازیخوازانه‌یان بۆ ئیسلام هه‌بێت . هاوشێوه‌ی ئه‌مه , وه‌هابیه‌ت هه‌نگاوی نا به‌ره‌و ڕێگریكردنی ئه‌و نه‌ریته سۆفیگه‌ریه خۆبه‌خشیانه‌ی كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌ئارادا بوو , به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ئه‌نجامدانی هیچ چاكسازیه‌كی جدیدا , وه‌ك مافه گه‌ردونیه‌كانی مرۆڤ .
له‌راستیدا وه‌هابیه‌ت وه‌ك لێكدانه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌و به‌رته‌سك وابوو بۆ ئیسلام . لێكدانه‌وه‌ی وه‌هابیه‌كان به‌جۆرێك موسوڵمانه ناوه‌هابیه‌كان ئه‌بینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕبن non-believer (71) , ئه‌مه وای له ده‌وڵه‌تی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی كرد ئاینێك دروست بكات له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی و و ته‌نها بۆ سعودیه‌ی عه‌ره‌بیش خۆی . ئه‌م لێكدانه‌وانه ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه , به‌ڵام له جیهانی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تدا لێكدانه‌وه‌ی به‌رته‌سكی وه‌هابیانه ژورێكی زۆر بچوكی هێشته‌وه بۆ سه‌ركرده سعودیه‌كان تا دانوستان و ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌كانی تیا بكه‌ن compromise , هه‌روه‌ختێك ده‌سه‌ڵاتی سعودیه دانوستان و ئاڵوگۆڕێكی سیاسی كردبێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا , ئه‌وا ئه‌و توندره‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیای وه‌هابیه‌تدا زیاده‌ڕۆییانه په‌روه‌ده‌كراون له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنه‌وه . له ژێر ئه‌م فشاره‌دا ده‌ستپێكرنی چاكسازی ناوخۆیی له‌مه‌حاڵه‌وه نزیكه . ئه‌م وه‌هابیانه له شانیشینێكی ده‌سه‌ڵاتگه‌رادا ناتوانن به ئاشكرا نیگه‌رانیه‌كانی خۆیان بڵێن . له‌راستیدا هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه تونترین ڕێگه‌ی گوزارش له‌خۆكردن بدۆزنه‌وه , ئه‌ویش تیرۆریزمه له دژی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی .
3– ناسیۆنالیزم , ئێران باوه‌ڕی شیعه
كارلێكردنی ئیسلام و ناسیۆنالیزم ئه‌زمونێكی كه‌م وێنه‌یه لای شیعه‌كانی ئێران , ئه‌مانه نه‌یاری ئیسلامی سونه‌بوون , هه‌تا شۆڕشی ئێران ده‌ستی پێكرد به‌شێكی گه‌وره‌ی شیعه‌ی جیهانی به‌دووربوون له سیاسه‌ت , ئه‌مه‌یش به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی بۆ ئیسلام , به پێی باوه‌ڕی شیعه‌كان , ته‌نها ( ئه‌هل البیت ) كه‌س و كار و خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ر هۆشیاری تێگه‌یشتنی نهێنیه‌كانی ناوقورئانیان هه‌یه . هه‌ر بۆیه شیعه‌كان له ڕوی مێژوییه‌وه گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئیمامه‌ت ( سه‌ركردایه‌تی ) پێویست بوو بدرایه به علی كه چواره‌م خه‌لیفه و ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر بوو , جگه له‌وه‌ی له گه‌ڵ كچێكی پێغه‌مبه‌ریشدا ( فاتیمه ) ژیانی هاوسه‌رێتی دروستكردبوو . به‌بڕوای شیعه‌كان , ئه‌و كوڕانه‌ی كه نه‌وه‌ی ( عه‌لی ) ن ئیمامن . یه‌كه‌م ئیمام عه‌لیه و به‌دوای ئه‌ویشدا كوڕه‌كانی ( حه‌سه‌ن ) و ( حسێن ) دێت . ئه‌مانه دووهه‌م و سێهه‌م ئیمامن له دوای ئیمام عه‌لی . هێڵی ئه‌م ئیمامانه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌گاته 878 . ئه‌و كاته‌ی دوازده‌هه‌مین ئیمام كه له ته‌مه‌نی چوارساڵاندا ئه‌بێت ( محه‌مه‌دی مونته‌زه‌ر Muhammad al MUntazar یان (محه‌مه‌دی مه‌هدی ) ون ئه‌بێت . دوای ونبونی ئیمامی دوازده‌هه‌م كاروباری رۆحی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی یاخود جافه‌ری كه‌وته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نێكی پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی . له خۆرئاوادا ئه‌مانه بهMullas (مه‌لا )ناسراون . ئه‌م ئه‌نجومه‌نه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی وه‌كو ئیمامی باڵا (ئایه‌توڵا ) هه‌ڵئه‌بژرێت .
تیۆلۆجیای شیعه‌له گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا گه‌شه‌ی كرد كه پێی وابوو ئیمامی دوازده‌هه‌م , ئه‌و (مه‌هدی)یه‌ی كه ونبووه , وه‌ك فریادڕه‌سێك هه‌ر ده‌گه‌ڕێـته‌وه . تا ئه‌و كاته ئیمامی چاوه‌ڕوانكراو مه‌هدی ده‌گه‌ڕێتـه‌وه بۆ پاراستنی شیعه‌كان , ئه‌وا شیعه پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بێت , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م بۆچونه بوو كه‌بیرو باوه‌ڕی شیعه‌ی جافه‌ری , یان دوانزه ئیمامی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده وه‌كو گروپێكی ئیسلامی ناسیاسی مابووه‌نه‌وه . جگه له‌چه‌ند ریزپه‌ڕێك , وه‌ك فاتیمیه‌كانی میسر و ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌ویه‌كان . چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی تری شیعه‌كان له‌مێژووی ئیسلامدا سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیانه له ئیسماعیلیه‌كان بوون , یان لق و گروپه‌كانی تر بوون . له دوای ره‌وتی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی , شیعه ئیسماعیلیه‌كان دووهه‌مین گروپی شیعه‌ن , كه هیچ ڕێگریه‌كیان نیه له به‌شداریكردن و تێوه گلانی سیاسی‌دا له‌ناو ئیسلامیه‌كاندا .
هه‌تا شۆرشی ده‌ستوری ئێران ده‌ستی پێ نه‌كرد پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه‌ی ئێران هه‌ستیان به پێداویستیه‌كی زۆر نه‌كرد بۆ به‌شداریكردنیان له سیاسه‌تدا , (1905 – 1911 ) هه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌رگای تازه‌گه‌ریه‌كی سیاسی و بونیادی كرده‌وه . له راستیدا شۆڕشی ده‌ستوری بووه سه‌ره‌تای به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان ناسیۆنالیسته عیلمانیه‌كان و مه‌لاكانی شیعه له ئێران . ئه‌م ململانێیه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له شۆڕشی ئیسلامی 1979 دا روخساری خۆی نوێ كرده‌وه . له سێداره‌دانی سه‌ركرده‌ی مه‌لا دژه ده‌ستوریه‌كان (شێخ فه‌زلوالله نوری ) له 1909 دا زیانێكی گه‌وره بوو بۆ پیاوه‌ئاینیه‌كان . ئه‌وه‌بوو دژه ده‌ستوریه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو مزگه‌وته‌كان و وازیان له سیاسه‌ت هێنا بۆ پیاوه سه‌ربازیه‌كان و سیاسه‌كان له دوای 1911 . (72).
به هۆی ئه‌م نائارامیه سیاسیه‌وه چاكسازی و پرۆژه‌كانی به‌مۆدێرنكردن توانای ده‌ستپێكردنی نه‌بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ره‌زاشای په‌هله‌وی ( 1878 – 1944) ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكاره‌كه‌ی بونیادنا له 1925 . زانا ئاینیه سونه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ورده ورده ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر سیسته‌مه په‌روه‌رده‌یی و دادوه‌ریه‌كه‌دا نه‌ما دوای چاكسازیه‌كانی عوسمانی ساڵی 1839 , ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی بۆ بونیادنانی توركیایه‌كی مۆدێرنی عیلمانی خۆشكرد . له ئێران ئه‌و یاخیگه‌ریه به‌هێزه‌ی پیاوه ئاینیه‌كان بۆ چاكسازی هه‌یان بوو له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا نه‌توانرا بشكێنرێت . چاكسازیه‌كانی ره‌زاشای په‌هله‌وی له‌وجۆره‌بوو كه :- پیاوانی ناچارده‌كرد جلوبه‌رگی خۆرئاوایی له‌به‌ربكات , یان قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش له‌ئافره‌تان ته‌نها یاخیبونێكی بچوكی پیاوه ئاینیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا . له‌راستیدا ئه‌م كه‌می به‌رهه‌ڵستیه‌ی پیاوه‌ئاینیه‌كان هۆكاریه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بهێڵنه‌وه بۆ راپه‌رینێكی چاره‌نوسساز له‌به‌رامبه‌ر په‌هله‌ویدا .
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ره‌زاشا كاریگه‌ری چاكسازیه‌كانی ئه‌تاتوركی به‌سه‌ره‌وه بوو , به‌ڵام شا هه‌نگاوی زۆر رادیكاڵانه تری ده‌نا , ئه‌تاتورك هه‌رگیز بڕیاری نه‌دا به زۆر سه‌رپۆشی سه‌ر ئافره‌تان لابات . هاوشێوه‌ی سیاسه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئه‌تاتورك , ره‌زا شا ده‌ستی به سیاسه‌تی پاكتاوكردنی زمانی فارسی كرد . هه‌موو وشه توركی و عه‌ره‌بیه‌كانی ناو زمانه‌كه‌ی ده‌ركرد , سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و دادوه‌ری كرده سیسته‌مێكی عه‌لمانی و دواتر سوپایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دروستكرد . به پێچه‌وانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه , تا ئه‌وكاته‌ی پیاوه ئاینیه‌كان به‌ره‌نگاریه‌كه‌یان دژی چاكسازیه‌كانی ره‌زاشا ده‌ست پێ نه‌كردبوو , ئه‌ویش چاكسازیه‌كانی له‌ناو ئاینی شیعه‌كاندا ده‌ست پێنه‌كرد . چاكسازیه‌كانی ئه‌تاتورك به ئامانجی دروستكردنی بونیاده‌كانی ده‌سه‌ڵاتێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو كه بتوانێـت له‌گه‌ڵ ره‌وتی جیهانی مۆدێرندا بڕوات و ته‌نانه‌ت دوای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێت . به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئاین ئه‌شێت خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی كردبێت . به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه , ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكاریانه‌ی شا (73) هیچ حسابێكی بۆ ئاینده‌ی ئێران نه‌بوو له دوای ده‌سه‌ڵاتی شا .
. ره‌زاشا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئیسلامی له ئێران‌دا ده‌ست پێ نه‌كرد , چونكه ئیسلام له ئێران‌دا بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی شیعه‌ی هه‌بوو , ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه شیعه‌ی ئێرانی له‌هه‌موو جیهانی ئیسلامی جیاكردبووه‌وه . ئیمام حسێن , سێهه‌م ئیمامی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ شازاده‌یه‌كی كچی دواین پادشای ساسانیه‌كاندا ژیانی هاوسه‌رگیری دروستكردبوو ئه‌ویش ( شازاده شه‌هربانووShahrbanou Princess بوو . كوڕه‌كه‌یان كه چواره‌م ئیمام ده‌بێت ( زه‌ینالعابدین ) سیمبولێك بوو بۆ یه‌كێتی نێوان ئیسلامی شیعه‌و ئێرانیه‌كان (74) . له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی 1941 – 1978 , پیاوه ئاینیه‌كان له 1953 دا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی گرنگی سیاسی خۆیان ئه‌نجام دا , له‌كاتیكدا به‌شی زۆری پیاوه ئاینیه‌كان حه‌زیان له خۆماڵیكردنی نه‌وتی ئێران و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ( محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق ) ده‌كرد له‌دژی به‌ریتانیا , به‌ڵام ترسیان له‌كه‌وتنه ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكی كۆمۆنیستی وای لێ‌كردن جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و نزیكایه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ شادا دروست بوبوو . كتێبه‌كه‌ی ( محه‌مه‌د په‌هله‌وی ) ( شۆڕشه سپیه‌كه‌ی ئێران ) 1967 له‌سه‌ر بنه‌مای ( رۆح و ئاین ) سه‌رچاوه‌ی گرتبوو .(75) له‌ماوه‌ی ساڵانی 1960 كاندا ئیسلام وه‌ك ده‌وایه‌كی لێهاتبوو بۆ سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رابونی كۆمۆنیزم له ناوچه‌كه‌دا دروستی كردبوو . به‌ڵام ئه‌م ده‌وایه ( ده‌وای ئیسلام ) ده‌بوایه له‌لایه‌ن شاوه نه‌خشه‌بكێشرایه نه‌ك ئایه‌توڵاكان . شا سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كۆنترۆڵ كردبوو , ئایه‌توڵاكانیش مزگه‌وته‌كانیان كۆنترۆڵكردبوو , لابردنی رۆژمێری ئیسلامی و جێگرتنه‌وه‌ی به رۆژمێری ( شانیشینی ) و دواتریش گێڕانی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی نوێ , وه‌ك جه‌ژنی له‌دایك بونی شا , هاوكات فه‌رامۆشكردنی بۆنه ئاینیه‌كان , به‌گشتی ئه‌مانه چه‌ند هه‌نگاوێكی رواڵه‌تی بوون بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاین .
تاساڵانی 1960 ه‌كان پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت مابونه‌وه , ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك پێشتر و له ساڵانی 1940 ه‌كاندا گه‌وره ئایه‌توڵا ( بوروجریدی Burjirdi ) داوای له پیاوه ئاینه‌یه‌كان كردبوو به‌شداری سیاسه‌ت نه‌كه‌ن (76). ئه‌مه‌یش بووه هانده‌رێكی زیاتری شا له سه‌ر پرۆسه‌ی به مۆدێرنكردن , دواتریش پیاوه ئاینیه‌كان هه‌ر له سیاسه‌ته‌وه گلان . پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كه‌وتنه دروستكردنی چوارچێوه‌ی شۆڕشه ئیسلامیه‌كه‌یان هه‌ر له‌ساڵانی 1960 ه‌كانه‌وه هه‌تا 1970كان , ئه‌م پیاوه ئاینیانه نه پاشایه‌تیان ئه‌ویست و نه دیمۆكراسی . ئایه‌توڵا خومه‌ینی بونیاته ئاینی و ئایدۆلۆجیه‌كه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ی گه‌ڵاڵه كرد . ئه‌و سه‌رله‌نوێ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گۆشه‌گیریه ناسیاسیه نه‌ریتیه‌ی باوه‌ڕی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی كرد . له ساڵی 1971 خومه‌ینی مشتومڕی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له پێناوی ئیسلامدا , پێویسته پیاوه ئاینیه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌سته‌وه و وه‌ك پاسه‌وانی دادوه‌ری رۆڵی خۆیان ببینن ( ولایه‌تی فه‌قیه ) (77) , چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمامی چاوه‌ڕوانكراودایه ( مه‌هدی ) هه‌تا دێته‌وه‌و فریای موسوڵمانان ده‌كه‌وێت . دوای ئه‌وه‌ی پاشخانه ئایدۆلۆجیه‌كه‌ی شۆڕش داڕێژرا , ئیتر ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كات مایه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجه‌كانی شۆڕش .
به‌هۆی ناوازه‌ی و كه‌م وێنه‌یی باوه‌ڕی شیعه‌ی ئێرانه‌وه . پاڵه‌وانه‌كانی پرۆسه‌ی به‌مۆدێرنكردنی ئێران هه‌ستیان به‌پێداویستی به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلام نه‌كرد له ئێران‌دا . بیر‌و باوه‌ڕی شیعه هاوكات بیر و باوه‌ڕێكی ئێرانیانه‌یشه . هه‌وڵی په‌هله‌ویه‌كان زیاتر له پرۆسه‌ی به‌مۆدێرنكردنی كۆمه‌ڵگادا به‌رجه‌سته ده‌بوو . ئه‌مه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی (له‌سه‌ره‌وه بۆ خوار) و رواڵه‌تیانه ده‌كرا , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا جل و به‌رگی ئه‌وروپیانه بپۆشن . به‌م جۆره سه‌ركرده ئێرانیه‌كان داداگا و سوپا‌و خوێندنگاكانیان كۆنترۆڵكرد , پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه‌یش بازاڕ و شه‌قامه‌كان و مزگه‌وته‌كانیان كۆنترۆڵكرد . كاریگه‌ری و نفوزی پیاوه ئاینیه‌كان له كۆمه‌ڵگادا فه‌رامۆشكرا بوو له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی عیلمانی ئاماده‌گی هه‌بوو . ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی نه‌یهێشت روناكبیرانێكی عیلمانی نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێت ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرا ڕێگایه‌كی مامناوه‌ندی دروستبكه‌ن له نێوان ئیسلامیه سیاسیه‌كان و پاشایه‌تیدا . به به‌راورد به جیهانی عه‌ربه سونه‌كان و توركیا , پیاوه ئاینیه ئێرانیه‌كان زۆر كه‌م له سیاسه‌ته‌وه گلابوون . ئاره‌زوبزواندنی پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه بۆ سیاسه‌ت به‌هۆی چاكسازیه دروستكراوه‌كانه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی بێ حساب و هه‌ڵه‌شه‌ی په‌هله‌ویه‌كان بوو , هه‌ر ئه‌مه‌یش كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هێنا و دواتریش ده‌رگای سیاسه‌تكردنی بۆ هه‌موو شیعه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته سه‌ر پشت .
ئه‌نجامگیری
دیاره چه‌ند هۆكارێكی جیاواز هه‌بووه بۆ گه‌شه‌كردنی ئیسلامی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا , تێكشكانی ناسیۆنالیزمی عیلمانی و هاوكات تێكشكانی سه‌ركرده عیلمانیه‌كان ته‌نها دووان له روخساره‌كانی ئه‌م كێشه‌مان نیشان ئه‌دات كه له‌چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه كاری لێكراوه . توركیا , ئێران و به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهانی عه‌ره‌بی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌زمونی تازه‌گه‌ریه‌كی عیلمانیانه‌یان كردووه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا . له كاتێكدا ناسیۆنالیزمی عیلمانی تاراده‌یه‌ك له توركیا و جیهانی عه‌ره‌بیدا سه‌ركه‌وتوو بوو , به‌ڵام به نه‌هامه‌تیه‌كی زۆره‌وه له ئێران تێكشكا . سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌یانویست ئیسلام به‌نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن و بیخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه , هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش بوو كه ئه‌وان پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یكردنی ئیسلامیان به‌كار هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیه‌كانی خۆیان . بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئیسلام له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان باشتر تێپه‌ڕێت ده‌بوایه ڕێگه‌یه‌كی ناوه‌ڕاست بدۆزرایه‌ته‌وه له نێوان عیلمانیه‌كان و ئیبسلامیه‌كاندا . ناسیۆنالیسته توركه‌كان مۆدێلی ئاوێـته‌ی ( توركی – ئیسلامی ) یان داهێنا كه سه‌ركه‌وتوانه له‌دژی سۆشیالیزمه‌كان به‌كاریان هێنا . TIS ئیسلامی سیاسی ره‌تده‌كرده‌وه به‌ڵام باوه‌ڕی به‌هه‌ڵسوكه‌وته رۆژانه‌ییه‌كانی ئیسلام هه‌بوو وه‌ك ره‌وشت و ئه‌خلاقێكی گشتی. ئه‌و كاته‌ی ئایدۆلۆجیسته‌كانی TIS چه‌ند هه‌نگاوێك دورتر رۆیشتن بۆ یه‌كانگیركردنی ئیسلام له گه‌ڵ كه‌مالیزم و ناسیۆنالیزمدا , به‌هه‌مانشیوه له گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری و دیموكراسیشدا , ته‌واو متمانه‌ی خۆیان له‌ده‌ستدابوو , گفتوگۆ و به‌ڵگه‌كانیان به‌كاری ئه‌وه نه‌ده‌هات له ژینگه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌دا به‌كار بهێنرێـت . ئه‌وه‌بو TIS هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا پاش داروده‌سته سه‌ربازیه حوكداره‌كه‌ی ساڵانی ( 1980 – 1983 ). یاخود قۆناخی پاش ئه‌م داروده‌سته سه‌ربازیه‌ی كه له ساڵی 1991 دا وازیان له‌كورسی ده‌سه‌ڵات هێنا . TIS له‌داوی خۆی ویژدانێكی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی به جێهێشت , ئه‌وه‌ی كه دواتر له لایه‌ن پارته سیاسیه ئیسلامیه‌كانه‌وه دۆزرایه‌وه و له1990 ه‌كانی توركیادا به‌كاریش هێنرا.
له سه‌ه‌رتاكانی جه‌نگی ساردا جیهانی عه‌ره‌بیش تا راده‌یه‌ك كراوه بوو بۆ هه‌ر ئایدۆلۆجیایه‌ك , له‌فاشیه‌تێكی تێكه‌ڵ به پانعه‌ره‌بیزمه‌وه بۆ ئیسلامیه‌تێكی تێكه‌ڵ به سۆشیالیزم . ئه‌م یه‌كانگیری و ئاوێته ئایدۆلۆجیانه له جیهانی عه‌ره‌بیدا پشتیوانی خۆی دۆزیه‌وه . جیهانی عه‌ره‌بی كه به‌هۆی یه‌ك زمانه‌وه هه‌موو یه‌كگتروو بوون به‌هۆی ئه‌م ئایدۆلۆجیا جیاوازانه‌وه به‌شبه‌شبونه‌وه . له‌كاتێكدا ناسیۆنالیزمی عیلمانی پانعه‌ربیزم لای جه‌ماوه‌رێكی زۆری عه‌ره‌ب سه‌رنجڕاكێش بوو وای له جیهانی عه‌ره‌بی كرد هه‌ستیار بێـت به‌رامبه‌ر سۆشیالیزم . توركیا و ئێران هه‌ستیان به‌گه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمۆنیزم ده‌كرد چونكه پێشتر داگیركاری روسیایان ئه‌زمونكردبوو . به‌ڵام جیهانی عه‌ره‌بی به‌هه‌ڵاوێردی شانیشینه‌كان هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆمۆنیزمی سۆڤیه‌تیان به‌جدی وه‌رنه‌گرت , چونكه ئه‌مان هیچ سنورێكی هاوبه‌شیان نه‌بووو له‌گه‌ڵ روسیادا . مه‌یلی دژایه‌تیكردنی كۆلۆنیالیزم لای سۆشیالیزمه‌كان و پانعه‌ربیزمه‌كان وای كرد هه‌ردوو ئایدۆلۆجیایه‌كه له‌یه‌كتر نزیك بنه‌وه , به‌ڵام شه‌ڕی 1967 عه‌ره‌ب – ئیسرائیل وای له‌سه‌ر كرده عه‌ره‌بیه‌كان كرد چاو به‌م نزیكایه‌تیی و هاوهه‌ڵوێستیه‌دا بخشێننه‌وه .
ئیسلام جارێكی تر گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ناو سیاسه‌تی عه‌ره‌بی . له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ورده ورده ئیسلام ئه‌و پێگه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه كه پێشتر و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ناسیۆنالیزمی عیلمانیدا له‌ده‌ستی دابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست په‌نایانبرده‌وه بۆ جۆشدانی ئیسلامیانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌ربه‌ره‌كانی كردنی سۆشیالیزم له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و شه‌ڕكردن له‌دژی كۆمۆنیزم . ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌فغانستاندا سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێكرا , ئه‌وان هۆشیاریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامیانه‌یان دروستكردبوو . هه‌موان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان له سه‌ركرده‌كان هه‌بوو ئاستێكی باشی هۆشیاری ئاینی و سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی جێگیر بكات به ره‌چاوكردنی ئیسلام و هاریكاری ئیسلامیانه , كاتێك كه سه‌ركرده‌كان تێك‌شكان له‌به‌دی هێنانی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌دا , ئه‌وا زۆرینه‌ی خه‌ڵك لێیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه .
ئێران دۆخێكی كه‌م وێنه بوو , چونكه به‌شی زۆری ئێرانیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاینزای شیعه‌ی ئیسلامی . ئه‌و ناسیاسیبونه‌ی له رفتارو هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوه ئاینیه شیعه‌كاندا هه‌بووو له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گۆڕأ , ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی پرۆسه‌ی به‌مۆدێرنكردنی عیلمانیانه‌ی ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر ده‌می شادا . چاكسازیه ده‌ستكرد و نابونیادیه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی و رواڵَه‌تیانه ده‌ستپێشخه‌ری گۆڕانكاری ئێرانیه‌كانی كردبوو . ئه‌گه‌ر چی سه‌ركرده ئێرانیه‌كان كۆنترۆڵی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكیان كردبوو له‌سه‌ر ئاستی سیسته‌می په‌روه‌رده و دادگاكان‌دا , به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بون له كۆنترۆڵكردنی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵك له‌ناو مزگه‌وت و شه‌قامه‌كاندا . به‌بێ پلانێكی جدی چاكسازیكردن , پرۆسه‌ی به‌مۆدێرنكردنی ئێرانیه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رزه‌نشتكرا . ئه‌و هه‌سته‌ی كه هه‌یانبوو به‌وه‌ی : له‌لایه‌ن سه‌ركوتكارێكی وه‌ك محه‌مه‌د ره‌زاشاوه داگیركراون , پیاوه ئاینیه‌كانی شیعه جارێكی تر لێكدانه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵوێستی خۆ له‌سیاسه‌تبه‌دورگرتنی خۆیان كرده‌وه . له راستیدا ئایه‌توڵا خومه‌ینی شیعه‌ی گۆڕی له هه‌ڵوێستی به‌رگریكردنه‌وه بۆ هێرش و تاوان , ئه‌مه‌یش به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌ری چه‌مكی پاسه‌وانێتی دادوه‌ریه‌وه بوو . خومه‌ینی هه‌ر به‌ته‌نها ده‌رگاكانی ئیسلامێكی سیاسی لێنه‌كردینه‌وه , به‌ڵكو چه‌مكی شۆڕشی ئیسلامیشی هێنایه ناو شیعه‌كانه‌وه .
سه‌رچاوه‌كان
1 M. Şükrü Hanioğlu. The Young Turks in Opposition. (Oxford: Oxford University Press, 1995) 203.
2 Hanioğlu, 204.
3 Young Turks did not have a revolution plan up until 1902.
4 Hanioğlu, 206.
5 Hanioğlu, 206.
6 Hanioğlu, 211.
7 Stanford J. Shaw and Ezel Kural Shaw. History of the Ottoman Empire and Modern Turkey V.II. (New York: Cambridge
University Press, 1977) 300.
8 Nevzat Kِsoğlu. Türk Milliyetçiliği İdeolojisinin Doğuşu ve چzellikleri” 208-225 in Modern Türkiyede Siyasi Düşünce, Cilt 4:
Milliyetçilik. (Istanbul: Iletişim Yayınları, 2002) 222.
9 Bayram Kodaman. Abdülhamid Devri Eğitim Sistemi. (Ankara: Türk Tarih Kurumu Basımevi, 1991) 165.
10 Ziya Gِkalp. Türkçülüğün Esasları. (Istanbul: MEB, 1990) 22-23.
11 Gِkalp, Türkçülüğün Esasları, 68.
12 Ziya Gِkalp. Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak. (Istanbul: Toker Yayınları, 1992) 25.
13 Gِkalp, Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak, 26.
14 Uriel Heyd. Foundations of Turkish Nationalism: The Life and Teachings of Ziya Gِkalp. (Luzac & Company Ltd., 1950)
98-99.
15 Gِkalp, Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak, 44.
16 Ziya Gِkalp. The Principles of Turkism. Translated from the Turkish and Annotated by Robert Devereux. (Leiden: E.J. Brill,
1968) 41.
17 Ziya Gِkalp. Turkish Nationalism and Western Civilization. (New York: Columbia University Press, 1959) 201.
18 Gِkalp, Türkçülüğün Esasları, 176-177.
19 Heyd, 102.
20 Gِkalp, Turkish Nationalism and Western Civilization, 192-193.
21 Shaw and Shaw, 303.
22 Gِkalp, Türkçülüğün Esasları, 87.
23 Donald E. Webster. Kemalism a Civil Religion? A Case Study in the Social Psychology of Religion: The Turkish Experience.
(Sey Press, April 1979) 1. Carlton J. H. Hayes. Nationalism: A Religion. (New York: The Macmillan Company, 1960).
24 Gotthard Jaschke. Yeni Türkiyede İslamlık. Translated from German by Hayrullah چrs (Ankara: Bilgi Yayınevi, 1972) 40.
25 Jaschke, 40-41. Heyd, 103.
26 Jaschke, 39-40.
27 Ahmet Gürtaş. Atatürk ve Din Eğitimi. (Ankara: Diyanet İşleri Başkanlığı Yayınları, 1999) 25-27.
28 Turgut Akpınar. “İslamiyet Yerine Milli Türk Dini.” Tarih ve Toplum, V.12, (September 1989) 42.
29 A. Ibrahim. “A Book on the Sentiment of National Religion and Genuine Religion of the Turk” pg. 37-41 in Lootfy Levonian.
The Turkish Press: 1932-1936. (Beirut: The American Press, 1937).
30 Ibrahim, 40.
31 Ibrahim, 40-41.
32 Din Yok Millet Var.
33 Ahmet Kabaklı. Temellerin Duruşması. (Istanbul: Türk Edebiyatı Vakfı Yayınları, 1989) 214.
34 Türkün Milli Dini.
35 Cemal Şener. Anadilde İbadet: Türkçe İbadet. (Istanbul: Ant Yayınları, 1998) 83-84.
36 Translation is largely taken from http://mahdavia.com/Iman/Iman2.htm. emphasis added.
37 Translated from Turkish version. For the Turkish version please see Abdurrahman Dilipak. Bir Başka Açıdan Kemalizm.
(Istanbul: Beyan Yayınları, 1988) 34.
38 For sample verses please see Dilipak, 141-142.
39 Kabaklı, 216-217.
40 Kabaklı, 336.
41 Arın Engin. Atatürkçülükte Dil ve Din. (Istanbul: چzyürek Basımevi) 58.
42 Osman Nuri اelman. Dinde Reform ve Kemalizm Işığı Altında Dinimizin Esasları. (Istanbul: Tan Matbaası, 1958).
43 Osman Nuri اelman. “Din Bir Millet İçin Gaye Değil Vasıtadır” Dinimizde Reform: Kemalizm (December 1957: 1) 13.
44 Gِkalp, Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak, 25.
45 Gِkalp, Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak, 26.
46 Gِkalp, Türkçülüğün Esasları, 176-177.
47 Shaw and Shaw, 303.
48 Vecihi Timuroğlu. 12 Eylülün Eğitim ve Kültür Politikası: Türk-İslam Sentezi. (Ankara: Başak Yayınları, 1991) 69.
49 Günaltay served as the Prime Minister of Turkey for fourteen months from January 1949 to May 1950.
50 Fahrettin Altun. “M. Şemseddin Günaltay” 160-173. Modern Türkiyede Siyasi Düşünce, Cilt 6: İslamcılık, (Istanbul: İletişim
Yayıncılık, 2004) 169.
51 Baskın Oran. Atatürk Milliyetçiliği: Resmi İdeoloji Dışı Bir İnceleme. (Ankara: Bilgi Yayınevi, 1993) 205.
52 Arın Engin. Türklük Düşmanları Sosyalist ve Osmanlıcı Geçinenlere Karşı Atatürkçülük Manifestosu. (Istanbul: Atatürkçülük
Kültür Yayınları, not dated) 53-54.
53 Arın Engin. Atatürkçülükte Dil ve Din, 49.
54 Engin, Atatürkçülükte Dil ve Din, 54.
55 John M. VanderLippe. The Politics of Turkish Democracy: İsmet İnِnü and the Formation of the Multi-Party System,
1938-1950. (Albany: SUNY Press, 2005) 172. H. Bayram Kaçmazoğlu. Demokrat Parti Dِnemi Toplumsal Tartışmaları.
(Istanbul: Birey, 1988) 30-31.
56 Cemil Koçak. “Türk Milliyetçiliğinin İslamla Buluşması” 601-613 in Modern Türkiyede Siyasi Düşünce, Cilt 4: Milliyetçilik.
(Istanbul: İletişim Yayınları, 2002) 608-609. Hüseyin Tuncer. Türk Yurdu Bibliografyası, (1911-1992). (Izmir: Akademi
Kitabevi, 1993) VI.
57 Timuroğlu, 63.
58 Cemil Koçak, “Türk Milliyetçiliğinin İslamla Buluşması”, 607.
59 Osman Turan. Türk Cihan Hakimiyeti Mefkûresi Tarihi: Türk Dünya Nizamının Milli İslami ve İnsani Esasları. (Istanbul:
Istanbul Matbaası, 1969).
60 Walter Z. Laqueur. Communism and Nationalism in the Middle East. (New York: Praeger, 1956) 6.
61 John L. Esposito. The Islamic Threat: Myth or Reality? (Oxford: Oxford University Press, 1999) 172-173.
62 Bassam Tibi. Arab Nationalism: Between Islam and the Nation-State. (New York: St. Martins Press, 1997) 204.
63 Adeed Dawisha. Arab Nationalism in the Twentieth Century. (Princeton: Princeton University Press, 2003) 70.
64 Nicholas Ziadeh, “Arabism” 294-303 in Nationalism in Asia and Africa. Edited by Elie Kedourie (London: Weidenfeld and
Nicolson, 1971) 301.
65 From Ziya Gِkalp to İbrahim Kafesoğlu many Turkish nationalists emphasized that nationalism and Islam were compatible.
66 Shakib Arslan “Islam and Nationalism” 331-337 in Nationalism in Asia and Africa, 337.
67 Kedourie, Nationalism in Asia and Africa, 68-69.
68 Akram Fouad Khater, “Syrian Michel ‘Aflaq Addresses the Relationship Between Arabism and Islam, 1943” in Sources in the
History of the Modern Middle East. (Boston: Houghton Mifflin Company, 2004) 170-175. Tibi, 219.
69 Tibi, 229.
70 Said Amir Arjomand, “Introduction: Social Movements in the Contemporary Near and Middle East” 1-27 in From Nationalism
to Revolutionary Islam. Edited by Said Amir Arjomand. (Albany: SUNY Press, 1984) 16
71 Hamid Algar. Wahhabism: A Critical Essay. Oneonta: Islamic Publications International, 2002) 20.
72 Arjomand, “Traditionalism in Twentieth-century Iran” (195-247) 202-203.
73 Touraj Atabaki and Erik J. Zürcher. Men of Order: Authoritarian Modernization under Atatürk and Reza Shah. (London: I.B.
Tauris, 2004) 10-11.
74 Vali Nasr. The Shia Revival. (New York: W.W. Norton, 2006) 63.
75 Mansoor Moaddel. Islamic Modernism, Nationalism, and Fundamentalism. (Chicago: University of Chicago Press, 2005) 248.
76 Moaddel, 241.
77 Nasr, 124-125.
بیلۆگرافیای كتێبه‌كان
Algar, Hamid. Wahhabism: A Critical Essay. Oneonta: Islamic Publications International, 2002.
Arjomand, Said Amir. From Nationalism to Revolutionary Islam. Edited. Albany: SUNY Press,
1984.
Atabaki, Touraj and Erik J. Zürcher. Men of Order: Authoritarian Modernization under Atatürk
and Reza Shah. London: I.B. Tauris, 2004.
اelman, Osman Nuri. Dinde Reform ve Kemalizm Işığı Altında Dinimizin Esasları. [Reform in
Religion and the Principles of Our Religion under the Light of Kemalism]. Istanbul: Tan
Matbaası, 1958.
Dawisha, Adeed. Arab Nationalism in the Twentieth Century. Princeton: Princeton University
Press, 2003.
Esposito, John L. The Islamic Threat: Myth or Reality? Oxford: Oxford University Press, 1999.
Dilipak, Abdurrahman. Bir Başka Açıdan Kemalizm. [Kemalizm from a Different Perspective].
Istanbul: Beyan Yayınları, 1988.
Engin, Arın. Türklük Düşmanları Sosyalist ve Osmanlıcı Geçinenlere Karşı Atatürkçülük
Manifestosu. [The Manifesto of Ataturkism Against the Socialist Enemies of Turkism and Pro-
Ottomans]. Istanbul: Atatürkçülük Kültür Yayınları, not dated.
Engin, Arın. Atatürkçülükte Dil ve Din [Language and Religion in Ataturkism]. Istanbul:
چzyürek Basımevi, 1955.
Gِkalp, Ziya. Türkçülüğün Esasları, [Principles of Turkism]. Istanbul: MEB, 1990.
Gِkalp, Ziya. Türkleşmek İslamlaşmak Muasırlaşmak. [Turkification, Islamization,
Modernization]. Istanbul: Toker Yayınları, 1992.
Gِkalp, Ziya. The Principles of Turkism. Translated from the Turkish and Annotated by Robert
Devereux. Leiden: E.J. Brill, 1968.
Gِkalp, Ziya. Turkish Nationalism and Western Civilization. New York: Columbia University
Press, 1959.
Gürtaş, Ahmet. Atatürk ve Din Eğitimi. [Atatürk and Religious Education]. Ankara: Diyanet
İşleri Başkanlığı Yayınları, 1999.
Hanioğlu, M. Şükrü. The Young Turks in Opposition. Oxford: Oxford University Press, 1995.
Hayes, Carlton J. H.. Nationalism: A Religion. New York: The Macmillan Company, 1960.
Heyd, Uriel. Foundations of Turkish Nationalism: The Life and Teachings of Ziya Gِkalp. Luzac
& Company Ltd., 1950.
Jaschke, Gotthard. Yeni Türkiyede İslamlık. [Islam in New Turkey] Translated from German by
Hayrullah چrs. Ankara: Bilgi Yayınevi, 1972.
Kabaklı, Ahmet. Temellerin Duruşması. [The Trial of the Foundations]. Istanbul: Türk Edebiyatı
Vakfı Yayınları, 1989.
Kaçmazoğlu, H. Bayram. Democrat Parti Dِnemi Toplumsal Tartışmaları. [Social Discussions
of the Democrat Party Period]. Istanbul: Birey, 1988.
Kedourie, Elie. Edited. Nationalism in Asia and Africa. London: Weidenfeld and Nicolson, 1971.
Khater, Akram Fouad. Edited. Sources in the History of the Modern Middle East. Boston:
Houghton Mifflin Company, 2004.
Kodaman, Bayram. Abdülhamid Devri Eğitim Sistemi [Education System in the Abdulhamid
Period]. Ankara: Türk Tarih Kurumu Basımevi, 1991.
Laqueur, Walter Z. Communism and Nationalism in the Middle East. New York: Praeger, 1956.
Levonian, Lootfy. The Turkish Press: 1932-1936. Beirut: The American Press, 1937.
Moaddel, Mansoor. Islamic Modernism, Nationalism, and Fundamentalism. Chicago: University
of Chicago Press, 2005.
Nasr, Vali. The Shia Revival. New York: W.W. Norton, 2006.
Oran, Baskın. Atatürk Milliyetçiliği: Resmi İdeoloji Dışı Bir İnceleme [Atatürk Nationalism: A
Research Beyond the Official Ideology]. Ankara: Bilgi Yayınevi, 1993.
Shaw, Stanford J. and Ezel Kural Shaw. History of the Ottoman Empire and Modern Turkey V.II.
New York: Cambridge University Press, 1977.
Şener, Cemal. Anadilde İbadet: Türkçe İbadet. [Praying in the Mother Language: Turkish
Prayer]. Istanbul: Ant Yayınları, 1998.
Tibi, Bassam. Arab Nationalism: Between Islam and the Nation-State. New York: St. Martins
Press, 1997.
Timuroğlu, Vecihi. 12 Eylülün Eğitim ve Kültür Politikası: Türk-İslam Sentezi [Education and
Cultural Policy of September 12: The Turkish-Islamic Synthesis]. Ankara: Başak Yayınları,
1991.
Tuncer, Hüseyin. Türk Yurdu Bibliografyası, (1911-1992). [Bibliography of Türk Yurdu]. Izmir:
Akademi Kitabevi, 1993.
Turan, Osman. Türk Cihan Hakimiyeti Mefkûresi Tarihi: Türk Dünya Nizamının Milli İslami ve
İnsani Esasları. [History of the Notion of Turkish World Hegemony: The National, Islamic and
Humanitarian Principles of Turkish World Order]. Istanbul: Istanbul Matbaası, 1969.
VanderLippe, John M. The Politics of Turkish Democracy: İsmet İnِnü and the Formation of the
Multi-Party System, 1938-1950. Albany: SUNY Press, 2005.
Webster, Donald E.. Kemalism a Civil Religion? A Case Study in the Social Psychology of
Religion: The Turkish Experience. Sey Press, April 1979.