ڕێگریه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری لیبیا
شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان له ئه‌نجامی ئاڵوگۆرێكی چۆنایه‌تی كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن, كه ڕه‌خنه‌یی ڕیشه‌یی له په‌یوه‌ندێكانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دانانی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتوو تر, ئه‌وسا گۆڕینی ده‌سه‌لا َتی سیاسی و كۆنه‌په‌رست و دكتاتۆر وه دانانی ده‌سه‌ڵاتی دڵخوازی خه‌ڵك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه به هه‌ڵبژرادن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ست بێ ده‌كات.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان له جیهاندا ئه‌بێ به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری, وه به پرۆسه‌یه‌كی ڕوو له سه‌ری خه‌باتدا به داواكاری ڕیشه‌یی تر تا ئه‌كات به‌و داواكاریانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به بێ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی جێ‌به‌جێ ناكرێ, ئه‌وه ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییه درووست ئه‌بێ به ناچاری.
له‌م شۆڕشه‌دا خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی, كۆنكریتی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه, هێزی بزوێنه‌ر و ماتریاله ئینسانیه‌كه‌ی, هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه, ئه‌م خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی جه‌ماوه‌ر, ده‌ستی ره‌شی ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كان, له پشته‌وه ئه‌به‌ستێ بۆ ده‌ست وه‌شاندن, به چه‌كی قورس و سووك, له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو.
هه‌ر حیزبێكی سیاسی یان هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك, یان ئه‌م تێكۆشانه‌ی به‌رفراوانه‌ی خه‌ڵكه, به ئاقارێكی تردا ببرێ ئه‌وه نه ته‌نها له باربردنی شۆڕش, یان دواكه‌وتنی شۆڕش نیه به ته‌نها, به‌ڵكو خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه, ده‌رهه‌ق به‌و خه‌ڵكه ڕاپه‌ڕیوه‌ی كه گیانیان خستۆته سه‌ر ده‌ستیان بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆڕش.
فرسه‌تی مێژووی ئیشی ڕۆژ و دوو ڕۆژ نیه, هه‌ر فرسه‌تێ له‌و فرسه‌ته‌ی كه ئێستا ڕخساوه ئه‌نجامی خه‌باتی ده‌یان ساڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی ئینسانی, ئه‌نجامی گرتن و ڕاوه‌دوونان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌یان و سه‌دان تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازه, چه‌نده‌ها تێكۆشه‌ر له ژنان و پیاوان له كچان و كوڕان, له ئه‌نجامی به‌رگری له سیاسه‌تی ئازادیخوازانه‌ی خۆی, ملی كراوه به تاو زۆر ئازایانه و چاونه‌ترسان ڕووبوڕووی په‌تی سێداره بووه‌ته‌وه.
له ده‌ستدانی هه‌ر فرسه‌تێكی جه‌ماوه‌ری یان نه‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر فرسه‌تێكی مێژووی كه ئه‌ڕه‌خسێ, چی كۆمه‌ڵایه‌تی _ یان سیاسی _ یان ئابووری بێ ئه‌وه ئاینده‌ی نه‌وه‌یه‌ك له مرۆڤ ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه, له هه‌موو ئه‌و خۆشیانه‌ی سه‌ركه‌وتن و دواتر ژیانێكی شایسته‌ی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بێ به‌ش ئه‌كات, چونكه ئه‌و فرسه‌ته گرنگ و گه‌ورانه‌ی مێژوو, ئه‌وه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ناكۆكی و ململانێی چینه‌كانه‌وه هه‌یه, جاری وا هه‌یه بیست ساڵا جارێ بۆ مرۆڤایه‌تی ناڕه‌خسێ.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و به گیانهاتووی لیبیا, تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره بوون, كاتێ له دژی ده‌سه‌ڵات و دكتاتۆریه‌تی قه‌زافی ده‌ستیان داوه چه‌ك, ئه‌مه‌ش به ڕابه‌رایه‌تی ڕه‌وته ئیسلامیه تووندڕه‌وه‌كان.
بۆ ئیسلامیه‌كان, شۆڕش و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و ڕێپێوان و مانگرتن و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری, شكڵێك له هه‌وڵا و ته‌قه‌لا و خه‌بات و تێكۆشانێكی نامۆیه, چونكه ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه و شكڵا و شێوه گرنگ و جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی, ڕۆژ به ڕۆژ بچوك ئه‌بنه‌وه و ئه‌چنه ژێر پرسیاره‌وه, ئه‌م هه‌لومه‌رجه كه‌م وێنانه‌ی مێژوو هه‌ر ڕۆژێكی به قه‌د ده‌یان ساڵا, گه‌شه و هۆشیاری به چینه چه‌وسینه‌ره‌كه‌ی و ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌به‌خشێ, ئه‌م پرۆسه گرنگه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئازادی و دیموكراتی له ئه‌رزی واقعدا ئه‌سه‌پێنێ, هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌ریه‌دا كه ڕۆژانه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵا جه‌ندرمه‌كانی سه‌رمایه‌دا نه‌رم ئه‌كات, ده‌یان ڕابه‌ر ده‌رئه‌كه‌وێ كه تاك و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه شۆڕشگێڕانه‌یه كه‌س هه‌ر نه‌یناسیوه, ئه‌گه‌ر چاوێك به میژووی شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كاندا بخشێنینه‌وه به ڕۆشنی ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌مه له لایه‌كه‌وه, له لایه‌كی تره‌وه كاتێ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی هه‌ر ووڵاتێك ده‌ست بۆ چه‌ك ئه‌بات, ئه‌بێ كۆمه‌ڵێ فاكتی گرنگ و پڕ ئه‌همیه‌ت, له به‌رچاو بگرێ, ئه‌ویش هێز و قودره‌تی خۆی و ده‌سه‌ڵاته, مقارنه‌یه له به‌ینی, ئامێر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدا, هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئابووری – هێز و نفوزی سووپای هه‌ردوولا فێربوون و ڕاهێنان و هتد…. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد جیگه‌ی به‌راوورد كردن نیه, ئه‌زموون و مێژووی درووستبوونی, سووپای ئه‌م ووڵاتانه 30-40 ساڵ زیاتره, ئه‌م ماوه كاتیه‌ی ئه‌بێ چه‌ندێ ترسانه و نه‌خشه و پیلانی سه‌ربازی كه‌ڵه‌كه كردبێ, بۆیه جیاوازیه‌كه له یه‌كا هه‌زاریش نیه, هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێ له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕیوه, ده‌ست بردن بۆ چه‌ك به مانای له ناوبردن و له باربردنی شۆڕش دێت, له‌م لاشه‌وه ئه‌و ئه‌زموون و زانیاریه فكری و سیاسی و پراتیكیه‌مان له ده‌ست ئه‌چێ, كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی شۆڕش و ڕۆژه حه‌ماسیه‌كاندا به ده‌ست دێت.
ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته‌كانی كۆمه‌ڵگا شۆرش و ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیان زۆر پێ ناخۆشه, چونكه ئه‌وان چاویان به ئازادی و دیموكراتیدا هه‌ڵنایه بۆیه بۆ له باربردنی شۆڕش و ده‌ستكه‌وتی خۆیان گرنگ نیه كه هه‌زاره‌ها خه‌ڵك له‌گه‌ڵا خاك یه‌كسان بكه‌ن, هه‌زاره‌ها خانووبه‌ره و باڵه‌خانه‌ی به‌رز و گه‌وره به ئینسانه‌كانه‌وه, وورد و خاش ئه‌كرێن, زه‌ربه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئابووری لێ ئه‌كه‌وێ, پانۆرامای وا ئینسانی به‌رچاو ئه‌كه‌وێ, كه پێشتر له هیچ دراما و فلیمێكدا كه‌س به‌رچاوی نه‌كه‌وتووه, سه‌رئه‌نجام ڕیگا خۆش ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێ له مرۆڤه‌كان تووشی نه‌خۆشی خورافه ببن.
بۆیه ئه‌بێ خه‌ڵكی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز, ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێ شۆڕش به لاڕیدا نه‌برێ و ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته‌كانی كۆمه‌ڵگا سوودی لێوه‌رگرن, ئه‌بی خه‌بات و تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵك بكه‌نه سه‌رمه‌شقی گشتی و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێ كه جه‌ماوه‌ری له ده‌ور هه‌ڵخڕێنن, ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه ڕێڕه‌وی خۆی ته‌ی بكات و به حاڵه‌تی سرووشتی خۆیدا بڕوات ئه‌وسا سه‌رئه‌نجام ئه‌گات به كوێ, ئه‌وه بڕیارێكی هۆشیارانه‌ی ڕابه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه و له كات و شوێنی خۆیدا ئه‌درێ.
خه‌ڵكی شۆرشگێڕی لیبیا ئه‌بێ ڕێچكه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌هێز بكه‌ن و دوای ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان نه‌كه‌ون, ئه‌گه‌ر ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان ڕێگه نه‌درایه‌ن به‌رانبه‌ر به سووپا و مورته‌زه‌قه‌ی قه‌زافی چه‌ك هه‌ڵگرن, ئه‌وه ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ره گیانی و مالیه‌ش له خه‌ڵك نه‌ئه‌كه‌وت, ملدانی ئێوه به پراتیك و سیاسه‌تی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان دوو زیانی گه‌وره‌ی پێ گه‌یاندن:
1- كووشتن و كه‌مئه‌ندامكردن و بریندار كردنی هه‌زاره‌ها ئینسان, كه ده‌یان و سه‌دان ئاوات و ئاره‌زووی بردنه گڵه‌وه.
2- دواكه‌وتنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و له ناو بردنی دكتاتۆری لیبیا معمر قه‌زافی.
ئێوه‌ئه‌بوایه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی مصر و تونستان له به‌رچاو بوایه و ئه‌و ڕێچكه‌تان به‌رنه‌دایه, له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌وه تا سه‌ركه‌وتن و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران, زیانه‌كانیان به هه‌ردوو وڵاته‌وه نه‌گه‌یشته نیوه‌ی زیانه گیانی و ماڵێكانی ئێوه.
ئه‌م ملدانه‌ی ئێوه به پراتیك و سیاسه‌تی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان فرسه‌تی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كانی جیهان ده‌ست بخه‌نه كاروباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێوه‌وه, دوور نیه به‌شێك له سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان نه‌سه‌پێنن به سه‌رتانا, بۆ نمونه جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له لیبیا و دانانی خه‌تی ئه‌منی, ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی درێژه‌كێشانی ته‌مه‌نی دكتاتۆری لیبیا.
خه‌باتی بنه‌ڕه‌تی كه خه‌بات و تێكۆشانی پان و به‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادیخوازه, هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه نه‌توانن سیاسه‌تی خۆیان به سه‌رتاندا بسه‌پێنن.
عوسمان محمد كه‌ریم